ڕەش (فیلم)
Black | |
---|---|
![]() پۆستەری فیلم | |
دەرھێنەر | سانجای لیلا |
بەرھەمھێنەر | سانجای لیلا Anshuman Swami |
شانۆنامە | سانجای لیلا Bhavani Iyer پراکەش کاپدیا |
ئەکتەران | ئەمیتاب باچان ڕانی موکەرجی Shernaz Patel Nandana Sen |
چیڕۆکخوان | ڕانی موکەرجی |
مۆسیقا | مۆنتی شارما |
وێنەگری سینەمایی | Ravi K. Chandran |
مۆنتاژ | Bela Sehgal |
بڵاوکردنەوە | SLB Films |
دەرچوون | ٤ی شووباتی ٢٠٠٥ |
ماوەی فیلم | ١٢٢ خولەک |
وڵات | هیندستان |
زمان | هیندی |
ڕەش فیلمێکی درامی هیندییە لە ٤ی شووباتی ٢٠٠٥ بۆ یەکەمینجار نمایشکراوە، لەدەرهێنانی سانجای لیلا (Sanjay Leela Bhansali)یە. ڕانی موکەرجی و ئەمیتاب باچان پاڵەوانی فیلمەکەن. فیلمەکە باس لە پەیوەندی مامۆستا و خوێندکارە کوێر و کەڕەکەی دەکات، چیڕۆکی فیلمەکە لە سەر ژیانی ھێلێن کێلەر وەرگیراوە کە یەکەم کەسبوو بتوانیت بڕواننامەی بەکالۆریۆس لە هونەر بەدەستبهێنێت. داهاتی فیلمەکە ٥.١ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بوو.فیلمی ڕەش تاکە فیلمە بتوانێت بەیەکجار هەر ١١ خەڵاتەکەی فیلم فێر بباتەوە ئەمەش ڕیکۆردە بۆ فیلمەکە.
چیڕۆکی فیلم[دەستکاری]
کچێکی بچووک بەناوی میشێل لەمنداڵییەوە ناتوانێت ببیستێت و ببینێت بۆئەو مەبەستەش دایک و باوکی کچەکە دوایین هەلی چاکبوونەوە ڕادەستی مامۆستایەک دەکەن بەناوی دیبراج ساهای، ئەم مامۆستایەش دەتوانیت خەونی دایک و باوکەکە بەزیادەوە بهێنێتە دی، تەنانەت تا ئاساتی زانکۆش لەگەڵی بەردەوام دەبێت و پەیوەندییەکی بەتین لەنێوان میشێل و ساهای درووستدەبێت… ڕۆژگار دەڕوات ساهای تووشی نەخۆشی بیرچوونەوە (ئەلزەهایمەر) لەمجارەشدا میشێل هەوڵدەدات ئەو دەرئاسایەی کە مامۆستاکەی پێشتر بۆی کرد ئەویش بۆ ئەوی دووبارە بکاتەوە لەڕێگای ئەو ئەلفووبێیەی مامۆستاکەی لەگەڵ خۆیدا دەستیپێکرد.
بەشداربووان[دەستکاری]
- ڕانی موکەرجی لەڕۆڵی میشێل
- ئەمیتاب باچان لەڕۆڵی مامۆستا (Debraj Sahai)
- ئایشە کاپوور لە ڕۆڵی منداڵی میشێل
- شیرناز پاتێل لەڕۆڵی کاترین
- Dhritiman Chaterji لەڕۆڵی پاول
- Nandana Sen لە ڕۆڵی سارە
- Sillo Mahava لە ڕۆڵی خاتوو گۆمیز
- Mahabanoo Mody-Kotwal لەڕۆڵی خاتوون Nair
خەڵاتەکان[دەستکاری]
فیلمەکە چەندین خەڵاتی بردۆتەوە لەوانە خەڵاتەکانی فیلمی نەتەوەیی (National Film Awards) وە Star Screen Awards و IIFA Awards و Zee Cine Awards وە چەندان خەڵاتی دی بەڵام گرنگترینییان خەڵاتی فیلم فێرە کە بە گرنگترین خەڵاتی سینەمایی دادەنرێت لە هیندستان، وە فیلمەکە خاوەن ڕیکۆردە لەخەڵاتی فیلم فێر چوونکە یەکەم فیلمە هەر ١١ خەڵاتەکەی فیلم فێر بباتەوە ئەوەش لەساڵی ٢٠٠٦ بوو
خەڵاتەکانی فیلم فێر[دەستکاری]
- باشترین فیلم
- باشترین دەرهێنەر – Sanjay Leela Bhansali
- باشترین ئەکتەر – ئەمیتاب باچان
- باشترین خانمە ئەکتەر –ڕانی موکەرجی
- خەڵاتی باشترین فیلم لەلایەن ڕەخنەگرانەوە / Sanjay Leela Bhansali
- باشترین ئەکتەر لەلایەن ڕەخنەگران– Amitabh Bachchan
- باشترین خانمە ئەکتەر لەلایەن ڕەخنەگران – Rani Mukerji
- باشترین خانمە ئەکتەری پاڵپشت – Ayesha Kapur
- باشترین دەستکاری / Bela Sehgal
- باشترین سینەماتۆگرافی/ Ravi K. Chandran
- باشترین باکگرەوەند– Monty Sharma