سانجای دات

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سانجای دات

دات لە ئایاری ٢٠١٢
لەدایکبوون
سانجای بەلراج دات

(١٩٥٩-٠٧-٢٩) ٢٩ی تەممووزی ١٩٥٩ (تەمەن ٦٤ ساڵ)
پیشەئەکتەری فیلم, بەرهەمهێنەری فیلم, کۆمێدیکار, سیاسیی, پێشکەشکاری تەلەفزیۆنی
چالاکبوون١٩٧٢, ١٩٨١ - تائێستا
ھاوسەرڕیچا شارما (١٩٨٧–١٩٩٦) (mrdn)
ڕیا پیلای (١٩٩٨–٢٠٠٥) (جیابوونەوە)[١]
مانیاتا دات(٢٠٠٨ -تائێستا)
مناڵ(ەکان)تریشالا دات
شاهران دات
ئیقرا دات
باوان(ەکان)سونێل دات
نەرگز دات


سانجای بەلراج دات لەدایکبووی ٢٩ی تەممووزی ١٩٥٩لە مومبای مەهاراشترا لەهیندستان. کەسایەتی ئەکتەر و بەرهەمهێنەری فیلمیsanjay-dutt هیندییە. سانجای لەدایکبووی خێزانێکی هونەرییە و باوکی سونێل دات و دایکیشی نەرگز دات ئەوانیش جێگایان دیارە لەمێژووی بۆلیوودا. سانجای لەساڵی ١٩٧١ لەفیلمێکی باوکی بەڕۆڵی لاوێکی هوونەرمەند دەردەکەوێت ئەمیش لەفیلمی Reshma Aur Shera بوو بەڵام یەکەمین دەرکەوتنی فەرمی بۆ سانجای دات بۆ فیلمی ڕۆکی Rocky دەگەڕێتەوە لەساڵی ١٩٨١ کە ئەویشییان هەر لەدەرهێنانی باوکی سانجای بوو سونێل دات. ڕۆڵەکانی سانجای بەزۆری کۆمێدیا و ڕۆمانسییە لەگەڵ ئەوەش زۆرجار ڕۆڵی نەرێنی و پیاوی خراپی بینیوە.

ژیان[دەستکاری]

ژیانی خێزانی[دەستکاری]

لەماوەی ژیانیدا سانجای دات سێ جار خێزانی پێکهێناوە و سێ منداڵیشی هەیە. لەساڵی ١٩٨٧ بۆیەکەمجار ژندەهێنێت ئەویش لەگەڵ خاتوو ڕیچا شارما بوو لەگەڵ ئەم خانمە تاکوو ١٩٩٦ ژیانی هاوسەرگیریی بەردەوامبوون دواتر لەساڵی ١٩٩٨ بۆجاری دووەم ژندەهێنێتەوە ئەویش لەگەڵ ڕیا پیلای بوو کەئەمیش تاکوو ٢٠٠٥ لەگەڵی بەردەوامبوو. سانجای لەجاری سێیەم لەگەڵ مایاتا دات ژیانی خێزانی پێکدەهێنێت ئەمەش لەساڵی ٢٠٠٨ بوو تاکوو ئیستاش لەگەڵ ئەو بەردەوامە.

زیندانیکردن و ڕووداوەکەی مومبای[دەستکاری]

لەدوای هێرشە تیرۆریستییەکەی ١٩٩٣ی مومبای سانجای دات دەبێتە یەکێ لەو کەسانەی لەم بابەتە تێوە دەگلێت . لەئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس چەندین چەکی نایاسایی لەماڵەکەی سانجای دات دۆزرایەوە بەهۆی ئەمەشەوە ئەو ئەکتەرە خزایە ناو ئەو دۆسییەوە و چەندین تۆمەت هاتەپاڵییەوە لەوانە بەوچەکە نایاساییانە یارمەتی داود ئیبراهیمی داوە کەگەورە تیرۆریستێک بووە لەو ڕووداوە, ئەو یارمەتیدانەش لەوە بووە کە گرووپەکەی داود ئیبراهیم توانیبوویان بەقاچاغ چەک بخزێننە ناو ناوخۆی مومبای وە بەشێک لەوچەکە نایاساییانە لەماڵەکەی سانجای دات بوو ئەمەش لەڕێگای براکەی داود ئیبراهیم بوو کەناوی ئەنەس بوو کەپۆلیس بۆی دەرکەتبوو کەپەیوەندی تەلەفۆنی هەبووە لەنێوان ئەنیس و سانجای. لەدوای دەستگیرکردنی سانجای ڕەتیکردۆتەوە ئەو چەکانەی لەماڵەکەی هەبوو بۆ مەرامی تیرۆریستی بەکارهێنرابن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "I would love to write my biography: Sanjay Dutt". The Times of India. 13 February 2012. Retrieved 3 October 2014.