بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پەنگوینی ئیمپراتۆر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پەنگوینی ئیمپراتۆر
کورتەناوA. forsteri
ناوی پۆلێنکردنAptenodytes forsteri
پلەی پۆلێنکردنجۆر
پۆلێنکردنی باوانAptenodytes
بەرھەمAptenodytes forsteri egg
IUCN conservation statusNear Threatened
NZTCS conservation statusvagrant


پەنگوینی ئیمپراتۆر (بە ئینگلیزی: Emperor Penguin) (ناوی زانستی: Aptenodytes forsteri) بەرزترین و قورسترین جۆری زیندوو لە پەنگوین کە لە جەمسەری باشوور دەژی. ئەم باڵندەیە لەگەڵ پەنگوینی شا دوو ئەندامی ڕەگەزی پەنگوینی بێ باڵن. نێر و مێی ئەم باڵندەیە شێوەیان یەکە و نێرەکانی کەمێک قورسترن لە مێینەکان.[١] بە تێکڕای کێشی زیاتر لە ٤٠ کیلۆگرام، پەنگوینی ئیمپراتۆر لە قورسترین باڵندەکانی جیھانە. ڕەنگی جەستەیان لە پێشەوەی جەستە و لەسەر سنگیان سپییە، لە پشتەوە و لەسەر کلک و سەریان ڕەشە، لە سەرەوەی سنگ و بنی سەریان زەردی کاڵ دەبێت بۆ زەردێکی تۆختر لە نزیک و دەوروبەری گوێیەکان.[٢] ئەم ڕەنگکردنە نەک تەنھا یارمەتیان دەدات خۆیان لە دژی نێچیرەکانی دەریایی وەک نەھەنگ قاتڵ داپۆشن، بەڵکو یارمەتیان دەدات لە وەرزی جووتبووندا ڕەگەزی بەرامبەریان بۆ خۆیان ڕابکێشن. ئەم باڵندانە توانای فڕینیان نییە و باڵەکانیان بەکاردەھێنن بۆ ئەوەی خۆیان بخزێننە ناو ئاوەکە و بە خێرایی ماسی بگرن.[٣] پەڕەکانی ئەم پەنگوینە ڕێگەی پێدەدات لە بارودۆخی جەمسەری زۆر سارددا بژی.[٤][٥]

پەنگوینەکانی ئیمپراتۆر ژیانێکی کۆمەڵایەتیان ھەیە و بە کۆمەڵ دەژین و ئەندامێکی زۆریان ھەیە، ئەمەش ئاسایشی جوجکەکانیان زیاد دەکات و یارمەتیان دەدات لە زستانی سەختدا بە شێوازی تایبەتی گرووپی ڕزگاریان بێت. بۆ ئەوەی زاوزێ بکەنەوە و ھاوسەرەکەیان لە نێوان ئەندامانی کۆمەڵەکە بدۆزنەوە، دەنگ بەرھەم دەھێنن و شوێن وەڵامەکەی دەکەون. لە وەرزی ھێلکەداندا، یەکێک لە ھاوسەرەکان ھەمیشە لەگەڵ ئەو جوجکەی تاقانە دەمێنێتەوە کە لەدایک بووە و ژن و مێردەکەی تریش دەچنە دەریا بۆ ئەوەی خۆراکیان پێ بخۆن.[٦] زۆرجار لە ماسی و قڕکەرەکانی وەک کریل و نەرمەلۆکە وەکو کالم دەخۆن.[٧]

ئەم گیاندارانە توانای سەرسووڕھێنەریان ھەیە بۆ نوقمبوون لە ئاوەکەدا و بۆ ماوەیەکی زۆر تێیدا مانەوە و بە خێرایییەکی زۆر مەلە دەکەن. پەنگوینێکی ئیمپراتۆر دەتوانێت بچێتە قووڵایی ٢٦٥ مەتر و بە کەمکردنەوەی مێتابۆلیزم لەش و ناچالاککردنی ئەرکی ئەندامە ناپێویستەکان، دەتوانێت ماوەی مانەوەی لە ئاودا زیاد بکات و بەرگەی فشاری گەورەی قووڵایییەکان بگرێت. ھەروەھا توانای بەرگەگرتنی ماوەی درێژخایەنی برسێتییان ھەیە، ئەمەش یارمەتی ئەم باڵندانە دەدات لە ژیاندا بمێننەوە لەکاتێکدا چاوەڕێی گەڕانەوەی ھاوسەرەکەیان دەکەن لە خۆراکدان.[٨][٩]

لە زستانی جەمسەری باشوور ھێلکە دەکەن و ھەردوو جووتە نێر و مێ یارمەتی یەکتر دەدەن لە ڕاگرتنی ھێلکە و جوجکە. پەنگوینی ئیمپراتۆر لە وەرزیدا تاک ھاوسەرن و زۆربەیان لە ساڵانی دواتردا دەچنە سەر ھاوسەری نوێ. تێکڕای تەمەنی ئەم پەنگوینانە ٢٠ ساڵە؛ ھەرچەندە تێبینییەکان دەریان خستووە کە ڕەنگە ھەندێکیان تا ٥٠ ساڵ بژین. لەم دواییانەدا مانەوەی ئەم ئاژەڵانە لە سروشتدا بەھۆی گەرمبوونی زەویەوە کەوتووەتە مەترسییەوە و مەزەندە دەکرێت تا کۆتایی سەدەی بیست و یەکەم ژمارەیان بە شێوەیەکی بەرچاو کەم ببێتەوە.[١٠]

پۆلێنکردن و پەرەسەندن

[دەستکاری]

یەکەم پەنگوینی بەردبوو بە ناوی Palaeeudyptes antarcticus لەلایەن تۆماس ھاکسلی لە ساڵی ١٨٥٩ وەسف کراوە و ناوی لێنراوە. ئەم بەردبووە کە لە نیووزیلاند دۆزرایەوە، تەمەنی بەقەد سەردەمی ئۆلیگۆسین (٣٠–٢٥ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر) بووە.[١١] لەو کاتەوە زیاتر لە ٤٠ بەردبووی جۆرە جیاوازەکانی پەنگوین لە شوێنەکانی وەک ئەنتارکتیکا، ئوسترالیا، باشووری ئەفریقا و ئەمریکای باشوور دۆزراونەتەوە، کە دەری دەخەن کە ھەموو پەنگوینەکانی ئێستا بە پەنگوینی ئیمپراتۆرەوە لە دانیشتووانێکی زۆر زۆرن کە ژیاون لە نزیکەی ١٠–٤٠ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر، سەریان ھەڵداوە؛ بەڵام بە پێچەوانەی ژمارەی زۆری ئەم بەردبووانە، سەرچاوەی پەرەسەندنی وردی ئەم باڵندانە نازانرێت.[١٢]

پێدەچێت بنەماڵەی گاوگان لە سەردەمی کریتاسیۆسەوە سەرچاوەی گرتووە، واتە ١٤٠ بۆ ٦٥ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر. ئەم خێزانە لە ناوچەکانی دەوروبەری ئەنتارکتیکا پەرەی سەندووە. خێزانێکی دیکەی باڵندەی گەورە و بێ فڕین و باڵدار کە شێوەی چەقۆی مەلەیان ھەیە لە باکووری زەریای ھێمن لە ھەمان کاتدا پەرەیان سەند، پەیوەندییان بە پەنگوینەکانەوە نەبوو، و لە سەردەمی مایۆسیندا لەناوچوون جۆرە گەورە و مامناوەند و بچووکەکانی دیکە کە پەیوەندییان بەیەکەوە ھەیە ئەوان بوون نزیکە لە پەنگوینەکانی ئەمڕۆ، و لە سەردەمی مایۆسیندا لەناوچوون بەھۆی پەرەسەندنی خێرای پۆرپۆیز و پەلەوەرە بچووکەکان، دواتر کەمبوونەوەی ماسی و کریل. دەنکی درێژ و تەسکی ئەم پەنگوینانە کە ھاوشێوەی دەنکی پەنگوینە بێ باڵەکانی ئەمڕۆیە، ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ماسیخۆرن.[١٣]

ڕەگەزی پەنگوینی بێ باڵ بریتییە لە پەنگوینی ئیمپراتۆر و پەنگوینی شا و بەردبووەکانی کۆتایی سەردەمی پلۆسین، نزیکەی ٣ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر، لە نیووزلەندا دۆزراونەتەوە.[١٤] ئەم ڕەگەزە لەگەڵ ھەموو ڕەگەزەکانی تری پەنگوین جیابوونەوە لە باپیرەیەکی ھاوبەش کە ھاوکات باپیرەی ئەلباترۆس بوو. توێژینەوەکانی میتۆکۆندریال و دی ئێن ئەی ناوکی ئەگەری ئەوە پیشان دەدەن کە جیابوونەوەی ھێڵە پەرەسەندنەکان نزیکەی ٤٠ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر ڕوویدابێت.[١٥]

لە کاتی پەرەسەندنیدا، ئەم ڕەگەزە تووشی کەمبوونەوەی قەبارە بوو، بەجۆرێک زۆربەی ئەو بەردبووانەی کە لە پەنگوینە کۆنەکاندا دۆزراونەتەوە، یان زۆر گەورەترن لە ئەندامانی ئەم ڕەگەزە یان ھەمان قەبارەیان ھەیە. بۆ نموونە دوو جۆری کۆن بە ناوەکانی Anthropornis grandis و Pachydyptes ponderosus کە کێشیان بە ڕێککەوت ٥٤ و ٨١ کیلۆگرام و بەرزییان ١٤٣–١٦٢ سم بوو، ھەردووکیان لە پەنگوینی ئیمپراتۆر گەورەتر بوون.[١٦]

ناوی Aptenodytes لە ساڵی ١٨٤٤ لەلایەن زانای ئاژەڵناسی ئینگلیزی جۆرج ڕۆبەرت گرایەوە دراوە. ناوی ئەم ئاژەڵە لە تێکەڵەیەک لە وشەی یۆنانی کۆن وەرگیراوە وەک ἀ-πτηνο-δύτης، بە واتای "غەواسێکی بێ باڵ". جۆری A. forsteri بە ناوی سروشتناسێکی ئەڵمانی جۆھان ڕینھۆڵد فۆرستەر ناونراوە کە لە دووەم گەشتی دا لەگەڵ کاپتن جەیمز کوکدا بووە بۆ ئۆقیانووس. ھەروەھا فۆرستەر ناوی پێنج جۆری تری پەنگوینی ناوە.[١٧]

وەسفکردنی دەرکەوتن

[دەستکاری]

پەنگوینی ئیمپراتۆر لە ڕووی سێکسییەوە دوولایەنەن و ھەردوو جووتەکە یەکسانن. پەنگوینی گەنجتر دەتوانرێت بە ڕەنگی پەڕەکانیان بناسرێتەوە.

پەنگوینی ئیمپراتۆری گەورەساڵ لە نێوان ١١٠–١٣٠ سم بەرزە. مەودای کێشیان لە نێوان ٢٢٫٧ بۆ ٤٥٫٤ کیلۆگرامە و نێرەکان ھەمیشە قورسترن لە مێینەکان. کێشی ئەم پەنگوینانە بەندە بە وەرزەکانەوە، بەجۆرێک دوای ئەوەی مێینەکان ھێلکە دەکەن، ھەردوو ڕەگەز ڕووبەڕووی دابەزینی کێش دەبنەوە.[١٨] نێرە پەنگوینی ئیمپراتۆر دەبێت بۆ ماوەی ٢ مانگ لە سەرمای زۆری جەمسەری باشووردا ھێلکەکەی بپارێزێت و لەم ماوەیەشدا ھیچ ناخۆن و نزیکەی ١٢ کیلۆ کێشیان دادەبەزێت. تێکڕای کێشی نێرەکان لە سەرەتای وەرزی زاوزێدا ٣٨٫٢ کیلۆگرامە و کێشی مێینەکان ٢٩٫٥ کیلۆگرامە. دوای وەرزی زاوزێ کێشی ھەردوو ڕەگەز دەگاتە ٢٣ کیلۆ.[١٩][٢٠][٢١][٢٢]

گەورەترین باڵندەی غەواس لە جیھاندا، ئەم باڵندەیە نزیکەی ھەمان قەبارەی بچووکترین شیردەرەکانی غەواسە کە شاگی گالاپاگۆسە. لە ڕووی کێشەوە، ئەم باڵندەیە کێشی نزیکەی ٣٨٤ ھێندەی بچووکترین باڵندەی دەریایی غەواسە لە ڕووی قەبارەوە، ئەم ئاژەڵانە پێنجەم قورسترین جۆری باڵندەن لە دوای پەلیکانە قەبارە گەورەکان و لە گەورەترین باڵندەکانی سەر زەوین. پەنگوینی ئیمپراتۆر وەک ھەموو پەنگوینەکان جەستەیەکی کارامەیان ھەیە بۆ مەلەکردن و بالە ڕەق و نەرمەکانیان ھەیە.[٢٣] سەر و ڕوومەت و قوڕگ ڕەشن، بە پێچەوانەی سەرەوەی سنگی زەرد-سپی.[٢٤] باڵ و سکی سپی گەشاوە و بەشی سەرەوەی سنگ و گوێچکە وردە وردە دەگۆڕێت بۆ زەردێکی گەش. بەشی سەرەوەی لەش لە پشتی ملەوە تا پێیەکان بە ڕەنگی خۆڵەمێشی-شین دەبینرێت کە لە کاتی لەدایکبووندا قاوەیی دەبێت. ڕەنگی سپی سکی پەنگوینەکان وا دەکات کە ھێرشبەرە ئەگەرییەکان (وەک نەھەنگی بکوژ و پلنگە دەریایییەکان) جیاوازی بکەن لە نێوان ڕەنگدانەوەی ڕووناکی لەسەر ڕووی ئاوەکە و جەستەی ئاژەڵەکە لە ئاوەکەدا. ھەروەھا ڕەنگی ڕەشی پشتی لە دیمەنی سەرەوە پەنگوینەکە دەشارێتەوە.[٢٥][٢٦]

چەناگەی سەرەوەی ئەم باڵندانە ٨ سم و ڕەشە و چەناگەی خوارەوە دەتوانێت پەمەیی یان پرتەقاڵی بێت. لە نەوجەوانەکاندا گوێ و چەناگە و قوڕگیان سپییەکی خۆڵەمێشییە. ھەروەھا جوجکەی پەنگوین ڕەنگی خۆڵەمێشی زیوین و پەڕێکی سپی بەرچاو لە دەوری چاو و ڕوومەت و قوڕگیان ھەیە. ھەروەھا سەریان ڕەشە.[٢٧] باڵەکانی پەنگوینی ئیمپراتۆر لە خۆڵەمێشی کاڵەوە دەگۆڕێت بۆ قاوەیی لە مانگی تشرینی دووەمەوە تا شوبات، پێش ئەوەی ساڵانە لە نێوان مانگەکانی یەک و دوودا بگۆڕدرێن. شلبوونەوە لەم پەنگوینانەدا لە نێوان ٣٠–٤٠ ڕۆژدا دەخایەنێت و خێراترە لە باڵندەکانی تر.[٢٨]

یەکەم گرووپی پەنگوینی پێگەیشتوو کە ڕیشاڵییان کردووە لە یەکەم و ١١ی کانوونی دووەمدا بینراوە. گەورەساڵ و نەوجەوان ھەردووکیان لە دووری لە مەڕەکانی زاوزێکردن لەسەر سەھۆڵی ئاوی نەشکاو یان دوورگە بەردینەکان لە کەنارەکانی زەریاکان زاوزێ دەکەن.[٢٩] پەڕە نوێیەکان لەژێر پەڕە کۆنەکانەوە گەشە دەکەن و پەڕە کۆنەکان دەڕوخێن.[٣٠] پەڕەکان ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە ڕێگریکردن لە دەرچوونی گەرمی لەش و وەک عەزلییەکی بەھێز بەرپرسن لە ٩٠٪ی پاراستنی گەرمی ئاژەڵەکە.[٣١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ British Museum. "King penguin: The Forsters, King and Emperor". Explore/Highlights. Trustees of the British Museum. Archived from the original on 5 August 2008. Retrieved 28 July 2013.
  2. ^ "Daddy Dearest". .canada.com. 19 June 1910. Archived from the original on 12 June 2012. Retrieved 21 November 2012.
  3. ^ CDNN (8 September 2001). "Scientists find rare all-white emperor penguin". CDNN. Cyber Diver News Network. Archived from the original on 7 November 2012. Retrieved 29 March 2008.
  4. ^ Gilbert, Caroline; Blanc, Stéphane; Le Maho, Yvon; Ancel, André (2008-01-01). "Energy saving processes in huddling emperor penguins: from experiments to theory". Journal of Experimental Biology. 211 (1): 1–8. doi:10.1242/jeb.005785. ISSN 1477-9145. PMID 18083725. S2CID 23176358.
  5. ^ Davenport, J; Hughes, RN; Shorten, M; Larsen, PS (2011-05-26). "Drag reduction by air release promotes fast ascent in jumping emperor penguins—a novel hypothesis". Marine Ecology Progress Series. 430: 171–182. Bibcode:2011MEPS..430..171D. doi:10.3354/meps08868. ISSN 0171-8630.
  6. ^ Robisson P (1992). "Vocalizations in Aptenodytes Penguins: Application of the Two-voice Theory" (PDF). Auk. 109 (3): 654–658.
  7. ^ Mougin JL, van Beveren M (1979). "Structure et dynamique de la population de manchots empereur Aptenodytes forsteri de la colonie de l'archipel de Pointe Géologie, Terre Adélie". Comptes rendus de l'Académie des sciences (بە فەڕەنسی). 289D: 157–60.
  8. ^ Khan A (20 October 2015). "Emperor penguins' feathers defy conventional wisdom, study finds". Los Angeles Times. Retrieved 21 October 2015.
  9. ^ Cassondra WL, Hagelin JC, Kooyman GL (2015). "Hidden keys to survival: the type, density, pattern and functional role of emperor penguin body feathers". Proceedings of the Royal Society B. 282 (1817): 2015–2033. doi:10.1098/rspb.2015.2033. PMC 4633883. PMID 26490794.
  10. ^ Kooyman GL, Gentry RL, Bergman WP, Hammel HT (1976). "Heat loss in penguins during immersion and compression". Comparative Biochemistry and Physiology. 54A (1): 75–80. doi:10.1016/S0300-9629(76)80074-6. PMID 3348.
  11. ^ "Emperor Penguins: Uniquely Armed for Antarctica". National Geographic. Archived from the original on 3 June 2004.
  12. ^ Owen J (30 January 2004). ""Penguin Ranch" Reveals Hunting, Swimming Secrets". National Geographic website. National Geographic. Archived from the original on 11 November 2007. Retrieved 26 March 2008.
  13. ^ Norris S (7 December 2007). "Penguins Safely Lower Oxygen to "Blackout" Levels". National Geographic website. National Geographic. Archived from the original on 8 December 2007. Retrieved 26 March 2008.
  14. ^ Baker AJ, Pereira SL, Haddrath OP, Edge KA (2006). "Multiple gene evidence for expansion of extant penguins out of Antarctica due to global cooling". Proc Biol Sci. 273 (1582): 11–17. doi:10.1098/rspb.2005.3260. PMC 1560011. PMID 16519228.
  15. ^ Ksepka, Daniel T.; Fordyce, R. Ewan; Ando, Tatsuro; Jones, Craig M. (2012-03-01). "New fossil penguins (Aves, Sphenisciformes) from the Oligocene of New Zealand reveal the skeletal plan of stem penguins". Journal of Vertebrate Paleontology (بە ئینگلیزی). 32 (2): 235–254. Bibcode:2012JVPal..32..235K. doi:10.1080/02724634.2012.652051. ISSN 0272-4634. S2CID 85887012.
  16. ^ Jouventin P (1982). "Visual and vocal signals in penguins, their evolution and adaptive characters". Advances in Ethology. 24: 1–149. ISBN 978-3-489-61436-4. OCLC 8378191.
  17. ^ Wienecke, B. (2009). "The history of the discovery of emperor penguin colonies, 1902–2004". Polar Record. 46 (3): 271–276. doi:10.1017/S0032247409990283. S2CID 129641322.
  18. ^ Clark, G S (1986). "Eighth record of the Emperor penguin Aptenodytes forsteri at South Georgia" (PDF). Cormorant. 13 (2): 180–181. Retrieved 16 May 2013.
  19. ^ Robertson, G (1992). "Population size and breeding success of Emperor Penguins Aptenodytes forsteri at Auster and Taylor Glacier colonies, Mawson Coast, Antarctica". Emu. 92 (2): 65–71. Bibcode:1992EmuAO..92...65R. doi:10.1071/MU9920065.
  20. ^ Downes MC, Ealey EH, Gwynn AM, Young PS (1959). "The Birds of Heard Island". Australian National Antarctic Research Report. Series B1: 1–35.
  21. ^ Marchant, S; Higgins PJ (1990). Handbook of Australian, New Zealand and Antarctic Birds, Vol. 1A. Melbourne: Oxford University Press.
  22. ^ Croxall JP, Prince PA (1983). "Antarctic Penguins and Albatrosses". Oceanus. 26: 18–27.
  23. ^ Burger J.; Gochfeld M. (2007). "Responses of Emperor Penguins (Aptenodytes forsteri) to encounters with ecotourists while commuting to and from their breeding colony". Polar Biology. 30 (10): 1303–1313. Bibcode:2007PoBio..30.1303B. doi:10.1007/s00300-007-0291-1. S2CID 9358798.
  24. ^ "Recently recategorised species". Birdlife International (2012). Archived from the original on 28 August 2007. Retrieved 14 June 2012.
  25. ^ Fretwell PT; LaRue MA; Morin P; Kooyman GL; B Wienecke; N Ratcliffe; AJ Fox; AH Fleming; C Porter; PN Trathan (2012). "An Emperor Penguin Population Estimate: The First Global, Synoptic Survey of a Species from Space". PLOS ONE. 7 (4): e33751. Bibcode:2012PLoSO...733751F. doi:10.1371/journal.pone.0033751. PMC 3325796. PMID 22514609.
  26. ^ David Attenborough (2014). Attenborough's Natural Curiosities 2. Vol. Life on Ice. UKTV.
  27. ^ Goldenberg, Suzanne (30 June 2014). "Emperor penguins at risk of extinction, scientists warn". The Guardian. Guardian News and Media Limited. Retrieved 28 January 2015.
  28. ^ Jenouvrier, S.; Caswell, H.; Barbraud, C.; Holland, M.; Str Ve, J.; Weimerskirch, H. (2009). "Demographic models and IPCC climate projections predict the decline of an emperor penguin population". Proceedings of the National Academy of Sciences. 106 (6): 1844–1847. Bibcode:2009PNAS..106.1844J. doi:10.1073/pnas.0806638106. PMC 2644125. PMID 19171908.
  29. ^ Fretwell, Peter T.; Trathan, Philip N. (2019-04-25). "Emperors on thin ice: Three years of breeding failure at Halley Bay". Antarctic Science. 31 (3): 133–138. Bibcode:2019AntSc..31..133F. doi:10.1017/S0954102019000099.
  30. ^ Metcalfe, Tom (20 January 2023). "Hidden, never-before-seen penguin colony spotted from space". livescience.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 21 January 2023.
  31. ^ Barbraud, C.; Weimerskirch H. (2001). "Emperor penguins and climate change". Nature. 411 (6834): 183–186. Bibcode:2001Natur.411..183B. doi:10.1038/35075554. PMID 11346792. S2CID 205016817.