گەرمبوونی زەوی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
بەرز بوونەوەی پلەی گەرما لە نێوان ساڵانی (١٨٨٠–٢٠١٠)

گەرم بوونی زەوی (بە ئینگلیزی: Global Warming) بریتییە لە بەرزبوونەوەی تێکڕای پلەی گەرمیی بەرگە ھەوای زەوی و زەریاکان و بەردەوامبوونی بەرزبوونەوەکە. لە (١٠٠) ساڵی ڕابردوودا تێکڕای پلەی گەرمای زەوی نزیکەی (٠٬٨ س)یان (١٫٤ف) بەرز بووەتەوە.

گەرمبوونی جیھان چییە؟[دەستکاری]

گەرمبوونی جیھان یان پەنگخواردنەوەی گەرمی دیاردەی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی زەوییە. بەھۆی زۆربوونی ئەو گازانەی کە لە ئەنجامی چالاکیی پیشەسازی بە شێوەیەکی ناڕێکەوە پەیدا دەبن، لە ٩٠٪ی پەنگخواردنەوەکە بەھۆی کارگە و پیشەسازییە دەستکردەکانی مرۆڤەوەیە. تەنھا لە ساڵی ١٩٥٠ەوە تا ئێستا، لە ١١٪ی گازی دوانەئۆکسیدی کاربۆن (CO2) زیادی کردووە. لە ساڵی ٢٠١١ زۆرترین CO2 خراوەتە نێو ھەوا بە ڕێژەی ١٠٠٠ گەن لە چرکەیەک؛ ئەمە ڕێژەیەکی مەترسیدارە، بەکارھێنانی بەرھەمە پیشەسازییەکانی دەستکردنی مرۆڤ کە باوترینیان ئۆتۆمبێلە و کاریگەریی تەواوی لەسەر ئەم دیاردە ھەیە بە شێوەیەک بڕینی ٦ کیلۆمەتر بە ئۆتۆمبێل نزیکەی ١ کیلۆگرام CO2 بۆ ھەوا زیاد دەکات، بەمەش پلەی گەرمی لە دوایین ساڵەکان بە شێوەیەک بەرز بووەتەوە کە گەرمترین دە ساڵ بە مەزندەی زانایان ساڵی ٢٠٠٠–٢٠٠٩ تا نزیک ٢٠١٠ یە.

کاریگەرییەکانی[دەستکاری]

  1. تواندنەوەی بەفری بەستەڵەکی ھەردوو جەمسەری باکوور و باشووری گۆی زەوی ئەمەش لە ئەنجامدا دەبێتە ھۆی لافاو و زۆربوونی ئاوی دەریا و زەریاکان و نقوم بوونی شارەکانی سەر کەنارەکان.
  2. گۆڕانی کەش و ھەوای سروشتی لە جیھان واتا ئەو ناوچانەی بە جۆرە کەش و ھەوایەکی مامناوەندی یان گەرم یان سارد و باراناوی ناسراون لە ھەر وەرزێک لە وەرزەکانی ساڵ، ئاوھەواکەیان دەگۆڕێت و تێکدەچێت.
  3. بە بیابانبوونی ڕووبەرێکی گەورەی زەوی، چونکە کشتوکاڵ لە پلەی گەرمی بەرز ناکرێت بە تایبەتی ئەو کشتوکاڵانەی پشت بە ئاوی ژێر زەوی ژێر زەوی دەبەستن و ئاوەکەش زۆر گەرم بووە.
  4. سووتانی دارستانەکان کە ئەمەش دەبێتە ھۆی مایەی ئازاردانی ئاژەڵەکان کە تێیدا دەژین.
  5. بڵاوبونەوەی نەخۆشییە کوشندەکان کەوا لە ڕێگەی مێرووە زیانبەخشەکان دەگوازرێنەوە و لە ھەوای گەرم و شێداردا زیاد دەکەن.
  6. بڵاوبونەوەی برسییەتی لە جیھاندا.

ھۆکارەکانی[دەستکاری]

  1. چالاکییەکانی مرۆڤ وەک دەرھێنانی نەوت، دووکەڵی ئۆتۆمبێل و کارگەکان.
  2. زیادەڕۆیی کردن لە سووتاندنی خەڵوزو پووش و پەڵاش و نەوت، ئەمەش بووەتە ھۆی زیادبوونی گازی دوانەئۆکسیدی کاربۆن لە ھەوادا.
  3. زۆربوونی ئەو پیشەسازیانەی کە ھەندێک گازی ژەھراویی و زیانبەخش دروست دەکەن و لە ئاسمانی گۆی زەوی کۆ دەبنەوە وپلە گەرمییەکەی زیاد دەکەن.
  4. کەمی دارستان و درەختەکان، کەوا گازی دوانەئۆکسیدی کاربۆن ھەڵدەمژن.
  5. بوونی بەفر لە ھەردوو جەمسەرەکانی زەوی و لەسەر لووتکەی چیاکان.
  6. بوونی شێداری لە خاکدا.
  7. ئاوی ڕووبار و دەریا و زەریاکان کەوا زۆربەی ھەرە زۆری ئەو گەرمییەی خۆر کە بەر زەوی دەکەوێت ھەڵدەمژن.
  8. با و ڕەشەبا کەوا گەرمی پەرت و بڵاو دەکەن و لە شوێنێکەوە دەیگوازنەوە بۆ شوێنێکی تر.
  9. ئەم دیاردەیەی پەنگخواردنەوەی گەرمی تا ئەم ساتەش بەردەوامە بەھەمان شێوە توانەوەی بەفری جەمسەرەکان و سەر لووتکەی چیاکان، ئەمەش لە ئەنجامی چالاکییە پیشەسازییە ناڕێک و بێ چاودێرەکانی مرۆڤەوەیە.

چارەسەری زاناکان[دەستکاری]

پرۆفیسۆری فیزیا ستیڤن ھۆکینگ بە ناڕاستەوخۆیی مەترسی ئەم دیاردەیەی بۆ جیھان دەرخست، لەم ماوەیەی پێشتر لە ھۆڵی ئۆپێرای سیدنی لە ئوستورالیا بەھۆی تەکنەلۆجیای ھۆلۆگرافیک ستیڤن ھۆکینگ بە ئامادەبووانی ڕاگەیاند کە مرۆڤ پێویستە شوێنێکی تر لە گەردوون بدۆزێتەوە چونکە مرۆڤایەتی تا ھەزار ساڵی تر ڕووبەڕوی لەناوچوون دەبێتەوە، ھەرچەندە مەبەستی ھۆکینگ لە خودی دیاردەکە نەبوو ھۆکینگ زیاتر لێکۆڵینەوەکانی سەبارەت بە گەردوونە ئەشێ مەبەستی لە مەترسییەکانی دەرەوەی زەوی بێ کە ڕووبەڕومان دەبنەوە واتا دیاردەکانی پەیوەست بە گەردوون، بەڵام مەبەستی سەرەکی لەو دیاردە و پێشھاتانەن کە پێشبینی دەکرێ مرۆڤایەتی لەناوببەن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]