پلەیر ئەنناونز بەتڵگراوندز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە پەبجیەوە ڕەوانە کراوە)
یاریزانە نەناسراوەکانی مەیدانی شەڕ
PlayerUnknown's Battlegrounds
پەرەپێدەرکۆمپانیای پەبجی
بڵاوکەرەوە
دەرھێنەربرێندن گریین
بەرھەمھێنەرچانگ-ھان کیم
شێوەسازبرێندن گریین
ئاوازدانەرتۆم سالتا
بزوێنەرئەنڕیەڵ ئێنجن ٤
سەکۆ
بڵاوبوونەوەمایکرۆسۆفت ویندۆز
  • WW: December 20, 2017
Android, iOS
  • CHN: February 9, 2018
  • WW: March 19, 2018
Xbox One
  • WW: September 4, 2018
چەشنباتڵ ڕۆیاڵ
شێوازفرەیاریزان

پلەیر ئەنناونز بەتڵگراوندز (کورت دەکرێتەوە بۆ پەبجی یان پوبجی) (بە ئینگلیزی: PlayerUnknown's Battlegrounds، کورت دەکرێتەوە بۆ PUBG) یارییەکی بڵاوی سەر ھێڵی ئینتەرنێتە لەلایەن کۆمپانیای پەبجییەوە، کە کۆمپانیایەکی سەر بە بلو ھۆڵی کۆرییە، پەرەی پێ دەدرێت و بڵاو دەکرێتەوە. یارییەکە لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧دا لەسەر ئامێری ویندۆز بڵاوکرایەوە، و لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨دا لەسەر ئامێری ئێکس بۆکس بڵاوکرایەوە. دواتر بۆ ھەردوو سیستمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید لە ١٩ی ئازاری ٢٠١٨ بڵاوکراوەتەوە بۆ پلەی ستەیشن ٤ لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ بڵاوکرایەوە.

شێوازی یاری[دەستکاری]

سەرەتای یارییەکە دەست پێ دەکات لەناو فڕۆکەدا کە یاریزانەکان لەناو دورگەیەک دادەبەزێنرێن و پێویستە بگەڕێن بەدوای چەک و دواتر یەکتر بدۆزنەوە بۆ لەناوبردن.

شێوازی یارییەکە بەجۆرێکە کە ١٠٠ یاریزان بەشێوەی گروپی ٢ یان ٣ یان ٤ کەسی دەچنە مەیدانێکەوە و پێویستە بەرەنگاری یەکتر ببنەوە و یەکتر بکوژن بەو چەک و ئامێرانەی کە کۆی دەکەنەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]