پێڕستی کەشتیوانانی ئاسمانیی ئەپۆلۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جینی سیرنان ڕۆڤەرێکی مانگی لێدەخوڕێت lunar rover لەسەر مانگ لە ئەرکی ئەپۆلۆ ١٧

ئەمە پێڕستی کەشتیوانانی ئاسمانیی سەر بە دەزگای ناسا، بەشداربووان لە ئەرکی ئەپۆلۆیە، و بەم شێوەیە دابەش دەکرێن:

  • ٣٨ کەشتیوانی ئاسمانی گەشتیان بۆ بۆشایی ئاسمان کردووە لەسەر کەشتی ئەپۆلۆ.
  • ٢٩ لە کەشتیوانەکان بەشدارییان لە ئەرکی ئەپۆلۆ کردووە، وە ئەوانی تر بەرنامەی سکایلاب و ئەپۆلۆ-سۆیوز بەشدارییان کردووە.
  • ٢٤ لە کەشتیوانەکان زەویان بەجێھێشتووە و گەشتیان بۆ مانگ کردووە (ئەرکی ئەپۆلۆ ٧ و ئەپۆلۆ ٩ لە خولگەی زەوی دەرنەچوون).
  • ١٢ لە کەشتیوانە ئاسمانییەکان لەسەر ڕووی مانگ نیشتوونەتەوە، وە ٦یان ڕۆڤەریان لەسەر ڕووی مانگ لێخوڕیوە.
  • ھەموو ئەرکەکانی ئەپۆلۆ بۆ مانگ لە نێوان کانوونی یەکەمی ١٩٦٨ ئەپۆلۆ ٨ - کانوونی یەکەم ١٩٧٢ ئەپۆلۆ ١٧،

لەگەڵ ئەوەی ٢٤ کەشتیوانی ئاسمانی ئەمریکی گەشتیان بۆ مانگ کردووە، ھیچ مرۆڤێکی تر لە خولگەی زەوی دەرنەچووە، ئەوان تاکە کەسن کە لە زەوی دوورکەوتونەتەوە، تاکە مرۆڤن لەنزیکەوە ڕووی مانگیان بینیوە.

ئەو ١٢ کەشتیوانییە کە لەسەر ڕووی مانگ ڕۆشتوون، تاکە کەسن کە پێیان لەسەر ڕووی تەنێکی دیکە ناوە بێجگە لە زەوی

ئەو کەشتیوانییە ئاسمانیانەی کەلەسەر ڕووی مانگ ڕۆشتوون[دەستکاری]

ئەو کەشتیوانە ئاسمانییانەی گەشتییان بۆ مانگ کردووە بەبێ ئەوەی بنیشنەوە لەسەری[دەستکاری]

ئەپۆلۆ ٨: یەکەم گەشت بوو کە مرۆڤ ھەڵسێت بە سوڕانەوە بە دەوری مانگ (وێنەی فڕانک بۆرمن لە کانوونی یەکەم ی ١٩٦٨)

لەکاتی گەشتەکان بۆ مانگ یەکێک لە کەشتیوانییە ئاسمانییەکان لە کەشتییەکە ئەمایەوە و ئەسوڕایەوە بەدەوری مانگدا لەکاتێکدا ھاوڕێکانیان دەچوونە سەر ڕووی مانگ لەسەر کەشتی مانگی lunar model. گەشتەکانی ئەپۆلۆ ٨، ئەپۆلۆ ١٠ و ئەپۆلۆ ١٣ سوڕانەوە بوو بەدەوری مانگ زیاتر لەچەند جارێک بەبێ ئەوەی بنیشنەوە لەسەر ڕووی مانگ (بێجگە لە گەشتی ئەپۆلۆ ١٣ نیوسوڕانەوە بوو بەذەوری مانگ پاشان ڕاستەوخۆ گەڕانەوە بۆ زەوی).

  1. فڕانک بۆرمن ----> ئەپۆلۆ ٨
  2. جیم ڵۆڤڵ ----> ئەپۆلۆ ٨، ئەپۆلۆ ١٣
  3. ویلیام ئەندرێس ----> ئەپۆلۆ ٨
  4. تۆماس ستافۆرد ----> ئەپۆلۆ ١٠
  5. جۆن یونگ ----> ئەپۆلۆ ١٠، ئەپۆلۆ ١٦
  6. یوجین سیرنان ----> ئەپۆلۆ ١٠، ئەپۆلۆ ١٧
  7. مایکڵ کۆڵێنز ----> ئەپۆلۆ ١١
  8. ڕیتچارد جۆردن ---->ئەپۆلۆ ١٢
  9. جاک سوایگرت ----> ئەپۆلۆ ١٣
  10. فرێد ھەیس ----> ئەپۆلۆ ١٣
  11. ستیوارت ڕۆزا ----> ئەپۆلۆ ١٤، ئەپۆلۆ ١٢
  12. ئەلفرێد وۆردن ----> ئەپۆلۆ ١٥
  13. کین ماتنگڵی ----> ئەپۆلۆ ١٦
  14. ڕۆناڵد ئێڤنس ----> ئەپۆلۆ ١٧

سەرچاوەکان[دەستکاری]