پیاوی مێروولە (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
Ant-Man
پیاوی مێروولە
دەرھێنانپێیتن ڕید
بەرھەمھێنانکێڤن فێگ
نووسینئێدگار ڕایت
جۆ کۆڕنیش
ئادەم مکەی
پۆڵ ڕود
سەرچاوەی چیڕۆکپیاوی مێروولە لە درووستکردنی ستان لی
چەشنی فیلمفیلمی جوڵە، و فیلمی خەیاڵی زانستی، و فیلمی سوپەر پاڵەوان، و فیلمی دزی
کاستپۆڵ روود
مایکڵ دۆگلاس
کۆرێی ستۆڵ
مایکل پێنیا
ئەنتۆنی ماکس
تیپ هاریس
مۆسیقاکریستۆف بێک
دەستکاریدان لبێنتاڵ
کۆمیکەکانی ماڕڤل
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەواڵت دیزنی پیکچەرز
ڕێکەوتی دەرچوون١٧ی تەمووزی ٢٠١٥
ویلایەتە یەکگرتووەکان
ماوەی فیلم١١٧ خولەک
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
بەشێکە لە زنجیرەیجیهانی سینەمای مارڤڵ (ڕیزبەندی: ۱۲)
تێچوون١٣٠ ملیۆن دۆلار
داھات٥١٣ ملیۆن دۆلار

پیاوی مێروولە (بە ئینگلیزی: Ant-Man) فیلمێکی ئەمریکییە، لە کۆمیکەکانی ماڕڤڵەوە وەرگیراوە تایبەت بە کارەکتەری پیاوی مێروولە. فیلمەکە لەلایەن ستۆدیۆکانی مارڤلەوە بەرهەم هێنراوە و لەلایەن ستۆدیۆکانی واڵت دیزنی پیکچەرزەوە بڵاو کراوتەوە. ئەم فیلمە دوازدەمین فیلمی پاڵەوانی مارڤلە، و لە دەرهێنانی پێتن ڕیدە و لەنووسینی ئێدگار ڕایت، جۆ کۆڕنیش ئادەم مکەی و پۆڵ ڕودە. فیلمەکە لەنواندی ئەکتەران پۆڵ ڕوود،کۆرێی ستۆڵ،مایکڵ دۆگلاس،مایکڵ پێنیا، تیپ هاریس،ئەنتۆنی ماکی و بۆبی کەنەڤالە.

چیڕۆک[دەستکاری]

فیلمەکە باس لە زانا دکتۆر هانک پیم (مایکڵ دۆگلاس) دەکات کە بەهۆی بچوککردنەوەی مرۆڤەوە چاکەتێکی پاڵەوانی دروست دەکات و دواتر بەهۆی پیربوونی دەیدات بە سکۆت لانگ (پۆل روود) بۆ ئەوەی دزیەکی گەورە ئەنجام بدات ئەویش بریتیە لە دزنی چاکەتی دووەم کە کە کەسێکی خراپەکار درووستی کردۆتەوە لەسەر هەمانشێوەی دکتۆر پیم، بەڵام دەیەوێ بۆ مەبەستی خراپ بەکاریبێنێ. بۆیە پیم و سکۆت هەوڵەکان چردەکەنەوە بۆ ڕزگارکردنی جیهان لەو مەترسیە گەورەیە.

ڕود لە نماشی جیهانی فیلمەکە، هۆڵیود

تەواوکەری فیلم[دەستکاری]

بەشی دووەمی فیلمەکە لەژێر ناوی (Ant-Man & the Wasp) کە باسی چیڕۆکی هاوسەرەکەی دکتۆر پیم دەکات وابڕیارە لە ٦ی تەمووزی ٢٠١٨ بکەوێتە سینەماکانەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]