بۆ ناوەڕۆک بازبدە

جەیمی ڤاردی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جەیمی ڤاردی
Каравай, самовар и сборная Англии. Кейн и компания готовятся к ЧМ-2018
جەیمی ڤاردی لە ٢٠١٨
زانیاری کەسایەتی
ناوی تەواو جەیمی ڕیچارد ڤاردی[١]
ڕێکەوتی لەدایکبوون شێفیڵد، ئینگلتەرا
شوێنی لەدایکبوون ١١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٧
(٣٤ ساڵ) [٢]
باڵا ١،٧٩م[٣]
جێگای یاریکردن هێرشبەر
زانیاریی یانە
یانەی ئێستا لیستەر سیتی
ژمارەی یانە ٩
ئەزموونی گەنجی
٢٠٠٠-٢٠٠٣ شێفیڵد وێنزدەی
٢٠٠٣-٢٠٠٧ ستۆکبریدج پاڕک ستیڵز
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
٢٠٠٧-٢٠١٠ ستۆکبریدج پاڕک ستیڵز
٢٠١٠-٢٠١١ هالیفاکس تاون ٣٧ (٢٦)
٢٠١١-٢٠١٢ فلیتوود تاون ٣٦ (٣١)
٢٠١٢– لیستەر سیتی ٣١٦ (١٤٥)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
2015– ئینگلتەرا 26 (7)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە. and correct as of 23:09, 3 October 2021 (UTC).
† یاری (گۆڵ).

جەیمی ڕیچارد ڤاردی (لە دایکبووی ١١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٧)یاریزانی تۆپی پێی پیشەیی ئینگلیزییە، و وەک هێرشبەر بۆ یانەی لیستەر سیتی لە پریمەرلیگ یاری دەکات، هەروەها ڤاردی یاری بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەرا کردووە.

دوای ئەوەی لە تەمەنی ١٦ ساڵی یانەی شێفیلد وێنزدەی دەستبەرداری بوو، ڤاردی دەست بە پیشەی تۆپی پێ دەکات لەگەل ستۆکبریج پاڕک ستیڵز، دوایی ٢٠٠٧ سەرکەوت بۆ یانەی یەکەم و سێ وەرزی لە یانەکە بەسەربرد، پێش ئەوەی ڕوو بکاتە یانەی هالیفاکس تاون لە خولی نایابی باکوور لە ساڵی ٢٠١٠. ٢٥ گۆڵی تۆمارکرد لە یەکەم وەرزی، و خەڵاتی "باشرین یاریزانی ساڵی" یانەکە بەدەست هێنا، دوای ڕووی کردە یانەی فلیتوود تاون لە کۆنفرانس پریمەرلیگ لە ساڵی ٢٠١١ بەرامبەر کرێی گواستنەوەی نادیار. ٣١ گۆڵی تۆمارکرد لە یەکەم وەرزی لەگەڵ یانە نوێیەکەی، و خەڵاتی "باشترین یاریزانی ساڵی" یانەکە بەدەست هێنا.

لە مانگی ئایاری ٢٠١٢ ڤاردی گرێبەستی لەگەڵ لیستەر سیتی ئیمزا کرد بە تۆمارێکی بێ پشتبەستوو بە کرێی گواستنەوەی خولەکە بەهای 1 ملیۆن پاوەند و یارمەتی تیمەکەی دا لە ساڵی ٢٠١٤ پاڵەوانێتییەک بباتەوە. لە وەرزی ٢٠١٥-٢٠١٦ پریمەرلیگ بەدەست هێنا، یازدە یاری لەسەر یەک لە پریمەرلیگ گۆڵی تۆمارکرد، و ژمارەی پێوانەیی روود ڤان نێستەرلۆیی شکاند، بە باشترین یاریزانی پریمەرلیگ لە وەرزەکەدا دەنگی لەسەر درا، یەکێتی نوسەرانی وەرزشی لە ئینگڵتەرا ، جەیمی ڤاردی گۆلکاری یانەی لیستەر سیتی ئەو وڵاتەیان بە باشترین یاریزانی ساڵی ئینگڵتەرا دەستنیشانکرد.[٤] و خەڵاتی پێڵاوی زێڕینی بەدەست هێنا لە پریمەرلیگ بۆ وەرزی ٢٠١٩-٢٠٢٠، بۆ ئەوەی ببێتە گەورەترین یاریزان خەڵاتەکە بەدەست بێنێت. بە یاریکردن لە کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا ٢٠٢١، بووە یەکەم یاریزان لە مێژوودا کە هەموو یارییەکانی جامەکە ئەنجامداوە، لە قۆناغی سەرەتاییەوە تا کۆتایی. یەکەم دەرکەوتنی ڤاردی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لە حوزەیرانی ٢٠١٥ بوو، وە هەڵبژێردرا بۆ بەشداریکردن لە یۆرۆی ٢٠١٦ و جامی جیهانیی فیفای ٢٠١٨.

سەرەتای ژیانی

[دەستکاری]

ڤاردی لە شێفیڵد لە باشووری یۆرکشایر لەدایک بووە،[٥] و لە ناوچەی هیلزبۆرۆ لە ناو شاری شێفیڵد گەورە بوو باوکی کرێکارێکی کرێن بووە و دایکی لە نوسینگەی پارێزەران کاری دەکرد.[٦]

ژیانی پیشەگەری تۆپی

[دەستکاری]

سەرەتاکانی ژیانی پیشەگەری تۆپی پێی

[دەستکاری]
ڤاردی لەگەڵ ستۆکبریج پاڕک ستیلز لە ساڵی ٢٠٠٧،(ڕیزی پشتەوە سێیەم کەس لەلای ڕاستەوە

ڤاردی لە سیستەمی گەنجانی شێفیڵد وێنزدەی بوو بەڵام لە تەمەنی ١٦ ساڵی دەستبەرداری بوون.[٧][٨]

دوایی لە ستۆکبریج پاڕک ستیڵز یاری ئەنجامدا، کە ڕێگای خۆی لە یانەی لاوانەوە بڕی بۆ یانەی یەکەم کە بۆ یەکەم جار لە ژێر دەستی ڕاهێنەر گاری مارۆ لە ساڵی ٢٠٠٧ دەرکەوت،[٩] و دەستکەوتنی ٣٠ پاوەند لە هەفتەیەکدا لە یانەکە.[١٠] دوای چەند دەرکەوتنێکی نایاب، هەندێک یانە لە خولی ئینگلیزی گرنگییان پێدا وە ساڵی ٢٠٠٩دا هەفتەیەکی بەسەربرد بۆ تاقیکردنەوەکان لەگەڵ یانەی کرو ئەلێکساندرا.[١١] ئەم هەنگاوە سەرت نەگرت و دواتر گرێبەستێکی ماوە کورتی یانەی رۆزەرهام یونایتد رەتکردەوە. [١٢]

لە حوزەیرانی ٢٠١٠، ڕاهێنەر نیل ئاسپن، کە لە ماوەیێکی زۆرەوە شەیدای تواناکانی ڤاردی بوو، ڤاردی بەرامبەر ١٥،٠٠٠ پاوەند گواستەوە بۆ یانەی هالیفاکس تاون.[١٣] لە ٨ی ئاب ٢٠١٠ بۆ یەکەم جار لە یاری چووندا کە دژی یانەی باکستۆن دەرکەوت، و گۆڵی بردنەوەی تۆمارکرد و یاری بە ئەنجامی ٢-١ کۆتایی هات لە بەرژەوەندی یانە نوێیەکەی.[١٤] ڤاردی وەرزی یەکەمی لە گەڵ "the shaymen" بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێ هێنا و بووە یەکێک لە گۆڵکارانی یانەکە بە تۆمارکردنی ٢٥ گۆ بە ٣٧ یاری[١٥] و بە باشترین یاریزانی وەرز دەستنیشان کرا. کۆتایی وەرز نزیک بوو، ڤاردی نیزیک بوو لە تۆمارکردنی هاتریک لە یاریێک نێوان هالیفاکس و نانتویچ تاون بەڵام شکستی هێنا لە تۆمارکرنی گۆڵی سێیەمی خۆی لە یاریەکەدا، و یاری بە ئەنجامی ٣-١ لە بەرژەوەندی هالیفاکس کۆتایی هات.[١٦] گۆڵەکانی یارمەتیدەر بوون بۆ مسۆگەرکردنی نازناوی خولی نایابی باکوور بۆ وەرزی ٢٠١٠-٢٠١١.[١٧] ڤاردی وەرزی ٢٠١١-٢٠١٢ لەگەڵ هالیفاکس دەست پێکرد ولە کۆی چوار یاری دەستپێک سێ گۆڵی تۆمارکرد.[١٨]

فلیتوود تاون

[دەستکاری]
ڤاردی لەگەڵ فلیتوود تاون لە ساڵی ٢٠١٢

دوای زیاتر لە ساڵێک لەگەڵ هالیفاکس، ڤاردی گرێبەستی لەگەڵ یانەی فلیتوود واژۆ کرد بەرامبەر بڕیک پارە کە ڕانەگەیەنراوە.[١٩] بۆ یەکەم جار لە هەمان ڕۆژدا لەگەڵ یانەکەی لە یاریگای خۆیان یاری ئەنجامدا بەرامبەر یۆرک سیتی یارییەکە بە ئەنجامی ٠ - ٠ کۆتایی پێ هات. [٢٠]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «FIFA World Cup Russia 2018: List of players: England» (PDF). FIFA. ١٥ی تەممووزی ٢٠١٨. لاپەڕە ١٠. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  2. ^ «Player Profile». FC Halifax Town. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی تەممووزی ٢٠١١ ھێنراوە.
  3. ^ «Jamie Vardy». Leicester City F.C. لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  4. ^ «ڤاردی بە باشترین یاریزانی ئینگڵتەرا دەستنیشانکرا». یاریگا سپۆرت. لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  5. ^ «جەیمی ڤاردی». کایەزانانی تۆپی پێی باری ھەگمان.
  6. ^ «Jamie Vardy, the Stocksbridge Park Steels striker who went on to England». The Guardian. ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٥.
  7. ^ «Jamie Vardy on Huddersfield's radar?». Vital Huddersfield. Vital Network. ١٨ی ئایاری ٢٠١٢. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  8. ^ released possibly due to short height https://www.theguardian.com/football/2015/jun/06/leicester-jamie-vardy-non-league-england
  9. ^ «Departure of Vardy». Look Local. ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٠. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی تەممووزی ٢٠١١ ھێنراوە.
  10. ^ Taylor، Daniel (٤ی حوزەیرانی ٢٠١٥). «Unlikely lads Jamie Vardy and Charlie Austin share a path to England joy». The Guardian. London. لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  11. ^ «Vardy is on trial at Crewe». The Star. Sheffield. ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی تەممووزی ٢٠١١ ھێنراوە.
  12. ^ «Halifax beat League clubs to land Vardy». The Star. Sheffield. ٣١ی ئایاری ٢٠١٠. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی تەممووزی ٢٠١٠ ھێنراوە.
  13. ^ «Halifax Town: Aspin's excited about Vardy». Halifax Courier. ١ی حوزەیرانی ٢٠١٠. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی ئازاری ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی تەممووزی ٢٠١٠ ھێنراوە.
  14. ^ «Match Update». FC Halifax Town. ٢١ی ئابی ٢٠١٠. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئابی ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی تەممووزی ٢٠١١ ھێنراوە.
  15. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Halifax1011 نەدراوە
  16. ^ «Match Report». FC Halifax Town. ٢٩ی ئازاری ٢٠١١. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی نیسانی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی تەممووزی ٢٠١١ ھێنراوە.
  17. ^ «A Season in Stats». Northern Premier League. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی ئایاری ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئابی ٢٠١١ ھێنراوە.
  18. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Soccerway نەدراوە
  19. ^ «Vardy joins Fleetwood». Football Conference. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئابی ٢٠١١ ھێنراوە.
  20. ^ «Fleetwood Town 0–0 York City». BBC Sport. ٢٦ی ئابی ٢٠١١. لە ٢٦ی ئابی ٢٠١١ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]
  • Profile at the Leicester City F.C. website