ئالان شیەرەر
ئالان شیەرەر (بە ئینگلیزی: Alan Shearer) له ١٣ی ئابی ١٩٧٠ له ئینگلته‌را له‌دایك بووه، یاریزانی تۆپی پێ ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌رایه، ناوبراو دائه‌نرێت به یه‌کێک له باشترین هێرشبه‌ره‌کان له مێژووی تۆپی پێ ی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلیزدا.

کاروانی وەرزشی
[دەستکاری]لەگەڵ یانەی ساوسهامپتۆن ئینگلیزی
[دەستکاری]له‌کاتێکدا شیەرەر ته‌مه‌نی ١٦ ساڵ بوو له یانه‌ی تازه‌پێگه‌شتوانی ویلسیند یاریده‌كرد، یانه‌ی نیوكاسڵی ئینگلیزی هه‌وڵیاندا په‌لکێشی بكه‌ن بۆ یانه‌كه به‌ڵام شیەرەر ئاماده نه‌بوو په‌یوه‌ندی بكات به نیوكاسڵەوە، پاشان سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی ژیانی پیشەگەری ده‌گه‌رێته‌وه بۆ یانه‌ی ساوسهامپتۆن ئینگلیزی له ساڵی ١٩٨٨ بۆ یه‌كه‌م جار به‌ژداری كرد له پێکهاته‌ی یه‌كه‌می یانه‌كه له به‌رامبه‌ر یانەی چێڵسی ئینگلیزی، پاشان به مانگێک دوای یه‌كه‌م به‌ژداری له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی توانی له یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به یانه‌ی ئارسەناڵ ٣ گۆڵ واته هاتریك تۆماربکات و ببێته بچوکترین یاریزان كه هاتریك تۆمار بكات و ژماره‌ی جیمی گریفەر بشکێنێت. ناوبراو له‌گه‌ڵ یانه‌كه نه‌یتوانی ئاستێکی باش پێشکه‌ش بكات تا ساڵی ١٩٩٢ توانی له‌م وه‌رزه‌دا به‌ژداری ٤١ یاری بكات و ١٣ گۆڵ تۆمار بكات، ئه‌مه‌ش وای له ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را بۆ خوار ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ كرد بانگێشتی بكات بۆ پێکهاته‌که‌ی شیەرەر توانی له کۆی ١١ یاری ١٣ گۆڵ تۆمار بكات و سه‌ره‌نجی ڕاهێنه‌ری ئه‌وكاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را گراهام تایلور به‌لای خۆیدا ڕابکێشێت و بانگێشت بکرێت بۆ پێکهاته‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را. له شوباتی ١٩٩٢ یه‌كه‌م یاری خۆی له به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی فەڕەنسا ئه‌نجامدا و توانی یه‌کێک له‌و دوو گۆڵه تۆمار بكات و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا تۆمار بكه‌ن.
بلاکبێرن
[دەستکاری]ناوبراو دوای ئه‌وه‌ی بانگێشتی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را كرا له‌لایه‌ن زۆربه‌ی یانه‌كانی ئینگلته‌راوه چاودێری ده‌كرا به تایبه‌ت یانه‌كانی (بلاكبێرن، مانچستەر یونایتد)، ڕاهێنه‌ری ئه‌وكاته‌ی بلاكبێرن كینی داگلیش به پێویستی زانی كه‌وا ئیداره‌ی یانه‌كه هه‌رچی زووتره بیر له هێنانی یاریزان شیەرەر بكه‌نه‌وه بۆ یانه‌كه ئیداره‌ی یانه‌كه‌ش توانی سه‌ركه‌وتوو بێت له گواستنه‌وه‌ی یاریزانی ناوبراو به بڕی ٣،٦ ملیۆن جونییه‌ی ئه‌سته‌رلینی. به چوونی بۆ یانه‌ی بلاكبێرن سه‌ره‌تایه‌كی باش بوو بۆ یاریزانی ناوبراو بۆی پێگه‌ی خۆی له پێکهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌رادا مسۆگه‌ر بكات، به‌ڵام له ٢٦ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٢ ناوبراو تووشی پێکانێکی قورس هات له یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به یانه‌ی لیدز یونایتدی هاونیشتیمانی ئه‌مه‌ش بووه هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌ی له یاریگاکان و بێ به‌ش بوونی له یارییه‌كانی مۆندیالی ١٩٩٤ له وولاَتی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را، سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ش له‌و وه‌رزه‌دا توانیبووی ١٦ گۆڵ تۆمار بكات له کۆی ئه ٢١ یارییه‌ی كه ئه‌نجامی دابوو. وه‌رزی ١٩٩٣-١٩٩٤ دوای چاکبوونه‌وه‌ی له پێکانه‌که‌ی ناوبراو به ئاستێکی به‌رزه‌وه ده‌ركه‌وته‌وه و توانی له وه‌رزه‌دا ٣١ گۆڵ تۆمار بكات له ٤٠ یارییدا و یاریده‌یه‌كی باشی یانه‌كه‌ی بێت له به‌ده‌ست هێنانی پله‌ی دووه‌م له خولی پرێمه‌ر لیگی ئینگلیزی و ببێت به باشترین یاریزانی وه‌رزه‌كه. وه‌رزی ١٩٩٥-١٩٩٤ دوای په‌یوه‌ندی كردنی یاریزان كریس سوتون به یانه‌ی بلاكبێرنەوە بووه یاریده‌یه‌كی باشی یانه‌كه و به‌هێزی هێڵی پێشه‌وه‌ی یانه‌كه ئه‌مه‌ش وای كرد له‌م وه‌رزه‌دا شیەرەر ٣٤ گۆڵ تۆمار بكات بتوانێت له کۆتا هه‌فته‌ی پرێمه‌ر لیگ نازناوی خوله‌كه بۆ یانه‌كه‌ی به‌ده‌ست بێنێت. وه‌رزی ١٩٩٥-١٩٩٦ شیەرەر له ئاسته به‌رزه‌كانی و گۆڵ تۆمار كردن به‌ده‌وام بوو توانی له‌م وهرزهدا٣١ گۆڵ تۆمار بكات له ٣٥ یارییدا.

نیوکاسڵ یونایتد
[دەستکاری]دوای به‌سه‌ربردنی ماوه‌ی ٤ ساڵ له یانه‌ی بلاكبێرن به‌ده‌ست هێنانی چه‌ندین ده‌سكه‌وتی گرنگ شیەرەر بڕیاری ڕۆشتنی له یانه‌كه‌دا به‌و هۆیه‌شه‌وه هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی مانچستەر یونایتد و نیوكاسڵ هه‌وڵه‌کانیان خسته گه‌ڕ بۆ په‌لکێش كردنی شیەرەر، بۆندی شەیتانە سوورەکانی ڕه‌تکرده‌وه له پێناو بۆندی یانه‌ی نیوكاسڵ كه ئه‌وكات كیڤن كیگان ڕاهێنه‌ری یانه‌كه بوو، شیەرەر به بڕی ١٥ ملیۆن جونییه‌ی ئه‌سته‌رلینی په‌یوه‌ندی كرد به یانه‌ی نیوكاسڵه‌وه بوو به‌یه‌کێک له گرانترین یاریزانه‌كان له جیهاندا، له وه‌رزی یه‌كه‌می یاریكردنیدا بۆ یانه نوێیه‌که‌ی ١٩٩٦-١٩٩٧ توانی ٢٥ گۆڵ تۆمار بكات له ٣١ یارییدا. له ماوه‌ی یاریكردنیدا له یانه‌كه توانی ١٤٨ گۆڵ تۆمار بكات له ٣٠٣ یارییدا و ببێت به گۆڵکاری مێژووی یانه‌ی نیوکاسڵ. لە ساڵی ٢٠٠٦ وازهێنانی لە یاریکردن ڕاگەیاند.
لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا
[دەستکاری]شیەرەر له ساڵی ١٩٩٢ بانگێشتی هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌می ئینگلته‌را كرا و له ماوه‌ی یاریكردنی بۆ هه‌ڵبژارده‌که‌ی ٦٣ یاری نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجامداوه و ٣٠ گۆڵی تۆمار كردووه، شیەرەر به‌ژداری له هه‌ر یه‌ك له پاڵهونێتیهکانی (جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا ساڵی ١٩٩٦، مۆندیالی ساڵی١٩٩٨، جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا ساڵی٢٠٠٠) كردووه. له ساڵی ٢٠٠٠ وازهێنانی خۆی له یاریە نێودەوڵەتیەکان ڕاگەیاند.
دەستکەوتی وەرزشی
[دەستکاری]یانه‌ی ساوسهامپتۆن ئینگلیزی
[دەستکاری]- پله‌ی دووه‌م له جامی (Full Members Cup ) ئینگلیزی ساڵی ١٩٩٢.
یانه‌ی بلاکبێرن ڕۆڤه‌رز
[دەستکاری]- پله‌ی دووه‌م خولی پریمه‌رلیگ ئینگلیزی ساڵی ١٩٩٣-١٩٩٤.
- نازناوی خولی پریمه‌رلیگ ئینگلیزی ساڵی ١٩٩٤-١٩٩٥.
نیوکاسڵی ئینگلیزی
[دەستکاری]هەڵبژاردەی ئینگلتەرا
[دەستکاری]- پلەی یەکەم لە جامی Tournoi de France دۆستانە لەساڵی ١٩٩٧.
نازناوی تاکەکەسی
[دەستکاری]- گۆڵکاری مێژووی خولی پریمه‌رلیگ به تۆمارکردنی ٢٦٠ گۆڵ.
- گۆڵکاری خولی پریمه‌رلیگ ٣ جار ساڵانی :
- ١٩٩٤-١٩٩٥ : ٣٤ گۆڵ یانه‌ی بلاكبێرن.
- ١٩٩٥-١٩٩٦: ٣١ گۆڵ یانه‌ی بلاكبێرن.
- ١٩٩٦-١٩٩٧ : ٢٥ گۆڵ یانه‌ی نیوكاسڵ یونایتد.
- زیندووان
- یاریزانانی جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨
- ڕاھێنەرانی تۆپی پێی ئینگلیز
- یاریزانانی تۆپی پێی ئینگلیز
- فیفا ١٠٠
- یاریزانانی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا بۆ تۆپی پێی ١٩٩٢
- یاریزانانی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا بۆ تۆپی پێی ١٩٩٦
- یاریزانانی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا بۆ تۆپی پێی ٢٠٠٠
- لەدایکبووانی ١٩٧٠
- ھەڵگرانی نیشانی ئیمپراتۆریەتی بەڕیتانی بە پلەی فەرماندە
- یاریزانانی تۆپی پێی ئینگلتەرا
- هەڵبژاردەی ئینگلتەرای خوار تەمەن ٢١ ساڵ
- هاندەرانی هۆڵی ناوبانگی تۆپی پێی ئینگلیزی
- یاریزانانی خولی تۆپی پێی ئینگلتەرا
- ھەڵبژاردەی ئینگلتەرای خوار تەمەن ٢١ ساڵ
- ھێرشبەرانی تۆپی پێ
- ھاندەرانی ھۆڵی ناوبانگی تۆپی پێی ئینگلیزی
- یاریزانانی پرێمیەرلیگ
- یاریزانانی یانەی تۆپی پێی نیوکاسڵ یوونایتد