ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/پاڵاوتن/ئەحمەد یاسین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

وتاری پاڵێوراو: ئەحمەد یاسین (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)

کورتەی وتار: ئەحمەد ئیسماعیل یاسین (بە عەرەبی: أحمد إسماعیل یاسین‎؛ لەدایکبووی ٢٨ی حوزەیرانی ١٩٣٦ – مردووی٢٢ی ئازاری ٢٠٠٤) سیاسەتمەدار و ئیمامێکی فەلەستینی بووە و لە ساڵی ١٩٨٧دا ڕێکخراوی چەکداری ئیسلامی ناسیۆنالیستی فەلەستینی حەماسی لە کەرتی غەززە دامەزراند. شێخ ئەحمەد یاسین لە گوندی ئەلجورەی ناوچەی مەجدالی باشووری کەرتی غەزە لەدایک بووە و خۆی و خێزانەکەی دوای شەڕی ١٩٤٨ پەنایان بۆ کەرتی غەزە بردووە. لە تەمەنی لاوییەتیدا لە کاتی وەرزشکردندا تووشی پێکان بوو لە ئەنجامدا تووشی ئیفلیجی گشتی بوو. سەرەتا وەک مامۆستایەکی خوێندنی زمانی عەرەبی و پەروەردەی ئیسلامی لە ناوەندە ئیسلامییەکان کاری کردووە و دواتر لە مزگەوتەکانی غەزە وەک وتارخوێن و پێش نوێژ بەردەوام بووە. بەھۆی بوێری و خستنە ڕووی ڕاستییەکانی کۆمەڵگەی فەلەستینی لەژێر گوشاری دەسەڵاتی ئیسرائیلدا بوو بە بەناوبانگترین وتاربێژی ناوچەکە، لە تەمەنی بیست ساڵیدا بەشداری خۆپیشاندانی کەرتی غەزە کردووە وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر ھێرشی سێ قۆڵی ١٩٥٦ دژ بە میسر. دوای جەنگی ١٩٦٧ جەنگی عەرەب و ئیسرائیل کە ئیسرائیل ھەموو ناوچەکانی فەلەستینی خستەژێردەستی خۆی لەوانە کەرتی غەزە، ئەحمەد یاسن بەردەوام بوو لە ھاندانی نوێژخوێنان لەڕێگای مینبەری مزگەوتی عەباسی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئیسرائیلییەکان، جگە لەوەی سەرقاڵی کۆکردنەوەی بەخشین و ھاوکارییە مرۆیییەکان بووە بۆ کەسوکاری شەھیدان و گیراوەکان. دواتر بوو بە سەرۆکی کۆڕبەندی ئیسلامی لە غەزە. ئەحمەد یاسن لە ساڵی ١٩٨٣ دا بە تۆمەتی ھەبوونی چەک و پێکھێنانی ڕێکخراوێکی سەربازی و ھاندان لەدژی دەوڵەتی ئیسرائیل دەستگیرکرا و لەلایەن دادگای ئیسرائیلەوە سزای سێزدە ساڵ زیندانی کردنی بۆ دەرکرا. لە ساڵی ١٩٨٥ لە ئاڵوگۆڕێکی زیندانیی نێوان دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل و بەرەی جەماوەری بۆ ڕزگاری فەلەستین ئازاد کرا. ئەحمەد یاسن لەگەڵ کۆمەڵێک لە ھاوڕێکانی بزووتنەوەی بەرھەڵستی ئیسلامی حەماسیان دامەزراند پاش ئازادکردنی لە زیندان و لەگەڵ بەرپابوونی ڕاپەڕینی فەلەستینی یەکەم لە ساڵی ١٩٨٧ لە دژی ئیسرائیل بەردەوام چاڵاکی ھەبووە بۆیە لە ساڵی ١٩٨٨ھەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی و ھەڕەشەی دورخستنەوەیان بۆ لوبنان لێ کرد. دواتر لەگەڵ سەدان کەسی تری فەلەستینی لە ساڵی ١٩٨٩ دا دەستگیرکرا، لە ھەوڵێکدا بۆ ڕاگرتنی ھێرشە چەکدارییەکان کە بە چەکی سپی ئەنجام دەدران. لە ساڵی ١٩٩١ دا دادگایەکی ئیسرائیلی سزای زیندانی ھەتاھەتایی و زیندانی پازدە ساڵی تری بەسەردا سەپاند، بەھۆی ھاندان بۆ کوشتنی سەربازانی ئیسرائیل و دامەزراندنی بزووتنەوەی حەماس و دەزگا سەربازی و ئەمنییەکەی. لە ساڵی ١٩٩٧ بە ڕێککەوتنێکی نێوان ئوردن و ئیسرائیل ئازاد کرا، لە ٢٢ی ئازاری ٢٠٠٤ لە ئەنجامی ھێرشێکی ئاسمانی لەگەڵ خالید مەشعەل بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس و دەستەیەک لە ھاوەڵانی کوژرا. شێخ ئەحمەد یاسین لە نێو بەرخۆدانی فەلەستیندا خاوەن پێگەیەکی ڕۆحی و سیاسی و خاوەن ئیمتیاز بووە، بە یەکێک لە گرنگترین ھێماکانی کاری نەتەوەیی فەلەستینی دادەنرێت بە درێژایی سەدەی بیستەم.

--مامۆستا (لێدوان) ‏٠٨:٠٠، ٤ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پشتگیری[دەستکاری]

دژایەتی[دەستکاری]

بێلایەن[دەستکاری]

 لێدوانەکان[دەستکاری]

  • گەر زیاتر چاکسازی تێدا بکەن، بەتایبەت لەڕووی پەڕگەوە و ھەڵەی ڕێنووسی بە باشی پیاچوونەوەی بۆ بکرێت، ئەو کاتە دەنگ ئەدەم. و وتارێکی کورتە بەراورد بە وتارە ھەڵبژێردراوەکانی دیکە. کە ٢٩٠٠٠ وشەیە. — ئەم لێدوانە لەلایەن -Haryad واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ٠٦:٤٥، ٥ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)
مامۆستا، بڕوانە لێدوانەی سەرەوە. سپاس ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏١٢:٣١، ١٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
-Haryad دەربارەی هەڵەی ڕێنووسی پێداچونەوەی بۆ دەکەم، بەڵام پەڕگەکانی کێشەیان چییە. مامۆستا (لێدوان) ‏٠٦:٤٣، ١٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پەڕگەی کەمی تێدا بەکارھاتووە. بەراورد بە وتارە ھەڵبژێردراوەکانی دیکە. ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏٠٧:٠٢، ١٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]