وتووێژ:سێسک فابرێگاس

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سێسک فابرێگاس یان سیسک فابریگاس[دەستکاری]

سێسک فابرێگاس دروست نییە چونکە ئیسپانی سیسک فابریگاس ە و سیسک فابریگاس دروستە... دژایەتی یان ڕاتان هەیە؟ --Muhammed taha (وتووێژ) ١٩:٠٢, ١٤ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)

ئەوەی ڕاست بێ لە زمانی عەرەبیدا چونکوو پیتی «ێ» نییە، زۆربەی «ێ»یەکان بە «ی» دەخوێننەوە و ھەر بەم جۆرش لە باشووردا باو بووە. تەماشای دەربڕینە کاتالانییەکەم کرد:[ˈsɛsk ˈfaβɾəɣəs] کە دەبێتە سێسک فەبرەغەس و باو نییە. بەڵام ئیسپانیاییەکەشی نازانم ھەر ئاوا بێ یا نا، ئەگەر کەسێک ئیسپانیاییەکەی لە لایە بینووسێ بزانین چۆنە ھەتا بڕیار بدەین. سپاس.--چالاکوتووێژ ١٩:٤٠, ١٤ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)

سیسک فابریگاس لەگەڕانی گۆگڵ ١٥٥٠ ئەنجامی هەیە و سێسک فابریگاس ٥ ئەنجامی هەیە و سێسک فابرێگاس ١٨ ئەنجامی هەیە.. سایتێکی وەکو خەندانیش سێسک فابریگاس و سیسک فابریگاسیشی بەکارهێناوە.. دەتوانین سێسک فابریگاس یان سیسک فابریگاس وەکو وتاری سەرەکی دابنێین و ئەویتریان بۆ وتاری سەرەکی ڕەوانە بکەین.--Muhammed taha (وتووێژ) ٢٠:٠٧, ١٤ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)
دەربڕینی دروست لە گەڕانی گووگل گرنگترە. ھەندێک ڕاوەستن بزانین دەربڕینە ئیسپانیاییەکەی دەدۆزینە پاشان ئەگەر نەبوو بڕیاری لەسەر دەدەین. سپاس.--چالاکوتووێژ ٢٠:١٦, ١٤ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)
بۆ دەربڕینەکە لە گووگڵ زۆر گەڕام بەڵام تەنیا دەربڕینی کەتەلانی یا کەتەلۆنی تێدا بوو! کرتە بکە یان ئێرە کرتە کە ، ئەمەش هەمان کێشەی ئێمە! kushared (وتووێژ) ٠٧:٢٤, ١٥ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)
دەی بزانین بە ئینگلیزی چۆنی دەردەبڕن؟--چالاکوتووێژ ٠٨:١٣, ١٥ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)

لە ویکی فارسی بە سسک فابرگاس هاتووە، لە خوێندنەوە ئینگلیزیەکەش سێسک فابرێگاس ئەخوێندرێتەوە. ئاکار نەزیری (وتووێژ) ٠١:٢٨, ١١ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

لە فارسیدا دەڵین «سسک فابرگاس» و دەخوێننەوە «سێسک فابرێگاس». لە ئینگلیزیش دا سەرچاوەیەکم بۆ نەدۆزییەوە بەڵام چند جاران لە ئینگلیزیدا بیستم دەیوت «فابرێگاس» یان «سێسک فابرێگاس».--چالاکوتووێژ ٠٧:٤٠, ١١ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری 1 بەستەری دەرەکیم کرد لەسەر سێسک فابرێگاس. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستتە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٢٢:٣٥، ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]