بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ویندۆز میدیا سەنتەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ویندۆز میدیا سەنتەر
Windows Media Center
دانەر(ان)ی سەرەتاییمایکرۆسۆفت
پەرەپێدەر(ان)مایکرۆسۆفت
یەکەم وەشانساڵی ٢٠٠٢
سیستەمی بەکارخەریویندۆز ئێکس پی
ویندۆز ڤیستا
ویندۆز ٧
ویندۆز ٨
ویندۆز ٨٫١
زمانەکانزمانی ئینگلیزی (زمانی سەرەکی)
و زۆربەی زۆری زمانەکانی جیھان.

ویندۆز میدیا سەنتەر (بە ئینگلیزی: Windows Media Center) کورتکراوەکەی (WMC)یە، لێدەر و پەخشکەر و تۆمارکەرێکی دیجیتاڵی یە کە لەلایەن کۆمپانیای مایکڕۆسۆفتەوە دروستکراوە و پەرەپێدراوە، ویندۆز میدیا سەنتەر بۆ یەکەم جار لە ساڵی ٢٠٠٢دا دروست کرا لەسەر ویندۆز ئێکس پی کە لەسەر وەشانی (میدیا سەنتەری وەشانی ئێکس پی) دا بڵاوکرایەوە لەسەر ویندۆز ئێکس پی. و دواتر زیاتر پەرەی پێدرا لەسەر ویندۆز ڤیستا و بە پەرەپێدان و فراوانترکردن و بە ھەموو چاپ و وەشانەکانی لەسەر ویندۆز ٧دا بەردەست کرا و لەسەر ویندۆز ٨ و ویندۆز ٨٫١دا وەک خۆی بەردەست کراو بڵاوکرایەوە، بەڵام کۆمپانیای مایکڕۆسۆفت ویندۆز میدیا سەنتەری لەسەر ویندۆز ١٠ وەستاند و ھەڵیوەشاندەوە لە نوێکردنەوە و بەرزکردنەوەکاندا، بەڵام دەتوانرێت بە چەند فرمانێکی نێوانەڕووی ھێڵ-فەرمان و کۆماند ویندۆز میدیا سەنتەر بگەڕێندرێتەوە بۆ سەر ویندۆز ١٠ یان لە ئینتەرنێت دابەزێنرێت[١] و ھێشتا دەتوانرێ بەکاربھێنرێت لە ویندۆز ١٠ و ویندۆز ١١.[٢][٣]

ویندۆز میدیا سەنتەر دەتوانێت سلایدشۆ و وێنە و مۆسیقا و ڤیدیۆ و فیلم لە وەگەڕخەری دیسکی ڕەق و فلاش یو ئێس بی و میمۆری و ھاردەکان تەنانەت دەتوانێت دی ڤی دی و پەپکی پەستێنراو و فیلمەکانی سەر دی ڤی دی لێبداتەوە، و ویندۆز میدیا سەنتەر لە ئێستادا دەتوانرێ بە ئینتەرنێتەوە پەیوەست بکرێت، ویندۆز میدیا سەنتەر دەتوانرێ لەسەر مۆنیتەر و تەلەڤیزیۆن و ئامێری تریش پەخش بکرێت و پەیوەست بکرێت و تەنانەت ویندۆز میدیا سەنتەر دەتوانرێ لەگەڵ ئێکس بۆکس ٣٦٠دا پەیوەست بکرێت، و دەتوانرێ پەیوەست بکرێت بە ھەندێک لە دی ڤی دی خوێنەرەکان[٤] کە دەتوانێت بیبەستێتەوە لەگەڵ کۆمپیوتەرەکەتدا، دەتوانرێت لەسەر ویندۆز میدیا سەنتەر سەیری تەلەڤیزیۆنی ڕاستەوخۆ بکرێت و دەتوانرێت لەناویدا سەیری کەناڵەکانی تەلەڤیزیۆن و ئارێل و مانگی دەستکرد بکرێت لەگەڵ پەیوەست کردنی ڕیسیڤەری کەناڵ یان ئارێل لەگەڵ کۆمپیوتەرەکەتدا.[٥][٦]

کاتێک ویندۆز میدیا سەنتەر لەسەر ویندۆز ٧دا بڵاوکرایەوە دوای ماوەیەک کۆمپانیای مایکڕۆسۆفت تیمی پەرەپێدانی ویندۆز میدیا سەنتەری ھەڵوەشاندەوە و مایکڕۆسۆفت وازی ھێنا لە پەرەپێدانی ویندۆز میدیا سەنتەر، لە ئەنجامدا ویندۆز میدیا سەنتەر دوای پەرەپێدانێکی زۆر وەکو خۆی خرایە سەر ویندۆز ٨ و ویندۆز ٨٫١ بێ پەرەپێدان و ھەروەک ڕووکارەکەی خۆی کە لەسەر ویندۆز ٧دا ھەیبوو. دوای ماوەیەکی زۆری ویندۆز ٨ و ٨٫١ لە مانگی ئایاری ٢٠١٥دا کۆمپانیای مایکڕۆسۆفت ڕای گەیاند کە ویندۆز میدیا سەنتەر ڕادەگیرێت لەسەر ویندۆز ١٠ و چیتر بەردەست نابێت لەسەر ویندۆز ١٠ و ھەموو وەشانەکانی و ویندۆز ١١ بەھەمان شێوە، بەڵام مایکڕۆسۆفت ڕای گەیاند کە ئەو بەکارھێنەرانەی کە لە ویندۆز ٨ و ٨٫١ و ٧ بۆ ویندۆز ١٠ نوێدەکەنەوە و ئەپدەیت دەکەن ئەوا ویندۆز میدیا سەنتەر ناسڕدرێتەوە و ھەر دەمێنێت.[٧]

لە ئێستادا ویندۆز میدیا سەنتەر وەشانی شین و سەوزی ھەیە و دەتوانرێت دابەزێنرێت و بەکاربھێنرێت لە ھەموو سیستمەکانی بەکارخستن.[١]

پێشانگا

[دەستکاری]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا Microsoft, Windows Media Center 8.8.5, retrieved 2024-09-08
  2. ^ "[DISCUSSION] Patch WMC to run on Windows 10 final & possible alternatives". My Digital Life Forums (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-09-08.
  3. ^ "Windows Media Center". Audiovisual Identity Database (بە ئینگلیزی). 2024-07-07. Retrieved 2024-09-08.
  4. ^ "Xbox Support". support.xbox.com. Retrieved 2024-09-08.
  5. ^ "Getting started with Windows Media Center - Microsoft Support". support.microsoft.com. Retrieved 2024-09-08.
  6. ^ "Set up a TV signal in Windows Media Center - Microsoft Support". support.microsoft.com. Retrieved 2024-09-08.
  7. ^ "R.I.P. , Windows Media Center". ZDNET (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-09-08.