ڤی ئێل سی میدیا پلەیەر
![]() | |
![]() لێدەری ڕەنگاڵەی VLC لەژێر دابەشکردنی ئوبونتو و ڕووپێزی gnome ـدا. | |
پەرەپێدەر(ان) | VideoLAN |
---|---|
یەکەم وەشان | شوباتی ٢٠٠١ |
نووسراوە بە | C, C++, Objective-C بە بەکارهێنانی Qt |
سیستەمی بەکارخەری | هەموو سیستەمەکان |
سەکۆی پێژمێری | IA-32, x64, ARM, MIPS, PowerPC |
زمانەکان | ٤٨ زمان[١] |
جۆر | لێدەری ڕەنگاڵە |
مۆڵەتنامە | مۆڵەتی ئاشکرای گشتی GNU وەشانی ٢ یان دواتر |
وێبگە | videolan |
VLC Media Player لێدەر و پەخشکەر و گۆڕەڕێکی ڕەنگاڵەی سەرچاوە کراوەی ھەڵگرتەنییە Portable.
VLC بەناوبانگترین لێدەرە کە پاڵپشتی لە زۆرترین جۆری پەڕگەی ڕەنگاڵە دەکات، وەرگێڕدراوە بۆ سەر چەندین زمانی جیھانی، لەوانە ھەردوو زاراوەی سۆرانی و کورمانجیش. VLC بەناوبانگە بەوەی کە دەتوانێت پەڕگە تێکشکاوەکان و بە تەواوەتی دانەگیراوەکانیش لێ بدات.
مێژوو[دەستکاری]
لە سەرەتادا پڕۆژەی VideoLan پێکھاتبوو لە ڕاژەخوازێک و ڕاژەکارێک بۆ پەخشکردنی ڤیدیۆ لەسەر ڕایەڵە کە لەلایەن چەند خوێندکارێکی École Centrale Paris ـەوە داڕێژرابوو کە لە ١ شوباتی ٢٠٠١ ـدا یەکەم وەشانی لەژێر مافی GPL ـدا وەشێنرا، بەڵام ئێستا چەندین داڕێژەر و ھاوکاریکەر بەشدارن لە پڕۆژەکەدا لە سەرانسەری جیھاندا.
لە پاشاندا VideoLAN Server (VLS) نەما و گۆڕدرا بۆ VideoLan Client (VLC).
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "VideoLAN internationalization". VideoLAN. Archived from the original on 16ی Septemberی 2014. Retrieved 17 December 2013.
{{cite web}}
: Check date values in:|archive-date=
(help)