نیشتەجێی نھۆمی نێوەند (فیلم)
نیشتەجێی نھۆمی نێوەند | |
دەرھێنەر | شەھاب حوسێنی |
---|---|
بەرھەمھێنەر | ئەمیر سەماواتی |
نووسین | محەمەد ھادی کەریمی |
کاست | شەھاب حوسێنی |
ڕێکەوتی دەرچوون | ڕەزبەری ٢٠١٤ |
وڵات | ئێرانی |
زمان | فارسی |
داھات | ١٬٣٠٠٬٠٠٠٬٠٠٠ تمەن |
نیشتەجێی نھۆمی نێوەند (بە فارسی ساکن طبقە وسط) یەکەمین فیلمی شەھاب حوسێنیە وەکو دەرھێنەر لە مانگی ڕەزبەری ساڵی ٢٠١٤ نمایشکرا، و موحەمەد ھادی کەریمی سینارۆیۆی فیلمەکەی نوسیوە کە پێش نۆ ساڵ لە دروستکردنی فیلمەکە نوسیویەتی و ویستێتی خۆی دەرھێنانی بۆ بکات بەڵام دوای نۆ ساڵ فیلمەکەی بە شەھاب حوسێنی داوە و ھەرلەسەر داوی شەھابیش قبوڵی کردووە بۆ یەکەمینجار لە ژیانیدا ئەکتەری بکات و ڕۆڵی پزیشکێکی دەرونی گێڕاوە، لە فیلمەکەدا شەھاب حوسێنی لەم فیلمەدا ٣٨ ڕۆڵی جیاواز دەگێڕێت کە تا ئێستا ھیچکەس ئەوەی نەکردووە و ھەوڵدەدات وەکو ڕیکۆردێک لە ئینسایکڵۆپیدیای گینس تۆماری بکات[١]، فیلمەکە ژمارەیەکی زۆر لە ئەکتەرە بەناوبانگەکانی تێدایە بە ڕۆڵی لاوەکی لەوانە فەرھاد ئەسلانی و سارە بەیات و تەناز تەباتەبایی
کورتەی چیڕۆک
[دەستکاری]شەھاب حوسێنی لە فیلمی نیشتەجێی نھۆمی نێوەندا ڕۆڵی نوسەرێک دەگێڕێت کە لە شوقەیەکدا نیشتەجێیە کە نھۆمی خوارەوە و سەرەوەی دوو ھەمیشە دەنگی مۆسیقا دێت لە نھۆمی خوارەوە مۆسیقای ڕۆژئاوایی و سەرەوە مۆسیقای ڕۆژھەڵاتی، ئەم نوسەرە دەیەوێت کتێبەکەی تەواو بکاتو کۆتاییەکی نەمری بۆ بنوسێت بەڵام ھەمیشە مێشکی بە ھەندێک پرسیارەوە سەرقاڵە لەبارەی خودی مرۆڤ و ژیان و سەرگەردانی ڕۆحەوە، بۆیە گەشتێکی فکری و فەلسەفی تەی دەکات بەناو خۆیدا بە ڕوانگەی کەسایەتیە دیارەکانی مێژوو و شارستانیەتە جیاوازەکان یان ھەر خودی شەھاب ڕۆڵەکانیان دەگێڕێت، لە نێو ئەو کەسایەتیانەدا کۆمەڵێک ئەدیب و فەیلەسوفی ڕۆژھەڵاتی ھەن وەکو مەولانای ڕۆمی و سوھرەوەردی و شێخی سەنعان وە لە نێو زاناو فەیلەسوفە ڕۆژئاواییەکاندا سوقرات و ئیساک نیوتۆن ھەن، لە پێغەمبەرانیشدا زەکەریا و ئادەم و مەسیح ھەن و لە نمونەی شۆڕشگێڕیش ڕۆڵی چێ گیڤارا بەرجەستە کراوە، شەھاب ڕۆڵی چەند ھونەرمەندێکیشی گێڕاوە لەوانە فەرھاد و حسێن گوڵنەراقی[١]
نوێنەران
[دەستکاری]لە نێو فیلمەکەدا کۆمەڵێکی زۆر ئەکتەری دیاری سینەمای ئێران ھەن بەڵام تەنھا خودی شەھاب حوسێنی ئەکتەری سەرەکیە و ئەوانی دیکە پاڵپشتین
- شەھاب حوسێنی
- فەرھاد ئەسلانی
- حسێن یاری
- بابەک حەمیدیان
- میترا حەجار
- محەمەد ھادی کەریمی
- تەناز تەباتەبایی
- بێھناز جەعفەری
- ھەنگامە قازیانی
- حسێن مەحجوب
- بێھنوش بەختیاری
- کامبیز دێرباز
- ئانا نیعمەتی
- جەواد عیزەتی[٢]
مۆسیقا
[دەستکاری]لە نێو فیلمەکەدا کۆمەڵیک مۆسیقا و ساوندتراکی جیا جیا ھەیە کە خودی شەھاب حوسێنی ھەڵیبژاردون و گۆرانی کۆتایی فیلمەکە تراکێکە لە ئەلبومی (حریق خزان) ی میھیار عەلی زادە بە دەنگی ھونەرمەند عەلی ڕەزا قوربانی، تراکەکە ناوی بێ قەرارەو ھۆنراوەی ھۆشەنگ ئیبتیھاجە باس لە حاڵی کارەکتەری سەرەکی فیلمەکە دەکات کە ھەمیشە بێقەرار و نائارامە[٣]
داھات
[دەستکاری]داھاتی فیلمەکە لە دوای یەک ھەفتە نمایش بە ٢٠٠ میلیۆن تمەن گەیشت[٤] وە لە دوای چل ڕۆژ نمایش لە ٥٠ ھۆڵی سینەما لە تاران و شارەکانی دیکە داھاتی گەیشتە میلیاردێک و سی میلیۆن تمەن[٥]
پەراوێزەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا http://www.mizanonline.ir/fa/news/9673/ثبت-نام-شھاب-حسینی-در-کتاب-رکوردھای-گینس[بەستەری مردوو] میزۆ ئۆنلاین - فارسی - دواین سەردان ٢٥ی ١ی ٢٠١٧
- ^ https://www.salamcinama.ir/movie/132/ساکن-طبقە-وسط[بەستەری مردوو] سەلام سینەما - فارسی - دواین سەردان ٢٥ی١ی ٢٠١٧
- ^ http://www.cinemakhabar.ir/NewsDetails.aspx?ID=74727 ٣ی نیسانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سینەما خەبەر - فارسی - دواین سەردان ٢٦ی١ی ٢٠١٧
- ^ http://www.tabnak.ir/fa/news/444288/جدیدترین-آمار-فروش-فیلمھای-در-حال-اکران[بەستەری مردوو] تابناک - فارسی - دواین سەردان ٢٦ی ١ی ٢٠١٧
- ^ http://www.farsnews.ir/newstext.php?nn=13930907000245 ٢٦ی نیسانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. فارس نیوز - فارسی -دواین سەردان ٢٦ ی ١ی ٢٠١٧
ئەم فیلم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ئەم وتار ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتار لێکچووەکان. (نیسان ٢٠١٧) |