سارە بەیات
| سارە بەیات | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٩ مەشھەد |
| پیشە | ئەکتەر |
| ھاوسەر | AliReza Afkari |
| خەڵاتەکان | |
| وێبگە | http://sarehbayat.com/ |
سارە بەیات (بە فارسی: ساره بیات؛ لەدایکبووی ٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٩[١] لە مەشھەد، ئێران[٢]) ئەکتەرێکی ئێرانییە.
پیشە
[دەستکاری]سارە دەرچووی پیشەسازی فەرش و باڵیۆزی پیشەسازییە دەستیەکانە. و خاوەنی بڕوانامەی ئەکتەرێتیە لە دامەزراوەی کارنامە ، ئەکتەرێتی شانۆ، تەلەڤیزیۆن و سینەمای لە ساڵی ۲۰۰۰ دەستپێکرد. سارە بەیات سەرباری ئەکتەرێتی ، دیزاینی جلوبەرگ و وێنەکێشانیش ئەنجام دەدات. ئەو بە ڕۆڵگێڕان لە فیلمی مقلد شیطان ھاتە ناو سینەماوە. بەیات لە ساڵی ۲۰۱۰ بۆ ڕۆڵگێڕان لە فیلمی جیابوونەوەی نادر لە سیمین ھەڵبژێردرا و لەو میانەیەش دا، خەڵاتی باشترین ئەکتەری ڕۆڵی تەواوکەری ژن ی ئەنجومەنی ڕەخنەگرانی فیلمی لەندەن و لەگەڵ لەیلا حاتەمی، سارینا فرھادی و کیمیا حسینی ورچی زیوینی باشترین ئەکتەری ژنی ڤیستیڤاڵی فیلمی بەرلین ی وەرگرت.[٣] ئەو لە ساڵی ۲۰۱۷ خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژنی ڤیستیڤاڵی حافزی بۆ زنجیرەی ئاشقانە وەرگرت.[٤]
بنەماڵە
[دەستکاری]خوشکەکەی ئەو سەروین بەیات ھاوسەری ڕەزا قۆچان نەژاد، یاریزانی تۆپی پێیە.[٥]