مەنسوور ئاروەند

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مەنسوور ئاروەند
Mansur Arvand (Arwand)

مەرگ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٥، ٢٤ی جۆزەردانی ١٣٩٤ی کۆچیی ھەتاوی
گرتووخانەی میاندواو
ھۆکاری مەرگلە سێداەدان
شوێنی گۆڕنادیار
نیشتەجێیمەھاباد
نەتەوەکورد
تۆمەتی تاوانباریئەندامییەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک)
سزای تاوانباریسێدارە
مناڵ(ەکان)سومەیە، سۆژین


مەنسوور ئاروەند زیندانییەکی سیاسیی کوردی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو کە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٥ لەلایەن ئێرانەوە لە سێدارە درا.

دەستبەسەربوون[دەستکاری]

  • مەنسوور نیوەشەوی ١١ی حوزەیرانی ٢٠١١ - ٢١ی جۆزەردان، لەلایەن ھێزە چەکدارەکانی ئیتلاعات، لەگەڵ براکەی لە ماڵە خۆی بە بێ ھیچ حوکمێک و بە لێدان و جنێو دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەی ئیتلاعاتی مەھاباد کرا. ھەر ئەوێ شەوێش ماڵ، دووکان و یانەکەیان پشکنی و بە شێوەی کاتی دایانخست و دوای مانگێک کردیانەوە بەڵام ھەر زوو، دوو ھەفتە دواتر بۆ ھەمیشە بەستیانەوە و دەستیان بەسەردا گرتن. برای مەنسوور دوو ھەفتە دواتر ئازاد بوو.
  • مەنسوور ئاروەند پێشتریش لەلایەن ئیتلاعاتەوە لێپرسینەوەی لێ کرابوو؛ بۆ نموونە بەھاری ١٣٩٠ بانگیان کردبوو و لەبارەی ھۆکاری وەرگرتنی لاوە مەھابادییەکان، بە بێ پووڵ لە یانەکەی و گۆرانییە کوردییەکانی کە لە یانەکەی بڵاویان دەکاتەوە پرسیاریان لێ کردبوو.

زیندانەکان[دەستکاری]

  • دوو ھەفتە لە ژوورەکانی تاکەکەسی گرتووخانەی ئیتلاعاتی مەھاباد
  • گرتووخانەی ئیتلاعاتی ورمێ
  • زیندانێک لە تاران
  • سەرماوەزی ١٣٩٠ گرتووخانەی مەھاباد
  • بانەمەڕی ١٣٩١ گرتووخانەی ناوەندی ورمێ
  • زیندانی میاندواو

ئەشکەنجەدان[دەستکاری]

مەنسوور ئاروەند چوار مانگ بێھەواڵ بوو تا ئەوەیکە ١٣ی ڕەزبەری ١٣٩٠ ئیزنی پێ درا لە ماوەی یەک خولەکدا، بە تەلەفۆن بە بنەماڵەکەی ڕابگەیەنێت دەنێردرێەوە مەھاباد. تەنانەت لەو ماوەیەدا ئیزنی ھەبوونی پارێزەریشی نەبوو؛ بەگشتی دوایەش خۆیان پارێزەرێکیان ھەروا بە ڕوالەت بۆ دانا؛ بەشێوەیەک کە مەنسوور قەت چاوی پێی نەکەوت. مەنسوور ئاروەند لەژێر ئەشکەنجەدا شەویلکەی خوارێی، کەپۆی و پێنج - شەش ددانی شکابوو؛ چەند نینۆکی نەمابوو؛ ھێندەیان چاو بەستبوو دەوری چاوی چلکی کربوو؛ وە لەرزە کەوتبوو؛ بۆ ماوەیەکی زۆر بە میچەوە ھەڵیانداوەسی؛ تکە تکە ئاوی ساردیان پێ دادەکرد؛ بە بەرقەوەیان دەکرد، بە شێوەیەک کە مۆرەیەکی پشتی لە فشاری ئەو بەرقە شکابوو؛ گورچیلەکانیشی ساغ نەمابوون و کێشەی ھەناسەشی لێ پەیدا ببوو. لە ئاکامدا لەژێر ھەڕەشەی دەستدرێژی بۆ سەر کچ و بنەماڵەکەی ناچار بە دابپێدانانی زۆرەملی ببوو کە لە ھاوینی ١٣٩١دا پرێس تیڤی بڵاویان کردەوە.[١]

حوکم[دەستکاری]

١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٢ - ٢٣ی جۆزەردانی ١٣٩١ لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مەھاباد بەتۆمەتی دژایەتی لەگەڵ خودا واتە محاربە و ئەندامییەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک) بە سێدارە حوکم درا. ٢٣ی سەرماوەزی ١٣٩٣، لە زیندان بە مەنسوور ڕاگەیەندرا حوکمەکەی بۆ زیندانی ھەتاھەتایی کەم بووەتەوە.

لە سێدارەدان[دەستکاری]

٧ی ئایاری ٢٠١٥ - ١٧ی گوڵانی ١٣٩٤ مەنسوور ئاروەند بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. ١٥ی حوزەیران - ٢٥ی جۆزەردان داوایان لە بنەماڵەکەی کرد بچنە کن بەرپرسی گرتووخانەی میاندواو. لەوێ پێیان وتن ڕۆژێک لەوە پێش واتە (١٤ی حوزەیران - ٢٤ی جۆزەردان) لە سێدارە دراوە؛ دە حاڵێکدا لە گەوایی مردنەکەیدا ڕێکەوت (٢٧ی ئایار - ٦ی جۆزەردان) و ھۆکاری مردنەکەیشی نادیار و شوێنی گۆڕەکەیشی میاندواو نووسراوە. ئیزنی دوایین دیدار بە بنەماڵەی مەنسوور ئاروەند نەدرابوو، کەلۆپەلەکانیشی نەدراوە بە کەسوکارەکەی؛ ھەروەھا نەیانھێشت لە مزگەوت سەرەخۆشی بۆ دابنێن.[٢][٣]

سەچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Mansur Arvand (Arwand): One Person's Story". Abdorrahman Boroumand Center (بە ئینگلیزی). Retrieved 30ی Mayی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ "مەنسوور ئاروەند، زیندانیی سیاسیی کورد لە سێدارە درا". kurdistanmedia.com. Retrieved 30ی Mayی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link) ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "ئیتلاعاتی ئێران ھەڕەشە لە بنەماڵەی "مەنسوور ئاروەند" دەکات". زاگرۆس پۆست.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.