بۆ ناوەڕۆک بازبدە

تەفسیری ڕامان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

تەفسیری ڕامان لە ماناو مەبەستی قورئان یەکێکە لە تەفسیرە کوردییەکانی قورئان لە نووسینی ئەحمەد کاکە مەحموود.[١] لە ساڵی ١٩٩٢ دەستی بە نووسینی کردووە، و ساڵی ٢٠٠٥ لە نووسینی بووەتەوە. بۆ یەکەم جار لە ساڵی ٢٠٠٧ چاپ کراوە،[٢] و تاوەکو ساڵی ٢٠٢٠ شەش جار و بە تیراژی ھەژدە ھەزار دانە چاپکراوە. لەلایەن عیرفان ئەحمەد کاکە مەحموودەوە پێداچوونەوە و وردبینی بۆ کراوە، و ھەروەھا لێکۆڵینەوەی بۆ فەرموودەکانی ناو تەفسیرەکە کردووە.[٣][٤]

تایبەتمەندییەکان

[دەستکاری]
  1. لە پێشەکی تەفسیرەکەدا چەند زانیارییەکی دەربارەی قورئان باس کردووە، لە ڕونکردنەوەی زانستی تەفسیر، و سووڕەتە مەککییەکان و سووڕەتە مەدەنییەکان، و ژمارەی ئایەتەکانی قورئان و وشەکانی و پیتەکانی، لەگەڵ باسی کورتەیەک لە مێژووی تەفسیر، و جۆرەکانی تەفسیر.
  2. لەسەرەتای ھەر سووڕەتێک کورتە باسێکی سووڕەتە کەی کردووە، وەک ئەوەی سووڕەتەکە بەزۆری باسی چ بابەتێک دەکات، و ھەروەھا باسی ھۆکاری ھاتنە خوارەوەی سووڕەتەکەی کردووە ئەگەر ھەبێت.
  3. تەفسیری قورئانی بە قورئان کردووە، دواتر تەفسیری قورئانی بە فەرموودە کردووە، و پاشان تەفسیری قورئانی بە قسەی ھاوەڵان و شوێنکەوتووان و زانایانی تەفسیر کردووە.
  4. خۆی دوورگرتووە لە باسکردنی ئیسرائیلیات و ئەو بەسەرھاتە بێ بنەمایانەی کە لە تەفسیرەکاندا باسکراون.[٥]
  5. لە بابەتی ئەسما و سیفاتەکان شوێنکەوتووی پێشینە چاکەکان (زانایانی سەدەی یەکەم) بووە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. مامۆستا مەلا ئەحمەد کاکە مەحموود پوختەیەک لە ژیاننامە و بەرھەم و تێکۆشانی. عیرفان ئەحمەد کاکە مەحموود. ناوەندی سارا. ٢٠٠٧. لاپەڕە ١١٧
  2. «پێناسەی ڕامان || مامۆستا مەلا ئەحمەد کاکە مەحمود». ahmadkaka.org. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. مێژووی زانایانی کورد. مەلا تاھیر مەلا عەبدوڵڵا بەحرکەیی. نووسینگەی تەفسیر. ٢٠١٦. بەرگی یەکەم. لاپەڕە ١٨٢_١٨٣
  4. «You are being redirected...». astane.org. لە ٥ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
  5. کوردیپێدیا، Kurdipedia-. «تەفسیری رامان». Kurdipedia.org. لە ٥ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]

ئەپی تەفسیری ڕامان بۆ ئای ئۆ ئێس

ئەپی تەفسیری ڕامان بۆ ئەندرۆید