بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مەسیح عەلینەژاد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مەسیح عەلینەژاد

مسیح علی‌نژاد
عەلینەژاد لە ساڵی ٢٠١٨
لەدایکبوون
مەعسوومە عەلینەژاد قۆمیکۆلایی

(١٩٧٦-٠٩-١١) ١١ی ئەیلوولی ١٩٧٦ (تەمەن ٤٩ ساڵ)
نەتەوەئێرانی
شارۆمەندێتیویلایەتە یەکگرتووەکان[١]
پەروەردەزانکۆی ئۆکسفۆرد برووکس
پیشەڕۆژنامەنووس و نووسەر
چالاکبوون٢٠٠١–ئێسنا
خاوەنکارئاژانسی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ میدیای جیھانی
ھاوسەر
  • ماکس لوتفی
    (جیابووەتەوە)[٢]
  • کامبیز فرووھەر (ھاوسەرگیری ٢٠١٤)[٣]
مناڵ(ەکان)١

مەعسوومە عەلینەژاد قۆمیکۆلایی (بە فارسی: معصومه علی‌نژاد قمی‌کلایی؛ لەدایکبووی ١١ی ئەیلوولی ١٩٧٦)، ناسراو بە مەسیح عەلینەژاد (بە فارسی: مسیح علی‌نژاد)، ڕۆژنامەنووس و نووسەرێکی ئێرانی-ئەمریکی[٤] و چالاکوانی مافەکانی ژنانە.[٥][٦] ئەو وەکوو پێشکەشکار و بەرھەمھێنەر بۆ بەشی فارسیی دەنگی ئەمریکا، پەیامنێر بۆ ڕادیۆ فەردا، بەشداریکردنی بەردەوام بۆ تەلەڤیزیۆنی مەنۆتۆ و سەرنووسەری بەشدار بۆ ئێران وایەر کار دەکات.[٧] عەلینەژاد تیشک دەخاتە سەر ڕەخنەگرتن لە پێگەی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، بەتایبەتی مافەکانی ژنان لە ئێران.[٨] گۆڤاری تایم ناوی لە ڕیزبەندی ھەڵبژێردراوەکانی ساڵی ٢٠٢٣ بۆ ژنانی ساڵ دەستنیشان کرد.[٩]

عەلینەژاد لە غەریبیدا لە شاری نیویۆرک دەژی و ھەتا ئێستا چەندین خەڵاتی لە بابەتە جۆراوجۆرەکاندا بەدەستھێناوە.[١٠] لە ساڵی ٢٠١٩، عەلینەژاد لە دادگای فێدراڵی ویلایەتە یەکگرتووەکان بەھۆی ھەراسانکردنی خۆی و خێزانەکەی، سکاڵای لە دژی حکوومەتی ئێران تۆمار کرد.[١١] ئەو کتێبێکی لە ساڵی ٢٠١٨دا بە ناوی بای ناو قژم بڵاوکردەوە کە باس لە ئەزموونەکانی گەورەبوونی خۆی لە ئێراندا دەکات، کە تێیدا نووسیوە: «کچان جۆرێک پەروەردە دەکرێن کە سەریان نزم بێت و ھەتا بکرێت بێدەنگ و لەسەرخۆ بن».[١٢][١٣] لە کانوونی دووەمی ٢٠٢١، وەزارەتی دادی ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە چەند کەسی ئێرانی دەستبەسەر کردووە کە لە حوزەیرانی ٢٠٢٠دا ھەوڵی ڕفاندنی مەسیح عەلینەژادیان ھەبووە.[١٤][١٥] لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٢، پیاوێک بەناوی خالید مەھدیئۆڤ نزیکی خانووی مەسیح عەلینەژاد لە بڕۆکلین بووە و چاوی لە ناو خانووەکە دەکرد و لە ھەوڵی چوونە ژوورەوەدا بوو. لە کۆتایییەکانی ڕۆژدا پۆلیسی نیویۆرک ئەو کەسەی بەھۆی لێخوڕینی ئۆتۆمۆبیل بەبێ مۆڵەت دەستبەسەر کرد و پۆلیس لە ئۆتۆمۆبیلەکەیدا چەکێکی کلاشنیکۆفی دۆزیەوە کە مەھدیئۆڤ حاشای لێکرد. دواتر ئەو کەسە وەکوو نێردراوی حکوومەتی ئێران بۆ تیرۆرکردنی عەلینەژاد ناسێندرا.[١٦][١٧][١٨]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Weiser، Benjamin (١٣ی تەممووزی ٢٠٢١). «Iranian Operatives Planned to Kidnap a Brooklyn Author, Prosecutors Say». The New York Times. لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە. ... Ms. Alinejad, an American citizen ...
  2. «Family of prominent Iranian women's rights activist detained». ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٩.
  3. «Project Exile: Out of Iran, a voice for human rights - Global Journalist» (بە ئینگلیزی). Global Journalist. ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤. لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. Inskeep، Steve (١٥ی تەممووزی ٢٠٢١). «The Journalist Iran Allegedly Sought To Kidnap Says She Would Have Been Killed». NPR.org (بە ئینگلیزی). لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  5. «Iran: Family of women's rights activist arrested in despicable attempt to intimidate her into silence». ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٩.
  6. Fang، Lee (٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠)، «VOA Persian Awarded Journalism Contract to Controversial Former Trump Campaign Operative»، The Intercept، لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە
  7. «USAGM». USAGM (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  8. Morris، Cheryl (١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧). «How Masih Alinejad is paying the price for confronting Iran's leaders». New Internationalist. لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٠ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  9. Evans، Greg (٢ی ئازاری ٢٠٢٣). «Cate Blanchett, Angela Bassett Among Time's 2023 Women Of The Year». Deadline (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١١ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  10. «Radio Farda and Radio Free Afghanistan Honored By AIB». Pressroom. Radio Free Europe/Radio Liberty. ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئایاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
  11. «Anti-headscarf law activist sues Iran in US over harassment». AP News. ٢١ی نیسانی ٢٠٢١.
  12. «The wind in my hair: one Iranian woman's courageous struggle against being forced to wear the hijab». The Guardian. ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٨.
  13. Smith، Jordan Michael (١٣ی ئابی ٢٠١٩). «How Voice of America Persian Became a Trump Administration PR Machine». The Intercept (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  14. «Iran 'spies' charged in plot to kidnap US journalist and speed her to Venezuela». The Guardian. ١٤ی تەممووزی ٢٠٢١.
  15. «Iranians 'plotted to kidnap US, Canada and UK targets'». BBC. ١٤ی تەممووزی ٢٠٢١. لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  16. Alinejad، Masih (٧ی ئابی ٢٠٢٢). «Iran Tried to Kill Me on American Soil». The Wall Street Journal. لە ١٢ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  17. «Man arrested near home of Iranian dissident faces gun charge». The Washington Post. Associated Press. ١١ی ئابی ٢٠٢٢. لە ١٢ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  18. Weiser، Benjamin (٣١ی تەممووزی ٢٠٢٢). «Man With Loaded Assault Rifle Arrested Outside Iranian Writer's Home». The New York Times. لە ١٢ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]