ڕێباز (فیقھ)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە مەزھەبە فیقھییەکانی سوننەەوە ڕەوانە کراوە)
بەشێکە لە زنجیرەیەک

ئیسلامی سوننە


بیروباوەڕ

پایەکانی ئیسلام · پایەکانی باوەڕ
پێشینەکان · فەرموودەی پێغەمبەر

خەلیفەکانی ڕاشدین

ئەبووبەکری سدیق
عومەری کوڕی خەتاب
عوسمانی کوڕی عەفان
عەلی کوڕی ئەبووتالیب

چوار پێشەواکە

ئەحمەد کوڕی حەنبەل
ئەبووحەنیفە
مالیکی کوڕی ئەنەس
محەمەد شافعی

سەرمەزهەبەکان

حەنبەلیحەنەفیشافعیمالیکیزاهیری

کتێبە سەحیحەکان

سەحیحی بوخاری
سەحیحی موسلیم
سونەنی نەسائی
سونەنی ئەبوداوود
سونەنی ترمزی
سونەنی دارمی
سونەنی ئیبن ماجە
مۆتەی مالیک

مەزهەبە زانستییەکانی سوننە یان هەر مەزهەبێکی فیقهی هەڵدەسێت بە پایانکردنی حوکمە شەرعیەکان لە لە کتێب و سوننەتدا بە پێی بنەماو ئوسوڵی زانستی دیاریکراو، و ئەکرێت ناوببرێن بە خوێندنگە مەزهەبیەکان لەبەر ڕێکەوتنیان لە بیرو باوەڕ و ئوسوڵ و شەریعەتدا بەڵام هەندێک جیاوازن لە حوکمە پایان کراوەکاندا.

مەزهەبە سوننیەکان[دەستکاری]

چوار مەزهەب هەن لە سوننەدا کە بە شێوەیەکی فراوان بڵاو بوونەتەوە لای خەڵکانی سوننە و بە فەڕمی باس دەکرێت لە زۆربەی کتێبەکاندا، کە ئیجتیهادە زانستیەکانی چوار پێشەواکەی سوننە ئەگرێتەوە.

مەزهەبەکانی سوونە بە پێی ڕیزبەندی مێژوویییان ئەمانەی خوارەوەن؛

مەزهەبی حەنەفی[دەستکاری]

خاوەنی ئەم مەزهەبە پێشەوا ئەبووحەنیفە نوعمان کوڕی سابتە، ناسراوە بە ئیمامی ئەعزەم واتە پێشەوای مەزن، بە نەژاد فارسییە، لە کووفە لە دایکبووە ساڵی ٦٩٩ز بەرامبەر ٨٠ی کۆچیی لەوێ پەروەردە بوو و کۆچی دوایی کردووە لە بەغدا ساڵی ٧٦٧ز بەرامبەر ١٥٠ک، هەندێک لە مێژوونوسان بە یەکێک لە شوێنکەوتووانی دادەنێن لە هەمان کاتدا هەندێکی تریان بە شوێنکەوتووی شوێنکەوتووەکان دادیدەنێن.

بنەمای پەیڕەوی ئیجتیهادی ئەبووحەنیفە پشت ئەبە ستێت بە قورئان پاشان سوننەتە ڕاستەکانی پێغەمبەر، و خەلیفەکانی ڕاشدین و هاوەڵەکان بە گشتی، پاشان ئەچێتە سەر قیاس، بەڵام پابەند نیە بە ڕای شوێنکەوتووەکانەوە، و زۆر توند بووە لە وەرگرتنی فەرموودەدا و دڵنیا نەبوو بێت لە فەرموودەیەک وەرینەگرتووە، و قیاسی بە باشتر ئەزانی لە فەرموودەیەک کە دڵنیا نەبوونایە لێی، هەروەها ئەبووحەنیفە ئەو عادەتانەی وەرئەگرت کە دژی هیچ کام لە دەقە شەرعیەکان نەبوونایە بە تایبەت لە بواری بازرگانیدا کە شارەزاییەکی باشی هەبووە تیایدا.

مەزهەبی مالیکی[دەستکاری]

دامەزرێنەری ئەم مەزهەبە پێشەوا مالیکی کوڕی ئەنەسە ناسراوە بە شێخی ئیسلام، لە مەدینە لە دایکبووە لە ساڵی ٧١١ز بەرامبەر ٩٦ک، و کۆچی دوایی کردووە ساڵی ٧٩٥ز بەرامبەر ١٧٩ک، بنەماکانی یاسادانان لای مالیک لە قورئان و سوننەتەوە وەرگیراوە، و قسەکەرەکان لە مەدینە زۆر بوون و یەکتریان ئەناسی، و مالیک قیاسی ڕەت نەکردۆتەوە، یان حوکمەکانی داناوە لەسەر تێڕوانینەکانی کە خەڵکی مەدینە لەسەر ڕێکەوتبوون و لە پاشماوەی فەتواکانی خەلیفەکانی ڕاشدین و هاوەڵەکانی وەرئەگرت بە مەرجێک پێچەوانەی مەبەستە شەرعیەکان نەبن.

مەزهەبی شافعی[دەستکاری]

دامەزرێنەری ئەم مەزهەبە پێشەوا محەمەد کوڕی ئیدریس شافعییە، لە دایکبووە لە غەززە ساڵ ٧٦٧ز بەرامبەر ١٥٠ک و کۆچی دوایی کردووە ساڵی ٨٢٠ز بەرامبەر ٢٠٤ک، لای ئیمام مالیک خوێندوییەتی لە مەدینە و مۆتەی مالیکی لەبەرکردووە لە بەغدا بە (سەرخەری فەرموودە) ناسراوە، و پاشان سەفەری کردوو بۆ میسر و و مەزهەبەکەی لەوێ بڵاو بوویەوە.

و بنەمای یاسادانان لای شافعی قورئان و سوننەتی پێغەمبەرە، هەروەها کۆبوون و ئیجماعی هاوەڵەکان و خەڵکی مەدینەی وەرئەگرت، بەڵام ئیجماعی هەموو زاناکانی نەتەوەی بە باشتر ئەزانی لەبەرئەوەی ئەوەی بەرژەوەند یەکڕیزی نەتەوە بوو، پاشان قیاس و ئیجتیهادی وەرگرتووە.

مەزهەبی حەنبەلی[دەستکاری]

خاوەنی ئەم مەزهەبە پێشەوا ئەحمەد کوڕی حەنبەلە، لە دایکبووە ساڵی ٧٨٠ز بەرامبەر ١٦٤ک لە بەغدا و هەر لەوێ کۆچی دوایی کردووە لە ساڵی ٨٥٥ز بەرامبەر ٢٤١ک، فێرخوازی ئیمام شاافعی بووە، لە دایکبووە و ژیاوە لە سەردەمی عەبباسیدا، کە گفتوگۆی زانستی و قسەیی تێدابووە، و ئەیبینی لەو گفتوگۆیانەدا لە ڕاستییە شەرعیەکان دەرئەچوون، ئەحمەد کوری حەنبەل پشتی بە فەرموودە بەست و مەزهەبەکەی بە پارێزگار ناسراوە.

ئیمام ئەحمەد پشتی بەستووە بە فەرموودە و بە شێوەیکی گشتی بە تەواوی زانیووە بۆ یاسادانان لە دوای قورئان، هەروەک گەڕاوەتەوە بۆ فەتوای هاوەڵەکان بە تایبەت خەلیفەکانی ڕاشدین، بە مەرجێک پێچەوانەی هیچ فەرموودەیەک نەبێت. و زۆر بە کەمی قیاسی بەکارهێناوە لەبەرئەوە زۆریان بە پیاوی فەرموودە ناوی دەبەن نەک پیاوی قیقهـ.

بابەتە پەیوەندیدارەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • وێکی عەرەبی