مێژووی ویکیپیدیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مێژووی ویکیپیدیا
بابەتی لاوەکیویکیپیدیا
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

مێژووی ویکیپیدیا (بە ئینگلیزی: History of Wikipedia) بە فەرمی لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٠١ لەلایەن جیمی ویلز و لاری سەنگەر دامەزراوە.

مێژوو[دەستکاری]

ھەرچەندە بناغەی تەکنیکی دروستکردنی ویکیپیدیا دەگەڕێتەوە بۆ یەکەم بابەتەکانی ئینسایکلۆپیدیای ئۆنلاین لە ساڵی ١٩٩٢ و نووسینەکانی ڕیگ گەیتس (یەکێک لە پێشەنگەکانی ئینتەرنێت)، بەڵام چالاکییەکانی ڕیچارد ستالمان لە ساڵی ٢٠٠٠دا دەتوانرێت بە خاڵی وەرچەرخان لە سەرەتای ساڵی ١٩٩٢دا ھەژمار بکرێت بە نووسینی ئینسایکلۆپیدیای ئۆنلاین. ستالمان بە جەختکردنەوە لەسەر بەکارھێنانی ئازادی زانیاری و ناوەڕۆکی سەرچاوە کراوە و نەبوونی چڕبوونەوەی ڕێکخراوەیی، کاریگەری لەسەر بیرۆکەی پێکھێنانی ئینسایکلۆپیدیای ئۆنلاین بەخۆڕایی ھەبوو. لە ساڵی ٢٠٠٠ جیمی ویلز نیوپیدیای بڵاوکردەوە، کە ئینسایکلۆپیدیایەکی ئۆنلاینە و لەلایەن پسپۆڕانی تەکنیکییەوە دەستکاری دەکرێت. بە گۆڕینی مۆڵەتەکەی بۆ مۆڵەتی بەڵگەنامەی کراوەی GNU و بەکارھێنانی شێوازە تەکنیکییەکانی ویکی کە لەلایەن وارد کانینگھامەوە داھێنرا، ویکیپیدیا لەدایک بوو.

ھەندێک لە سەرنوسەرەکان دڵخۆش نەبوون کە نیوپیدیا بە شێوازی ویکی بەڕێوەدەبرێت و بەرەنگارییان بووەوە. سەنگەر پێشنیاری کرد کە پڕۆژە نوێیەکە ناوی " ویکیپیدیا " بێت و بەم زووانە بە بەستەری wikipedia.com لە ڕۆژی دووشەممە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٠١ دەستی پێکرد. سێرڤەرەکانی لە شاری سان دیێگۆن و لەلایەن کۆمپانیای بۆمیسەوە دابین دەکرێن. لە ئابی ٢٠٠٢ جیمی ویلز ڕای گەیاند کە ڕێکلامە بازرگانییەکان لە ویکیپیدیادا ناخرێنە ناوەوە؛ بەم پێیە ناونیشانی ماڵپەڕەکەی گۆڕدرا بۆ Wikipedia.org.

بەپێی ئاماری ئەلێکسا، ویکیپیدیا لە ڕیزبەندی حەوتەمی زۆرترین بینەری ئینتەرنێتدایە و بەگوێرەی کۆمسکۆر، ئەم ماڵپەڕە مانگانە زیاتر لە ١١٧ ملیۆن جار تەنھا لە ئەمریکا بینراوە و ئامارە جیھانییەکانیش ١٨ ملیار جارە.[١][٢] دوای دروستبوونی دامەزراوەی ویکیمیدیا لە ساڵی ٢٠٠٢، یەکەمین پڕۆژەی خوشکێک بە ناوی ویکیفەرھەنگ دروست کرا و پڕۆژەی دیکە وردە وردە لە ساڵی ٢٠٠٣ دەستیپێکرد.

ویکیپیدیای کوردی لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٤ سازکرا، ویکیپیدیاکە وا ڕێک خرابوو کە بە کورمانجی و سۆرانی وتاری تێدا بڵاوبکرێتەوە. بەڵام بەھۆی ھەبوونی ئاستەنگی تەکنیکی و زمانەوانی، ئەو شێوازە سەری نەگرت کە هەردوو شێوەزارەکە لە ژێر زمانێکدا بەردەوام بن، ئەمە بووە ھۆی ئەوەی لە ١٢ی ئابی ٢٠٠٩ وەشانێکی نوێ بۆ کوردیی ناوەندی (بە کۆدی زمانیی ckb) سازبکرێت

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "?WikiPeaks".
  2. ^ "comScore Ranks the Top 50 U.S. Digital Media Properties for January 2015".