ڕاژەکار
ڕاژەکار (بە ئینگلیزی: Server) بریتیە لە ئامێرێکی کۆمپیوتەری تایبەت کە بە شێوەیەکی بەردەوام بەستراوەتەوە بە تۆڕی ئەنتەرنێتەوە بۆ ھەموو بەشداربووانی ئەنتەرنیت لە ھەموو جیھاندا وە لکێنراوە بە ژمارەیەکی ئێجگار زۆر لە ماڵپەری تایبەتی . ئەو ئامێری کۆمپیوتەرەش دامەزراوە لە سەر چەندەھا یەکەی دیاری کراوی بەرز ، بۆ بەرزکردنەوە و دابەزاندنی داتا و کارەکان و ھەڵگرتنیان بۆ ماوەیەکی درێژ ، وە تایبەتە بە کۆمپانیای جۆراوجۆر .
خێرایی ڕاژەکار[دەستکاری]
بە پێی شوێن و ھەلومەرجی خواستی خاوەن کۆمپانیا و یەکەکانی بازرگانی ، لە جیھاندا خێرایی سێرڤەر گۆڕانکاری بەسەردادێت ئەمەش پەیوەندی ھەیە بە خواستەکانی کڕیار لەسەر تۆڕەکان و بەستنەوەی ماڵپەڕ بە سێرڤەر .. بەڕێزان .. زۆرجار کاتێ کۆمپانیا سێرڤەری دەرەخات بە شێوەیەکی زۆر گونجاو و بە خێراییەکی تایبەتە بەڵام ئەبێ بزانین درەنگ و زوو کردنەوەی ماڵپەڕەکان بە ڕاددەیەکی زۆریش بەستراوەتەوە بە کۆمپانیاکانی پەخشی ئەنتەرنێتی ، بۆیە ئەگەر لە وڵاتێ ھێڵی خاو ھەبێ خاوەن ماڵپەر لە ھەوڵی ئەوەدا ئەبێ سوود لە سێرڤەرێکی باش و نزیک و خێرا وەربگرێت بۆ خێرا کردنەوەی لاپەڕەکانی ئەنتەرنێت . ئەو خێراییانەی لە ماوەی ساڵێکدا لە سێرڤەردا ھەبوونە بە شێوەیەکی ڕیزبەند تۆمار کراون . ھەندێ نمونە :
- خێراترین سێرڤەر لە ڕۆمانیا بووە کە = ٣٠٧ مێگابایت
- فەڕەنسا = ١٦٠ مێگا
- پۆڵەندا = ١٣٨ مێگا
- ڕوسیا = ١٢٥ مێگا
- ئەمریکا ، سویسڕا = ٨٧ مێگا
- ئەڵمانیا = ٧٠ مێگا
- فنلەندا = ٦٣ مێگا
- پورتوغال = ٦١ مێگا
- بەریتانیا = ٦٠ مێگا
- یابان = ٥٦ مێگا
- سوید = ٥٥ مێگا
- کۆریای باشور ، تورکیا ، ئیسپانیا ، کەنەدا =٥٣ مێگا
- مەجەڕ ، چیک = ٤٦ مێگا
- ئوستوڕالیا = ٤٥ مێگا
- ئەفریقیای باشور = ٣٨ مێگا
- بەلجیکا = ٣٧ مێگا
- ئێرلەندا = ٣٥ مێگا
- ئیتاڵیا = ٣٤ مێگا
- مەکسیک = ٣٠ مێگا
- مالیزیا = ٢٨ مێگا
- بەڕازیل = ٢٧ مێگا
- ھیندستان = ١٨ مێگا
- سڕبیا = ١٣ مێگا
- ئیسڕائیل ، یۆنان ، پاکستان = ١٢ مێگا
- چین = ٩ مێگا
- ئێران = ٣ مێگا
- ئەفغانستان = ١ مێگا
گەورەترین ڕاژەکار[دەستکاری]
کۆمپانیای گوگڵ گەورەترین و زۆرترین سێرڤەری ھەیە لە جیھاندا بە بەراورد لەگەڵ کۆمپانیاکانی تر کە ژمارەیان لە ملیۆنان سێرڤەرە لە شوێنی جیا جیا دا . گوگڵ بە شێوەیەکی ئاسایی ( ٠٠٠ ٤٥٠ ) چوار سەد و پەنجا ھەزار سێرڤەر بە تەنھا لە دوو درایڤ بە خۆڕایی ئەبەخشێ کە ئەکاتە نزیکەی ( ١٥٠ ) پێتابایت بە پێی ڕیزبەندیەکانی ( بت و بایت و کیلۆبایت و مێگابایت و گێگابایت و تێرابایت و پێتابایت و ئێگزابایت و زێتابایت و یۆتابایت و ئێکسۆنابایت و وێکابایت ) کار دەکات لەب ەر زۆری ژمارەی سێرڤەرەکان و ساڵانەش بە ملیۆنان و بلیۆنان دۆلار لە پڕۆژەی چاندنی سێرڤەری نوێ خەرج ئەکات و نوسینگەکانیشی پەرەپێ ئەدات لە ھەموو شوێنەکانی جیھاندا.
لە بوارەکانی گرێدراو بە کۆمپیوتەرەوە، زاراوەی ڕاژەکار (بەئینگلیزی: Server) بۆ ئاماژە بە یەکێک لەمانەی خوارەوە بەکار دەبردرێ:
- بەرنامەیەکی کۆمپیوتەری کە وەکوو ڕاژەیەکی پێشکەشکراو خەریکی بەجێھێنانی پێویستییەکان و داخوازییەکانی بەرنامەیەکی ترە. ئەو بەرنامەیەی داخوزییەکانی بۆ ڕاژەکار دەنێرێ پێدەوتری ڕاژەخواز، کە بۆی ھەیە لەسەر کۆمپیوتەرێکی تر بێ.
- کۆمپیوتەرێکی فیزیکیی تەرخانکراو بۆ گەڕاندنی یەک یان چەند ڕاژەی لەو چەشنە بۆ وەڵامدانەوەی پێویستییەکانی بەرنامەکانی سەر کۆمپیوتەرەکانی تری ھەمان ڕایەڵە.
- سیستەمێکی نەرمەکاڵا/ڕەقەکاڵا (واتە ڕاژەیەکی نەرمەکاڵایی کە لەسەر کۆمپیوتەرێکی تەرخانکراو خەریکی گەڕانە) وەکوو ڕاژەکارێکی دەیتابەیس، ڕاژەکارێکی فایل، یان ڕاژەکارێکی چاپ.