متمانەپێکراوی ویکیپیدیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
متمانەپێکراوی ویکیپیدیا
لقیquality control
بابەتی لاوەکیویکیپیدیا

بڕواپێکردن بە ویکیپیدیا یان متمانەپێکردن بە ویکیپیدیا (بە ئینگلیزی: reliability of Wikipedia) ئاماژەیە بۆ متمانەپێکراوی، پشتڕاستکردنەوە، وردبینی ویکیپیدیا و مۆدێلی دەستکاریکردنی بەکارھێنەرەکەی، بەتایبەتی لە وەشانی زمانی ئینگلیزیدا. ئەمە یەکێکە لەو بابەتانەی کە لە سەرچاوە جیاوازەکاندا بە بەراورد لەگەڵ ئینسایکلۆپیدیاکانی تر یان سەرچاوە تایبەتمەندەکان و لە لایەنە جیاوازەکانەوە لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە لەوانە ئامار، پێداچوونەوەی بەراوردکاری، شیکاری نەخشە مێژوویییەکان و خاڵە بەھێز و لاوازە سروشتییەکانی شێوازی نووسین.

ویکیپیدیا لەلایەن ژمارەیەکی زۆر بەکارھێنەرەوە نووسراوە، کە لەوانەیە لە ھەر شوێنێکی جیھان کەسانێک بن کە دەستیان بە ئینتەرنێت بگات و دەیانەوێت زانیارییەکانیان ھاوبەشی پێ بکەن. لەم نێوەندەدا خراپە یان ھەڵە تێکدان ڕوودەدەن، کە چاوەڕوان دەکرێت لەلایەن بەشداربووانی دواترەوە ڕاست بکرێنەوە. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە دۆزینەوەی ناسنامەی ڕاستەقینەی ئەو کەسانەی کە بەشدارن لە نووسینی ئەم ئینسایکلۆپیدیایە یان تەنانەت ھەوڵی تێکدان و بوختانکردنی کەسایەتییە زیندووەکان دەدەن، بەھۆی بوونی یاسای تایبەتمەندییەوە، ئەگەر مەحاڵیش نەبێت، ئەستەم بێت. بۆ ئەوەی لە ویکیپیدیادا مامەڵە لەگەڵ ئەم جۆرە کێشانەدا بکرێت، ڕێکخستنەکان بۆ ئاسانکاری پێداچوونەوە و ناسینەوەی دەستکارییە بێ یارمەتیدەرەکان کراوە؛ بەڵام بڕی ئەو ناوەڕۆکە کە لەم ئینسایکلۆپیدیایەدا ھاتووە ئەوەندە زۆرە کە چاودێران ناتوانن پێداچوونەوە بە ھەموویاندا بکەن. ھەروەھا پرسی پانتای ویکیپیدیا لە کاتی پشکنینی وردی زانیارییەکانیدا کێشەدارە، بەجۆرێک کە توێژەرێک مەحاڵە وردبینی تەواوی ناوەڕۆکەکانی بپشکنێت. بەڵام ھەندێک لە توێژەران سیستەمی ئێستای ویکیپیدیایان بە ورد و پێداچوونەوە بە ڕادەیەکی پێویست زانیوە.

لە ساڵی ٢٠٠٥ گۆڤاری سروشت ئەنجامی توێژینەوەیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا زانیارییەکانی ژمارەیەک بابەتی زانستی لە ویکیپیدیا بەراورد کران لەگەڵ ناوەڕۆکی وتارە ھاوتاکانیان لە ئینسایکلۆپیدیای بریتانیکا. لەم لێکۆڵینەوەیەدا داوا لە پێداچوونەوەی ھاوتا کرا کە زانیارییەکانی بابەتەکان بپشکنن (بەبێ ئەوەی بزانن سەر بە کام ئینسایکلۆپیدیایە)، ھەرچەندە ڕەخنە لە شێوازی نووسینی ویکیپیدیا گیرا، بەڵام دەرەنجامەکە ئەوە بوو کە جیاوازییەکی کەم لە ڕووی وردی زانیارییەکان لە نێوان ئەو دووانەدا ھەیە. متمانەی ئەم توێژینەوەیە لەلایەن ئینسایکلۆپیدیای بریتانیکاوە جێی مشتومڕ بوو و بریتانیکاش وێڕای بەرگریکردن لە پرۆسەی پێداچوونەوەکەی، ئاماژەی بە کێشەکانی توێژینەوەکانی سروشت و دەستنەکەوتنی دەستڕاگەیشتن بە داتا خاوەکانی کرد و بە جێی متمانە نەبوو ناوی برد. جگە لەوەش کۆمپانیای بریتانیکا ئەنجامی پێداچوونەوەی خۆی بە داتای بەردەست بڵاوکردەوە، کە بۆی دەرکەوتووە کە ھەڵەکانی ویکیپیدیا یەک لەسەر سێی زیاتر دەستنیشانکراون. ھەروەھا وەڵامی بریتانیکا بە وەڵامی سروشت پێشوازی لێکرا کە بە تەواوی بەرگری لە ناوەڕۆکەکەی کرد.

سەرچاوەکان[دەستکاری]