شەرەفخانی بەدلیسی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە میر شەرەفخانی بدلیسیەوە ڕەوانە کراوە)
شەرەفخانی بەدلیسی
لەدایکبوون٢٥ی شوباتی ١٥٤٣ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
بدلیس لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ١٦٠٣ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (بە تەمەنی ٦٠ )
بدلیس لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەمێژووناس، نووسەر لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
شەرەفخان بەدلیسی

شەرەفخان بەدلیسی (١٥٤٣-١٦٠٣ یان ١٦٠٤) سیاسەتوان و مێژوونووسی ناوداری کورد و خاوەن کتێبی مێژوونامەی شەرەفنامە بوو. شەرفخان بەدلیسی کە لە گەورەترین ڕووناکبیران و نووسەرانی سەردەمی خۆیەتی بەنووسینی شەرەفنامە زانیاریی لەمەڕ جوگرافیا و ژیانی ڕامیاری و دەسەڵاتی کورد و زمان و ڕووە ھەمەجۆرەکانی کۆمەڵگای کوردیی ئەو دەمە تۆمارکردووە. وە ناسراوە بە ئەمیری (امیرالامرا) هەموی کورد و کوردستان. [١]

ژیان[دەستکاری]

پەیکەری شەرەفخانی بەدلیسی لە باخی گشتی سلێمانی

شەرفخان کوڕی شەمسەدین بەدلیس لە ٢٥ی شوباتی ١٥٤٣ لە گوندی گەرمەڕووی سەر بەشاری قوم لە ئێران لەدایکبووە. لەدیوەخانی شا تەھماسپی یەکەم لە ساڵی ١٥٤٣ تا ١٥٧٦ لەگەڵ کوڕەکانی ئەودا ژیاوە. لە ئێران شا ئیسماعیلی سەفەوی ساڵی ١٥٧٦ پایە و نازناوی میری میران دەبەخشێتە شەرەفخان و دەیکاتە سەرۆکی ھۆزی کوردەکانی ئێران. لە کانوونی دووەمی ١٥٧٨ لە جەنگی نێوان ئێرانییەکان و عوسمانییەکان دا پشتی ئێرانییەکان بەردەدات و لایەنگری عوسمانییەکان دەکات بەخۆی و ٤٠٠ چەکدارەوە دژ بە ئێران دەوەستێ سەرکردایەتی عوسمانییەکان دەکات لە ساڵی ١٥٨٩ سوڵتان مورادی سێیەم دژ بە ئێرانییەکان پایە و نازناوی خان دەبەخشێتە شەرەفخان و دەیکاتە میری ویلایەتی بەدلیس. لە ساڵی ١٥٩٠ واتا لە تەمەنی ٥٣ ساڵیدا جڵەوی فەرمانڕەوایی خۆی دەداتە دەست کوڕەکەی خۆی شەمسەدین بەگ.

لە ساڵانی ١٥٩١ تا ١٥٩٢ دەست دەکات بە نووسینی شەرەفنامە و لە ٤ی ئابی ١٥٩٧ لە نووسینی شەرەفنامە تەواو دەبێت و پوختەی نووسینەکانی لە دوادوای ساڵی ١٥٩٧دا کۆتایی پێھێنا. میر شەرەفخان لە ساڵی ١٠١٢ی کۆچی دا بەرامبەر بە ١٦٠٣ یان ١٦٠٤ کۆچی دوایی کردووە. بەساڵنامەی زایینی ٦٠ ساڵ ژیاوەو بە ساڵنامەی کۆچیش ٦٣ ساڵ ژیاوە.

شەرفنامە گەلێ بابەتی سەرەکی و گرنگی گرتۆتەخۆ وەکو ئەمانەی خوارەوە:

  1. حکوومەتە کوردییەکانی مەڕوانی و حەسنەوی و فەچلەوی و ئەیووبی.
  2. حاکمە کوردییەکانی پشتاوپشت حوکمڕانیان کردووە.
  3. ئەو حاکمە کوردانەی پارەیان لێداوە و وتاریان بەناو خوێندراوەتەوە.
  4. جگە لەمانەش بە دوورو درێژی باسی حکوومەتی بتلیسی کردووە.

ئەم پەرتووکەی شەرفنامە لە کۆنەوە گرنگییەکی زۆری پێدراوە لە ساڵی ١٩٧٨ی کۆچی بەرامبەری ١٦٦٧ی زایینی لە زمانی فارسیەوە لەلایەن شامی ناوێکەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی تورکی و لەدواییدا "ولیامینۆف"ی ڕووسی کردوویەتییە ڕووسی و بە چاپی گەیاندووە و "کارمۆی" مێژوونووسی فەڕەنسیش کردوییتەتیە فەڕەنسی و لە میسریش مێژوونووسی کورد لە چلەکانی سەدەی رابردوو بە فارسی چاپی کردووە و مەلا جەمیل ڕۆژبەیانی لە ساڵی ١٩٥٣دا بەپەراوێزی بەنرخەوە کردوویەتییە عەرەبی و بە چاپی گەیاندووە دواجاریش ھەژار موکریانی بە پەراوێزو پێشەکیەکی درێژەوە کردوویەتییە کوردی و لە ساڵی ١٩٧٢دا لەچاپخانەی کۆڕی زانیاری کورد لە بەغدا لە چاپ دراوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ شەرەفنامەی بەدلیسی