بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شەرەفخانی بدلیسی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شەرەفخانی بەدلیسی
ئەمیر، بەگ، میر و خان
وێنایەکی شەرەفخان کە سەرپۆشی «تاجی حەیدەری»ی سەفەوی دەگۆڕێت بۆ سەرپۆشی عوسمانی و دەبێت بە سوننە. نوسرەتنامە، ١٥٧٨–٨٠ (TSM H1365 140b)
میری بەدلیس
پێشوو
شەمسەددین بەگ (وەک میری بەدلیس)

عولەما تەکەلوو خان[١] (وەک بەگلەربەگی بەدلیس)

جێگرشەمسەددین بەگ ئەبولمەلیک
منداڵ(ەکان)شەمسەددین بەگ ئەبولمەلیک
خانەدانڕۆژەکی
باوکشەمسەددین بەگ
دایککچێکی ئەمیر خانی مووسڵوو[٢]
لەدایکبوون٢٥ی شوباتی ١٥٤٣
کەرەھروود، ئێرانی سەفەوی
مردن١٦٠٣–١٦٠٤ (لە تەمەنی ٦٠–٦١ ساڵ)
ئایین
پەیکەری شەڕەفخانی بەدلیسی لە باخی گشتیی سلێمانی لە سلێمانی، باشووری کوردستان

شەڕەفەددین خانی کوڕی شەمسەددین کوڕی شەڕەف بەگی بەدلیسی (بە کوردیی باکووری: Şerefxanê Bedlîsî؛ بە فارسی: شرف‌الدین خان بن شمس‌الدین بن شرف بیگ بدلیسی؛ ٢٥ی شوباتی ١٥٤٣ – دەوروبەری ١٦٠٣ بۆ ١٦٠٤)[٣] میری کوردی بەدلیس بوو. ئەو ھەروەھا مێژوونووس، نووسەر و شاعیریش بوو. شەڕەفخان بە زمانی فارسی دەینووسی. لە گوندی قەرە ڕوود، لە ناوەڕاستی ئێران، لە نێوان ئەراک و قوم لەدایکبووە، لە تەمەنێکی گەنجیدا بۆ کۆشکی شاھانەی سەفەوییەکان ڕەوانەکرا و لەوێ پەروەردەکرا.

ئەو نووسەری کتێبی «شەرەفنامە» بوو، کە یەکێکە لە گرنگترین بەرھەمەکان لەسەر مێژووی کوردیی سەدەکانی ناوین، کە لە ساڵی ١٥٩٧دا نووسراوە. ئەو لە بەرھەمەکانیدا وێنەیەکی باشی ژیانی کورد و خانەدانە کوردییەکانی لە سەدەی ١٦ەمدا دروست کردووە. لە دەرەوەی ئێران و وڵاتە کوردئاخێوەرەکان، شەڕەفخانی بەدلیسی لە ڕێگەی وەرگێڕانی بەرھەمەکانی لەلایەن زانایانی ترەوە کاریگەریی لەسەر وێژەی کوردی و کۆمەڵگەکان ھەبووە. بەپێی شەرەفنامە، بنەچەی فەرمانڕەواکانی بەدلیس دەگەڕێتەوە بۆ بەھوات، کوڕی جەمساپ، کە یەکێک بووە لە خەسرەوە ئێرانییەکان. دوای مردنی جەمساپ، کوڕەکانی نەرسی و سورھاب ئەرکە کارگێڕییەکانیان گرتە ئەستۆ، لەکاتێکدا بەھوات لە بەدلیس-ئەخڵات نیشتەجێ بوو و ژیانێکی دوور لە ڕامیاریی داگیرکاری بەسەر دەبرد. ئەم بنەچەیە نیشانی دەدات کە فەرمانڕەواکانی بەدلیس پەیوەندیی خزمایەتییان لەگەڵ خانەدانەکانی ڕۆستەمدار و شێروان ھەبووە، و ھەروەھا دەری دەخات کە شەڕەفخان لە نەوەی ئەم فەرمانڕەوایانەیە.[٤]

ئەو ھەروەھا ھونەرمەندێکی بەھرەمەند و پیاوێکی خوێندەوار بوو، بەو ئەندازەیەی کە لە مێژوودا سەرکەوتوو بوو، لە بیرکاری و ستراتیژیی سەربازییشدا لێھاتوو بوو.

ژیانی سەرەتایی

[دەستکاری]

شەڕەفخانی بەدلیسی لە ٢٥ی شوباتی ١٥٤٣، لە پارێزگای مەرکەزیی ئێران لە گوندی گەرمڕوود، لە کاتی دەربەدەریی باوکیدا لەدایکبوو. باوکی شەمسەددین بوو، کە بەگێکی کورد بوو.[٥]

شەڕەفخان ئەندامێکی ماڵە فەرمانڕەوای کۆنفیدراسیۆنی ھۆزی ڕۆژەکی بوو، کە ئەندامەکانی لەو کاتەدا فەرمانڕەوایەتیی میرنشینی بەدلیسیان دەکرد.[٦] و لانی کەم لە سەدەی ٩وە ناوبەناو وەک میرنشینێکی سەربەخۆ فەرمانڕەوایەتییان کردبوو. بۆیە شەڕەفخان قەت نازناوی باوی ھۆزایەتیی «خان»ی وەرنەگرت، لە جیاتی ئەوە نازناوی شاھانەی ئەمیر یان میری پێ باشتر بوو. ئەو زیاتر بە میر شەڕەف (شازادە شەڕەف) دەناسرایەوە.

دواتر خێزانەکەی کەوتنە ژێر پاراستنی خانەدانی سەفەوی.[٧] ئەو لە کۆشکی شاھانەی تەھماسبی یەکەم خوێندوویەتی، و لە ساڵی ١٥٩٦دا نووسیویەتی:

کاتێک بووم بە نۆ ساڵ (لە ١٥٥١) چوومە ناو حەرەمی تایبەت (حەرەمی خاس)... بۆ ماوەی سێ ساڵ (١٥٥١–١٥٥٤) وەک غولامێک لە کۆشکی ناوەوە خزمەتی خێزانی (سلسلە) ئەو شاھە پاکیزەیە (پاکیزە ئەتوار)م کرد.
—شەڕەفخانی بەدلیسی

بەدلیسی باسی لەوە کردووە کە پەروەردەکەی فێربوونی قورئان، خوێندنەوەی بنەماکانی «شەریعەت»، تەقوا و پاکژی لەخۆگرتووە. بەھۆی تەبیعەتی ئایینیی شا تەھماسبەوە، بەدلیسی بە زانایانی ئایینی ناسێندرا، کە ئاگاداریان کردەوە لە خەڵکی خراپ، و لە جیاتی ئەوە ھانی دۆستایەتییان لەگەڵ کەسانی فەزیلەتدار دا. کاتێک بەدلیسی گەیشتە تەمەنی پێگەیشتن، ھونەرە جەنگییەکان، تیرکەوانی، پۆلۆ، ئەسپ سواری، شمشێربازی، و بنەماکانی جوامێری – مرۆڤدۆستی و بەخشندەییی فێرکرا.[٨]

دەسەڵات

[دەستکاری]
لە تابلۆکەدا، سوڵتانی عوسمانی موڕادی سێیەم و شەڕەفخانی بەدلیسی شەھادە (لا إلە إلا اللّٰە) دەڵێنەوە بۆ یەکتری و شەڕەفخان دەبێت بە سووننە. وە ھەروەھا جامانەی سەفەوی دادەنێت و دەیکات بە جامانەی عوسمانی.

لە ساڵی ١٥٧٦دا تەھماسبی یەکەمی سەفەوییەکان نازناوی «میری میران»ی پێ بەخشی و وەک سەرکردەی ھەموو ھۆزە کوردەکانی ئێران دەستنیشانی کرد. ئەو نازناوەکەی قبووڵکرد، بەڵام تەنھا دوو ساڵ دواتر، شەڕەفخان وازی لە پێگەی پێشووی ھێنا، و پشتگیریی عوسمانییەکانی کرد لە شەڕەکەیان دژی ئێرانییەکان، و ٤٠٠ سەربازی پێشکەشکردن. لە ساڵی ١٥٧٨دا، سوڵتان موڕادی سێیەم، سوڵتانی عوسمانی، نازناوی ئەمیری بە شەڕەفخان بەخشی و بوو بە میری میرنشینی بەدلیس.[٩] لە نێوان ١٥٧٨ و ١٥٨٨دا، شەڕەفخان بەکردار سەرکردایەتیی ھەموو جەنگەکانی عوسمانیی دژی ئێرانییەکان دەکرد.[١٠] لە ساڵی ١٥٩٧دا، شەڕەفخان دەسەڵاتی خانەدانەکەی بەخشی بە شەمسەددینی کوڕی.[٣]

شەرەفنامە

[دەستکاری]
پۆرترەیتێکی شەڕەفخانی بەدلیسی

شەڕەفخانی بەدلیسی بۆ ماوەیەکی درێژ پلانی دادەنا بۆ نووسینی پەرتووکێک دەربارەی مێژووی کورد و کوردستان، و دواجار لە ساڵی ١٥٩٧دا دەستی کرد بە نووسینی «شەرەفنامە». شەرەفنامە کە بە زمانی فارسی نووسراوە، مێژووەکەی بۆ چوار بەش دابەش دەکات. یەکەمیان باس لە پێنج خانەدانی کوردی دەکات کە خاوەنی پێگەی شاھانەییی (سەڵتەنەت) بوون: مەڕوانییەکان، حەسەنوویییەکانی دینەوەر و شارەزوور، فەزڵەوییەکانی لوڕی گەورە و میرەکانی لوڕی بچووک، و دواجار، سەڵاحەددینی مەزن و ئەییووبییەکان. بەشی دووەم لیستی ئەو خانەدانانە دەگرێتەوە کە سککەیان لێداوە و وتار (خوتبە) بە ناویانەوە خوێندراوەتەوە. بەشی سێیەم باسی خێزانی فەرمانڕەوا میرایەتییەکان دەکات، لەکاتێکدا بەشی چوارەم مێژووی میرەکانی بەدلیس بەوردی باس دەکات.[١١] ئەو، بە واتایەک، بۆ شەڕەفخان ناچار بوو «شەڕەفنامە» بە زمانی فارسی دابنێت بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی سەردەمی خۆی.[١٢] دوای ئەوەی باوکی، شەمسەددین خان، پەنای بۆ کۆشکی شا تەھماسب برد، جێی سەرسوڕمان نییە کە شەڕەفخان، کە پەروەردەیەکی کوالێتی بەرزی لەگەڵ شازادەکان لە کۆشکی شا تەھماسب لە قەزوین وەرگرتووە و وەک ئاخێوەرێکی ڕەسەن شارەزای فارسی بووە، بڕیاری داوە ئەم بەرھەمە بەو زمانە بنووسێت. بڕیارەکەی ھەم بەھۆی ئارەزووی گەیشتن بە بینەرێکی بەرفراوان بووە لە سەرانسەری ناوچە فارسیئاخێوەکاندا و ھەم بۆ بەرزکردنەوەی شەرعییەتی خانەدانەکەی لە جیھانی فراوانتردا. شەڕەفخان دوای تەواوکردنی پەرتووکەکەی، لەبەرگیراوەیەکی بۆ سەرکردە کوردەکانی میرنشینی کلیس (حوسێن جانبۆلاد) و میرنشینی ئەردەڵان (ھەڵۆ خان) نارد. ئەم کارە دەکرێت بە ئامانجی نیشاندانی دەسەڵاتی خانەدانی فەرمانڕەوای بەدلیس و بەدەستھێنانی دانپێدانانێکی فراوانتر بووبێت، و لە ھەمان کاتدا ئاماژەش بێت بۆ ئەوەی کە فارسی لە کۆشکی فەرمانڕەوا کوردەکانی تریشدا پێی دەخوێندرایەوە و دەنووسرا.[١٢]

پێشانگا

[دەستکاری]

چەند تابلۆیەکی نێو پەڕەکانی کتێبی شەرەفنامەی شەڕەفخانی بەدلیسی:

خوێندنەوەی شەرەفنامە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ↑ Kemal H. Karpat (٢٠٠٣). Ottoman Borderlands: Issues, Personalities, and Political Changes. Center of Turkish Studies, University of Wisconsin. لاپەڕە ١٥٠.
  2. ↑ داڕێژە:TDV İslâm Ansiklopedisi
  3. 1 2 Glassen، Erika. «BEDLĪSĪ, ŠARAF-AL-DĪN KHAN». Encyclopædia Iranica. لە 31 March 2015 ھێنراوە.
  4. ↑ Sharaf Khan. Sarafnama: Kurdish History. Sharaf Khan. Translator: Mehmet Emin Bozarslan. Ant Publications. (بە Turkish). {{cite book}}: |دوایین= has generic name (یارمەتی); پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  5. ↑ Gunter، Michael M. (٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٠٩). The A to Z of the Kurds (بە ئینگلیزی). Scarecrow Press. ژپنک ٩٧٨-٠-٨١٠٨-٦٣٣٤-٧.
  6. ↑ Aktürk، Ahmet Serdar (٢٠١٨). «Family, Empire, and Nation: Kurdish Bedirkhanis and the Politics of Origins in a Changing Era». Journal of Global South Studies (بە ئینگلیزی). ٣٥ (2): ٣٩٣. doi:١٠.١٣٥٣/gss.٢٠١٨.٠٠٣٢. ISSN ٢٤٧٦-١٤١٩. S2CID ١٥٨٤٨٧٧٦٢ – لەڕێگەی Project MUSE.
  7. ↑ Singh، NK (٢٠٠٤). Encyclopaedic Historiography of the Muslim World. Global Vision Publishing House. ژپنک ٩٧٨٨١٨٧٧٤٦٥٤٦.
  8. ↑ R. Babaie، Sussan (٢٠٠٤). Slaves of the Shah: new elites of Safavid Iran. Bloomsbury Academic. ژپنک ٩٧٨١٨٦٠٦٤٧٢١٥.
  9. ↑ Eppel، Michael (٨ی ئابی ٢٠١٨). «The Kurdish emirates». Routledge Handbook on the Kurds (بە ئینگلیزی). Routledge Handbooks Online. لاپەڕە ٣٥–٤٧. doi:١٠.٤٣٢٤/٩٧٨١٣١٥٦٢٧٤٢٧-٤. ژپنک ٩٧٨-١-١٣٨-٦٤٦٦٤-٣. S2CID ١٨٦٨٠٨٣٠١.
  10. ↑ N. S. Sellers، Mortimer (١٩٩٦). The New world order: sovereignty, human rights, and the self-determination. Berg Publishers. ژپنک ٩٧٨١٨٥٩٧٣٠٦٤٥.
  11. ↑ M. Gunter، Michael (٢٠٠٩). The A to Z of the Kurds. Scarecrow Press. ژپنک ٩٧٨٠٨١٠٨٦٣٣٤٧.
  12. 1 2 Genç، Vural (٢٠٢٤). «The Cultural Impact of the Persian Language in and around Bidlis». Iranian Studies. ٥٧ (1): ٣٨. doi:١٠.١٠١٧/irn.٢٠٢٣.٦١.

پەراوێزەکان

[دەستکاری]
  • Alsancakli، Sacha (٢٠١٧). «Matrimonial Alliances and the Transmission of Dynastic Power in Kurdistan: The Case of the Diyādīnids of Bidlīs in the Fifteenth to Seventeenth Centuries». Eurasian Studies. ١٥ (2): ٢٢٢–٢٤٩. doi:١٠.١١٦٣/٢٤٦٨٥٦٢٣-١٢٣٤٠٠٣٧.
  • Floor، Willem M. (٢٠٠٨). Titles and Emoluments in Safavid Iran: A Third Manual of Safavid Administration, by Mirza Naqi Nasiri. Washington, DC: Mage Publishers. لاپەڕە ٢٤٨. ژپنک ٩٧٨-١٩٣٣٨٢٣٢٣٢.
  • داڕێژە:TDV İslâm Ansiklopedisi
  • Yamaguchi، Akihiko (٢٠٢١). «The Kurdish frontier under the Safavids». لە Matthee، Rudi (ed.). The Safavid World. Routledge. لاپەڕە ٥٥٦–٥٧١.

خوێندنەوەی زیاتر

[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]