مۆنیکا بێلووچی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مۆنیکا بێلووچی

Monica Bellucci
بێلووچی لە ٢٠٠٩
گۆکردن[ˈmɔːnika belˈluttʃi]
لەدایکبوون
مۆنیکا ئانا ماریا بێلووچی

(١٩٦٤-٠٩-٣٠) ٣٠ی ئەیلوولی ١٩٦٤ (تەمەن ٥٩ ساڵ)
چیتا دی کاستێلۆ، ئەمبریا، ئیتالیا
نەتەوەئیتالی
پیشەخانمەکتەر
نمایشکاری جلوبەرگ
چالاکبوون١٩٧٧–ئێستا (نمایشکار)
١٩٩٠–ئێستا (خانمەکتەر)
ھاوسەر
  • کلاودیۆ کارلۆس باسۆ (ھاوسەرگیری ١٩٩٠؛ جیابوونەوە ١٩٩٢)
  • ڤینسێنت کاسێل (ھاوسەرگیری ١٩٩٩؛ جیابوونەوە ٢٠١٣)
مناڵ(ەکان)٢


مۆنیکا ئانا ماریا بێلووچی (گۆکردنی ئیتاڵی: [ˈmɔːnika belˈluttʃi]؛ لەدایکبووی ٣٠ی ئەیلوولی ١٩٦٤) خانمەکتەر و نمایشکاری جلوبەرگی ئیتالییە. بێلووچی دەستی بە کاری نمایشکاری کرد وەک یەکەم پیشەی، بە نمایشکردن بۆ دۆلچ ئاند گابانا و دیۆر، پێش ئەوەی بچێتە سینەمای ئیتالیا و دواتر فیلمە ئەمریکی و فەڕەنسییەکان.

ناوبراو ڕۆڵی یەکێک لە بووکەکانی دراکۆلای گێڕا لە فیلمی ڕۆمانسیی Bram Stoker' s Dracula (١٩٩٢) لە دەرھێنانی فرانسس فۆرد کۆپۆلا و ڕۆڵی مالینا سکۆردیا لە فیلمی ئیتالیی ڕۆمانسی و درامیی مالینا (٢٠٠٠). ئەو لە فیلمی ترسناکی Irréversible (٢٠٠٢)دا بوو، و ڕۆڵی ماری مادالێنی گێڕا لە فیلمی درامیی ئینجیلی The Passion of Christ (٢٠٠٤)ی مێڵ گیبسندا.

لە فیلمە خەیاڵییە زانستییەکانی The Matrix Reloaded و The Matrix Revolutionsی ٢٠٠٣دا، ڕۆڵی پێرسفۆنی گێڕا. دواتر ڕۆڵی خۆشەویستێکی بۆندی گێڕا لە فیلمی ٢٠١٥ی سپێکتەری جەیمس بۆنددا.

ژیانی سەرەتایی[دەستکاری]

بێلووچی لە ٣٠ی ئەیلوولی ١٩٦٤ لە چیتا دی کاستێلۆ، ئەمبریا، ئیتالیا لەدایکبوو،[١] بە تاقانە مناڵی برونێلا بریگانتی و پاسکوال بێلووچی، و لە سان گیوستینۆ گەورەبووە.[٢][٣][٤]

پیشە[دەستکاری]

نمایشکاری جلوبەرگ[دەستکاری]

مۆنیکا بێلووچی دەستی بە نمایشکاری کرد لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا بە وەستان بۆ وێنەگرێکی ناوچەکەیان.[٥] لە ١٩٨٨، بەشی یاسای جێھێشت لە زانکۆی پێروگیا،[٦] و ڕۆیشت بۆ یەکێک لە سەنتەرەکانی جلوبەرگی ئەورووپا لە میلان و گرێبەستی کرد لەگەڵ Elite Model Management. لە ١٩٨٩وە، ناوبانگی پەیدا دەکرد وەک نمایشکارێکی جلوبەرگ لە پاریس و ئەتڵەسدا، لە نیویۆرک سیتی. ئەو کاری بۆ دۆلج ئاند گابانا و گۆڤاری Elleی فەڕەنسی کردووە، لە نێوانیاندا. لە ھەمان ساڵدا، چووە بواری نواندنەوە و چەند کۆرسێکی نواندنی وەرگرت. گۆڤاری Esquireی ژمارەی شوباتی ٢٠٠١ بێلووچی لەسەر بەرگەکەی بوو و بە چاوپێکەوتنێک لەسەر پێنج ھەستەکە.

مۆنیکا بێلووچی لە فێستیڤاڵی فیلمی کانی ٢٠٠٢ لە فیلمێلی Irréversible

لە ٢٠٠٣، لە گۆڤاری Maximدا دەرکەوت.[٧] ھەروەھا، گۆڤاری Men' s Health ناوی یەکێک لە «١٠٠ جوانترین ئافرەتان»ی لێنا کە بێلووچی لە پلەی ٢١ەمدا بوو.[٨] AskMen ناوی یەکەم پڕخواستترین ئافرەتی ٢٠٠٢ی لێنا.[٩] بەپێی دوو ڕۆژنامەی نێودەوڵەتی، بە سەمبولی سێکسی ئیتالیا دانراوە.[١٠][١١]

لە ٢٠٠٤دا، کاتێک دووگیان بوو بە کچەکەی، دێڤا، بێلووچی وێنەیەکی ڕووتی گرت بۆ گۆڤاری Vanity Fairی ئیتالی دژ بە یاسایەکی ئیتالی کە گرنگیپێدانی کۆرپەی تازە لەدایکبوو لە نەخۆشخانەکان قەدەغەکرابوو بۆ جیاڕەگەزخوازەکان و ئافرەتە بێوەژنەکان و کەسە ھاوڕەگەزخوازەکانی تێدانەبوو، لێکۆڵینەوە بە بەکارھێنانی ئاولەمەی مرۆڤ قەدەغەکردبوو، بەخشینی سپێرم و ھێلکەی قەدەغەکردبوو، و ڕێژەی دروستکردنی مناڵی بلوری سنووردارکرابوو بۆ سێ.[١٢] بێلووچی دووبارە بە سکپڕی و نیوەڕووتییەوە وێنەی گرتەوە بۆ ژمارەی نیسانی ٢٠١٠ گۆڤارەکە.[١٣] لە ٢٠٠٦ تا ٢٠١٠ بێلووچی ڕووخساری سەر بەرھەمەکانی دیۆر بوو.[١٤]

لە ٢٠١٢دا، بووە ڕووخسارە نوێیەکەی دۆلچ ئاند گابانا.[١٥] ناوبراو لەلایەن Elite+ لە نیویۆرک سیتی سەرپەرشتی دەکرێت. بێلووچی گرێبەستی کردووە لەگەڵ D'management Group لە میلان و ھەروەھا لەگەڵ Storm Management لە لەندەن.[١٦] بێلووچی وێنەی بۆ گۆڤاری GQ Italiaش گرتووە لە شوباتی ٢٠١٦.[١٧]

بێلووچی لە ڕەنوەی فاشن ویکی ٢٠١٩ی میلان بوو کە بۆ دۆلچ ئاند گابانا بوو.[١٨] ھەر یەک لە نمایشکاران ئیزابێلا ڕۆسێلینی، ئێڤا ھێرزیگۆڤا، و ھێلێنا کریستێنسن لەگەڵیدا بەشداربوون.

نواندن[دەستکاری]

مۆنیکا بێلووچی لە خەڵاتەکانی Women's Worldی ٢٠٠٩

پیشەی نواندنی بێلووچی لە سەرەتاکانی ١٩٩٠ەکان دەستیپێکرد. چەند ڕۆڵێکی لاوەکی گێڕا لە La Riffa (١٩٩١) و Bram Stoker's Dracula (١٩٩٢). لە ١٩٩٦دا، پاڵێورا بۆ خەڵاتێکی سیزار بۆ باشترین خانمەکتەری پاڵپشت بۆ ڕۆڵی لیسا لە The Apartment و بەھۆی ئەوەشەوە پلەکەی بەھێزتر بوو وەک خانمەکتەر.[١٩] لە جیھاندا بەھۆی ڕۆڵەکانی لە فیلمەکانی مالینا (٢٠٠٠)، Brotherhood of the Wolf (٢٠٠١)، و Irrèversible (٢٠٠٢).

لە زۆر فیلمی ئەورووپا و ھۆڵیووددا ڕۆڵی گێڕاوە وەک The Tears of the Sun (٢٠٠٣)، The Materix Reloaded (٢٠٠٣)، The Passion of Christ (٢٠٠٤)، The Brothers of Grimm (٢٠٠٥)، Le Deuxième souffle (٢٠٠٧)، Shoot' Em Up (٢٠٠٧)، Don't Look Back (٢٠٠٩)، و The Sorcerer's Apprentice (٢٠١٠).[٢٠][٢١]

وا بڕیاربوو لە ڕۆڵی سیاسەتوانی ھیندی سۆنیا گاندی بگێڕێت لە فیلمێکی ژیاننامەیی بە ناوی Sonia، کە وا دانرابوو ٢٠٠٧ بڵاوبکرێتەوە، بەڵام دواخراوە بۆ کاتێکی نادیار.[٢٢] بێلووچی دەنگی خۆی دۆبلاژ کرد لە دۆبلاژە فەڕەنسییەکەی فیلمی Shoot 'Em Up (٢٠٠٧).[٢٣] ھەروەھا دەنگی کایلیناشی گێڕاوە لە یاریی ڤیدیۆیی Prince of Persia: Warrior Within، دەنگی کاپی لە دۆبلاژە فەڕەنسییەکەی فیلمی ئەنیمەیشنی ٢٠٠٥ی Robots.

لە تەمەنی ٥٠ ساڵیدا، بووە بەتەمەنترین خۆشەویستێ بۆند لە زنجیرە فیلمی جەیمس بۆنددا، بە ڕۆڵی لوچیا سیارا لە سپێکتەر (٢٠١٥). سێ ساڵ دواتر، دەرکەوت لە فیلمی ئوستورالی Nekrotronic.[٢٤][٢٥]

ژیانی تایبەتی[دەستکاری]

مۆنیکا بێلووچی لە خەڵاتەکانی Women's Worldی ٢٠٠٩

بێلووچی ھاوسەرگیری کرد لەگەڵ وێنەگر کلاودیۆ کارلۆس باسۆ لە ١٩٩٠؛ دوای ھەژدە مانگ جیابوونەوە.[٢٦]

بێلووچی ئەکتەر ڤینسێنت کاسێلی فەڕەنسی بینی لە سێتی فیلمی The Apartment.[٢٧] ھاوسەرگیرییان کرد لە ١٩٩٩[٢٧] و دوو کچیان بوو، دێڤا (لەدایکبووی ٢٠٠٤) و لیۆنی (لەدایکبووی ٢٠١٠).[٢٨][٢٩] بێلووچی و کاسێل جیابوونەوەیان ڕاگەیاند لە ٢٦ی ئابی ٢٠١٣.[٢٧]

لە فیلمی دۆکیۆمێنتاری The Big Question، دەربارەی فیلمی The Passion of Christ، وتی: «من ئاگنۆستیکم، بەڵام لە ھەمان کاتدا حەزم بە ھەموو ئاینەکانە ڕێزیان دەگرم. گەر شتێک ھەبێت کە باوەڕم پێی ھەبێت، وزەیەکی نادیارو؛ ئەو وزەیەی کە زەریاکان پڕدەکات لە کاتی ھەڵکشان و داکشاندا، ئەو وزەیەی کە سروشت و بوونەوەرەکان دەبەستێتەوە.»[٣٠][سەرچاوەیەکی باشتری پێویستە][٣١]

بێلووچی زمانەکانی ئیتالی، فەڕەنسی و ئینگلیزی بە باشی دەزانێت و بە زمانەکانی سربی و فارسیش ڕۆڵی گێڕاوە.[٣٢][٣٣]

فیلمۆگرافی[دەستکاری]

مۆنیکا بێلووچی، ٢٠٠٣

فیلم[دەستکاری]

ساڵ فیلم ڕۆڵ
١٩٩٠ Vita coi figli ئێلدا
١٩٩١ The Raffle فرانسێسا
١٩٩٢ Bram Stoker's Dracula یەکێک لە بووکەکانی دراکۆلا
١٩٩٢ Ostinato Destino مارتینا/ئەنجێلا
١٩٩٤ Briganti – Amore e libertà کۆستانزا
١٩٩٤ The Heroes دێبۆرا
١٩٩٥ Snowball مێلینا
١٩٩٥ Bits and Pieces
١٩٩٥ Joseph ھاوسەری فیرعەون
١٩٩٦ The Apartment لیسا
١٩٩٦ Sorellina e il principe del sogno شازادە
١٩٩٧ Stressati
١٩٩٧ Dobermann نات، دۆمەکە
١٩٩٧ Mauvais genre کامیڵێ
١٩٩٧ Come mi vuoi نێڵینا
١٩٩٨ Le Plaisir کچەکە
١٩٩٨ Compromise مۆنیک
١٩٩٨ Kaputt Mundi گیولێا گیۆڤانینی
١٩٩٨ A los que aman ڤالێریا
١٩٩٩ Comme un poisson hors de l'eau مایرتڵ
١٩٩٩ Méditerranées مارگەریت
٢٠٠٠ Under Suspicion چانتال ھێرست
٢٠٠٠ Franck Spadone لاورا
٢٠٠٠ مالینا مالینا سکۆردیا
٢٠٠١ Brotherhood of the Wolf سیلڤیا
٢٠٠٢ Astérix & Obélix: Mission Cléopâtre کلیۆپاترا
٢٠٠٢ Irréversible ئالێکس
٢٠٠٣ Remember Me, My Love ئالێشا
٢٠٠٣ Tears of the Sun دکتۆر لێنا فیۆر کێندریکس
٢٠٠٣ Matrix Reloaded, TheThe Matrix Reloaded پێرسفۆن
٢٠٠٣ Matrix Revolutions, TheThe Matrix Revolutions پێرسفۆن
٢٠٠٤ Passion of the Christ, TheThe Passion of the Christ ماری مادالێنێ
٢٠٠٤ Secret Agents باربارا/لیسا
٢٠٠٤ She Hate Me سیمۆنا بۆناسێرا
٢٠١٥ Brothers Grimm, TheThe Brothers Grimm شاژنی ئاوێنە
٢٠٠٥ How Much Do You Love Me? دانیێلا
٢٠٠٦ Sheitan لا بێل ڤامپیرێس
٢٠٠٦ Napoleon and Me خانمەبارۆن ئێمیلیا سپێزیالی
٢٠٠٦ The Stone Council لاورا سپایریێن
٢٠٠٧ Heartango L'inafferrabile
٢٠٠٧ Manual of Love 2 لوچیا
٢٠٠٧ Shoot 'Em Up دۆنا کوینتانۆ
٢٠٠٧ Le deuxième souffle مانۆش
٢٠٠٨ Sanguepazzo لویسا فێریدا
٢٠٠٨ L'uomo che ama ئالبا
٢٠٠٩ Don't Look Back ژان
٢٠٠٩ Private Lives of Pippa Lee, TheThe Private Lives of Pippa Lee جیجی لی
٢٠٠٩ Baarìa – La porta del vento خۆشەویستەکەی بریکلەیەر
٢٠٠٩ Omaggio a Roma تۆسکا
٢٠١٠ Whistleblower, TheThe Whistleblower لاورا لێڤیانی
٢٠١٠ Sorcerer's Apprentice, TheThe Sorcerer's Apprentice ڤێرۆنیکا
٢٠١٠ Rose, c'est Paris L'esprit de gala
٢٠١١ Manuale d'amore 3 ڤیۆلا
٢٠١١ A Burning Hot Summer ئەنجیلی
٢٠١٢ وەرزی کەرگەدەن مینا
٢٠١٣ Des gens qui s'embrassent (ئەو کەسانەی ماچ دەکەن) گیۆڤانا
٢٠١٤ The Wonders میڵی کاتێنا
٢٠١٤ Na Quebrada پاولا
٢٠١٥ Ville-Marie سۆفی
٢٠١٥ سپێکتەر لوچیا سیارا
٢٠١٦ On the Milky Road نێڤێستا
٢٠١٦ Mozart in the Jungle ئالێساندرا
٢٠١٨ Nekrotronic فینێگان
٢٠١٨ Call My Agent! خۆی
٢٠١٩ The Best Years of a Life ئێلێنا
٢٠١٩ Spider in the Web ئەنجێلا
٢٠٢٠ Radical Eye: The Life and Times of Tina Modotti تینا مۆدۆتی

تەلەڤیزیۆن[دەستکاری]

ساڵ ناو ڕۆڵ تێبینییەکان
٢٠١٧ Twin Peaks خۆی ئەڵقە: "Part 14"
٢٠١٦ Mozart in the Jungle ئالێساندرا میوان؛ ٥ ئەڵقە
٢٠١٨ Call My Agent! خۆی ئەڵقە: "Monica"
٢٠١٨ Call My Agent! خۆی ئەڵقە: "ASK"

یارییە ڤیدیۆیییەکان[دەستکاری]

ساڵ ناو ڕۆڵی دەنگی
٢٠٠٣ Enter the Matrix پێرسفۆن
٢٠٠٤ Prince of Persia: Warrior Within کایلینا

ڕۆڵەکانی دۆبلاژ[دەستکاری]

ساڵ فیلم ڕۆڵ Notes
٢٠٠٣ Sinbad: Legend of the Seven Seas مارینا دۆبلاژی فەڕەنسی
٢٠٠٥ Robots کاپی دۆبلاژی فەڕەنسی

خەڵاتەکان و پاڵاوتنەکان[دەستکاری]

مۆنیکا بێلووچی لە خەڵاتەکانی Prix Lumières، ٢٠١٨
ساڵ خەڵات پۆلێن کاری پاڵێوراو ئەنجام
٢٠٠٣ سەندیکای نێودەوڵەتی ئیتالیای ڕۆژنامەنووسانی فیلم قردێلەی زێو بۆ باشترین خانمەکتەری پاڵپشت Ricordati di me براوە
٢٠٠٥ Globo d'oro گۆڵدن گڵۆبی ئەوروپی براوە
١٩٩٧ خەڵاتەکانی سیزار باشترین خانمەکتەری بەڵێندەر The Apartment پاڵێوراو
٢٠٠١ خەڵاتەکانی فیلمی ئەوروپی خەڵاتی خەڵک بۆ باشترین خانمەکتەر مالینا پاڵێوراو
٢٠٠٣ خەڵاتی ساتێرن باشترین خانمەکتەری پاڵپشت Brotherhood of the Wolf پاڵێوراو
٢٠٠٣ Cinescape Genre Face of the Future Award باشترین مێ The Matrix Reloaded و The Matrix Revolutions پاڵێوراو
٢٠٠٣ خەڵاتەکانی داڤید دی دۆناتێلۆ باشترین خانمەکتەری پاڵپشت Ricordati di me پاڵێوراو
٢٠٠٣ خەڵاتەکانی ھەڵبژاردەی گەنجان فیلمی ھەڵبژێردراوی ئەستێرەی مێ The Matrix Reloaded و Tears of the Sun پاڵێوراو
٢٠٠٤ خەڵاتەکانی فیلمی MTV باشترین ماچ The Matrix Reloaded پاڵێوراو
٢٠٠٥ سەندیکای نێودەوڵەتی ئیتالیای ڕۆژنامەنووسانی فیلم قردێلەی زیو بۆ باشترین خانمەکتەری پاڵپشت The Passion of the Christ پاڵێوراو
٢٠٠٧ سەندیکای نێودەوڵەتی ئیتالیای ڕۆژنامەنووسانی فیلم قردێلەی زیو بۆ باشترین خانمەکتەری پاڵپشت N پاڵێوراو
٢٠١٧ سەندیکای نێودەوڵەتی ئیتالیای ڕۆژنامەنووسانی فیلم Nastro D'Argentoی ئەوروپی On the Milky Road براوە
٢٠٢٠ خەڵاتی ماگریت خەڵاتی ماگریت براوە

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Martínez, Claudio (30 تشرینی یەکەم 2003). "Persephone". El Diario de Hoy (بە ئیسپانی). Archived from the original on 11 January 2012. Retrieved 9 November 2009.
  2. ^ "Monica Bellucci in vacanza a casa dei genitori". corrieredellumbria.corr.it. ١٧ی ئایاری ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Rogers, Chris (4 December 2016). "Monica Bellucci: 5 Things To Know About The New ‘Bond’ Girl" ١٣ی ئابی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. Hollywood Life.
  4. ^ "42 facts about model and actress Monica Bellucci". BoomsBeat. 14 March 2016. Retrieved 27 January 2017.
  5. ^ Yucel, Author (4 August 2011). ""Monica Bellucci" by Monica Bellucci with Introduction by Giuseppe Tornatore – Book Review". Retrieved 23ی Septemberی 2020. {{cite web}}: |first= has generic name (help); Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٤ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ "Style & Substance: Monica Bellucci". New York Post. 24 December 2000.
  7. ^ "Monica Bellucci Photos". Maxim. Archived from the original on 15 January 2007. Retrieved 15 January 2007. ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ "The 100 Hottest Women of All-Time". Men's Health. 2011. Retrieved 3 January 2012.
  9. ^ "Monica Bellucci". AskMen.com. Archived from the original on 2 December 2012. Retrieved 6 July 2012. ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ Salisbury, Mark (23 October 2005). "Danger woman". The Observer. UK. Retrieved 26 May 2007.
  11. ^ Morgoglione, Claudia (14 October 2006). "Monica baronessa divertente per Virzì "Bello quel ruolo un po' da mignotta"". La Repubblica (بە ئیتاڵیایی). Italy. Retrieved 26 May 2007.
  12. ^ Owen, Richard (4 June 2005). "Actresses fight Pope over fertility". The Times. UK. Archived from the original on 10 October 2011. Retrieved 30 May 2007. Alt URL
  13. ^ Shanelle Rein-Olowokere (11 May 2010). "Moms-to-Be Who've Dared to Bare!". People. Retrieved 12 May 2010. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٣ی شوباتی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  14. ^ "Monica Bellucci – Actor Profile – Photos & latest news". Models.com. Retrieved 6 July 2012.
  15. ^ Amy Lawrenson. "Monica Bellucci Dolce & Gabbana's new face." 22 January 2013 لە Archive.is ئەرشیڤ کراوە Elle, 17 February 2012
  16. ^ "Monica Bellucci". Storm Model Management. Archived from the original on 16 July 2011. Retrieved 8 August 2010. ١٦ی تەممووزی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  17. ^ "5 cose che ancora non sapete di Monica Bellucci". GQ Italia.
  18. ^ "Milan Fashion Week: Dolce & Gabbana's DNA Is in the Beauty of All Women". The Hollywood Reporter. Retrieved 2 November 2018.
  19. ^ Campion, Chris (5 October 2006). "Fantasy made flesh". The Daily Telegraph. Retrieved 17 April 2009.
  20. ^ Peter Sciretta (19 June 2009). "First Look: Monica Bellucci in The Sorcerer's Apprentice". slashfilm.com. Retrieved 19 June 2015.
  21. ^ "Bellucci, Monica". About.com. Retrieved 19 June 2015. ٥ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  22. ^ "Monica Bellucci – Indian Government Demands Halt To Gandhi Biopic". Retrieved 29 October 2010.
  23. ^ "Monica Bellucci's balancing act". CraveOnline. 5 September 2007. Archived from the original on 31 March 2010. Retrieved 21 October 2007.
  24. ^ Grobar, Matt; Grobar, Matt (7 September 2018). "'Nekrotronic's Monica Bellucci On Playing Soul-Sucking Queen Of The Internet-Age Underworld – Toronto Studio".
  25. ^ "What's Up Down Under? Bellucci Fronts NEKROTRONIC at TIFF — Alexandra Heller-Nicholas – ALLIANCE OF WOMEN FILM JOURNALISTS".
  26. ^ Williams, Sally (15 July 2017). "Monica Bellucci on life after divorce and finding herself in her 50s". The Telegraph. Retrieved 18 July 2020.
  27. ^ ئ ا ب "Monica Bellucci, Vincent Cassel To Divorce After 14 Years". HuffPost. 26 August 2013. Retrieved 26 August 2013.
  28. ^ Silverman, Stephen M. (14 September 2004). ""Passion" actress bellucci has baby girl". People. Retrieved 8 August 2010. {{cite news}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٦ی ئابی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  29. ^ "Actress Monica Bellucci has baby girl". Agence France-Presse. 25 May 2010. Retrieved 8 August 2010. {{cite news}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  30. ^ "Monica Bellucci Quotes". BrainyQuote. Retrieved 3 March 2018.
  31. ^ "Monica Bellucci Quotes". MotivationQuotes. Retrieved 1 June 2020. {{cite web}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  32. ^ Alexander, Ella. "Monica Bellucci: Inside the world of the new Bond woman, not the new Bond girl". The Independent. Retrieved 2020-09-02.
  33. ^ Sajip, Arjun (2018-06-22). "Monica Bellucci tells Glass how she leads her life through her work". Glass magazine. Retrieved 2020-09-02.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]