کلیۆپاترا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
کلیۆپاترا
Photograph of an ancient Roman marble sculpture of Cleopatra VII's head as displayed at the Altes Museum in Berlin
پەیکەرێکی کلیۆپاترا کە لەلایەن ڕۆمەکانەوە ھەڵکۆڵدراوە لە سەدەی یەکەمی پێش زاییندا پەیکەرەکە لە ئیتالیا دۆزرایەوە و ئێستا لە مۆزەخانەی ئاڵتسە لە ئەڵمانیا
شاژنی شانشینی تۆڵمی
ماوەی دەسەڵات٥١ پ.ز - ١٢ی ئابی ٣٠ پ.ز
پێشووتۆڵمیی دوازدەیەم
جێگرتۆڵمیی پازدەیەم[note ١]
پاشایاتی لەگەڵ
  • تۆڵمیی دوازدەیەم
  • تۆڵمیی سێزدەیەم
  • تۆڵمیی چواردەیەم
  • تۆڵمیی پازدەیەم
ھاوسەر
  • تۆڵمیی سێزدەیەم
  • تۆڵمیی چواردەیەم
  • مارک ئەنتۆنی
منداڵ(ەکان)
  • تۆڵمی
  • ئەلێکساندەر ھیلیەس
  • کلیۆپاترا سێلینی دووەم
  • تۆڵمی فیلادێلفس
ناوی تەواو
کلیۆپاترای دووەمی سیا فیلۆپاتور
خانەدانشانشینی تۆڵمی
باوکتۆڵمی دوازدەیەم
دایککلیۆپاترای پێنجەم
لەدایکبوون٦٩ پ.ز
ئەسکەندەریە, شانشینی تۆڵمی
مردن١٠ یان ١٢ی ئابی ٣٠ پ.ز[note ٢]
ئەسکەندەریە, میسر
پەیکەری کلیۆپاترا وەک خواوەندێکی میسری
کلیۆپاترا و کوڕەکەی، تۆڵمی، لە پەرستگای دێندۆرا
دراوێک بە وێنەی کلیۆپاترا لەسەری
دراوی مارک ئەنتۆنی و کلیۆپاترا

کلیۆپاترا کە شاژنی میسر بوو یەکێک لە بەناوبانگترین ژنەکانی مێژووە. ناوی تەواوی کلیۆپاترای دووەمی سیا فیلۆپاتور بوو (٦٩ پ.ز - ١٢ ئابی ٣٠ پ.ز). کلیۆپاترا دوا فیرعەونی بنەماڵەی تۆلیمی بوو کە لە دوای مردنی ئەسکەندەری مەزن لە میسر بنیاتنرا. بە ڕەچەڵەک، کلیۆپاترا شازادەیەکی مەکدۆنی بوو. دوای مردنی، میسر بووە پارێزگایەکی سەر بە ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمی بەناوی ئیجیپتس. سەرچاوەی مێژوویی سەرەکی بۆ ژیانی کلیۆپاترا کتێبی (ژیانی ئەنتۆنی) یە کە لە لایەن پلوتارک نووسراوە. بەناوبانگترین کاری ئەدەبی لەسەر کلیۆپاترا شانۆی تراژیدیای ئەنتۆنی و کلیۆپاترایە کە ویلیام شێکسپیر نووسیویەتی.[١]

ژیان[دەستکاری]

کلیۆپاترا لە ئەسکەندەریە لە دایک بووە، کە لەو سەردەمەدا پایتەختی میسر بووە، کاتێک تەمەنی ١٨ ساڵ بوو باوکی کە پاشا بوو، گیانی لەدەستدا، لەگەڵ براکەی کە ناوی تۆڵمیی سێزدەیەم بوو، دوای ئەوەی ھاوسەرگیرییان پێکەوە کرد، بوون بە سەرکردەی میسر وەک پاشا و شاژن. براکەی تەمەنی تەنھا ١٠ ساڵ بوو، بۆیە سەرکردەی ڕاستەقینە کلیۆپاترا بوو.

کلیۆپاترا چەند دوژمنێکی لەناو دادگادا دروستکرد و دواتر دەسەڵاتی کۆتایی پێبھێندرا و ناچار کرا میسر جێبھێڵێت و براکەی، کە ھاوکات ھاوسەری بوو، کرا بە دەسەڵاتدار لەماوەی نێوان ٥١ بۆ ٤٨ پ.ز، ئەگەرچی تۆڵمی پاشا بوو، بەڵام لەبەر ئەوەی ھێشتا منداڵ بوو، ئەندامانی دادگا سەرکردەی ڕاستەقینەی میسر بوون.

جولیوس سێزار و پۆمپای[دەستکاری]

لەو سەردەمەدا دوو ژەنەڕاڵی ڕۆمانی بەناوەکانی جولیوس سێزار و پۆمپای لە جەنگدا بوون بۆ ئەوەی ببنە سەرکردەی کۆماری ڕۆم. جولیوس سێزار لە جەنگی فێرسالوس لە یۆنان، ساڵی ٤٨ پ.ز پۆمپای بەزاند پۆمپی لە فیرسالوسەوە بەرەو میسر ھەڵھات بەڵام لەوێ بە فەرمانی تۆڵمی کوژرا.

تۆڵمی و لایەنگرانی وایان دەزانی کە جولیوس سێزار ئەمەی پێ خۆش دەبێت، بەڵام ھەڵەیەکی گەورەیان کرد چونکە جولیوس زۆر لەو سیناتۆرانەی بەخشیبوو کە لێی یاخی بوو بوون بۆ ئەوەی زەمینە بۆ ئاشتی خۆش بکات بەڵام کووشتنی پۆمپای پلانەکانی جولیوسی تێکدا، جگە لەمانەش پۆمپای باڵاترین پلەی لە کۆماری رۆم ھەبوو و ھاوسەری تەنھا کچی جولیوس بوو، لە ھەمووی خراپتر ڕاستەوخۆ دوای ئەوەی لە کەشتیەکەی دابەزی و کوژرا، پۆمپای لەبەردەم پێنج ژن و منداڵەکانی سەری لە لاشەی جیاکرایەوە کە ئەمەش وای کرد کە خێزان و لایەنگرە بەھێزەکانی پۆمپای ھەرگیز ئەمەیان لە بیر نەچێتەوە و ھەمیشە دووژمنی جولیوس بن.

لەکاتێکدا میسر لە شەڕی ناوخۆیی بوو لەنێوان کلیۆپاترا دژ بە تۆڵمی و لایەنگرانی، بەھۆی کووشتنی پۆمپای لەلایەن تۆڵمیەوە جولیوس سێزار یارمەتی کلیۆپاترای دا و یارمەتی دا بگات بە دەسەڵات و ڕکابەرانی تێکبشکێنێت. دوای ئەوەی کلیۆپاترا سەرکەوتوو بوو لە شەڕەکەدا جولیوس سێزار ھات بۆ ئەسکەندەریە، لە ڕووی ئابوورییەوە میسر ناوچەیەکی پڕ بەرەکەت بوو کە دەیتوانی خۆراک بۆ خەڵکی ڕۆما دابین بکات، دوای ئەوەی جولیوس گەشتە ئەسکەندەریە، بەشێوەیەکی ناوازە لەلایەن کلیۆپاترا پێشوازی لێکرا، دوای یەکتر بینین جولیوس سێزار کەوتە خۆشەویستییەوە لەگەڵ کلیۆپاترا، لەو کاتەدا کلیۆپاترا تەمەنی ٢١ ساڵان و جولیوسیش ٥٢ ساڵان بوو.[٢]

جولیوس بڕیاریدا جارێکی تر کلێۆپاترا بە شاژن دابناتەوە بەڵام تۆڵمی ئەمەی پێخۆش نەبوو بۆیە شەڕ لەنێوان تۆڵمی و جولیوس سێزار بەردەوام بوو کە بە سەرکەوتنی جولیوس کۆتایی ھات، تۆڵمی ھەوڵی ھەڵھاتنی دا بەڵام کەوتە ناو ڕووباری نیل و خنکا. برایەکی تری بچووکی کلیۆپاترا بوو بە فیرعەون دوای ھاوسەرگیری لەگەڵ کلیۆپاترای خوشکی بەڵام دووبارە کلیۆپاترا دەسەڵاتداری ڕاستەقینەی میسر بوو. ئەگەرچی ھاوسەرگیریان نەکرد بەڵام کلیۆپاترا و جولیوس سێزار کوڕێکیان بوو کە دواتر بوو بە فیرعەون ھاوشان لەگەڵ دایکی تاوەکو لە کۆتاییدا لەلایەن ئەگوستوسی کوڕی جولیوس سێزارەوە کوژرا.[٣][٤][٥][٦]

ھەر زوو دوای ئەوەی ئەم کوڕەی کلیۆپاترا و جولیوس سێزار لە دایک بوو، جولیوس لە کاتی ڕۆیشتنی بۆ ئەنجومەنی پیران لە ڕۆما لە ١٥ی ئازاری ٤٤ پ.ز تیرۆرکرا، لەکاتی تیرۆرکردنی جولیوسدا کلیۆپاترا و یاوەرانی لە ڕۆما بوون و دوای ڕووداوەکە ڕاستەوخۆ گەڕانەوە میسر.

مارک ئەنتۆنی و ئەگوستوس[دەستکاری]

مارک ئەنتۆنی کە فەرماندەی سەربازیی جولیوس سێزار بوو، لەگەڵ ئەگوستوس کە میراتگری یاسایی جولیوس سێزار بوو، ئەو گروپەیان بەزاند کە پیلانیان لە دژی جولیوس سێزار گێڕابوو کە لە لایەن بروتوس و کاسیوس سەرکردایەتی دەکران، بروتوس و کاسیوس لەگەڵ سوپاکەیان بەرەو ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ھەڵھاتن بەڵام لە کۆتاییدا لە جەنگی فیلیپی لە نزیک لە مەکدۆنیا تێکشکێندران لە لایەن مارک ئەنتۆنی و ئەگوستوسەوە.

شوێنی جولیوس سێزار لەلایەن سێ کونسوڵی ھاوبەشەوە پڕکرایەوە کە ئەگوستوس و مارک ئەنتۆنی و لیپیدوس بوون. لپیدوس کارەکتەرێکی لاوەکی بوو بۆیە چارەنووسی ئیمپراتۆریەتەکە پشتی بەستە سەر ناکۆکی نێوان مارک ئەنتۆنی و ئەگوستوس. دوای ئەوەی مارک ئەنتۆنی سەردانی میسری کرد بۆ بینینی کلیۆپاترا، ئەگوستوس بە خیانەتکار و ھەڵگەڕاوە لە قەڵەمی دا، لە میسر مارک ئەنتۆنی و کلیۆپاترا کەوتنە خۆشەویستیەوە، ئەگەرچی مارک ئەنتۆنی پێشتر ژنی ھەبوو. کلیۆپاترا سێ منداڵی بوو لە مارک ئەنتۆنی کە دووانیان دووانە بوون.

ناکۆکی نێوان ئەگوستوس و مارک ئەنتۆنی توندتر بوویەوە و ھەر زوو جەنگ دروست بوو، کلیۆپاترا دەوڵەمەند بوو و پارەکەی بۆ یارمەتی مارک ئەنتۆنی بەکارھێنا. جەنگەکە لە بەرژەوەندی ئەگوستوس کۆتایی ھات و بوو بە یەکەمین فەرمانڕەوای ئیمپراتۆریەتیی ڕۆم و میسریشی خستە ژێر دەسەڵاتی. دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە کلیۆپاترا کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا بە ڕێگەدان بە ماری کوبرا کە بیگەزێت. دوای بیستنی خۆکوشتنی کلیۆپاترا مارک ئانتۆنیش خۆی کوشت.

ئەگوستوس لە ژیانی ھەموو منداڵەکانی کلیۆپاترا خۆش بوو جگە لەوەیان کە زڕبرای بوو کوڕی ڕاستەقینەی جولیوس سێزار بوو لە ترسی ئەوەی دواتر پشتیوانی لێبکرێت بۆ پۆستی قەیسەری بەسەر خۆیدا چونکە خۆی کوڕی ھەڵگیراوەی جولیوس سێزار بوو. منداڵەکانی دیکەی کلیۆپاترا وەک زیندانی بۆ ڕۆما بردران دووانیان بەھۆی نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستدا، بەڵام کچەکەی کە ناوی کلیۆپاترا سێلینی دووەم بوو، شووی بە پاشایەکی ئەفریقی کرد، ھەردووکیان لە لایەن ئەگوستوسەوە نێردران بۆ مۆریتانیا بۆ فەرمانڕەوایی کردنی و ژیانێکی خۆشیان لەوێ بردە سەر.[٧]

زۆر چیرۆک ھەن باس لەوە دەکەن کە کلیۆپاترا چەند دەوڵەمەند بووە ئەگەرچی ئەم چیرۆکانە ناتوانرێن پشتڕاست بکرێنەوە، چیرۆکێک دەڵێت، کە کلیۆپاترا لە شیردا گەرماوی کردووە بۆ ئەوەی پێستی نەرمتر بکات. چیرۆکێکی تر دەڵێت کە گرەوی لەگەڵ ئەنتۆنی کردووە کە دەتوانێت گرانترین ژەمی خواردن دروست بکات، بۆ بردنەوەی گرەوەکە، گوارەیەکی مرواریی ھێنا و لە ناو سرکەدا تواندیەوە و دواتر خواردیەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Bradford, Ernle Dusgate Selby 2000. Cleopatra. Penguin Group. ISBN 9780141390147
  2. ^ Salisbury, Joyce E (2001). "Cleopatra VII". Women in the ancient world. Santa Barbara, CA: ABC-CLIO. p. 52. ISBN 978-1-57607-092-5.
  3. ^ [١]
  4. ^ Roller (2010), pp. 38–42.
  5. ^ Burstein (2004), pp. xviii, 10.
  6. ^ Grant (1972), pp. 9–12.
  7. ^ The ancient kingdom of Mauretania was not situated on the Atlantic coast south of Western Sahara, where modern Mauritania lies. It was a Berber kingdom in what is now Algeria.


ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref> tags exist for a group named "note", but no corresponding <references group="note"/> tag was found