مۆریس لۆوی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مۆریس لۆوی
بە فەرەنسی: Maurice Lœwy
لەدایکبوون١٥ی نیسانی ١٨٣٣
ڤیێنا، نەمسا
مردن١٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٠٧(١٩٠٧-١٠-١٥) (٧٤ ساڵ ژیاوە)
پاریس، فەڕەنسا
بەشێکە لەMaurice Loewy and Pierre Puiseux
ھۆی مەرگوەستانی دڵ
ھاوسەرMathilde Loewy
زمانەکانی ئاخاوتنفەڕەنسی
پیشەئەستێرەناس، astrophysicist
بواری کارئەستێرەناسی
پۆستەکانسەرۆک
Partner in business or sportPierre Puiseux
ئەندامیئەکادیمیای فەرەنسی بۆ زانست، Royal Prussian Academy of Sciences، National Academy of Sciences
خەڵاتەکانمەدالیای زێڕی کۆمەڵەی شاهانەی فەلەکناسی
کارە کۆکراوەکانSan Francisco Museum of Modern Art، J. Paul Getty Museum
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوەمافەکانی لەبەرگرتنەوە بەسەرچوون
مۆریس لۆوی
ڕووی مانگ، وێنەی لەلایەن لۆوی و پویزۆکەوە لە ساڵی ١٨٩٤ گیراوە

ماوریس (مۆریتز) لۆوی (بە ئینگلیزی: Maurice (Moritz) Loewy) (١٥ی نیسانی ١٨٣٣ – ١٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٠٧) ئەستێرەناسێکی بە ڕەگەز فەڕەنسی بووە.

لۆوی لە شاری ڤییەننا لەدایکبووە،[١] دایک و باوکی جوولەکەکانی لۆوی لە ساڵی ١٨٤١دا ڕوویان لە ڤییەننا کرد بۆ ئەوەی لە دژە جوولەکەگەرایی شارەکەی خۆیان ڕزگاریان بێت، لۆوی بوو بە یاریدەدەر لە ڕوانگەی ڤییەننا، کار لەسەر میکانیکی ئاسمانی دەکرد، بەڵام دامەزراوەکانی نەمسا-مەجارستان ڕێگەیان نەدەدا جوولەکەیەک پێشبکەوێت بۆ پۆستێکی باڵا بەبێ ئەوەی دەستبەرداری باوەڕەکەی بێت و ئایینی کاسۆلیکی لە باوەش بگرێت. بەڕێوەبەری ڕوانگە کارل ئێڵ لیترو پەیامنێری ئۆرباین لی ڤێریێر بوو، بەڕێوەبەری ڕوانگەی پاریس و لەوێ پۆستێکی بۆ لۆوی لە ساڵی ١٨٦٠ مسۆگەر کرد. دوای چوونی بۆ فەڕەنسا، لۆوی دەبێتە ھاوڵاتییەکی فەڕەنسی بە ڕەسەنایەتی.

بە تایبەت کاری لەسەر خولگەی ئەستێرە بچووکەکان و کلکدار و پێوانەکردنی درێژایی کردووە و وردییەکەی کۆنیسانس دی تێمپس باشتر کردووە، ھەروەھا کاری لەسەر بینایی و نەھێشتنی لادان لە ڕووناکی کردووە.

لە ساڵی ١٨٧٢ بوو بە ئەندامی نووسینگەی درێژخایەنەکان و لە ساڵی ١٨٧٣ بە ئەندامی ئەکادیمیای زانستەکان ھەڵبژێردرا.

ماوریس لۆوی لە ساڵی ١٨٩٦ بووە بەڕێوبەری ڕوانگەی پاریس و دامەزراوەکەی سەرلەنوێ ڕێکخستەوە و بەشی فەلەکناسی فیزیکی دامەزراند، زیاتر دە ساڵ لەگەڵ پیێر پویزۆس کاریان کرد لەسەر ئەتڵەسێکی مانگ کە لە ١٠ ھەزار وێنە پێکھاتبوو، (١٩١٠)، کە بنەمای یەکلاکەرەوە بوو بۆ جوگرافیای مانگ بۆ زیاتر لە نیو سەدە. کانیاوی لۆوی لەسەر مانگ بەناوی ئەوەوە ناونراوە و گەڕەستێرۆچکەی ٢٥٣ ماتیڵد پێدەچێت بەناوی ھاوسەرەکەیەوە ناونرابێت.

لە پاریس لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتی حکوومەتدا بەھۆی وەستانی دڵەوە لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٠٧ کۆچی دوایی کرد.

ڕێزلێنان[دەستکاری]

  • مەدالیای زێڕی کۆمەڵەی فەلەکناسی شاهانە, (1889)

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ According to investigations by Anneliese Schnell (Maurice Loewy and the equatorial Coudé in Vienna, Astronomische Nachrichten, Vol. 330, Issue 6, p. 552-554 ), he was born in Vienna, because this city is, e.g., given in a French translation of his birth certificate. Vienna as his birthplace is also given in the obituaries, in most of the large encyclopedias, and in other sources. Some sources indicate, obviously wrongly, Pressburg or Marienbad as his place of birth.

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]