ئیمپراتۆریەتی نەمسا-مەجارستان
ئیمپراتۆریەتی نەمسا-مەجارستان | |
---|---|
بەشێکە لە | ھێزەکانی ناوەند |
دامەزران | ١ی ئازاری ١٨٦٧ |
ناو بە زمانی فەرمی | Österreich-Ungarn، Osztrák-Magyar Monarchia |
ئایین | کاسۆلیکی، پرۆتێستانت، Eastern Catholic Churches، Q25468576 |
ناسناوی خەڵک | osztrák–magyar، österreichisch-ungarisch |
زمانی فەرمی | زمانی ئەڵمانی، زمانی مەجاری |
سروودی نیشتمانی | Gott erhalte Franz den Kaiser |
کیشوەر | ئەورووپا |
پایتەخت | ڤیێنا، بوداپێست |
پۆتانی شوێن | ٤٨°١٢′٢٧″N ١٦°٢١′٥٤″E |
شێوەی بنەڕەتیی حکوومەت | پاشایەتیی دەستووری، dual monarchy، پاشایەتی |
Office held by head of state | Emperor of Austria، Apostolic King of Hungary |
ئەنجومەنی یاسادانەر | Austrian Imperial Council |
Diplomatic relation | کۆماری گەلی ئۆکرانیا، تایوان |
ئەندامی | ھێزەکانی ناوەند |
دانیشتووان | ٥٢٬٨٠٠٬٠٠٠، ٣٩٬٣٨٦٬٩٣٤، ٥١٬٣٥٦٬٤٦٥ |
دراو | Austro-Hungarian gulden، Austro-Hungarian krone |
خاوەنی | Empress Elisabeth Railway |
لە پێش | ئیمپراتۆریەتیی نەمسا |
جێگەی دەگرێتەوە | ئیمپراتۆریەتیی نەمسا |
زمانەکان | زمانی ئەڵمانی |
کۆتاییھاتن | ١١ی تشرینی دووەمی ١٩١٨ |
ڕووبەر | ٦٧٦٬٦١٥ کیلۆمەتر چوارگۆشە، ٦٢٢٬٢٦٩٫٥٥ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
وەسفی نیشان | coat of arms of Austria-Hungary |
ئابووری بابەت | economy of Austria-Hungary |
دیمۆگرافیای بابەت | demographics of Austria-Hungary |
ئیمپراتۆرییەتی نەمسا-مەجارستان (بە کورتی پێی دەوترێت نەمسا-مەجارستان) بە سازانی ساڵی ١٨٦٧ لە نێوان باڵادەستەکانی مەجارستان و پاشایەتی ھابسبورگ لە ھەوڵێکدا بۆ پاراستنی ئیمپراتۆرییەتی نەمسایی کۆن کە لە ساڵی ١٨٠٤ دروست بوو.[١][٢] لەناویدا شانشینی مەجارستان لە چەندین ئاستدا (بەتایبەت لە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و بەرگریدا) سیاسەتێکی سەربەخۆی ھەبوو. لەکاتێکدا ھابسبورگەکان ئیمپراتۆری نەمسا بوون و پاشای مەجارستان بوون. ناوی تەواوی دەوڵەتەکە "شانشین و خاکەکانی نوێنەرایەتی لە ئەنجومەنی ئیمپراتۆری و زەوییەکانی تاجی سانت ستیفانۆس " بوو.
ڕووبەری ئەم ئیمپراتۆرییەتە ٦٨٠ ھەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە بوو و ژمارەی دانیشتووانی لە ساڵی ١٩١٠ دا ٥٢ ملیۆن کەس بوو، پایتەختەکەی ڤیێنایە کە شارێکە لە سەروبەندی جەنگی جیھانی یەکەمدا ژمارەی دانیشتووانەکەی لە ٤٤٠ ھەزار کەسەوە لە ساڵی ١٨٤٠ بۆ ٢٢٠٠ ھەزار کەس بازدانی بەخۆیەوە بینی کاتێک سێیەم گەورەترین شاری ئەورووپا بوو. نەمسا-مەجارستان دوو دەستوور و دوو پەرلەمان و وەزارەتی جیاوازیان ھەبوو (بووداپێست پایتەختی مەجارستان بوو).
پادشا و وەزارەتەکان بەرپرسیارێتی ھاوبەشیان لە سیاسەتی دەرەوە و ئابووری و سەربازیدا ھەبوو. جگە لە سوپای ئیمپراتۆری شاھانەی یەکگرتوو سوپایەکی نیشتمانی نەمسا (Landwehr) و ھەنگاری (Honvéd) ھەبوو. ڕێککەوتنە دەیەمییە نوێبووەکان پرسە دارایییەکان (وەک ھاوبەشکردنی خەرجییە ھاوبەشەکان) و پرسە بازرگانییەکانیان ڕێکدەخست. مانەوەی وەک ئیمپراتۆرییەتێکی فرە نەتەوەیی لە سەردەمی بەئاگابوونی نەتەوەیی بەھێزدا وای لێکردووە بەردەوام بەدەست ململانێی نێوان ئەو یازدە نەتەوەیەی خۆیدا دەیناڵاند. سەرەڕای ڕکابەرییە نەتەوەیییەکان لە ماوەی پەنجا ساڵی کارکردنیدا، ئیمپراتۆرییەتەکە شاھیدی گەشەی خێرای ئابووری و مۆدێرنیزاسیۆنی بەرچاو بوو، ھەروەھا چەندین چاکسازی لیبڕاڵیشی بەخۆیەوە بینی.
مێژوو
[دەستکاری]لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەھەمەوە، ئیمپراتۆر فرانز جۆزێف بەدوای چارەسەرێکدا گەڕا بۆ گەڕاندنەوەی ئاشتی بۆ نەتەوەی ھەنگاریا، کاتێک لە ساڵی ١٨٦٦ یەکەم جەنگی پڕووسیا و نەمسا ڕوویدا، نەمسا شکستی ھێنا دوای شەڕی سادۆڤا لە ھەمان ساڵدا؛ پرۆسەکان لە ماوەی چەند ھەفتەیەکدا ھێرشیان کردە سەر بۆھێمی و ھەڕەشەیان لە پایتەختی نەمسا کرد و ھابسبورگەکانیان ناچار کرد خۆیان ڕادەست بکەن. دوابەدوای شەڕەکە، دانوستانەکان بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆخەکە لەگەڵ نەتەوەی ھەنگاریا دەستیان پێکردەوە، و لەلایەن زۆرێک لە سیاسەتمەدار و دەوڵەتمەدارەکانەوە سەرکردایەتی کران، لەوانە دیاک، پیۆست و گیولا ئەندراسی، کە ڕۆڵێکی سەرەکییان ھەبوو لە گەیشتن بە ڕێگە چارەیەک بۆ نەمسا و ھەنگاریادا.
ھەردوو نەتەوەکە لە ساڵی ١٨٦٧ گەیشتنە ڕێککەوتن و پەیماننامەی (Ausgleich)یان واژوو کرد، کە دەوڵەتی ھابسبورگی دابەش کرد بەسەر ئیمپراتۆریەتی نەمسا و شانشینی ھەنگاریا، کە لە ڕووی سیاسییەوە یەکگرتوو بوون بەڵام لە پرسە ناوخۆییەکاندا دوو قەوارەی جیاواز بوون.
بە شکست بەرامبەر پرووسیا، نەمسا ھیچ کاریگەرییەکی بەسەر دەوڵەتانی ئەڵمانیا و کۆنفیدڕاڵی ئەڵمانیادا نەما، کە لەژێر سەرکردایەتی پرووسەکاندا کۆبووەوە، بۆیە ئیمپراتۆریەتی نەمسا-مەجارستان ناچار بوو سیاسەتی فراوانخوازی خۆی لە ئەڵمانیاوە بگۆڕێت بۆ ناوچەی بەڵقان، لەوێ ململانێی بەرژەوەندییەکانی لەگەڵ ڕووسیادا ھەبوو. ئەم ڕووداوانە پێویستی بە ھاوپەیمانییەکی پارێزراو ھەبوو تاکو نەمسا-مەجارستان ھاوپەیمانی سێ لایەنەی لەگەڵ ئیمپراتۆریەتی ئەڵمانیا و ئیتاڵیا بەھێزتر کرد.
جەنگی جیھانیی یەکەم
[دەستکاری]دوابەدوای تیرۆرکردنی ئەرشیدۆک فرانز فێردیناند لە ساڵی ١٩١٤ لە سەرایێڤۆ، جەنگی جیھانیی یەکەم سەریھەڵدا و لە ئەنجامی سیستمێکی ئاڵۆزی ھاوپەیمانی دەوڵەتانی ئەورووپا دابەشبوون بەسەر زلھێزەکانی ناوەند (نەمسا-مەجارستان، ئەڵمانیا)، زلھێزەکانی تری ڕۆژاوا ( فەڕەنسا، شانشینی یەکگرتوو، ئیتاڵیا) و ڕووسیا.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- دەروازەی ئەڵمانیا
- دەروازەی فەڕەنسا
- دەروازەی ئەورووپا
- دەروازەی مێژوو
- دەروازەی جەنگی جیھانیی یەکەم
- دەروازەی وڵاتەکان
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئیمپراتۆریەتی نەمسا-مەجارستان تێدایە. |
- ئیمپراتۆریەتییە پێشووەکان
- ماڵی ھابسبورگ-لۆرین
- مێژووی مۆدێرنی نەمسا
- ویلایەتەکان و مەڵبەندەکان، دامەزرانی ١٨٦٧
- ویلایەتەکان و مەڵبەندەکان، ھەڵوەشانەوەی ١٩١٨
- دەوڵەتانی مەسیحی
- وڵاتە پێشووەکانی ئەورووپا
- بالکان
- مێژووی ئەورووپا
- مێژووی سلۆڤاکیا
- مێژووی بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا
- مێژووی چیک
- مێژووی مەجارستان
- مێژووی کرواتیا
- مێژووی کۆسۆڤۆ