بۆ ناوەڕۆک بازبدە

موێراساکی شیکیبوێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Databox لە ڕیزی 157:attempt to concatenate local 'birth_country_label' (a nil value). موێراساکی شیکیبوێ (بە ژاپۆنی: 紫 式部؛ واتە خاتوو موێراساکی؛ دەورووبەری ٩٧٣ یان ٩٧٨ - دەورووبەری ١٠١٤ یان ١٠٣١) کەسایەتی ژنە شاعیر و ڕۆماننووسی ژاپۆنی بوو، ئەو کەسێکی کاریگەر بوو لە سەردەمی ھیائان.[١] ئەو بەھۆی نووسینی ڕۆمانی داستانی گێنجی بەناوبانگە، کە زۆر جار بەیەکەم ڕۆمان ھەژمار دەکرێت لە جیھاندا. ڕۆمانەکە بە زمانی ژاپۆنی نووسراوە لە دەورووبەری ساڵانی ١٠٠٠ و ١٠١٢.[٢]

موێراساکی نازناوی بووە، بەڵام ناوی ڕاستەقینەی نەزانراوە.[٣][٤] موێراساکی لە دایکبووی شاری کیۆتۆ بوو، ھەر لەوێش کۆچی دواییی کرد.[٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Rodd, Laurel Rasplica. "Murasaki Shikibu." World Book Advanced. World Book, 2013. Web. 4 Dec. 2013.
  2. «In Celebration of The Tale of Genji, the World's First Novel». Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  3. Bialo, Ellen. "Sei Shonagon and Murasaki Shikibu." World History: Ancient and Medieval Eras. ABC-CLIO, 2013. Web. 4 Dec. 2013.
  4. Bargen, Doris G. "Murasaki Shikibu." Encyclopedia of Modern Asia. Karen Christensen and David Levinson, eds. New York: Charles Scribner's Sons, 2003. Biography in Context.
  5. "Shikibu Murasaki." Merriam Webster's Biographical Dictionary. Springfield, MA: Merriam-Webster, 1995. Biography in Context. Web. 4 Dec. 2013.