مورابیتەکان
| |
---|---|
![]() دەوڵەتی موڕابیتەکان لە فراوانترین ئاستیدا ساڵی ١١٢٠ز. | |
پایتەخت | فاس، مەڕاکیش |
مێژووی دامەزراندن | ١٠٥٦ ز |
مێژووی ڕوخان | ١١٤٧ ز |
ئایین | ئیسلام |
موڕابیتەکان، بنەماڵەیەکی دەسەڵاتداری بەربەری ئەمازیغی بوون، حوکمیان کرد لە مەغریب و مۆریتانیا و ڕۆژئاوای جەزائیر و ئەندەلوس لە نێوان ساڵانی ١٠٥٦-١٠٦٠ و ھەتا ١١٤٧ز.
بارەگایان، فاس بوو لە ١٠٥٦-١٠٨٦ز، و مەڕاکیش بوو لە ١٠٨٦وە.
نەژادیان[دەستکاری]
نەژادی موڕابیتەکان ئەگەڕێتەوە بۆ ھۆزی لمتۆنەی بەڕبەڕی -ناودارن لە مۆریتانیا- چوونە ئیسلامەوە لە سەدەی حەوتی زاینیەوە، شوێنکەوتووی بزوتنەوەیەکی چاکسازی بوون کە عەبدوڵڵای کوڕی یاسین دایمەزراند و بزوتنەوەیەکی تێکۆشەر بوون بۆ بڵاوکردنەوەی ئایین.
مێژوویان[دەستکاری]
دەستیان کرد بە بڵاوکردنەوەی بانگەوازەکەیان سەرەتا لە مۆریتانیاوە و سەرکەوتوو بوون لەوەی وڵاتی غانایان خستە سەر ئیسلام و پاشان ناوچەکانی تری بیابانی ڕۆئاوا، لە سەردەمی یوسفی کوڕی تاشفین (١١٠٦-١١٦٠) مەغریبیان گرت لەگەڵ ڕۆژئاوای وڵاتی جەزائیر و پاشان شاری مەڕاکیشیان دامەزراند لە ساڵی ١٠٦٢ز و ئەتوانین بڵێین دەوڵەتەکەیان بە تەواوی دامەزرا لە ساڵی ١٠٥٦ز.
لە ساڵی ١٠٦٢ز یەکەم ھەڵمەتیان بردە سەر ئەندەلوس و سەرکەوتن بەسەر ئیسپاندا لە شەڕی زەلاقە ، لە نێوان ساڵانی ١٠٨٩-١٠٩٤ یوسفی کوڕی تاشفین جارێکی تر گەڕایەوە ئەندەلوس بەڵام ئەمجارە
ئەندەلوس 711–1492
|
---|
فهتحهكان 711–732 |
|
756–1039 دەوڵەتی ئەمەوی قوڕتوبە |
|
1039–1085 مەلیکە تائیفیەکان |
1085–1145 دەوڵەتی موڕابیتەکان |
|
1147–1238 دەوڵەتی موەحیدەکان |
|
1238–1492 غەرناتە |
|
بۆ ئەوەی دەست بەسەر مەلیکە تائیفیەکاندا بگرێت، و لە سەردەمی عەلی کوڕی یوسف ڕووبەڕووی تێکشکان بوونەوە لەسەر دەستی ئیسپان لە ئەندەلوس پاشان موەەحیدەکان دەستیان گرت بەسەر شانشینەکەیان لە ڕۆژئاوای ئەفریقادا لە ساڵی ١٠٣٠ز، ھەتا دواتر بەتەواوی موەحیدەکان دەستیان گرت بەسەر مەڕاکیشدا لە ساڵی ١١٤٧ز.
ھونەری بیناسازی[دەستکاری]
تەلارسازی موڕابیتەکان کاریگەر بوو بە ھونەری بیناسازی ئەندەلوسی، لە دیارترین بیناکانی ئەو ماوەیە مزگەوتی تەلمسان و مزگەوتی قەرەویین بوو لە فاس، و زۆربەی بەرھەمە تەلارسازیەکانیان ڕوخا لە سەر دەستی موەحیدەکان کە جێگەی موڕابیتەکانیان گرتەوە لە ناوەندی سەدەی ١٢ی زایینییەوە.
پێڕستی فەرمانڕەواکان[دەستکاری]
# | فەرمانڕەوا | ژیانی | ماوەی حوکمی |
---|---|---|---|
١ | ئەبوبەکر کوڕی عومەر | . | ٤٤٨-٤٨٠ |
٢ | یوسفی کوڕی تاشفین | ....-١١٠٧ | ١١٠٧-١٠٦٢ |
٣ | عەلی کوڕی یوسف | ....-١١٤٣ | ١١٠٧-١١٤٣ |
٤ | تاشفین کوڕی عەلی | ....-١١٤٦ | ١١٤٣-١١٤٦ |
٥ | ئیبراھیم کوڕی تاشفین | ....-.... | ١١٤٦-١١٤٦ |
٦ | ئیسحاق کوڕی عەلی | ....-١١٤٧ | ١١٤٦-١١٤٧ |
یوسف کوڕی تاشفین کوڕی تالاکاکین (تەنھا لە فاس حوکمی ئەکرد) | ....-.... | ١٠٦٢-١٠٦٣ |
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- Islam: Kunst und Architektu
- المرابطون