موحسین فەخریزادە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
موحسین فەخریزادە

محسن فخری‌زادە
لەدایکبوون
موحسین فەخریزادە مھابادی

١٩٥٧
مەرگ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (٦٢–٦٣ ساڵ ژیاوە)
ھۆکاری مەرگتیرۆر
نەتەوەئێرانی
خاوەنکارزانکۆی ئیمام حوسێن

موحسین فەخریزادە مەھابادی (بە فارسی: محسن فخری‌زادە مهابادی‎؛ ١٩٥٧–٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠) بەڕێوەبەرێکی بواری ئەتۆمی لە ئێران، یەکێک لە فارماندە باڵاکانی پێشووی سوپای پاسدارانی ئێران، مامۆستای فیزیک لە زانکۆی ئیمام حوسێن لە شاری تاران، و سەرۆکی سەنتەری توێژینەوەی فیزیک (PHRC) بوو. فۆرێن پۆڵەسی وەک یەکێک لە ٥٠٠ کەسایەتی بەھێزی جیھان ناوی ھێناوە. لە ساڵی ٢٠٠٧ لە لیستی سزاکانی ئەنجومەمەنی ئاسایشەوە ناوی تۆمارکرا. بە یەکێک لە بەرپرسە باڵاکانی بەرنامەی ناوکی ئێران دانرابوو. لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە ناوچەی ئابسەردی دەماوەند لە تاران لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە ھێرشی کرایە سەری و تیرۆرکرا.[١][٢] دوابەدوای ڕووداوەکە وەزیری دەرەوەی ئێران محەممەدجەواد زەریف لە تویتێکدا ڕایگەیاند ئیسرائیل ڕۆڵی ھەبووە لە کووشتنی کەسایەتییە ئێرانییەکەدا.[٣]

تیرۆرکردن[دەستکاری]

شوێنی ڕووداوەکە

سەر لەئێوارەی ڕۆژی ھەینی ٢٧ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ موحسین فەخریزادە بە مەبەستی گەڕانەوە بەرەو تارانی پایتەخت بەڕێ کەتبوو کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی لە سێ سەیارە پێک ھاتبوون. دوای گەیشتینیان بە نزیک شارۆچکەی ئابسەردی سەر بە پارێزگای تاران لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە گوولە بە ئاڕاستەی کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی موحسین تەقێندران ئەمەش بووەتە ھۆی وەستاننیان دواتر ئۆتۆمبێلێکی دیکە لە جۆری پیکاپ کە داری بار کردبوو نزیک دەبێتەوە لە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی موحسین و ڕاستەوخۆ دەتەقێتەوە، پاشان چەکدارەکان بە ئاراستەی ئۆتۆمبێلەکەی موحسین فەخریزادە گولە دەتەقێنن بە شێوەیەکی چڕ، بەھۆیەوە شۆفێرەکەی دەستبەجێ دەکوژۆرێت و خۆشی چوار گولەی بەردەکەوێت بریندار دەبێت، پاش ئەمانە چەکدارەکان بۆ شوێنێکی نادیار دەڕۆن. دوای ھێرشەکە تیمەکانی فریاکەوتن دەگەنە شوێنی ڕووداوەکە و فەخریزادە دەگوازنەوە نەخۆشخانەی ئابسەرد، بەڵام نەتوانرا کاری پێویستی بۆ ئەنجام بدرێت بۆیە لە ڕێگای ھەلیکۆپتەرەوە بەرەو نەخۆشخانەی بەقییەتولڵا لە تاران گواسترایەوە بەڵام نەتوانرا ژیانی دەرباز بکەن و لەو نەخۆشخانەیە کۆچی دوایی کرد.[٤][٥] تەرمی موحسین فەخریزادە ڕۆژی دووشەمە لە گۆڕەپانی مەزارگەی ئیمامزادە ساڵح لە تاران بەخاک سپێردرا.[٦]


کاردانەوەکان[دەستکاری]

تیرۆرکردنی موحسین فەخریزادە مھابادی کاردانەوەی ناوخۆی و جێھانی لێکەوتەوە[٧][٨][٩][١٠][١١]

  • ئێران عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا لەڕێگەی تویتەر، ئیدانەی کوشتنی موحسین فەخریزادە، زانا ئەتۆمییەکەی وڵاتەکەی کرد. داوای کرد "بەپەلە بەدواداچوون بۆ ھۆکارەکان بکرێت و بکەرانی ئەو تاوانەش سزا بدرێن درێژە بە ڕێگەی فەخریزادە بدەن"
  • ئێران حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران: "ھەموو دووژمنانی ئێران باش بزانن گەلی ئێران و بەرپرسانی وڵات زۆر بوێرترن لەوەی کە ئەم کردە تاوانبارەیە بێ وەڵام جێبھێڵن. لەکاتی گونجاودا بەرپرسانی پەیوەست بەو بابەتە وەڵامی ئەو تاوانە دەدەنەوە. چ ڕژێمی زایۆنیستی و چ ئەوانەی دژی ئێرانن ئەوە بزانن کە ڕێگەی پەرەپێدان و گەشەکردنی وڵات بەخێرایی بەردەوام دەبێت"
  • ئێران جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لەتویتێکدا نوسی: "ئەمرۆ زانایەکی بواری ئەتۆمی ئێرانی بەشێوەیە‌کی ترسنۆکانە تیرۆرکرا، نیشانەی ڕون ھەیە ئیسرائیل ڕۆڵی لەتیرۆرکردنی زانا گەورەکەی ئێراندا ھەیە"
  • ویلایەتە یەکگرتووەکان فەرحان حەق، گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان: "داوای دانبەخۆداگرتن دەکەین و جەخت لە پێویستیی خۆبەدوورگرتن لە ھەر ھەنگاوێک دەکەینەوە کە ببێتە ھۆی ھەڵچوونی گرژییەکان لە ناوچەکە"
  • تورکیا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا :" بە تیرۆرکردنی موحسین فەخریزادە، زانای ئێرانی، دڵگران بووین. ئەم کارە قێزەونە سەرکۆنە دەکەین و سەرەخۆشی ئاراستەی حکوومەتی ئێران و خێزانی خوالێخۆشبوو دەکەین

تورکیا دژ بە ھەموو ھەوڵێکی تیرۆریستییە کە ئامانجی تێکدانی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە بێت "[١٢]

  • ھەرێمی کوردستان سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان: «تیرۆرکردنی زانای ئێرانی موحسین فە‌خریزادە کە لە ھێرشێکی چە‌کداریدا تیرۆر کرا، ئیدانە دەکەین»[١٣]
  • عێراق فواد حسین، وەزیری دەرەوەی عێراق: ئیدانەی کوشتنی موحسین فەخری زادە، زانای ئەتۆمی و یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەو وڵاتەی کرد[١٤]
  • ئەفریقای باشوور وەزیری پەیوەندی و ھاوکارییەکانی ئەفریقای باشوور، ناڵدی باندور، تیرۆرکردنی موحسین فەخریزادەی بەتوندی ئیدانەکرد و جەختی کردەوە کە کوشتنی بەئەنقەستی ئێرانییەکان نەک ئاشتی، بەڵکو دەبێتە ھۆی زیاتربوونی نائارامی ناوچەکەو دەبێت بکەران بەسزای خۆیان بسپێرن.
  • عومان وەزیری دەرەوەی عومان بەدر بن حەمەد ئەلبوسەیدی: ئیدانەی ئەو کردەوەیەی کرد لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ھاوتا ئێرانییەکەی محەممەد جەواد زەریف، ھاوخەمی و ھاودڵی خۆی لەگەڵ حکوومەتی ئێران و خەڵکی ئێران دەربڕی
  • قەتەر و سووریا بەھەمان شێوە بە توندی ئیدانەی تیرۆرکردنی موحسین فەخریزادەیان کرد.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "زانایەکی ئەتۆمیی ئێران لە تاران کوژرا". rudaw. Retrieved 27ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  2. ^ "وێنە.. وردەکاری و شوێنی کوژرانی زانا ئەتۆمییەکەی ئێران". nrttv. Retrieved 27ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  3. ^ "Iran's Rouhani blames Israel for killing of nuclear scientist". Jerusalem Post. NOVEMBER 28, 2020. {{cite web}}: Check date values in: |date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  4. ^ "گواستنەوەی تەرمی موحسین فەخریزادە زانای گەورەی ئەتۆمی ئێران". xendan. Retrieved 29ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  5. ^ "باوکی ئەتۆمی ئێران، بەمشێوەیە تیرۆر کرا". kurdistan24. Retrieved 29ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  6. ^ "ئێران.. رێورەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی موحسین فەخریزادە". aa. Retrieved 1ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  7. ^ "خامنەیی بەڵێنی تۆڵەکردنەوە دەدات". kurdistan24. Retrieved 29ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  8. ^ "خامنەیی: تۆڵەی موحسین فەخریزادە دەکەینەوە". lvinpress. Retrieved 29ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  9. ^ "ئێران ھەڕەشەی تۆڵەی تیرۆرکردنی سندوقی ڕەشی ئەتۆمییەکانی دەکات". lvinpress. Retrieved 29ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  10. ^ "کاردانەوەی جیھانی لەبارەی کوژرانی موحسین فەخریزادەی ئێران". rudaw. Retrieved 29ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  11. ^ "إدانات واسعة لإغتیال الشھید فخری زادە واستنکار دولی". al-vefagh.ir. Retrieved 1ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  12. ^ "تورکیا کوشتنی فەخریزادە سەرکۆنە دەکات". rudaw. Retrieved 29ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  13. ^ "سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان سەرکۆنەی کوشتنی زانا ئێرانییەکە دەکات". rudaw. Retrieved 30ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  14. ^ "عێراق ئیدانەی کوشتنی زانا ئەتۆمییەکەی ئێران دەکات". awene. Retrieved 1ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)