پەتای جیھانی کۆڤید-١٩ لە ئێران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پەتای جیهانیی کۆڤید-١٩ لە وڵاتی ئێران بەشێکە لە پەتای جیهانیی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩ (COVID-19) کە هۆکارەکەی نەخۆشی سەختی کۆئەندامی هەناسەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ٢ (SARS-CoV-2). لە ڕێکەوتی ١٩ی شوباتی ٢٠٢٠دا ئێران لە شاری قوم یەکەمین بارەکانی تووشبوونی بە ڤایرۆسەکە ڕاگەیاند. دەکرێت ڤایرۆسەکە گواسترابێتەوە بۆ ناو وڵاتەکە بەهۆی گەڕانەوەی بازرگانێك لە وڵاتی چینەوە بۆ شاری قوم.

بەمەبەستی ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە حکومەت هەستا بە هەڵوەشاندنەوەی چالاکییە گشتییەکان، نوێژەکانی هەینی، داخستنی قوتابخانە، زانکۆ، فرۆشگا، بازار، شوێنە پیرۆزەکان و قەدەغەکردنی هەموو جۆرە ئاهەنگگێران و مەراسیمێك. چەند ڕێکارێكی ئابووریش ڕاگەیەندرا بۆ یارمەتیدانی خێزان و پیشەکان و پەتا جیهانییەکە فشاری خستە سەر حکومەتی ئێرانی کە هەستێت بە داوا کردنی قەرزێکی فریاگوزاری بە بڕی ٥ ملیار دۆلاری ئەمریکی لە (سندوقی نێودەوڵەتی دراو - International Monetary Fund - IMF ).

لە سەرەتادا حکومەت ڕەتی کردەوە هەستێت بە جێبەجێ کردنی قەدەغەی هاتووچۆی سەرتاسەری لە شار و شارۆچکەکان دا و سەرەڕای ویستی حکومەت لە سنووردارکردنی کاتی گەشتکردن بەڵام لە پێش یادی نەورۆزدا قەرەباڵغییەکی زۆر بوونی هەبوو لەنێوان شارەکان دا. دوای ماوەیەکی کەم و زیادبوونی ژمارەی تووشبووان حکومەت هەستا بە ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ لەنێوان شارەکان دا. لە سەرەتای مانگی نیسانەوە ڕێکارەکانی حکومەت هەنگاو بە هەنگاو هەڵدەگیران و ژمارەی تووشبووانی نوێ بەرەو کەمبوون دەرۆیشت بەڵام بەهۆی هەڵگرتنی ڕێکارەکانەوە جارێکی دیکە لە مانگی مایس دا ژمارەی تووشبووان بەرزبۆوە. لە ٤ی حوزەیران دا ژمارەی تووشبووەکان گەیشتە بەرزییەکی نوێ و لە مانگی تەمووزیش دا ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتە بەرزییەکی نوێ. سەرەڕای هەموو ئەم بەرزبوونەوانە حکومەتی ئێرانی لێدوانی دا کە هیچ بژاردەیەکی دیکەی لەبەردەم دا نییە تەنها بە کراوەیی هێشتنەوەی ئابوورییەکەی نەبێت. پێش پەتا جیهانییەکە ئابووری ئێران زیانێكی زۆری بەرکەوتبوو بەهۆی سزا و گەمارۆ ئابوورییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان و هەتا مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (تێکرای بەرهەمی ناوخۆیی - GDP  ) وڵاتی ئێران بە ڕێژەی لە %١٥ زیاتر پاشەکشەی کردبوو.[١][٢]

ڕێکارە تەندروستییەکان[دەستکاری]

لە ٢ی ئازاردا، حکومەت ڕایگەیاند کە نەخشەسازی کردوە لە جوڵاندنی ٣٠٠ هەزار سەرباز و خۆبەخش بۆ رووبەروبونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە و دابین کردنی پرژێنەری شلەیی بۆ پاکژکردنەوەی شەقام و شوێنە گشتییەکان. لەگەڵ ئەوەش دا حکومەت هەستا بە دانانی ١٠٠٠ نۆرینگە و یەکەی پشکنینی جێگیر و جوڵاو،  سوپاش لەگەڵ کارمەندانی تەندروستی دا کاریدەکرد و (تەخت - پێخه‌ف)ەکانی ناو سوپا بۆ نەخۆشەکان بەکاردەهات. لە ١٨ی ئازاردا سەرۆکی ئەنجومەنی پزیشکی کۆماری ئیسلامی ئێران (موحەمەد رەزا زەفەرقەندی) لێدوانی دا کە پشکنین بۆ ٢٢ ملیۆن هاوڵاتی ئێرانی ئەنجامدراوە و باری تەندروستی ١.٥ ملیۆن کەس لەژێر چاودێریدایە و هەروەها ڕاشیگەیاند کە ژمارە بڵاوکراوەکانی (وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەی پزیشکیی) تەنها بارەکانی تووشبووی پشتڕاستکراوە دەگرێتەوە و ژمارەی تووشبووە ڕاستییەکان زیاترە لە ژمارە تۆمارکراوەکان.[٣]

ڕێکخراوی (ئابوونەی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان - UNICEF ) هەستا بە ناردنی یارمەتی بۆ ئێران و لە کۆتایی مانگی شوبات دا یەکەمین فرۆکەی بارهەڵگر گەیشتە وڵاتەکە کە (کەرەستەی پارێزی تاکەکەسیی - PPE ) دابین دەکرد و دواتر دوو فرۆکەی دیکەی یارمەتیش نێردرا. پاشان لە ٣ی ئازاردا شانشینی یەکگرتووی عەرەبی فرۆکەیەك و پێنج شارەزای (ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی - WHO  ) وك یارمەتی ناردە وڵاتەکە.

وێنەکانی گۆرستانی قوم لەڕێی مانگی دەستکردەوە[دەستکاری]

لە ١٢ی ئازاردا رۆژنامەی ئەمریکی (The Washington Post) وێنەی مانگە دەستکردەکان و شیکردنەوەکانی بڵاوکردەوە کە لەلایەن کۆمپانیای تەکنەلۆژی (Maxar Technologies)ەوە دابین کرابوو. شیکردنەوەکان ئاماژەیان بەوە دەدا لە نزیك شاری قوم ژمارەیەکی زۆر گۆر هەڵکەندراون و ئامادەکراون و باوەڕ وایە کە بۆ کەسانی قوربانیانی نەخۆشییەکە بێت. کردەی هەڵکەندنی بەشێکی نوێ لە گۆرەکان لە ڕێکەوتی ٢١ی شوبات دا دەستی پێکردبوو کە دەکاتە تەنها دوو رۆژ دوای ڕاگەیاندنی حکومەت بە بوونی بارەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڤید-١٩. هەڵکەندنی گۆری نوێ نیشانەیە بۆ خۆئامادەکردن بۆ ژمارەیەکی زۆری باری گیانلەدەستدان.[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Coronavirus pandemic 'could kill millions' in Iran". Al Jazeera. 17 March 2020. Archived from the original on 17 March 2020. Retrieved 17 March 2020.
  2. ^ Filkins, Dexter (18 May 2020). "TheTwilight of the Iranian Revolution". New Yorker. Retrieved 7 June 2020.
  3. ^ "Iran's Loses 15 Percent Of GDP Due To Coronavirus - Minister". Radio Farda. 8 June 2020.
  4. ^ Hamideh Taati (20 July 2020). "Iran: Coronavirus Update, Over 73,600 Deaths, July 20, 2020, 6:00 PM CEST".