ماڕکۆ پیێر وایت
![]() وایت لە ٢٠١٢ | |
لەدایکبوون | لیدز، ئینگڵتەرا | ١١ی کانوونی یەکەمی ١٩٦١
Culinary career | |
شێوازی چێشتلێنان | |
Current restaurant(s)
| |
Previous restaurant(s) | |
Television show(s)
| |
وێبگە | marcopierrewhite |
مارکۆ پیێر وایت (لەدایکبووی ١١ی کانوونی یەکەمی ١٩٦١) شێفی بەریتانی، خاوەن ڕێستورانت، و کەسایەتی تەلەڤیزیۆنییە.[١] لە ١٩٩٥ لە تەمەنی ٣٣ ساڵی، یەکەم شێف بوو کە خەڵاتی ئەستێرەی میشلنی پێ بدرێت. چەن شێفێکی بەناوبانگی لەسەر دەستی ڕاھێنراون وەکوو ماریۆ باتەیل، ھێستن بلومێنسال، شانۆن بێنێت، گۆردن ڕامزی، کورتز ستون، فیڵ ھاوەرد، ستیفن تێری.[٢] وەکوو «یەکەم شێفی بەناوبانگ» و و ڕێستوناسراوە[٣] و وەک ئینفانت تێڕەبڵ ناسراوە لە پیشەسازی ڕێستوڕانتدا.[٤]
پیشە و کارکردن
[دەستکاری]سەرەتا لە ھۆتێل سانت جۆرج لە شارۆچکەی ھارۆگەیت دەستی بە مەشقکردن کردووە و دواتر لە ساڵی ١٩٨١ ڕێستورانتی بۆکس تری لە شارۆچکەی ئیلکلی، دواتر دەچێت بۆ لەندەن بە «٧٬٣٦ پاوەند، و سندووقێک کتێب، و جەنتایەک لە جلوبەرگ».[٥] و دەستی بە مەشقی کلاسیکی خۆی کردووە لەژێر کۆمس[تێبینی ١] لەگەڵ ئەلبێرت ڕو و میشێل ڕو لە ڕێستوڕانتی لی گاڤرۆش. بەردەوام دەبێت لە مەشقکردن لەژێر شێفی فەڕەنسی پیێر کۆفمان لە ڕێستوڕانتی لا تانت کلار، دواتر دەچێتە شوێنێکی تر بۆ کارکردن لە چێشتخانەیی ڕایمۆند بلانک لە ڕێستوڕانت و ھۆتێلی لێ مانیۆر.[٦] و دواتر لەگەڵ نیکۆ لەیدنس لە ڕێستوڕانتی چێز نیکۆ لە ڕێی پارکی ناینتی. پاشان لقێکی خۆی کردەوە، و لە چێشتخانەی سێکس بێڵس پەبڵیک ھاوس لە شەقامی پاشا لەگەڵ یاریدەدەر ماریۆ باتەیڵ.[١]
لە ساڵی ١٩٨٧ ھارڤیزی لە شاری واندسوۆرس کۆمن لە لەندەن کردەوە و بەنزیکەیی و دەستبەجێ یەکەم ئەستێرەی میشێلینی بەدەستھێنا. دواتر بەنزیکەیی دەستبەجێ ساڵێکی تر دووەم ئەستێرەی میشێلینی بەدەستھێنا.[٧]
قوتابییە بەناوبانگەکانی کە لە ھارڤیز کاران کردووە بریتی بوون لە گۆردن ڕەمزی، فیل ھاوەرد، ستیفن تێری، ئێریک چاڤۆت.[٨]
دواتر دەبێتە شێف و خاوەنی ڕێستوڕانتی مارکۆ پیێر وایت لە شوێنی نانخواردنی ھۆتێلی پێشووی ھاید پارک، کە لەوێدا سێیەم ئەستێرەی میشێلینی بەدەستھێنا؛ و دواتر چوو بۆ ژووری بەڕوو لە ھۆتێلی لو مێریدین پیکادیلی.[٩]
لە ١٩٩٥، لە تەمەنی ٣٣ ساڵی یەکەم شێفی بەریتانی دەبێت کە سێ ئەستێرەی مێشیلینی پێ بدرێت لە تەمەنێکی زۆر گەنج.[١٠][١١] دواتر شێفێکی تر لە ٢٠٠٢ بەناوی ماسیملیانۆ ئەلیامۆ، لەتەمەنی ٢٨ ساڵی و زووتر سێ ئەستێرەی مێشیلین بەدەست دەھێنێت.[١٢][١٣]
ھەرچەندە ماڕکۆ بۆ ماوەی حەڤدە ساڵ کاری کرد بۆ ئەوەی بە ئاواتەکەی بگات، بەڵام لە کۆتایدا ئەوەی بۆ دەرگەوت سەڕەرای دەستەکەەوتەکانی و ناوبانگەکەی، پیشەکەی ئاسوودەیی پێنەبەخشیوە؛ بۆیە لە ساڵی ١٩٩٩ خانەنشین بوو و ئەستێرەکانی مشیلینی گەڕاندەوە.[١٤]
« | لەلایەن کەسانێکەوە بڕیارم لەسەر دەدرا کە زانیاریان لەمن کەمتر بوو، کەواتە بەڕاستی لە پێناوچی؟ زۆر ڕێزم لە پشکنەرانی میشێلین نا، خۆمم بچووک کردەوە. سێ ھەڵبژاردەم لەبەردەەم بوو: دەتوانم خۆم بکەمە زیندانی جیھان و شەش ڕۆژ لە ھەفتەیەک کاربکەم، دەمتوانی ژیانێکی درۆ بژیم و پارەیەکی زۆرم دەستبکەوێت و یان دەەستبەرداری ئەستێرەکانم بم، و کاتەکانم لەگەڵ مناڵەکانم بەسەربەرم و خۆم بنیادبنێمەوە.[١٥] | » |
لە ١٩٩٩ ماڕکۆ خانەنشینی خۆی ڕاگەیاند، و دوایین ژەمی لە ٢٣ی کانوونی یەکەم لە ژووری بەڕوو ئامادەکرد.[١٦]
و یەکەم ڕێستوڕانتی کردەوە تایبەت بە ستیک بەناوی "MPW Steak & Alehouse" لەگەڵ جەیمس ڕۆبێرتسن لە لەندەن.[١٧] ھەروەھا لە ٢٠١٠ەشەوە ڕێستوڕانتێکی تر بەناوی "Kings Road Steakhouse & Grill" بەڕێوە دەبەن. لە چێڵسی، لەندەن.[١٨] لە ئایاری ٢٠١٦ ھەردوو ڕێستوڕانتەکە گەورەتر بوون و بڕاندیان گۆڕا و بوون بە "London Steakhouse Co".[١٩]
تێبینییەکان
[دەستکاری]- ^ ناونیشانێکی شێف لە چێشتخانە کە ڕاھێنانی فەرمی خۆی تەواو کردووە
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Marco Pierre White»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
- ^ ئ ا Johnson، Richard (٥ی ئابی ٢٠٠٧). «White Heat». The Times. London, UK. لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی شوباتی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ Ramsay، Gordon (٢٠٠٦). Humble Pie. UK: HarperCollins. ژپنک ٠-٠٠-٧٢٢٩٦٧-٤.
- ^ Johnson، Richard (٥ی ئابی ٢٠٠٧). «White Heat». The Times. London, UK. لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی شوباتی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ Radio Times, London, 1–7 September 2007.
- ^ Johnson، Richard (٥ی ئابی ٢٠٠٧). «White Heat». The Times. London, UK. لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی شوباتی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ Raphael Brion (١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢). «Heston Blumenthal Rejects the Claim He Trained Under Marco Pierre White – Feuds». Eater National. لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ «ANNALS OF COOKING – Bad Boy In The Kitchen». The New Yorker. ٢٧ی نیسانی ١٩٩٨. لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ White، Marco Pierre (٢٠٠٦). «14. Beautiful Doll». The Devil in the Kitchen: Sex, Pain, Madness, and the Making of a Great Chef. Bloomsbury. لاپەڕە ١٢٧. ژپنک ٩٧٨-١-٥٩٦٩١-٩٣٢-٧.
- ^ «Marco Pierre White to retire from the kitchen». independent.co.uk. ٢٤ی ئەیلوولی ١٩٩٩. لە ١٩ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Why Michelin chefs are handing back their stars». ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠.
- ^ Canavan، Hillary Dixler (٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٧). «Why Do Chefs 'Give Back' Their Michelin Stars?». Eater.
- ^ «Massimiliano Alajmo's Michelin Star Restaurants». Food & Wine.
- ^ «Big interview: Leeds's own enfant terrible of British cooking Marco Pierre White». The Yorkshire Post. لە ٦ی شوباتی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ Barber، Lynn (٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧). «What's Eating Marco? (Observer Food Monthly interview)». The Observer. London, UK. لە ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Mark Lewi (٢٥ی نیسانی ٢٠٠٧). «Marco Pierre White on why he's back behind the stove for TV's Hell's Kitchen». Caterer and Hotelkeeper. London, UK. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی نیسانی ٢٠٠٧ ھێنراوە.
- ^ «Marco Pierre White Profile». Caterer & Hotelkeeper. London. September 2006. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ «Home». London Steakhouse Co. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «Kings Road Steakhouse & Grill». kingsroadsteakhouseandgrill.org. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ London Steakhouse Co. website, londonsteakhousecompany.com; accessed 14 June 2016.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |