بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بۆکس تری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بۆکس تری ڕێستوڕانتێکە دەکەوێتە شاری ئیلکلی لە ویلایەتی، ڕۆژاوای یۆرکشایر، ئینگڵتەڕا. لەلایەن کۆمپانیای نیووێتەوە خاوەندارییەتی دکرێت، کە شوێنەکە بەڕێوەدەبەن بە جەختکردنەوە لە ڕاگرتنی شوێنەکە بەشێوەیەکی سەردەمانە و نوێ کە مەبەست لێی پپێشکەشکردنی خۆراکی باش و پڕ لە ئەزموونە. چێشتلێنەری جێبەجێکاری ئێستای، کێران سمیتەە، کە لەوەتەی ٢٠٢٠وە سەرپەرشتی چێشتخانەکە دەکات؛ و ناوبانگی بەھێزی خۆی پاراستووە و گەشەپێدەدات و ئێستاش مانگان مینوییەکی نوێ پێشکەش بە سەردانیکەرانی دەکات. پێشووتر بۆکس تری لەلایەن شێف سایمۆن گێلەر و ھاوسەرەکەی ڕێنا، بەرێوە دەچوو لە ساڵی ٢٠٠٥ تا کۆتایییەکانی ٢٠٢٢. و لەژێر چاودێری ئەواندا چێشتخانەکە ڕازاوەتەوە. چێشتخانەکە تا ساڵی ٢٠١٩ یەک ئەستێرەی میشێلینی و سێ ڕۆزێتی ئەیی ئەی ی ھەبوو.

چێشتخانەکە سەرەتا وەک چایخانە کراوەتەوە لە ١٩٦٢،[١] و یەکەم چێشتخانەی بەریتانی دەبێت کە دوو ئەسترە بباتەوە لەژێر سەرپەرشتی سەرۆکی چێشتلێنەران مایکڵ لۆسن لە ١٩٧٧.[٢]

پێناسە

[دەستکاری]

ڕێستوڕانتی بۆکس تری دەکەوتە شەقامی کڵێسا ٣٥–٣٧ لە ئییلکلی و لە سەرەتا لەلایەن مالکۆم ڕێید و کۆلن لۆنگەوە لە ١٩٦٢ خاوەندارییەتی دەکرا.[٣][١] و لەدوای ساڵی ٢٠٠٤وە لەلایەن سایمۆن گێلەر و ڕێناوە بەرێوەدەچوو[٤] و سایمۆن پێشووتر لە چێشتخانەیەکی خاوەن ئەستێرەی میشێلین کاری دەکرد.[٤][٥] دوای ئەوەی سایمۆن و ڕێنا چێشتخانەکەیان کڕی دیکۆڕی شوێنەکەیان گۆڕی و چاکسازیان تێدا کرد و کردیانە شوێنێکی سەردەمیانە.[٤]

مێژوو

[دەستکاری]

مێژووی بناغەی باڵەخانەکە دەگەڕێتەوە بۆ دەیەی ١٧٢٠.[٦]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا «Star turn». Telegraph and Argus. ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢. لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  2. ^ «How we became a foodie nation | Food and drink | Life and Health». theguardian.com. لە ٦ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ «The Box Tree». Harden's. لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  4. ^ ئ ا ب Rayner، Jay (٦ی شوباتی ٢٠٠٥). «Cottage industry». The Guardian. لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  5. ^ Bozec، Louise (٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٠١). «Rascasse to join Simply Heathcotes chain after revamp». Caterer and Hotelkeeper. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  6. ^ «Box Tree Restaurant». The AA. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی تەممووزی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]