ھارۆگەیت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھارۆگەیت[١] شارۆچکەیەکە لە ناوچە و شارستانی باشووری یۆرکشایر، ئینگڵتەرا. بەشێوەیەکی مێژوویی دەکەوتە وێست ڕایدینگ یۆرکشایر، شارۆچکەکە شوێنێکی گەشتیارییە و شوێنە گەشتیارییەکانی بریتین لە گەرماوەکانی و پێنج باخچە گشتییەکەی کە لەلایەن کۆمەڵەی باخداری شاھانە بەرێوە دەچێت.

ھارۆگێت لە دوو شوێنی نیشتەجێبوونی بچووکترەوە گەشەی کردووە، ئەوانیش ھارۆگەیت سەروو و ھارۆگەیتی خواروو، لە سەدەی ١٧مدا. بۆ ماوەی سێ ساڵ لەسەر یەک (٢٠١٣–٢٠١٥)، دەنگدان کرا کە شارۆچکەکە «خۆشترین شوێنە کە لێی بژیت» لە بەریتانیا.[٢][٣][٤] گەرماوەکەی ئاسن و گۆگرد و خوێی تێدایە. شارۆچکەکە لە سەردەمی جۆرجیادا (سەدەی ١٨) بە «گەرماوی ئینگلیز» ناسرابوو. دوای دۆزینەوەی ئاوەکانی لە سەدەی ١٦دا ھاتووە کە بەھۆی سوودە تەندروستییەکانییەوە بەھایان پێدراوە. لە سەدەی ١٧ و ١٨دا ئاوەکەی (کە ئاسنی تێدایە) چارەسەرێکی تەندروستی بەناوبانگی ھەبوو، کە تێیدا چەندین سەردانکەری دەوڵەمەند بەڵام نەخۆشی لەخۆ گرتبوو، و لێشاوی سەردانکەرانی دەوڵەمەند بەڵام نەخۆش کە بەشدارییەکی بەرچاویان لە سامانی شارۆچکەکەدا کرد.

بەپێی سەرژمێری ٢٠١١ی شانشینی یەکگرتوو ھارۆگەیت ژمارەی دانیشتووانەکەی بە ٧٣٬٥٧٦ کەس خەمڵێنرا بوو.[٥][٦]

درووشمی شارۆچکەکە "Arx celebris fontibus" یە کە بەمانای "قەڵایەک کە بە کانیاوەکانی بەناوبانگە" دێت.[٧]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Jones, Daniel (2011), Roach, Peter; Setter, Jane; Esling, John (eds.), "Harrogate", Cambridge English Pronouncing Dictionary (18یەم ed.), Cambridge University Press, p. 225, ISBN 978-0-521-15255-6
  2. ^ "Harrogate named as happiest place to live in Britain", BBC, 6 August 2015
  3. ^ Collinson, Patrick; Norton, Jim. "Harrogate is 'happiest town' to live in in the UK | Money". The Guardian. Retrieved 16 May 2014.
  4. ^ "Best places to live in the UK – our top 30". housetohome.co.uk. Retrieved 16 May 2014.
  5. ^ UK Census (2011). "Local Area Report – Harrogate Built-up area (E34004646)". Nomis. Office for National Statistics. Retrieved 22 March 2021.
  6. ^ The population of the Harrogate Unparished Area is derived from the totals for Bilton; Granby; Harlow Moor; High Harrogate; Hookstone; Low Harrogate; New Park; Pannal; Rossett; Saltergate; Starbeck; Stray; and Woodfield wards then subtracting that part of Killinghall Civil Parish within Saltergate Ward. The population for the portion of Killinghall Civil Parish is derived from subtracting the populations of Nidd and Ripley Civil Parishes from the total for Killinghall ward. This gives the portion of Killinghall Civil Parish in Killinghall Ward; this is then subtracted from the total for Killinghall Civil Parish to give the total for the portion of Killinghall Civil Parish in Saltergate Ward.
  7. ^ M2 (9 December 2003). "Harrogate". Bottled Water of the World. Retrieved 26 December 2008.

سەرچاوەی زیاتر[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]