میشێل ڕو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
میشێل ڕو
OBE

میشێل لە ٢٠٠٨
لەدایکبوون (1941-04-19) 19ی نیسانی 1941
چارلۆس، فەڕەنسا
مەرگ١١ی ئازاری ٢٠٢٠(٢٠٢٠-٠٣-١١) (٧٨ ساڵ ژیاوە)
بێرکشایەر، ئینگڵتەرا
Culinary career


میشێل ڕو (لەدایکبووی ١٩ی نیسانی ١٩٤١ تا ١١ ئازاری ٢٠٢٠) شێفێکی فەڕەنسی[١] و خاوەن رێستوڕانست بوو کە لە بەریتانیا کاری دەکرد. لەگەڵ براکەی ئەلبێرت. کە ڕێستوڕانتی لی گاڤرۆشی کردەوە[١]، کە دواتر بووە یەکەم ڕێستوڕانتی سێ ئەستێرەی میشێلین لە بەریتانیا کە یەکەم ڕێستوڕانت بوو[٢][٣] لە دەرەوەی فەرەنسا بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ بتوانێت سێ ئەستێرە بھێڵێتەوە بەخۆیدا.[٤]

میشێل بەدوای براکەیدا ڕۆیشت[١] و بوو بە شێفی شیرینی و دووبارە بۆ ئینگلتەرا بۆ ئەوەی یەکەم ڕێستوڕانتیان بکەنەوە[٥]. ئەو دووە "بە پێشەنگی خواردنی مۆدێرن لە ڕێستوڕانتەکانی بەریتانیا" وەسفراون.[٦] و میشێل دوو خەڵاتی بۆ دەستکەوتی تەواوی ژیان لە بڵاوکراوە جیاوازەکانەوە وەرگرت. و لە ماوەی خزمەتێکی نیشتمانی بۆ فەرەنسا چەندین خەڵاتی وەرگرت.

پیشە[دەستکاری]

میشێل بە شوێن برا گەورەکەی ڕۆیشت (پێشووتر شێفی شیرینی بوو) بۆ ئەم بەشە لە تەمەنی ١٤ ساڵیییەوە. و لە ڕێستوڕانتێک دەبێتە فێرخواز لە پاریس کە لە ھەفتەیەک حەڤدە کاتژمێر کاری دەکرد و دواتر کارەکەی کۆتایی پێدێت و براکەی کە لە باڵیۆزخانەی پاریس کاری دەکرد وەک شێفی سۆس، میشێلیش دەچێت لای ئەو کاردەکات وەک چێشلێنەری شیرینی لە باڵیۆزخانەکە کاردەکات.[١]

لە نێوان ساڵانی ١٩٦٠ و ١٩٦٢ خزمەت بە وڵاتەکەی دەکات (سەربازی).[٧] میشێل زۆری نەمابوو واز لە چێشتلێنان بھێنێت بۆ ئەوەی ببێتە گۆرانیبێژی ئۆپێڕا[٨] بەڵام لەجیاتی ئەوە شوێن ئەلبێرتی برای کەوت بۆ لەندەن، جگە لەوەی نەیدەتوانی بە ئینگلیزی قسە بکات.[١]

لە ١٩٦٧ ھەردوو براکە چێشتخانەی تایبەتی خۆیان کردەوە بەناوی لی گاڤرۆش لە لەندەن.[١] ئاهەنگی کردنەوەی ڕێستوڕانتەکە لەلایەن کەسانی بەناوبانگەوە ڕووی تێکرا وەکوو چارڵی چاپلن و ئاڤا گاردنەر [٩] لە ١٩٧٢ ھەردوو براکە دووەم لقی ڕێستوڕانتەکەیان لە میوانخانەی واتەرساید، لە بێرکشایەر کردەوە (گوندێک لە ئینگڵتەڕا)،[١] و دەستیان بە بزنسی خۆراک دابینی کردن کرد کە خۆراک دابین دەکرێت بۆ بۆنە و ئاھەنگ و کۆبونەوەکان.[١٠]

لە ١٩٧٤ کاتێک بۆ یەکەمجار ئەستێرەی میشێلین لە شانشینی یەکگرتوو بەخشرا، ڕێستوڕانتیی لی گاڤرۆش و واتەرساید ھەردووکیان ئەستێرەیان بردەوە و کە ژمارەیەک لە ڕێستوڕانتەکان ئەو ئستێرەیەیان بردەوە ھەردوو ڕێستوڕانتەکەی میشێل لەنێوان ئەواندا بوو. دواتر ڕێستوڕانتەکە گوازرایەوە بۆ شوێنییکی نوێ لە مەیفەیر ناوەڕاستی لەندەن لە ساڵی ١٩٨٢، و لەھەمان ساڵدا لە شانشینیی یەکگرتوو دەبێتە یەکەم ڕێستوڕانت کێ ئەستێرەی مێشیلین بباتەوە. ھەمان ڕەیتینگیش بۆ میوانخانەی واتەرسایدیش ڕوویدا لە ١٩٨٥، بەڵام لی گاڤرۆش لە ١٩٩٣ بووەوە بە دوو ئەستێرەو نەبوەوە خاوەنی سێ ئەستێرەکەی پێشووی.لە ٢٠١٠ واتەرساید یەکەم ڕێستوڕانت بوو کە توانی بۆ ماوەی ٢٥ ساڵی ڕێک سێ ئەستێرەکەی خۆی بگرێت و بپارێزێت لە دەرەوەی فەڕەنسا.[١١][١٢][١٣]

دواتر میشێل و براکەەی شوێنێک بەناوی میشێل بڕازەرس سکۆلەرشیپ دەکەنەوە کە پێشبڕکێیەکی ساڵانیە تیایدا یەک شێف تیایدا دەردەچێت و وەک قوتابی دەنێردرێت بۆ شوێنێک[١٠] یەکەم براوە ئەندرو فەیرڵای بوو، دواتریش لە ساڵانی دواتر سات بەینس لە ١٩٩٩ و سایمۆن ھەڵستۆن بوو لە ٢٠٠٣.[١٤]

لە ١٩٨٦ ھەردوو براکە کار و بازرگانییەکانیان دابەشکرد لەنێوان خۆیان، ئەلبێرت لی گاڤرۆشی برد، و میشێل میوانخانەی واتەرسایدی برد[١٠] میشێل بۆ ماوەی بیسیت ساڵ ڕاوێژکار بوو بۆ کۆمپانیای (British Airways) لەنێوان ساڵانی ١٩٨٣ و ٢٠٠٣، و بۆ چەندین کۆمپانیای تری وەکوو (Celebrity Cruises) لەوەتەی ١٩٩٠ لەگەڵ ئەلبێرت وەک ڕاوێژکار کاریان کردووە.[١٠]

کوڕی میشێل، بەناوی ئالان میشێل، لەئێستادا میوانخانەی واتەرساید بەرێوەدەبات. لەوەتەی ٢٠٠٢وە خاوەنی میوانخانەکەیە.[١٠][١٥]

لەوەتەی ٢٠١٤وە میشێل کاری لەگەڵ کۆمپانیایەکی نانخانەی بەریتانی دەکرد وەک راوێژکار کە تیایدا پێداچوونەوەی بە شێوازی ئامادەکردنی خواردنەکان دەکرد.[١٦]

کاری تەلەڤیزیۆنی[دەستکاری]

میشێل لە دژی چەن بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی سەبارەت بە چێشتلێنان لێدوانی دابوو وەکوو بەرنامەیەکی گاڵتەئامێزی چێشتلێنان لە دەیەی ١٩٩٠ بەناوی "ناتوانم چێشت لێبنێم، و لێشی نانێم"، و لێدوانی داو وتی: ئەو شێوازەی ئەوان مامەڵە لەگەڵ خۆراک دەکەن تاوانە. ئەوان تەنانەت شتە بنەڕەتیییەکانیش لەسەر خۆراک نازانن. سەرەنجێکی کەم دەدەنە وردەکارییەکان. لەجیاتی ئەوە، گاڵتە و گەپ دەکەن. ئەتوانن ئەم کارانە بکەن بەبێ تێوەگلانی خۆراکیش".[١٧]

خەڵات و جێماوە[دەستکاری]

میشێل و براکەی پێیان دەوترا " پێشەنگی خواردنی مۆدێرن لە ڕێستوڕانتەکانی بەریتانیا" لەلایەن گۆڤاری "Caterer and Hotelkeeper"، لەکاتێکدا گۆڤاری "The Observer Food Monthly" ئەوی وەک "ڕەنگە باشترین چێشتلێنەری شیرینی بێت کە ئەم وڵاتە تا ئێستا ھەیبووبێت" وەسف کردووە. و کە لە ٢٠١١ خەڵاتێکی بۆ دەستکەوتی تەواوی ژیان وەرگرت[١٨]، میشێل پێشووتریش لە ٢٠٠٨ خەڵاتێکی تری ھەمان چەشنەی وەرگرتبوو لەلایەن گۆڤاری تاتلەر.[١٩] لە ڕاپرسییەکدا کە لەلایەن گۆڤاری کاتەرەر و هۆتێلکیپەرەوە لە ساڵی ٢٠٠٣ ئەنجامدرا، میشێل و براکەی وەک کاریگەرترین شێفی وڵاتەکە هەڵبژێردران.[١٠]

زۆرێک لە چێشتلێنەرە ناسراوەکان لەلایەن میشێل یان براکەی ڕاھێنانیان پێکراوە، میشێل کە لە ساڵی ٢٠١٠دا خەمڵاندنی کردووە کە "نیوەی خاوەن ئەستێرەکانی میشێلین لە بەریتانیا یان لە ڕێستوڕانتی براکەم یان ڕێستوڕانتی منەوە هاتووە".[٢٠] ئەوانیش بریتین لە گۆردن ڕەمزی، مارکۆ پیێر وایت،[٢١] و پیێر کۆفمان.[٢٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب پ ت ج چ Cooke, Rachel (11 July 2004). "'I love ze souffle, eet reminds me of ze boobs of ze woman'". The Observer. Retrieved 19 August 2012.
  2. ^ "Michelin stars in London". Michelin Online. Archived from the original on 14 January 2013. Retrieved 19 August 2012.
  3. ^ "Michelin stars in England". Michelin Online. Archived from the original on 21 April 2013. Retrieved 19 August 2012.
  4. ^ "Michel and Alain Roux celebrate 25 years of three Michelin stars at the Waterside Inn". Guide Girl. 19 May 2010. Archived from the original on 16 August 2012. Retrieved 19 August 2012. ١٦ی ئابی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ Cooke, Rachel (11 July 2004). "'I love ze souffle, eet reminds me of ze boobs of ze woman'". The Observer. Retrieved 19 August 2012.
  6. ^ "In the September issue: Tatler Restaurant Awards". Tatler. 1 August 2012. Retrieved 19 August 2012.
  7. ^ "Michel Roux, Esq, OBE". Debretts. Archived from the original on 5 November 2013. Retrieved 19 August 2012.
  8. ^ Webb, Claire (5 February 2012). "The Roux Legacy revealed". Radio Times. Archived from the original on 4 June 2018. Retrieved 19 August 2012.
  9. ^ "Observer classic". The Observer. 12 May 2002. Retrieved 19 August 2012.
  10. ^ ئ ا ب پ ت ج "Albert and Michel Roux". Caterer and Hotelkeeper. 12 May 2005. Retrieved 19 August 2012.
  11. ^ "Michelin stars in London". Michelin Online. Archived from the original on 14 January 2013. Retrieved 19 August 2012.
  12. ^ "Michelin stars in England". Michelin Online. Archived from the original on 21 April 2013. Retrieved 19 August 2012.
  13. ^ "Michel and Alain Roux celebrate 25 years of three Michelin stars at the Waterside Inn". Guide Girl. 19 May 2010. Archived from the original on 16 August 2012. Retrieved 19 August 2012. ١٦ی ئابی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  14. ^ "Past Winners". The Roux Scholarship. Archived from the original on 19 March 2012. Retrieved 19 August 2012. ١٩ی ئازاری ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  15. ^ Ruddick, Peter (16 May 2012). "Alain Roux on three Michelin stars: Things are never for life". Big Hospitality. Retrieved 11 August 2012.
  16. ^ "The Bakedin Baking Club". Retrieved 5 July 2018.
  17. ^ "Cooking up a storm in the TV kitchen". BBC News. 5 October 1998. Retrieved 19 August 2012.
  18. ^ Hopkinson, Simon (16 October 2011). "Observer Food Monthly Awards 2011 Lifetime Achievement: Michel Roux Snr". The Observer. Retrieved 19 August 2012.
  19. ^ "In the September issue: Tatler Restaurant Awards". Tatler. 1 August 2012. Retrieved 19 August 2012.
  20. ^ Rowe, Michelle (5 February 2010). "The truth about Gordon". The Australian. Retrieved 19 August 2012.
  21. ^ Rowe, Michelle (5 February 2010). "The truth about Gordon". The Australian. Retrieved 19 August 2012.
  22. ^ "Michel Roux Snr". Good Food. Archived from the original on 9 September 2019. Retrieved 19 August 2012.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]