مافەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووری
ماف |
---|
جیاوازییەکانی تیۆریتیکاڵ |
مافی مرۆڤ |
ماف بەپێی خاوەندار و قازانج بەر |
گرووپەکانی تری ماف |
مافەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووری مافەکانی مرۆڤی تایبەت بە ئابووری-کۆمەڵایەتین وەک: مافی خوێندن، مافی ماڵ، مافی ستانداردی پێویستی ژیان، مافی تەندوورستی، مافی تۆمەتبار و مافی زانست و کولتوور. مافەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووری لە بەڵگەنامە نێونەتەوەیی و ناوچەییەکانی مافی مرۆڤ ناسراون و ئەپارێزدرێن. وڵاتانی ئەندام ڕێسایەکی یاساییان ھەیە بۆ ڕێزگرتن، پاراستن و دەستەبەرکردنی ئەم مافانە و چاوەڕێ ئەکردرێ کردەوەیەکی پێشکەتنخوازانە بۆ دەستەبەرکردنی ئەم مافانە بگرترێتە پێش.[١]
ئامرازە نێودەوڵەتییەکانی مافەکانی مرۆڤ
[دەستکاری]"جاڕنامەی جیھانی مافەکانی مرۆڤ - UDHR " کە لەلایەن "ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان" لە ساڵی ١٩٤٨ دا ھاتووەتە کایەوە بە یەکێک لە گرنگترین سەرچاوەی مافە ئابووری، کۆمەڵایەتی، کلتوورییەکان ھەژماردەکرێت و ھەڵدەستێت بە ناساندی ئەمانە: مافی پارێزگاری کۆمەڵایەتی لە بەندی ٢٢، مافی کارکردن لە بەندی ٢٣، مافی پشوو و حەسانەوە لە بەندی ٢٤، مافی ژیانێکی شیاوی پێوانەیی لە بەندی ٢٥، مافی فێربوون و خوێندن لە بەندی ٢٦ و مافی سوودوەرگرتن لە زانست و کلتوور لە بەندی ٢٧.[٢]
"رێکەوتنامەی نێودەوڵەتی مافە ئابووری، کۆمەڵایەتی و کلتوورییەکان – ICESCR" سەرچاوەیەکی سەرەکی یاسایی نێودەوڵەتییە بۆ جێبەجێ کردن و سەپاندنی ئەو مافانە و ڕێکەوتنامەکە ھەڵدەستێت بە ناساندن و پاراستنی ئەمانە:
مافی کارکردن و ھەبوونی ژینگەیەکی کاری شیاو لە بەندی ٦ و ٧، مافی بە ئەندامبوون لە دەستە بازرگانییەکان و ئەنجام دانی چالاکی کاری بە کۆمەڵ لە بەندی ٨، مافی پارێزگاری کۆمەڵایەتی لە بەندی ٩، مافی پاراستنی خێزان (منداڵ و ژنیش) لە بەندی ١٠، مافی ژیانێکی شیاوی پێوانەیی و مافی خۆراک و خانووبەرە لە بەندی ١١، مافی تەندروستی باش لە بەندی ١٢، مافی خوێندن لە بەندی ١٣ و مافی بەژداری لە ژیانێکی کلتووری و مافی سوودوەرگرتن لە زانست و کلتوور لە بەندی ١٥ دا.
ھەروەھا «ڕێکەوتنامەی نێودەوڵەتی مافە مەدەنی و سیاسییەکان» یش ھەڵدەستێت بە ناساندن و پاراستنی چەند مافێکی بنچینەیی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کلتووری وەک: مافی ئەندامبوون لە یەکێتییە بازرگانییەکان لە بەندی ٢٢، مافی بەژداری کردنی کەمایەتییە نەژادی، ئایینی و زمانییەکان لە کلتوورەکانی خۆیان و مامەڵەکردن بە ئایینەکانیان و بەکارھێنانی زمانەکانیان لە بەندی ٢٧ دا.[٢]
دەستوورە نەتەوەییەکان
[دەستکاری]چەند دەستوورێکی نەتەوەیی داندەنێن بە بە مافە ئابووری، کۆمەڵایەتی و کلتوورییەکان دا. بۆ نموونە، دەستووری باشووری ئەفریقای ساڵی ١٩٩٦ ئەم مافەنە لەخۆدەگرێت و بەپێی سەپاندنی ئەو دەستوور و بنەمایە دادگای دەستووریی باشووری ئەفریقا ھەستاوە بە ڕاڤەکردن و بڕیاردان لەسەر چەندەھا دۆسیە و داخوازینامە. ھەرچەندە دەستووری ھیندستان بەڕاشکاوەیی و فەرمی ئەو مافانەی نەناساندوە بەڵام بەھەندیان وەردەگرێت وەک مافە سەرەکییەکانی ژیان.
چاودێری کردن، سەپاندن و جێبەجێ کردن
[دەستکاری]دامەزراوە حوکمی و رێکخراوە ناحوکمییەکان (NGO) بە درێژایی پەنجا ساڵی ڕابردوو بەشێوەیەکی بەردەوام مافە ئابووری، کۆمەڵایەتی و کلتوورییەکانیان فەرامۆشکردووە لە کاتێک دا ھەموو مافەکانی مرۆڤ بە یەکسان، دابەش نەکراو، پێکەوەبەستراو و گرێدراو دادەنەرێت. چاودێری، سەپاندن و جێبەجێ کردنی ئەم مافانە بەڕادەیەکی کەمتر پێشخراوە بە بەراورد بە مافە مەدەنی و سیاسییەکان. ڕێکارە سەپاندنە نێودەوڵەتییەکان بەھێزترین و کاریگەرترینن بۆ مافە مەدەنی و سیاسییەکان و سەرپێچی کردن لەم مافانە بە دژوارتر تەماشا دەکرێت وەک لە سەرپێچی مافە ئابووری، کۆمەڵایەتی و کلتوورییەکان. ژمارەیەکی کەم لە ڕێکخراوە ناحوکمییە نێودەوڵەتییەکان سەرنج دەخەنە سەر مافە ئابووری، کۆمەڵایەتی و کلتوورییەکان و لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیش چەند پارێزەرێکی کەم خاوەنی زانیاری و ئەزموونن بۆ بەرگری کردن لەم مافانە. ھەروەھا ئەم مافەنە ئەگەرێکی کەمتریان ھەیە کە بپارێزرێن بەپێی یاسا و لە دەستووری وڵاتان دا بە بەراورد بە مافە مەدەنی و سیاسییەکان.[٣]
لە ساڵی ٢٠٠٨ دا، ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ھەستا بە دانانی «کۆنووسی ئارەزوومەندا لە ڕێکەوتنامەی نێودەوڵەتی مافە ئابووری، کۆمەڵایەتی و کلتوورییەکان» کە ماف و ڕێگە دەدات بە وەرگرتنی داواکاریی ئەو کەسانەی مافەکانیان پێشێل کراوە بەپێی ڕێکەوتنامەکە لەلایەن دامەزراوەیەکی حوکمییەوە و کۆنووسەکە لە ڕێکەوتی ٥ی ئازاری ٢٠١٣ دا چووە بواری جێبەجێ کردنەوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ بەشداربوانی ویکیپیدیای ئینگلیسی. «Economic, social and cultural rights». لە ١٧ی شوباتی ٢٠١٩ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ ئ ا Leckie، Scott (2006). Economic, social and cultural rights: a legal resource guide. University of Pennsylvania Press. pp. xiv. ISBN 978-0-8122-3916-4.
- ^ Leckie، Scott (2006). Economic, social and cultural rights: a legal resource guide. University of Pennsylvania Press. pp. xvi. ISBN 978-0-8122-3916-4.