بنیامین مارشەمعوون
مار بنیامین XIX شەمعوون | |
|---|---|
| پیرۆزی خۆر | |
مارشەمعوون پێش ١٩١٣ | |
| کڵێسا | کڵێسای ڕۆژھەڵات |
| Installed | ٣٠ی ئازاری ١٩٠٣ |
| Term ended | ٣ ئازاری ١٩١٨ |
| پاشینە | مار شەمعوون XX پاولۆس (١٩١٨‒١٩٢٠) |
| Orders | |
| پلە | کاسۆلیکۆس‒پاتریارک |
| Personal details | |
| لەدایکبوون | ١٨٨٧ ھەکاری، ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی |
| مردن | ٣ی ئازاری ١٩١٨ (٣٠ ساڵ ژیاوە) سەڵماس، ئێران |
| نەتەوە | ئاشووری |
| Denomination | مەسیح |
بنیامین مارشەمعوونی نۆزدەیەم (١٨٨٧ – ٣ی ئازاری ١٩١٨) (بە سوریانی: ܡܪܝ ܒܢܝܡܝܢ ܫܡܥܘܢ ܥܣܪܝܢ ܘܩܕܡܝܐ) یان بنیامین XIX شەمعوون، و بە مارشەمعوون ناسراوە؛ وەک ١١٧یەمین کاسۆلیکۆس‒پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژھەڵات کاری کردووە.
ژیان
[دەستکاری]لە ساڵی ١٨٨٧ لە گوندی قۆچانیس لە پارێزگای ھەکاری، ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی (ئێستا باکووری کوردستان) لەدایکبووە. باوکی ناوی ئێشای بوو، برای شەمعوونی شازدەیەم بوو، دایکی ناوی ئاسیات بوو، شەش خوشک و برای ھەبوو: ئیشایا، زایا، پاولۆس (کە شوێنی گرتەوە وەک پاتریارک)، داود، ھورمز، سوورما.[١]
لە یەکەمی ئازاری ١٩٠٣ لەلایەن مامی، پاتریارکی کاسۆلیکەوە، وەک میترۆپۆلیتانێک پیرۆز کرا، کە ئەویش لە ١٦ی ئازاری ١٩٠٣ کۆچی دوایی کرد. تەمەنی ھەژدە ساڵ بوو کاتێک ئەو پۆستەی بەدەست ھێنا و بۆ ماوەی ١٥ ساڵ مایەوە.
کوژران
[دەستکاری]
لە ٣ی ئازاری ١٩١٨ مارشەمعوون لەگەڵ ١٥٠ پاسەوانەکەی لەلایەن سمکۆی شکاک (ئیسماعیل ئاغا شکاک) سەرکردەی کورد، لە شارۆچکەی کوھناشەھر لە سەڵماس (ڕۆژھەڵاتی کوردستان) لەژێر ئاڵاکەی خۆیدا کوژرا (بڕوانە کۆمەڵکوژی ئاشوورییەکان).[٢][٣]
وتەکانی
[دەستکاری]- «مەحاڵە من و گەلەکەم دوای بینینی ئەو ھەموو دڕندەییانەی کە لەلایەن حکومەتەکانەوە بەرامبەر گەلی ئاشووری کراوە، ڕادەست بین؛ براکەم یەکە، گەلەکەم زۆرە، پێم باشترە براکەم لەدەست بدەم بەڵام نەتەوەکەم ھەر بوونی ھەبێت».[٤]
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Shumanov، Vasily. «Mar Binyamin Shimmun». The Lighthouse. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «The Invitation of His Holiness the Patriarch Mar Binyamin».
- ↑ Reforging a Forgotten History: Iraq and the Assyrians in the Twentieth Century by Sargon Donabed. Edinburgh University Press.
- ↑ Mar Benyamin ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.