بۆ ناوەڕۆک بازبدە

لەسەر شانەکانی ئەو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لەسەر شانەکانی ئەو
On Her Shoulders
دەرھێنەرئەلێکسەندەریە بۆمباخ
بەرھەمھێنەرھەیلی پاپاس
برۆک ویلیامز
مۆسیقاپاتریک جۆنسن
وێنەگری سینەماییئەلێکسەندەریە بۆمباخ
مۆنتاژئەلێکسەندەریە بۆمباخ
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
ڕیۆت فیلمز
دەرچوون
  • ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (2018-01-20) (فیستیفاڵی فیلمی سەندانس، ٢٠١٨)
ماوەی فیلم٩٥ خولەک
وڵاتئەمریکا
زمانئینگلیزی
کوردی
عەرەبی

لەسەر شانەکانی ئەو (بە ئینگلیزی: On Her Shoulders) فیلمێکی بەڵگەنامەییە، لەلایەن ئەلێکسەندەریە بۆمباخ دەرھێنراوە ھەروەھا ھەیلی پاپاس و برۆک ویلیامز لەژێر ناوی ڕیۆت فیلمز بەرھەمیان ھێناوە. فیلمەکە باسی گەشتی سێ مانگەی نادیە موراد، کچە چالاکوانی مافەکانی مرۆڤی کوردی ئێزدی دەکات بۆ بەرلین، نیویۆرک و کەنەدا بەمەبەستی ئاگادارکردنەوەی جیھان لەسەر ئەو ڕووداوانەی لەسەر خاکەکەی ڕوویانداوە. لە ساڵی ٢٠١٤، لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا، نادیە لەگەڵ ھەزاران ژن و کچی دیکەی ئێزدی لەلایەن داعش دەڕفێندرێن و وەک کۆیلەی سێکس مامەڵەیان پێوەدەکرێت؛ دواتر نادیە ھەلی ڕاکردنی بۆ دەرەخسێت و لەدەست داعش ڕزگاری دەبێت. لە فیلمەکە ھەریەکە لە باراک ئۆباما، بان کی موون، موراد ئیسماعیل، سایمۆن مۆناسیبیان، میشێل ڕامپیل، بۆریس ورزیسنیوسکی، ئەحمەد خودیدا بورجوس، ئەمەل کلۆنی و لویز مۆرینیۆ ئۆکامپۆ دەردەکەون.

پێشھات

[دەستکاری]

لە ئابی ٢٠١٤، نادیە موراد ئەوکاتەی کە تەمەنی ١٩ ساڵان بوو، لەلایەن چەکدارانی داعش لەگەڵ ھەزاران کچ و ژنی ئێزدی دەڕفێندرێن.[١][٢] دواتر ئەو و لەگەڵ ئێزدییەکانی دیکە برانە موسڵ و وەکو کۆیلەی سێکسی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرا. دواتر موارد بە گۆڤاری تایم وت: «ئەوکاتە نەمدەویست خۆم بکووژم – بەڵام دەمەویست ئەوان بمکووژن».[٢] لە تشرینی دووەمی ٢٠١٤، نادیە لەدەست داعش ڕزگاری دەبێت و دەچێتە یەکێک لەکەمپەکانی پەنابەران. دوای ئەوو ڕووداوانە، لە ئەڵمانیا وەک پەنابەر نیشتەجێ دەبێت.[٢]

بەرھەمھێنان

[دەستکاری]

پەرەپێدان

[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠١٥، دەرھێنەر ئەلێکسەندەریە بۆمباخ بۆیەکەمینجار نادیە مورادی بینی کاتێک وتارێکی پێشکەش دەکرد لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان.[٣] لە تەممووزی ٢٠١٦، ڕیۆت فیلمز داوایان لە ئەلێکسەندەریە کرد کە کورتە فیلمێک لەسەر نادیە بکات.[٣] دوای دوو حەفتە بۆمباخ چاوی بە نادیە موراد کەوت، لەدوای دیدارەکەیان دەرھێنەر بڕیاریدا کە فیلمێکی درێژ لەسەر نادیە بکات «ئەمەش لەبەر ئەوەنەبوو کە فیلمەکە ھاوتای چیڕۆکەکەی بێت، بەڵکوو لەبەرئەوەی ئەوان تاکە کەسبوون گەیشتنە لای ئەو (نادیە موراد)، ھەربۆیە ئەوە بەرپرسیارێتی ئێمە بووە وە ببینە ھۆی درووستکردنی جیاوازییەکی بچووک بۆ دۆز و چیڕۆکەکەی ئەو.»[٣] بۆمباخ بەورییایەوە بابەتەکەی لەگەڵ بەشی ئابوونە لە ڕیۆت فیلمز باسکرد، بەوەی کۆمپانیاکە لەبنەڕەتدا ئامانجیان لە بەرھەمھێنانی کورتە فیلمێک بوو، نەوەک فیلمێکی درێژ.[٤]

وێنەگرتن

[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠١٦، ئەلێکسەندەریە بۆمباخ دەستیکرد بەوێنەگرتنی نادیە.[٥] قۆناغی وێنەگرتنی فۆتۆگرافی لە بەرلین، نیویۆرک و کەنەدا لەماوەی سێ مانگدا بەڕێوەچوو، ستافی فیلمەکە لەگەڵ نادیە گەشتیان دەکرد و ئامادەی دیدارەکانی دەبوون لەگەڵ سیاسیی و ڕۆژنامەنووسەکان کە بەمەبەستی ئاگادارکردنەوەی جیھان لەو کارەساتەی و ڕفاندنی ئێزدییەکان بوو لەوڵاتەکەی، ھەروەھا دەرھێنەر ھیچ شتێکی لا بەرچاو ڕوون نەبوو کە ڕۆژا دوای ڕۆژ پڕۆگرام و وێنەگرتنەکان چۆن تێدەپەڕن.[٦][٧]

ئەلێکسەندەریە بۆمباخ ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم فیلمە دژوارترین فیلمی بووە لەژیانیدا. بۆمباخ وتیشی: «بۆ من وەکو لەدەستدانی چەند ئاکارێکی مۆرڤینی بوو، بەوەی کە کامێراکەم لە وێنەگرتن نەدەوەستاند و ئەوم لە باوەش نەدەگرت».[٦] دەرھێنەر لەکاتی لە کاتی وێنەگرتن ئاماژەی بەوەدا، «من مایکێکم بە نادیەوە کردبوو، بۆ ماوەیەکی زۆر و بە لێنزێکی درێژەوە وێنەیم دەگرت، ھەربۆیە ئاگاداری ئەوەشبووم کە خەڵکی چیان پێی دەگوت. ھەندێکجار دەمەویست ئەو خەڵکەی لێ دوور بخەمەوە. ئەو ھەرگیز ھاوسەنگی خۆی لەدەستنەدا و لەکەس تووڕەنەبوو. ئەو بەڕێکی خۆی بەردەوامبوو و لەگەڵ ھەمووان ئارام بوو.»[٨]

دەستکاری

[دەستکاری]

پێش دەستپێکردنی قۆناغی دەستکاریکردنی فیلمەکە (مۆنتاژ)، دەرھێنەر پەیوەندییەکی پێوەکرا لەلایەن ڕیۆت فیلمزەوە بۆئەوەی دڵنیایان بکاتەوە کە ئەو خەریکی درووستکردنی کورتە فیلمێکە، بۆمباخ درۆی لەگەڵدا کردن چونکە خەریکی دەرھێنانی فیلمێکی درێژ بوو.[٩] بۆمباخ ماوەی شەش حەفتە خەریکی دەستکاریکردنی فیلمەکە بووە، لە ماڵی دایک و باوکی لە سەنتافی، نیومەکسیکۆ لە ئەمریکا.[٩] بۆمباخ چەند وەرگێڕێکی بەپارە گرت بۆئەوەی لەوەرگێڕانی فیلمەکە ھاوکاری بن، لە وەرگێڕانی ئەو دەقانەی بە کوردی کورمانجی بوون، ئەو زمانەی کە نادیە قسەی پێدەکات.[٤] بۆ ئەم قۆناغە دەرھێنەر لەگەڵ مایکڵ بوکوزۆ وەک ھاوکارێک لە قۆناغی مۆنتاژکردن، ھەروەھا لەگەڵ وەرگێڕ فرانک کواترۆن و دوو وەرگێڕی دیکە کاریانکرد.[٩]

دوای کۆتایی ھاتنی قۆناغی دەستکاریکردن، فیلمەکە بە ٩٥ خولەک کۆتایی ھات، بۆمباخ پەیوەندی بە براین مووسەر، بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ڕیۆت فیلمز کرد؛ لە پەیوەندییەکە دانی بەوەدانا کە خەریکی وێنەگرتنی فیلمێکی درێژ بووە. پەیوەندییەکە ماوەی یەک کاتژمێری خایاندووە، لەکۆتاییدا مووسەر ڕازی بوو لەسەر فیلمە درێژەکە. لە دوای وەرگرتنی ڕازیبوونی بەڕێوبەری جێبەجێکار، ئەوا گرووپی مۆنتاژکارانی فیلمەکە، فیلمەکەیان نەنارد بۆ فیستیڤاڵەکانی بەھار بەمەبەستی تەرخانکردنی کاتی زیاتر بۆ قۆناغی دەستکاری (مۆنتاژ).[٩]

بڵاوکردنەوە

[دەستکاری]

پێشوازی ڕەخنەگران

[دەستکاری]

لە پێداچوونەوەی ڕەخنەگرانی ماڵپەڕی ڕاتن تۆمەیتۆز، فیلمەکە بەڕێژەی ٩٦٪ لەسەر بؤچوونی ٥٢ پێداچوونەوە پێشوازی ئەرێنی لێکرا، ھەروەھات تێکڕای پلەی ٧٫٨٦/١٠ وەرگرت. «لەسەر شانەکانی ئەو، گەشتێکی بڕواپێنەکراوی یەکێک لە ژنەکانمان نیشاندەدات لە جیھانی نوێی پشتگیری سیاسیی – ھەروەھا ئالنگاری بینەرانی دەکات لەسەر بەدیھێنانی ئەو گۆڕانکارییانەی دەیخوازن.»[١٤] مێتاکریتیک ٨٤ لە ١٠٠ی بە فیلمەکەدا، لەسەر بۆچوونی ١٨ ڕەخنەگر، ھەروەھا ستایشی فیلمەکەیان کرد.[١٥]

ڕەخنەگری بەریتانی پیتەر برادشۆو بۆ گاردیان نووسی "ئایا بۆچوون و بەزییەکانمان لەسەر مافەکانی مرۆڤ لەئاستی نێونەتەوەیی بە مەلالەیی بووە؟".[١٠] نیل مینۆو لە وێبگەی ڕۆجەر ئەلبەرت نووسی، دەرھێنەر بەباشی لە نادیە موراد گەیشتووە کە لێرەدا دوو چیڕۆک ھەن بۆ باسکردن؛ یەکەمیان چیڕۆکی ژنێکی لاو کە ھیچ ئامانجێکی ئەوەی نەبووە ببێتە کەسایەتییەکی جیھانی، وە دووەمیان ھەمان ژنی لاو بەناچاری لەژیانێکی مەرگسات و ئازاردا بەردەوامبێت.[١٦] دەیڤد ئرلیچ بۆ ئیندیوایر پلەی بی+ بە فیلمەکەدا، ھەروەھا لەباسی فیلمەکەدا وتی، ئەم فیلمە بەسەرکەوتویی و ڕاستگۆیانە زانیاری لەبارەی جینۆسایدی ئێزدییەکان بە بینەر دەدات.[١٧] نیگل ئەندرێوس بۆ فایناشیال تایمز نووسی، فیلمی لەسەر شانەکانی ئەو نزیکە لە شتێکی زۆر خراپ.[١٨] پات مولین لەبارەی فیلمەکە نووسیویەتی، وێڕای ئەوەی چیڕۆکی فیلمەکە شایەنی گرنگی پێدانە بەڵام فیلمەکە وەک دەرچوونێکە لە چیڕۆکی نادیە وایە.[١٩]

کینیت توران لە لۆس ئەنجەلیس تایمز لە وەسفی فیلمەکەدا نووسی «نەرم و ورووژێنەرە، سۆزدارانەیە، بە ھەستیاری و ھێزەوە درووستکراوە».[٢٠] ئێد گیبس لە لیتڵ وایت لایس وە ویزبێرگ لە ڤارایتی ھەردووکیان کۆکبوون لەسەر لایەنی دڵتەزێن و بەھێزییەکەی.[٢١][٢٢] ڕۆجەر موور بۆ موڤی نەیشن نووسی کە قسەکانی نادیە لەو فیلمە وادەکات بینەر فرمێسک بەچاویدا بێتە خوارەوە.[٢٣] جۆن دیفی لە ھۆلیوود ڕیپۆرتەر لە وەسفی فیلمەکەدا نووسی، «زۆر ماندووکەرە، پڕە لە کووشتن و دەستدرێژی سێکسی و تکاکاری بۆ ڕاکێشانی چاوی جیھان»، پێی وایە بینەری دەبێت لە شاشەی بچووکەکان (دەرەوەی سینەما).[٢٤] ئۆین ڕیچاردز لە زە ئارتس دیسک، ستایشی دەرھێنانی فیلمەکەی کرد، ھەروەھا بە ناساندنێکی نایابی وێناکرد.[٢٥] تیم گریسۆن لە سکرین ئینتەرناشناڵ ئەویش بەھەمان شێوە ستایشی دەرھێنەری کرد و نووسی، بۆمباخ ھیوایەکی ھێنا لەگەڵ ڕووانینێک ڕوون".[٢٦]

خەڵاتەکان

[دەستکاری]
ساڵ خەڵات پۆلین وەرگر ئەنجام ژ.
٢٠١٨ فیستیڤاڵی فیلمی ساوت بای ساوت وێست خەڵاتی چیکن & ئێگ – بەڵگەنامەیی ئەلێکسەندەریە بۆمباخ براوە [٢٧]
فیستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەیی وارساو بەشی لێکۆڵێنەوە پاڵێوراو [٢٨]
فیستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەیی ڕێکیاڤیک باشترین فیلمی بەڵگەنامەیی پاڵێوراو [٢٩]
ناشناڵ بۆرد ئۆف ڕیڤیو خەڵاتی ئازادی ڕادەربڕین فیلمەکە براوە [٣٠]
فیستیڤاڵی فیلمی ناشڤیل باشترین فیلمی بەڵگەنامەیی ئەلێکسەندەریە بۆمباخ پاڵێوراو [٣١]
فیستیڤالی فیلمی ئورشەلیم باشترین فیلمی بەڵگەنامەیی پاڵێوراو [٣٢]
فیستیڤاڵی فیلمی دۆکیومێنتاری

نێونەتەوەیی ھۆت دۆکسی کەنەدی

خەڵاتی دۆکس فۆر سکوولز براوە [٣٣]
خەڵاتی بینەران پاڵێوراو
خەلاتەکانی مێدیا لە ھۆلیوود میوزیک باشترین ئۆرجینال سکۆر – بەڵگەنامەیی پاتریک جۆنسن پاڵێوراو [٣٤]
فیستیڤاڵی فیلمی ھارتلاند خەڵاتی گراند – فیلمی بەڵگەنامەیی ئەلێکسەندەریە بۆمباخ براوە [٣٥]
فیستیڤاڵی فیلمی ھامبورگ خەڵاتی فیلمی سیاسیی براوە [٣٦]
فیستیڤاڵی فیلمی سەندانس خەڵاتی دەرھێنەری فیلمی بەڵگەنامەیی براوە [٣٧]
خەڵاتی گراند جوری براوە
فیستیڤاڵی کورتە فیلم و

فیلمی بەڵگەنامەیی نێونەتەوەیی دۆکوفێست

خەڵاتی مافەکانی مرۆڤ - ناوھێنانی تایبەت براوە [٣٨]
خەڵاتی مافەکانی مرۆڤ – ھیومەن ڕایتس دۆکس پاڵێوراو
فیستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەیی دالاس خەڵاتی گراند جوری – فیلمی بەڵگەنامەیی پاڵێوراو [٣٩]
فیستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەیی کلێڤەرلاند خەلاتی گریگ گەند میمۆریال ستاندینگ ئەپ پاڵێوراو [٤٠]
فیستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەیی کامدن باشترین فیلمی بەڵگەنامەیی براوە [٤١]
فیستیڤاڵی بیۆگرافیلم خەڵاتی باشترین فیلمی

یونیپۆل – پێشبڕکێێ نێونەتەوەیی

پاڵێوراو [٤٢]
٢٠١٩ خەڵاتەکانی ڕۆحیەتی سەربەخۆیی فیلم باشترین فیلمی بەڵگەنامەیی ئەلێکسەندەریە بۆمباخ،

ھەیلی پاپاس

و برۆک ویلیامز

پاڵێوراو [٤٣]
خەڵاتی ڕاستیتر لە خەیاڵ ئەلێکسەندەریە بۆمباخ پاڵێوراو
فیستیڤاڵی دۆکیومێنتاری ئێج باشترین فیلمی نێونەتەوەیی – شانازی براوە [٤٤]
سینەما ئای ئۆنەرس لەیادنەکراوەکان نادیە موراد براوە [٤٥]
خەڵاتی ھەڵبژاردەی چاوی سینەما لەلایەن بینەرانەوە ئەلێکسەندەریە بۆمباخ پاڵێوراو
سینەما بۆ ئاشتی خەڵاتی فیلمی گڕووتینی ژنان فیلمەکە پاڵێوراو [٤٦]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Appointment Ceremony of Ms. Nadia Murad Basee Taha As UNODC Goodwill Ambassador for the Dignity of Survivors of Human Trafficking on the Occasion of the International Day of Peace». United Nations Web TV. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی نیسانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  2. ^ ئ ا ب Alter، Charlotte (٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥). «A Yezidi Woman Who Escaped ISIS Slavery Tells Her Story». Time. لە ٢ی تەممووزی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  3. ^ ئ ا ب Filmcourage (١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨). «How To Become A Filmmaker by ON HER SHOULDERS Alexandria Bombach». Film Courage. لە ١٢ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  4. ^ ئ ا «Interview: Alexandria Bombach on the Weight of Making 'On Her Shoulders'». The Moveable Fest. ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨. لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  5. ^ Bentley، Jean (٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨). «'On Her Shoulders': How One Remarkable Woman Can Save the Yazidi People of Iraq». IndieWire. لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  6. ^ ئ ا «'On Her Shoulders' documents the quiet persistence of Nobel Peace Prize winner Nadia Murad». Los Angeles Times. ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨. لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  7. ^ Fuller، Bonnie (٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨). «'On Her Shoulders' Director Alexandria Bombach Reveals Why She Told Nadia Murad's Advocacy Story». Hollywood Life. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی ئایاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  8. ^ Carey، Matthew (٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨). «Oscar-Shortlisted Doc 'On Her Shoulders' Reveals 'Tightrope' Nobel Peace Prize Winner Nadia Murad Walked To Win Help For Imperiled Yazidis». Deadline Hollywood. لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  9. ^ ئ ا ب پ «With Steady Hands». Talkhouse. لە ١٢ی ئابی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  10. ^ ئ ا ب پ Bradshaw، Peter (24 January 2019). «On Her Shoulders review – the heartbreaking life of Nadia Murad, survivor of genocide». The Guardian. لە 21 May 2019 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 15 June 2019 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  11. ^ «UNODC hosts screening of award-winning documentary on Goodwill Ambassador Nadia Murad». United Nations Office on Drugs and Crime. لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  12. ^ ئ ا ب پ «VOD film review: On Her Shoulders | VODzilla.co | Where to watch online in UK». Vodzilla. لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  13. ^ ئ ا «On Her Shoulders (2018)». Letterboxd. لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  14. ^ On Her Shoulders (2018)، لە 13 May 2019 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە، لە 15 June 2019 ھێنراوە {{citation}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |archive-date= (یارمەتی)
  15. ^ On Her Shoulders، لە 15 June 2019 ھێنراوە {{citation}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  16. ^ Minow، Nell (١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨). «On Her Shoulders Movie Review (2018)». rogerebert.com. لە ١٢ی نیسانی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  17. ^ Ehrlich، David (٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨). «'On Her Shoulders' Review: A Documentary About Yazidi Activist Nadia Murad Becomes an Essential Portrait of the Strength Required to Speak Up — Sundance 2018». IndieWire. لە ١٢ی نیسانی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  18. ^ Andrews، Nigel. «On Her Shoulders/Love Sonia – Consciousness-raising but spirit-lowering». Financial Times. لە ١٥ی نیسانی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە – via subscription.
  19. ^ Mullen، Pat (٢٥ی نیسانی ٢٠١٨). «Review: 'On Her Shoulders'». Point of View Magazine. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی نیسانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  20. ^ «Review: Nobel Peace Prize winner Nadia Murad takes the spotlight in documentary 'On Her Shoulders'». Los Angeles Times. ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨. لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  21. ^ «On Her Shoulders first look review – 'A heartbreaking and powerful film'». Little White Lies. لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  22. ^ Weissberg، Jay (٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨). «Film Review: 'On Her Shoulders'». Variety. لە ١٢ی نیسانی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  23. ^ Moore، Roger (١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨). «Documentary Review: A Yazidi woman carries her people's hopes "On Her Shoulders"». Movie Nation. لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  24. ^ «'On Her Shoulders': Film Review | Sundance 2018». The Hollywood Reporter. لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  25. ^ «On Her Shoulders review – the half-life of a campaigner». theartsdesk.com. لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  26. ^ Grierson، Tim. «'On Her Shoulders': Review». Screen. لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  27. ^ «LUNA Awards Artist Grants to Two Films by Female Filmmakers at 2018 SXSW». SXSW. ٢٢ی ئازاری ٢٠١٨. لە ٣٠ی ئازاری ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  28. ^ «Warsaw International Film Festival, Awards 2018». لە ١٦ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  29. ^ «Reykjavik International Film Festival (2018)». IMDb. لە ١٦ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  30. ^ «'Green Book' Named Best Film by National Board of Review». The Hollywood Reporter. لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  31. ^ «Nashville Film Festival (2018)». IMDb. لە ١٦ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  32. ^ «Jerusalem Film Festival (2018)». IMDb. لە ١٦ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  33. ^ «Hot Docs Canadian International Documentary Festival (2018)». IMDb. لە ١٦ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  34. ^ «Hollywood Music in Media Awards (HMMA) (2018)». IMDb. لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  35. ^ «Heartland International Film Festival (2018)». IMDb. لە ١٦ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  36. ^ «Hamburg Film Festival (2018)». IMDb. لە ١٦ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  37. ^ McNary، Dave (٥ی ئازاری ٢٠١٨). «Sundance Winner 'On Her Shoulders' Lands at Oscilloscope». Variety. لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  38. ^ «ON HER SHOULDERS». لە ١٦ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  39. ^ «On Her Shoulders / International Competition / Official Competition / Program / 2019 / ZAGREBDOX International documentary film festival». zagrebdox.net. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی ئابی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  40. ^ «On Her Shoulders». Alison Klayman. لە ١٦ی ئابی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  41. ^ «camden international film festival Archives». Chicken & Egg Pictures. لە ١٦ی ئابی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  42. ^ Tedesco، Lucia (١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٨). «Biografilm 2018 – Sulle sue Spalle: recensione». Cinematographe.it (بە ئیتالی). لە ١٦ی ئابی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  43. ^ «Watch the Films». Film Independent. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی ئابی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  44. ^ «On Her Shoulders». Documentary Edge. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی ئابی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  45. ^ «On Her Shoulders». The 2019 Cinema Eye Honors for Nonfiction Filmmaking. ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨. لە ١٦ی ئابی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  46. ^ https://www.cinemaforpeace-foundation.org/nominations-2019 ١٦ی ئایاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]