لێدوانی بەکارھێنەر:Épine/ئەرشیڤی ٧

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سڵاو

دەمباش Épine، کێشەیەکمان ھەیە! ئێستا بۆ نموونە کورد واتە خەڵکی کورد، و کوردی واتە زمانی کوردی، بەڵام لە ھیندی دەبێتە کێشە و ئێمە ھیندی ھەم بە کەسێکی ھیندی دەڵێین و ھەمیش بە زمانی ھیندی دەڵێین. (کە من پێرێ ھیندیم کردە ڕەوانەکەر بۆ زمانی ھیندی. چی لێ بکەین؟ وا لێی گەڕێین یان چی؟)

ھەروەھا تکایە ھەردوو وتاری داقوق و داقووق دووبارەن. تکایە چاکیان بکە. سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٢٨، ٢١ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وتارەکانم چاککرد، بەس بۆ مەسەلەی ھیند و ھیندییەکە بڕوا ناکەم کێشە بێت. ئێمە ھەر بە دانیشتوانی ھیندستان دەڵێین ھیند و زمانەکەشیان ھیندییە. --◂ ئێپین لێدوان ‏٢٣:٤٦، ٢١ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەسخۆش بۆ وتارەکان، بەڵام بۆ ھیند و ھیندی نازانم... بەو شێوەیە زۆر ئەستەم تێتە سەر زمانی من! بەھەرحاڵ، تەنھا ویستم بزانم ڕەوانەکردنەکەم ھەڵەیە یان نا. دەسخۆش. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٣٩، ٢٢ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو، سەبارەت بەزمان و خەڵکی ناوچەکە دەبێت وتارەکان لەپەڕەیەکی سەرەکی کۆبکەینەوە وەک ویکی ئینگلیزی وە ھەریەکە لە زمان و خەڵکەکەش بەشێوەی سەربەخۆ وتاریان ھەبێت.ئیبراهیم وتووێژ ‏٠٧:٤٢، ٢٤ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@ئارام بکر: ئەم وتارەشمان ھەیە ئاوایان کردووە: خەڵکی فارس--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٥:٣٠، ٢٦ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
فارس و فارسی تەواون، بەڵام من ھێشتا کێشەم لەگەڵ ھیندییەکە ھەیە چوون گەر من بڵێم «ھیند»، یەکسەر بیرم بۆ وڵاتی ھیندستان ئەچێت. لێرەش ھیند ڕەوانەکەرە بۆ وڵاتەکە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٢٠، ٢٦ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئاخر چۆن ھیند و ھیندستان لای تۆ یەک شتن؟ ھیندستان ناوی وڵاتەکەیە و ھیندیش ناوی خەڵکەکەیە.--◂ ئێپین لێدوان ‏٢٠:٣١، ٢٧ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەر من وام؟ وەک وتم ئەوەتا ھیند ڕەوانەکەرە بۆ ھیندستان. ئێستا چی؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٠٨، ٢٧ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
جارێ کێشە نییە ڕەوانەکەر بێت؛ بەڵام کە بڕیار درا وتار لەسەر خەڵک بنووسرێت ئەبێت ڕەوانەکەرەکە بشکێنین.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٩:٥٩، ٣٠ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

مافی بەکارھێنەر

دەمباش Épine، دەمەوێت داوای مافی بارکەر بکەم گەر کۆسپ نەبێت. زۆر سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٢٢، ١ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

 کرا، تکایە یارمەتی:پەڕگەکان ببینە و داییم زانیاری تەواو بۆ پەڕگەکان بدە.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٠:٤٨، ٢ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

IMDb

دەمباش Épine، دەڵێم ئەم دووانە (داڕێژە:IMDb title و داڕێژە:IMDb name) جیاوازن، بەڵام لە ھەمان کاتیشا بۆ ھەمان مەبەست دروست نەکراون؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:١١، ٤ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڵێ ئەم دوو داڕێژەیە یەک شتن بەس ناویان جیاوازە. ئەمە کاتێک ڕوودەدات کە داڕێژەیەک لە ویکی ئینگلیزی وەردەگیرێت و دواتر ئەوان داڕێژەکە دەگوازنەوە و لەژێر ناوە نوێکەی لە وتارەکاندا بەکاری دەبەن؛ کە بەکارھێنەرێک لێرە بەکاری دەبات وادەزانێت نیمانە. چاکم کرد، دەستخۆش بۆ دۆزینەوەی.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٣:٣٠، ٥ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وتاری برایێن ب گەل مەسیه

دەمباش بەڕێز ئێپین ئەم وتارەت بۆ سڕییەوە؟ خۆ من ناوەڕۆکەکەیم چاکسازیی کرد و ناوەکەشی وتم پێکەوە هەڵی دەبژێرین. -- Kardo Jaf (لێدوان) ‏٢٢:٥٦، ٥ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو، ڕاستییەکەی من ئاگاداری وتووێژەکە نەبووم، بەڵام ئەمە ھێشتا تاگی سڕینەوەت لا نەدابوو بۆیە بەر سڕینەوەی بە کۆمەڵ کەوتووە. ئێستا پەڕەکەم ھێناوەتەوە و دەکرێت بەردەوام بیت لە چاکسازیکردن. سوپاس.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٣:٣٨، ٦ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سوپاس. -- Kardo Jaf (لێدوان) ‏١٠:٣٨، ٦ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەسەرداچوونەوە

دەمباش Épine، تکایە بەسەر بەژدارییەکانی Agrikurdi و 95.34.37.30 بچۆرەوە کە بەڕاستی پێم وابێ ئەو جۆرە دەستکارییە کۆپی-پەیست بێ و کۆپیڕایتی پێشێل کردبێ. سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٤٦، ٧ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئا ئێستا گووگڵم کرد بەڵام ھیچ ئەنجامێکم نەدۆزییەوە. بەڵام من ھێشتا ئەم دەستکارییانە بە باش نازانم چوونکە بێسەرچاوەن.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٥:٥٩، ٧ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وێنەکانی کۆلکەکان

بەڕێز ژیار وێنەی کۆلکەکان هەموویان هەمان وێنەن، تکایە سەیرێکی ئەمە و ئەمە بکە و گەر دەتوانیت وێنەکانی بگۆڕە 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏٢٠:٣٣، ١٥ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

 کرا--◂ ئێپین لێدوان ‏٢٣:٠٨، ١٥ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نیشانێک بۆ تۆ!

نیشانی تێکۆشەری
پژیت ژووە بێخەم ‏١٤:٣٧، ٢٠ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

داڕێژە:توویتەر

دەمباش Épine، سپاس بۆ دەستکارییەکەت لە داڕێژە:توویتەر. ئێستا لێرە بەکارم ھێناوە، بەڵام ئەو بەشەی دوای داڕێژەکە مانای چییە؟ سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٣٤، ٢٣ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ئارام بکر: دەستت خۆش بێت بۆ دروستکردنی داڕێژەکە. ئەم داڕێژەیە کە پێشتر دروست نەکرابوو چێکی ویکیدراوە دەکات بۆ زانیارییەکانی فەیسبووک و تویتەر و ئەمانە، تا بزانێت لە وتارەکان و لە ویکیدراوەش بە ھەمان شێوەیە یان نا. ئەمە بۆ ڕێگریکردن لە خراپکاری دروست کراوە و دەتوانین سوودی لێ ببینین.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٥:١٦، ٢٣ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وتارە ھەڵبژێردراوەکان

بەڕێز ژیار جگەرخوێن لە لیستی وتارە ھەڵبژێردراوەکان دەرکە 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏٠٨:١٥، ٢٤ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

 کرائێپین لێدوان ‏١٦:٠١، ٢٤ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ناستاندارد

دەمباش Épine، خاڵۆ بۆچی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر بەوشێوەیە ناستاندارد دەرچووە؟! توڵامرازەکان وای لێ کرد! سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٠٨، ٢٥ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ھم؟ کێشەی چییە؟--◂ ئێپین لێدوان ‏٢٠:٣٣، ٢٥ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بڕوانە سێ دێڕی سەرەتای وتارەکە؛ شائەمراز بەجێی ئەوەی کاری خۆی بکات پێچەوانەی کاری خۆی کرد! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٠:٤٧، ٢٦ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
چاکم کرد. بەس نازانم بۆوای لێ ھاتووە لێرەدا. گەر لە شوێنی تریش وای لێ ھات پێم بڵێ تا بەدواداچوونی زیاتری بۆ بکەم.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٠:١٥، ٢٦ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سەرچاوە

بەڕێز ژیار ئایە ڤیدیۆیەکی فەیسبووک (ئەمە) دەتوانرێت وەک سەرچاوە بۆ ئەمە دابرێت ؟؟؟ 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏١٦:٣٧، ١ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو، بەپێی وپ:سبپ ئەمە شیاو نییە و سۆسیال میدیاکان نابنە سەرچاوەی باوەڕپێکراو. وەک خۆت دەزانیت ھەر کاتێک بێت ئەو پەڕەیەش دەتوانرێت دابخرێت یان ڤیدیۆیەکە کۆپیرایت سترایکی لێ بدرێت. باشترە بەدوای سەرچاوەیەکی لایەنی سێیەم و جێباوەڕ بگەڕێیت. ڕەنگە وێبسایتی خاوەن شۆیەکە بۆ خۆی ئەم شتانە پۆست بکەن، سەردانی ئەوێ بکەیت و ڕاستەوخۆ بەستەر بۆ ئەو بدەیت زۆر باشترە.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٣:٢٣، ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پەڕەی دەستپێک

دەمباش Épine، تکایە وێنەی ھەڵبژێردراوی مانگیش بگۆڕە. سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٤٩، ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

 کرا--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٧:١١، ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

داڕێژە

بەڕێز ژیار گەر دەتوانیت ئەم داڕێژەیە بۆ کوردی وەربگێڕە 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏١٩:٣٠، ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

 کرا--◂ ئێپین لێدوان ‏١٤:٣١، ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سەگی پشدەری

دەمباش Épine، دەستکارییەکەت لە سەگی پشدەریدا دوو پەڕگەی لابردووە ھەرچەند لە بنەڕەتدا ناوی پەڕگەکان ناستانداردن، و گەر بتوانیت، بییانگوازەوە بۆ سەر نووسەی ستاندارد. وە تاگی شێوازیشت لابردبوو! بەڵام پەڕگەکان لە پارامەتری باسکردن نووسەی ئینگلیزی و فارسییان تێدابوو بۆیە ئەو تاگەم لێدابوو. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٠:٤٦، ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەستکارییەکانم گەڕاندەوە. ئەگەر دەکرێت خۆت چاکسازیی پێویستیان بۆ بکە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٥:٥٣، ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ویستم بیانگوازمەوە، نەکرا!⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٣٧، ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەبێ مافی گوێزەرەوەی پەڕگەت ھەبێت لە کامنز ئینجا دەتوانی بیانگوازیتەوە. بەڕێوەبەرانیش دەتوانن بیانگوازنەوە. دەتوانی لە پەڕەی وتووێژی پەڕگەکە باسەکە بکەیتەوە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٨:٠٣، ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ویکیفەرھەنگ

سڵاو، بینیم لە ویکیفەرھەنگ ناڕێکییەک لە پەڕەی وشەکان ھەیە، بە کەڵکوەرگرتن لە ویکیی ئینگلیزی و ویکییەکانی دی، ھەوڵم دا قالبێک ڕێک بێخم، قالبێکم دروستکردووە و لە دوایین دوو پەڕەی نوێ بەکارم ھێناوە (لێرە و لێرە). پێمباشە ئێوەش کەڵکی لێ وەربگرن، ھەڵبەت تا ئەو کاتەی بە فەرمی ویکیفەرھەنگ دەکرێتە و تا داڕێژە و ڕێنمایییەکان دادەنرێن. قالبەکە ڕەنگە کەموکوڕی ھەبێ، ئێوەش تێبینییەکاناتن لەبارەی بخەنەڕوو. مەرج نییە لە کاتی بەکارھێنان ھەموو بەشەکان پڕبکەنەوە. سەرچیا‏١٢:٥٦، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Serchia: ماندوو نەبیت و دەستت خۆش بێت زۆر جوان داتناوە. لەوەی ئێستا بەکاری دەبەین باشترە، داوا لە @ئارام بکر: و @کاردۆ جاف:یش دەکەم لەمڕۆ بەدواوە ئەوە بەکار ببەن، خۆشم ھەر ئەوە دادەنێم. ھەڵبەت وەک وتت لە ویکییەکانی تر داڕێژە بەکار دێت بەس بۆ ئێمە چوون تاقیکردنەوەییە جارێکە زۆر ئەستەمە داڕێژە دروست بکەین و بەکاریان بێنین.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٦:٠٤، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک ژیار لە دوای پەیامەکەی ئەمڕۆوە دووبارە و بەھەمان ڕەوتی کاک سەرچیا دەست پێ ئەکەمەوە (کە دوو ڕۆژە تاقیکردنەوەکانم تەواوبووە و ئەم دوو ڕۆژەش ھەر خەریکی ویکیپیدیا بووم و کاتی ویکیفەرھەنگم نەبووە.) و لێرەوەش دووبارە سوپاسی کاک سەرچیا دەکەم بۆ دروستکردنی داڕێژەکە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٢٧، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سوپاس! ھەمووتان لە بەرەوپێشپردنی زمانی کوردی بەشدارن و ئەم ھەوڵانەتان بە خۆڕا ناڕوات دڵنیا بن. وردە وردە پرۆژەکانی تریش دادەمەزرێنین ئێمەش لە ویکییەکانی تر کەمتر نین.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٨:٤٣، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو

دەمباش Épine، ئێستا محەممەدسەعید نەججاڕیت گواستەوە بۆ محەممەد سەعید نەججاڕی، بەڵام ڕەنگە ھەر ناوی پێشووتری دروست بێت ھەروەکو محەممەدڕەزا گوڵزار. لای خۆشمان ناوەکانی وەک: حەمەسەعید، حەمەڕەشید و... ھتد ھەن.

نازانم، شتێکی تا ڕاددەیەک نامۆیە ئەو ناوە گەر بەسەر یەکەوە بێت... ئەگەر وا ڕاستترە چاکی بکەرەوە.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٩:٢٨، ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕاستییەکەی منیش نازانم! ئێستا داوا لە دروستکەری پەڕەکە، بەڕێز @Halvada: دەکەم تا وەڵاممان بداتەوە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٣١، ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

halvada:سڵاو هاوڕێیان. "محەممەدسەعید نەججاڕی" دروستە. دیارە حەمەسەعیدیش هەر کورتکراوەی محەممەدسەعیدە. — ئەم لێدوانە لەلایەن Halvada واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

 کرا -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٣٧، ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پەڕەی پارێزراو

پەڕەی قادر ئەسعەد بێ ھیچ ھۆکارێک پارێزراوە! تکایە وەک پەڕەی ئاسایی لێ بکە تا بتوانرێت دروست بکرێت. وە بەشی چەشن بۆ تۆ بەجێ دەھێڵم! (دوای شکاندنی قوفڵەکە). سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٧:٥٩، ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

 کرا--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٩:٢٧، ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بژیت بۆ کردنەوەی قوفڵەکە، ئێستا تکایە ھەردوو بەشی ھایلایت وەربگێڕە و چی تر بە پێویست دەزانی بۆی بکە بە تایبەتی زیادکردنی پۆلەکان. دووبارە سوپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٣١، ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە ھەواڵەکاندا

دەمباش Épine، تۆخکردنەکان جەخت لە ناوی وتارەکان ئەکاتەوە، کە خۆم لە ویکیپیدیای ئینگلیزی وەرم گێڕاون و لەوێش ھەر وا ئەو بەشانە تۆخکراون. تکایە "کایە"ش زیاد بکە بە زاراوە پەسەندکراوەکان. سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٢٧، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

خۆ بە شێوەیەکی لێ ھاتووە گەر ویکی ئینگلیزی خۆیان بسوتێنن دەبێ ئێمەش خۆمان بسوتێنین. من لەگەڵ ئەوە نیم تۆخ بکرێن بەتایبەت پەڕەیەک کە ئەسڵەن دروست نەکراوە. بەسەرچاو ئەوەش دەکەم. --‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٤:٣٠، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
[ڕووخۆشی] مەبەستت منە چوون ھەر من بەزۆری لەوێوە شت تێنم، بەڵام خۆت بڵێ؛ کوا؟ کام بەکارھێنەر ئەوەنە گرنگی بە فۆڕماتکردنی دەقەکان دەدات؟ بەھەرحاڵ، چیت پێ باشە وا بکە. چاویشت خۆشبێت:) -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٠٩، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 کرا. جا خۆ کاک @ئارام بکر: ھەرگیز حاشام لە دەستکارییەکانت نەکردووە، دەست و چاوت خۆش بن ئەوەی تۆ دەیکەی ڕەنگە دە ئەوەنەی ئەوەی من ئەیکەم بۆ ویکیپیدیا باش بێت. من ئێستا چەند شتێکم لەوێ بەدی کردووە لە بەشی ھەواڵەکان، زۆرێک لەوانەی لەوێ شت دەنووسن جیاوزی ھێمای دەرکردنی بیرکاری و ھایفن نازانن، یان دەچن وێنەی ئاسۆیی دادەنێن کە بەڕای من نەگونجاوە و لالەیەکی تریشەوە ھەندێک لە دەقەکان تۆخ دەکەن کە وای دەردەخات ئەو دێڕە لەوانی تر گرنگترە و سەرنجی زیاتر بەلای خۆیدا ڕادەکێشێت. ھەڵبەتە ئەم ھەڵانە خەتای بەکارھێنەران نین و خەتای ھەموو کۆمەڵگەی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندییە کە تاکوو ئێستا قسەی بێ کردارمان کردووە و سیاسەتێکی جێگیرمان دانەناوە. ڕەنگە ئێستا تۆش ئەو قسانەی من بە ھەڵە دابنێیت چوونکە کۆمەڵگە بڕیاری لەسەر نەداون؛ ئیتر وای لێ ھاتووە ھەر یەکە و بە شێوەیەک مامەڵەی لەگەڵ دەکات کە بە تەواوی لەگەڵ خووڕەوشتی ویکیپیدیا جیاوازە و بەکارھێنەرانیش پێشبینی ئەوەیان لێ ناکرێت لەخۆیانەوە مامەڵە بکەن. --‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٦:٠٨، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
خاڵۆ من ئەوەم لەبیر نەکردووە کاتێک ھاتمە ناو ویکیپیدیا کێ یارمەتی دام و بە ئێرەی گەیانم، زۆر سپاس بۆ ئەو باسکردنەت سەبارەت بە من پاشانیش خۆت بچووک مەکەوە و ئاگادارم کێ سیاسەتەکانی ڕێکخست و کێ چەندین ئامرازی گرنگی زیادکرد. نەخێر، تۆ ھەڵە نیت و ھاوڕاتم کە کەمتەرخەمییەکی زۆر بە ویکیپیدیاوە دەبینرێت، بەڵام ئاخۆ کەی چارەسەر ئەکرێ؟ سەبارەت بە ھێمای کەمکردن و ھایفن و ئەو شتانەش ھەر ھاوڕاتم و ئەزانم مەبەستت چییە، تەنانەت خۆشم لە ویکیفەرھەنگدا بە کۆمەڵێک ھەڵە وتار دەنووسمەوە. خۆم ھەرکەسێکتان لە ھەر ھەڵەیەک ئاگادارم بکەنەوە ئەیخەمە سەر چاوانم. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٤٤، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

(کۆری)

دەمباش Épine، ئێستا {{Ko icon}}ـم دروست کرد، و لێرەدا بەکارم ھێنا، بەڵام نائاسایی دەرچووە! دەستکارییەکیشم کرد، بەڵام چاک نەبوو! سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:١٢، ١ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دووبارە سڵاو، ھیوادارم بێزارم نەکردبێتیت. داڕێژەکە چاک نەبووە! وە دیسان کێشەی ئێرەمان ھەیە (یەکەم بەستەر). ئا... وتار و وێنەی ھەڵبژێردراوی پەڕەی دەستپێکیش بگۆڕە. کاتێکی خۆش! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٢٨، ٢ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@ئارام بکر: {{Ko icon}}  چاککرا. ئەو داڕێژەیەی تر کێشەیە بەڕاستی.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٩:٣٢، ٣ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەربژیت بۆ چاککردنی داڕێژەکە، و گۆڕینی وێنە و وتاری مانگ. دروستە، بەڵام گەر بکرێ بە وردی سەیرێکی بکە و کێشەکە بنبڕ بکە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٤٩، ٣ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ویکیفەرھەنگ

بەڕاست لەبیرم چوو، ئێستا ٢٠٠ وتارم بڵاوکردووەتەوە (واتە بەم دواییانە ٥٠ دانەی ترم بڵاوکردووەتەوە) ویستم بزانم ئێستا چی بکەین؟ ڕوونکردنەوە... سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٥٥، ٣ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ئارام بکر: دەڵێن دەبێت بەلایەنی کەمەوە ٤٠ پەڕەی تەواومان ھەبێت، واتە ئێستا دەبێت ئیش لەسەر ناوەڕۆک بکەین و وتارەکان درێژ بکەینەوە. ئەمە واتای ئەوە دەگەێنێت کە دەبێت لە پێڕستی زمانەکان زمانی تریش دابنرێ نەوەکا تەنیا فارسی، و شێوازی خوێندنەوە بدۆزینەوە بۆ وشەکان کە @Serchia: لەوەدەچێ سەرچاوەیەکی باش بزانێت بۆ ئای-پی-ئەی. بە کورتی دەبێت ئیش لەسەر ناوەڕۆکی پەڕەکان بکەین و داڕێژە دروست بکەین.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٢:١٤، ٤ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وەڵا ئەوە پێویستی بە ڕێکخستن و چۆنییەتی نوسینەوەی وتارە. مامە با خۆمان خەریک بین. ھیچ بیرۆکەیەکت ھەیە؟ ھەڵبەتە ناشزانم چەن کاتمان ماوە. بشبوورە بۆ پاڵاوتنی "کۆتایی دونیای نەفرەتی". ئەوکات لەبەر تێکەڵبوونی دەستکارییەکانمان دوام خست، وە چەند ڕۆژێک دەبێت نەخۆشم بە ئێستاشەوە ئیدی لەبەرئەوە نەمتوانی، بەڵام دەستکارییەکانتم بینی و زۆر چاکترت کردبوو. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:١٠، ٩ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ببورە! بە ھیوای سەلامەتی و لەشساغی لالۆ. ڕاست دەکەیت برا ئەوە کاری دەوێت و دەبێت خۆمان خەریک بکەین. ھەر ئەوەش باشە نەیوت ھەمووی وا لێ بکەن؛ وتی ٤٠ باشە بەس ئێمە ئەوەش تێپەڕێنین چانسمان لە پەسەند کردن زیاتر دەکات، بۆ نموونە بگەینە سەد وتار زۆر زۆر باش دەبوو. ھەر بۆ یارمەتیدانیش کۆتا ئامراز لە ئینکیووبەیتر کارا بکە کە بە شێوەیەکی خۆکارانە پاشگر بۆ پەڕەکان زیاد دەکات. ئێستا من تیشک دەخەمە سەر داڕێژەکانی ویکییەکانی تر ھەیانە و بۆ خۆشمانی زیاد دەکەم، ئیتر لەوێوە دەست پێ بکەین زۆر چاکە. ھەروەھا ئەگەر کاک @Serchia:ش بتوانێت ئاماژە بە چەند سەرچاوەیەک بدات کە ڕەنگ بێت سوودی لێ ببینین (بۆ ئای-پی-ئەی و ئەم شتانە) زۆر چاک دەبێت. بۆ کاتیش ھەر وەک جاران دەبێت مانگانە چالاکیمان ھەبێت چوون سیاسەت دەڵێت تاکوو پەسەندکردنی پرۆژەکە و دروستکردنی سایتەکەش دەبێت کۆمەڵگە بە چالاکی ڕایبگرێت. ئێستا زۆر باش ھاتووین گەر پشتگوێی بخەین دەگەڕێینەوە سەر سفر.--◂ ئێپین لێدوان ‏٢٣:٢٦، ٩ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@ئارام بکر: ھەواڵە خۆشەکە ئەوەیە کە دەڵێت مادام سێ بەشداربووی سەرەکی (ئێمە) لە ویکی زۆر چالاکن، لەوانەیە بتوانێت قەناعەت بە تیمەکە بھێنێت کە پرۆژەکە پەسەند بکەن. مادام دەزانن کە پرۆژەکە پشتگوێ ناخەین و چالاک دەبین، شتێکی باشە.--◂ ئێپین لێدوان ‏٢٣:٣١، ٩ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سوپاس مامە ئێستا کەمێک باشترم، وە من لە ئێسەیا چاوەڕێی ئێوەم تا دروستکردنی داڕێژە و شتەکان تەواو ئەبێت، دواتر ئاگادارم بکەرەوە تا دەستبەکاربم. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٠٣، ١٠ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەستەرە ھونەرییەکان

بەڕێز ژیار تکایە گرنگی بەم داڕێژە بدە، بەڕاستی داڕێژەیەکی گرنگە 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏١٦:١٩، ٣ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەوەی کە کێشەی ھەیە داڕێژەکە نییە، مۆدیوولەکەیە. لێرەوە داوا لە @Muhammed taha: دەکەم کە بەدواداچوونی بۆ بکات.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٩:٣٥، ٣ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کەناڵی یووتیووب

دەمباش Épine، وەک پێشتریش ئەم باسەم لەگەڵ تۆ و کاکە سەرچیادا کردەوە و ئێستاش دووبارە وەک ئەرکێکی ئەزانم ئەم باسە بکەمەوە و ئەڵێم چۆنە کەناڵێکی یووتیووب بۆ ویکیپیدیاکەمان دامەزرێنین؟ چوون دڵنیام زۆر خەڵک نازانن دەستکاریی ویکیپیدیا بکەن یان ئەترسن لە دەستکاریکردنی وە یان ھەر ھۆیەکی تر کە وا بکات خەڵک نەوێرن دەستکاری ویکیپیدیا بکات وەک خۆم، کە بەڕاستی پێشووتر لە ترسی لێپرسینەوە نەم ئەوێرا دەستکاریی بکەم. ئەم ماوەیە زۆر بیرم بۆ کردنەوەی کەناڵێک ئەچێت و ئەڵێم تا ویکیپیدیا زیرۆ ھەیە (و ئەم ھاوینە) با شتێک بە شتێک بکەین و کۆمەڵێک بەکارھێنەر زیاد بکەین ئەگەر نا ساڵی تازە ئەوەی ھەشە نامێنێ. زۆر دوور نەڕۆین؛ من ئەم ھاوینە ئەگەری زۆر ھەیە کە بەشداریم نەمێنێ! بۆیە ئەڵێم با جێگرەوە بۆ خۆمان دانێین و واشبزانم ھیچی وای ناوێ و ئەگەر لە ڕۆژێکا یەک فێرکاری دانێین لە مانگێگدا سی دانە خراپ نییە. جا گەر پێشنیارەکەم پەسەند دەکەی، پەیامێک بۆ کۆمەڵگە بنێرە و با دەنگدانی بۆ بکرێت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٣٧، ١٠ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕاست دەکەیت ھەبووایە باش بوو بەڵام پێویست نییە. من لە ئێستادا پەڕەکانی یارمەتی و وپ:سوڕی ویکیپیدیا بە بەس دەزانم، و خۆشت باش دەزانیت ھەشمان بووایە لە ئێستادا نەمان دەتوانی بەڕێوەی بەرین. ئەگەر ویکیپیدیاکەمان گەورەتر بوە ئینجا بیر لە شتێکی وا بکەینەوە باشە بەڵام لە ئێستادا زەحمەتە.--◂ ئێپین لێدوان ‏٢١:١٦، ١١ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
تەواو بۆچوونم جیاوازە و بەڕای من زۆر پێویستە ھەبێت لەبەر دوو ھۆکار:
  1. ڕاستە پەڕەکانی یارمەتیمان ھەن، بەڵام بەڕاستی ئەوەنە زۆرن خۆم ناتوانم ناوەکانیان لەبەر بکەم ئەمە جگە لەو نووسینانەی ناوەڕۆکیان کە زۆریان دوورودرێژن و ئەبێ بەکارھێنەر چەندجارێک بیخوێنێتەوە ئینجا ئەگەر لێی تێبگا.
  2. تۆ دەڵێیت جارێ وییکیپیدیاکەمان بچووکە، بەڵام ئەگەر کەسانی تر نەیەن چۆن گەورەبێت؟
بەڕێوەبردنیشی کارێکی ئەوەنە گران نییە و لێزانمان زۆرن و دروستکردنی ڤیدیۆش شتێکی وای تێناچێ. واز لە ھەموو ئەوانە بێنین و پرسیارێک بکەین. ئایا خەڵکی لە پەڕەکانی یارمەتی و ئەوانەوە زووتر تێگەن و فێرئەبن یان بە ڤیدیۆیەک؟ ئێستا تۆ زیاتر دەڕوانیتە کامیان بۆ فێربوون؟ ڕەنگە دوای ماوەیەکی تر بەھۆی بێتاقەتی بێت یان ھەر ھۆیەکی تر ئەم بەکارھێنەرانەی کە ئێسەش ھەن وازبێنن، بەڵام خۆ ڤیدیۆکان ھەر ئەمێنن. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:١٦، ١٣ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من بیرۆکەکە بە خراپ نازانم، بەڵام بڕواناکەم ئەگەر بڕیار بدەن بیکەن بە ھیچ شوێنێک بگات. کۆمەڵگەی کوردی لەو شتانە دابڕاون. ئەم جۆرە شتانە باشترە لە دیوەخان باس بکرێت بەڕاستی تا ھەموو ئەندامانی کۆمەڵگە لە وتووێژەکەدا بەشدار بن. ئەگەر بڕیارتان دا بیکەن، سەرکەوتوو بن و دەستتان خۆش بێت؛ بەڵام بە داوای لێبوردنەوە، بەھۆی سەرقاڵیمەوە بە پرۆژەی ھاوشێوەی ترەوە، من ناتوانم لەمەدا یارمەتیتان بدەم.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٤:٢٢، ٢٢ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

A goat for you!

Test

Reedy (لێدوان) ‏٢٢:٢٣، ١١ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئامرازەکان

دەمباش Épine،

وا دیارە دوو ئامرازی نوێت دروستکردووە؛ بۆ خۆمم دانا، بەڵام ھیچ جیاوازییەک نابینم. گەر بکرێت چۆنییەتی کارکردنیان ڕوون بکەیتەوە. سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٥٤، ١٦ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ئارام بکر: پشکنەری دەق لە بەشی ئامرازەکانە لە نزیک ئامرازی سووربەستەر. ئەوی تریان کار ناکات بۆیە ڕەشی دەکەمەوە. پشکنەری دەق لە ب:Épine/script-copyvio ڕوونکراوەتەوە کە چۆن کار دەکات.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٨:٢٨، ١٦ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئێستا پشکنەری دەقەکەم بینی. ھەربژیت و کارێکی زۆر چاکت کردووە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٢٠، ١٦ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وێنەی ھەڵبژێردراو

سڵاو کاک ژیار، پێشنیار ئەکەم بۆ مانگی ئاب وێنەی ساڵی ٢٠١٧ دابنرێت، بڕوانە ئەنجامەکانی کۆتایی. وە ئەم ژێرپەڕەیەشت لەنێو پۆلی بەڕێوەبەران و چەند پۆلێکی تریش بەرچاودەکەوێت، تکایە شتێکی لێ بکە. سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٥٧، ٣١ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

 کرائێپین لێدوان ‏١٠:٢١، ١ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵام من مەبەستم وێنەی ژمارە یەک بوو، ئەو باشترین وێنەی ساڵی ٢٠١٧یە. وە ژێرپەڕەکەشت ھێشتا لە نێو پۆلەکەدا ماوە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٢٩، ١ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
قەیچێکە، مانگێکی تر :)--◂ ئێپین لێدوان ‏١٤:٣٦، ١ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ببوورن کە ھاتمە نێو وتووێژتان، بەڵام بەڕای من وێنە شتێک نییە وەک وتار کە نەتوانرێ بە زوویی بگۆڕدرێ، دەکرێ ھەر ھەفتەی یان دوو ھەفتە جارێک بگۆڕدرێت. سەرچیا‏١٦:٤٥، ٥ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ببوورە بەڵام ھیچ سیاسەتێک نییە لە ئێستادا کە قسەت پشتڕاست بکاتەوە، ئێمەش لەسەر سیاسەتی وتاری ھەڵبژێردراو دایدەنێین کە گۆڕینی مانگی جارێکە. ئەمە بە تەنیا لەسەر قسەی یەک کەس بەڕێوە ناچێت و ئەبێت یەکدەنگی کۆمەڵگە ھەبێت.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٧:١٦، ٥ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سیایەت ئەکرێ بگۆڕدرێ، تا ئێستاش بەشی وێنە و ھەواڵەکان زۆر بە ناڕێکی چوونەتەپێش. سەرچیا‏١٧:٣٨، ٥ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ بەشی وێنەی ھەڵبژێردراو سیاسەتی نییە بۆیە ھی وتاری ھەڵبژێردراو بەکار دەھێنین. سیاسەت ئەسڵەن نەنووسراوە تا بتوانین گۆڕانکاری تێدا بکەین. تاکوو پرۆژەی وێنەی ھەڵبژێردراویش زیندوو نەکرێتەوە بە ھیچ شوێنێکی وا ناگەین.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٧:٤٣، ٥ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وتاری تازەبەکارھێنەران

سڵاو کاک ژیار، ویستم لەبارەی دەستکاری و وتاری نوێی تازە بەکارھێنەرانەوە لەگەڵت بدوێم، کۆمەڵێک لەو بەکارھێنەرانە گلەیییان ھەیە لەو ڕەفتارەی بەڕێوەبەرانی ویکیپیدیا، کە بە خێرایی بەشێک لە وتارە نوێکان دەسڕدرێنەوە. من تێبینی ئەوەم کردووە کە بەڕێزتان ھەندێک لە سیاسەتەکان بە توندی بەکاردێنن، بەڕاستی ئەو کارانە ڕەنگە بۆ ویکیپیدیایەکی بچووکی وەک ئەمە بەکەڵک نەبن، ئێمە خۆمان بەکارھێنەرمان کەمن، ناکرێ بە کارەکانمان ھەر لە سەرەتا ساردیان بکەینەوە. سەرچیا‏١٦:٤٢، ٥ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Serchia: من لەسەر وپ:پسخ وتارەکان دەسڕمەوە. منیش بە ھەمان شێوە مامەڵەم لەگەڵ کراوە کە ھاتوومەتە ویکیپیدیا (سەیری ئەرشیڤی یەک بکە) بەڵام لەجیاتی گلەیی ھەستاوم کێشەکانم چارەسەر کردووە و وتارەکانم باشتر کردووە. دەتوانن ڕێنمایی بەو بەکارھێنەرانە بدەن کە سەرەتا وپ:سوڕ بخوێننەوە و شارەزای سیاسەت و ڕێساکان بن. من ماوەی ٢٤ سەعات بە ھەر پەڕەیەک دەبەخشم دوای دانانی تاگی سڕینەوە، ئەگەر کێشەکان چارەسەر کرابێتن نایانسڕمەوە. ئیتر بەڕاستی لەمە زیاتر نازانم چی بکەم.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٧:٢٣، ٥ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پێشتریش سڕینەوەی وتار ھەبووە، بەڵام نەک لە ماوەی ٢٤ سەعات، بەکارھێنەری نوێ ئەوەندە شارەزایی نییە کە لە ماوەیەکی کەم ھەڵەکانی چاک بکات. من ناڵێم ڕێساکان پەیڕەوە نەکەین، بەس ناشکرێ وەک ویکیی ئینگلیزی یان ویکییەکانی تر بین، ھەر ویکییەو ژینگەی جیاوازە. سەرچیا‏١٧:٣٧، ٥ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھێندەی من ئاگادار بم ھەموو سیاسەیەکانی ئێمە لەسەر ئینگلیزی نووسراونەتەوە و لە ئینگلیزییەکەوە وەرگێڕدراوە. سڕینەوەی خێرا لای من ناوی خۆی بە خۆیەوەتی. دەتوانن {{سڕینەوەی پێشنیارکراو}}یش بەکار ببەن بەکارھێنەران.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٧:٤٧، ٥ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەکارھێنان

سڵاو ژیار ... من ئەم داڕێژەیەم دروست کردووە، بەڵام ڕێک نازانم چۆن بەکاردێت، گەر بکرێت ڕوونکردنەوەیەک دابنێیت، ئەوا سوپاست دەکەم 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏٠٠:٥٠، ١١ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو، ببوورن ھاتمە نێو وتووێژەکەتان. @ساکاتا گینتۆکی: پێم وابێ کێشە لە دروست نەکردنی ئەم مۆدیوولە بوو، کە دروستم کرد و بزانە ئێستا چۆنە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٦:٤١، ١١ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستخۆش بەڕێز ئارام. ئێستا داڕێژەکەم گواستۆتەوە: {{پێڕستی ئەڵقەکان}}.--◂ ئێپین لێدوان ‏١١:٠٧، ١١ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]