سەگی پشدەری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

سەگی پشدەری
ڕەوشی پاراستن
Domesticated
Scientific classification
Kingdom: Animalia
Phylum: گیانلەبەر
Class: شیردەر
Order: ماڵی
Family: خێزانی سەگەگان
Genus: مازەداران

.

سەگی پشدەری یان سەگی کوردی (بە ئینگلیزی: Kurd Mastiff Pshdar)، کۆنترین ڕەسەنی سەگە لە ناوچەی ئاسیادا کە مێژووی ٥٠٠٠ ساڵەی ھەیە. (مێژووی خەڵکی ئاشووری و بابلی لە ماوەی ٣٠٠٠ ساڵ پێش لەدایکبوونی مەسیح) سەگی پشدەری جۆرێکه لە سەگی ماستیف و خاوەن ھێز و تاقەتێکی زۆرە کە ھۆی خۆشەویستی ئەم ڕەسەنە بۆ بەکارھێنان لە دێھاتەکان و مەڕدارەکاندایە. ئەم سەگانە بۆ پاسەوانی گاڕانی مەڕ و ھەروەھا بۆ پاسەوانی لە ماڵەکان بەکاردەھێنن.

مێژوو[دەستکاری]

وێنەی سەگی پشدەری لەسەر بەردەکان و کەتیبەکانی خەڵکی ئاشوری و بابلی کە ٥٠٠٠ ساڵ لەمەوپێش لە ناوچەی کوردستانی ئە ورویی دا دەژیان، دۆزراوەتەوە. ئەم کەتیبانە، لە مۆزەخانەی لووری پاریس و مۆزەخانەی بریتیش لەندەن ئاگاداری دەکرێن.

شێوازی ڕواڵەت[دەستکاری]

شین محمد فتاح، پژدر اصیلسگ کوردی اصیلسگ کوردی پشدر

سەگی پشدەری سەگێکی جیاوازە بەھۆی ئەم خاڵانەوە:

  1. پێستی شل و نەرمی دەموچاوی کە گەورەترین ھۆی جیاوازییە لەگەڵ سەگەکانی دیکە.
  2. لەشی درێژ و بەھێز، کە لە بەشی سینگدا ئەستوور و پان و لە بەشی کەمەردا باریک دەبێتەوە.

شێوازی ھەڵسوکەوت[دەستکاری]

سەگی پشدەری ئێجگار دڕندەیە و ھەربۆیە دەبێ لە تەمەنی توتکیدا یاساکانی فێربکرێ تا دوایی ھیچ گرفتێک بۆ خاوەنەکەی لە کۆمەڵگادا دروست نەکات. سەگی کوردی بەھۆی ھێز و تاقەتی زۆریەوە، زۆرتر بۆ لای مەڕ و بۆ پاسەوانی لە ماڵ و بۆ شەڕ بەکاردەھێنرێن.

تەمەن[دەستکاری]

سەگی پشدەری ئەگەر زۆر لە شەڕدا بەژداری نەکات و جێگای خواردنی باش بێت، بە لایەنی کەمەوە ١٣ ساڵ تەمەن دەکات. بەڵام ئەگەر لە شەڕدا برینداربێت و خواردنی باش نەبێت، ٨ ساڵ تەمەن دەکات.

پێشانگا[دەستکاری]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

https://web.archive.org/web/20180817162944/http://molosserdogs.com/m/articles/view/kurdish-Dog-Pshdar

https://en.m.wikipedia.org/wiki/Draft:Kurd_Mastiff_(Pshdar)[بەستەری مردوو]

http://molosserdogs.com/m/articles/view/2738-kurdish-shepherd-dog http://www.ourkalbousounaki.fr/prmob3c.htm https://www.heritageinstitute.com/zoroastrianism/rawlinson/2assyria/r2a.htm http://molosserdogs.com/gallery/displayimage.php?pid=74437 http://molosserdogs.com/gallery/displayimage.php?pid=74502 http://www.cmaa-museum.org/meso10.html https://www.ancient.eu/article/1175/dogs--their-collars-in-ancient-mesopotamia/ http://www.amamolossers.com/history.html