ھان ھیۆ-جوو
![]() | ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
![]() | لەوانەیە ئەم وتارە پێویستی بە بەسەرداچوونەوەی ڕێزمان، ڕێنووس، یان شێواز بێت.فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) ( |
![]() | ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
한효주 ھان ھیۆ-جوو | |
---|---|
![]() حوزەیرانی ٢٠١٧ | |
لەدایکبوون | |
پەروەردە | زانکۆی دۆنگگوک - فیلم و شانۆ |
پیشە | ئەکتەر |
چالاکبوون | ٢٠٠٣- ئێستا |
وەکیل | BH Entertainment (کۆریا) FlaMme (ژاپۆن) |
باڵا | ١٧٢ سم (٥ پێ ٨ ئینچ) |
ھان ھیۆ-جوو (بە ھانگۆل: 한효주؛ بە ھانجا: 韓孝周)، لە دایکبووی ٢٢ی شوباتی ١٩٨٧ـە، ئەکتەرێکی کۆریای باشوورـە، ناسراوە بە دۆنگ یی باشتر ناسرا لە زنجیرەی تەلەفزیۆنی وەک (Brilliant Legacy) ساڵی ٢٠٠٩، (Dong Yi) ساڵی ٢٠١٠.
ئەکتەر ھان ھیۆ-جوو دایکی مامۆستای قوتابخانەی سەرەتایی بووە پێش ئەوەی ببێت بە پشکنەر (موفەتتیش) لە قوتابخانە گشتییەکان وە باوکیشی سەرباز بووە.
لەتەمەنی مناڵیدا ھان ھیۆ-جوو لە وەرزش کردندا باش بووە و چێژی لە ساحەومەیدان وەرگرتووە، لە دووەم ساڵی کۆلێژ لە قوتابخانەی دووا ناوەندی ئەچێتە سیۆل. لە چوونی بۆ سیۆل توانیبووی بەرەو پێش بچێت لە بەدیھێنانی ئاواتەکانی.
لەدوای قوتابخانەی دوا ناوەندی ھان ھیۆ-جوو چووە بەشی شانۆ لە زانکۆی دۆنگگوک.
هان هیۆ-جوو کێشی ٤٨کگم و خوێنەکەی لەجۆری A+ "ــە وە کەسێکی هێمنە و بەئاسانی تووڕە نابێت وە ئەتوانێت دان بەخۆیدا بگرێت و ئارام بگرێت.
هان هیۆ-جوو چەند نەشتەرگەریەکی جوانکاری ئەنجام دا بەڵام لەلایەن هەوادارانیەوە ڕەخنەی لێگیرا گوتیان تۆ بەو نەشتەرگەریانە ڕوخساری خۆت دەشێوێنیت.

لە ساڵی ٢٠٠٣ خەڵاتی گەورەی ئافرەتانی بینگ-گیور"ی بردەوە کە لەلایەن کۆمپانیای بینگ-گیورەوە بوو کە کۆمپانیایەکی خواردنی کۆرییە.
لە ساڵی ٢٠٠٥ یەکەم دەرکەوتنی بوو وەک ئەکتەرێک لە کەناڵی "MBC "Nonstop5 وە لە فیلمی "My Boss,My Teacher".
وە بەم دەرکەوتنەی ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد و لەساڵی ٢٠٠٦ ڕۆڵی سەرەکی درایە لە درامایەک لەکەناڵی KBS2 بەناوی "Spring Waltz".
وە ھان ھیۆ-جوو ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ڕۆڵ گێڕانی لەو درامایە سەخت بووە، بێگومان ئەوەش بەھۆی ئەوەی کە شارەزایی تەواوی نەبوو لە ڕۆڵ گێڕان.
وە یەکەم دەرکەوتنیشی لەفیلم ھەر لەساڵی ٢٠٠٦ بوو بەناوی "Ad Lib-Night" وە کارکردنی لەم فیلمەدا زۆر ئاسانتر بوو لە کارکردنی لە دراماکەدا.
وە خەڵاتی باشترین ئەکتەری وەرگرت لە ٢٦مین ئاھەنگی ڕەخەنگرانی فیلمی کۆری و لە ٢٠مین ئاھەنگی فیلم لە سەنگافور.
وە دەرکەوتنی ھان ھیۆ-جوو لە درامای بەناوبانگی "Brilliant Legacy" لەکەناڵی SBS لەبواری ڕۆڵ گێڕان دەرچوو چووە باری بازرگانیەوە.

وە دوای بەناوبانگ بوونی ڕاپۆرتە گۆڤاری و ڕۆژنامەییەکان وایان دانابوو کە ھان ھیۆ-جوو لە پەیوەندی خوشەوویستیدا بێت.
وە ناوبانگی ھان ھیۆ-جوو لە ھەرێمی خۆی دەرچوو و ناوچەکانی تریشی گرتەوە وە لەساڵی ٢٠١٠ ڕۆڵی سەرەکی درایە لە درامایەک لەکەناڵی MBC بەناوی "دۆنگ یی"، وە لەساڵی ٢٠١٦ لەگەڵ ئەکتەر لی جۆنگ-سوک ڕۆڵی سەرەکی ئەگێڕێت لەدرامایەک بەناوی "W Two Worlds".
ھان ھیۆ-جوو حەزی بە سەیرکردنی فیلم و خوێندنەوەی کتێبە.
وە ھەوادارێکی گەورەی فیلمە ژاپۆنیەکانە وە فێری زمانی ژاپۆنی بووە بەھۆی فیلمە ژاپۆنییەکان.
فیلمۆگرافی[دەستکاری]
فیلم[دەستکاری]
ساڵ | ناوی فیلم | ڕۆڵ | تێبینی |
---|---|---|---|
2006 | My Boss, My Teacher | Yoo Mi-jung | |
Ad-lib Night | Bo-kyung | Independent film | |
2008 | Ride Away | Im Ha-jung | |
My Dear Enemy | Woman at the bus stop/ Voice on the phone |
cameo | |
2009 | Heaven's Postman | Jo Hana / Saki | Tele Cinema (also aired on SBS) |
2011 | Always | Ha Jeong-hwa | |
2012 | Masquerade | Queen Consort | |
Love 911 | Mi-soo | ||
2013 | Cold Eyes | Ha Yoon-ju | |
2014 | Miracle Devil Claus' Love and Magic | So-yeon | Japanese film |
View of Mount Myohyang | Oh Yeong-ran | Short film | |
2015 | C'est Si Bon | Min Ja-young (20s) | |
The Beauty Inside | Yi-soo | ||
2016 | Love, Lies | Jung So-yul | |
2018 | Golden Slumber | Sun-young | |
Inrang | Lee Yoon-hee |
زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی[دەستکاری]
ساڵ | ناوی دراما | ڕۆڵ | کەناڵ |
---|---|---|---|
٢٠٠٥ | Nonstop 5 | Han Hyo-joo | MBC |
٢٠٠٦ | Spring Waltz | Seo/Park Eun-young | KBS2 |
٢٠٠٧ | Heaven & Earth | Suk Ji-soo | KBS1 |
٢٠٠٨ | Iljimae | Eun-chae | SBS |
٢٠٠٩ | Brilliant Legacy | Go Eun-sung | |
Soul Special | Jin Mi-ah | KBS Joy | |
٢٠١٠ | Dong Yi | Choi Dong-yi (دواتر Choi Suk-bin) | MBC |
٢٠١٦ | W | Oh Yeon-joo |
سەرچاوەکان[دەستکاری]
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھان ھیۆ-جوو تێدایە. |
- ھان ھیۆ-جوو لە سایوێڕڵد (HJ_agnes) (کۆری)
- ھان ھیۆ-جوو لە فەیسبووک (کۆری)
- ھان ھیۆ-جوو لە ئینستاگرام (کۆری)
- ھان ھیۆ-جوو لە BH Entertainment (کۆری)
- ھان ھیۆ-جوو لە FlaMme (ژاپۆنی)
- Han Hyo-joo Fan Cafe لە Daum (کۆری)
- ھان ھیۆ-جوو لە ھانسینەما
- ھان ھیۆ-جوو لە بنکەدراوەی فیلمی کۆری
- ھان ھیۆ-جوو لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان
![]() | ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
- ھەموو ئەو وتارانەی پێویستیان بە بەسەرداچوونەوە ھەیە
- ئەکتەرانی کۆریای باشوور
- زیندووان
- لەدایکبووانی ١٩٨٧
- خانمەکتەرانی تەلەڤیزیۆنی کۆریای باشوور
- خانمەکتەرانی کۆریای باشوور لە سەدەی ٢١ەم
- باشترین خانمەکتەرانی براوەی خەڵاتی بلو دراگۆن لە فیلم
- باشترین خانمەکتەرانی براوەی خەڵاتی پایکسانگ (تەلەڤیزیۆن)
- باشترین خانمەکتەری نوێ لە بردنەوەی خەڵاتەکانی درامای ئێس بی ئێس
- دەرچووانی زانکۆی دۆنگگوک
- خەڵکی باکووری پارێزگای چونگچیۆنگ
- خانمە مۆدێلەکانی کۆریای باشوور
- خانمەکتەرانی فیلم لە کۆریای باشوور
- نایاب لە ڕۆلگێران، و خانمەکتەرانی براوە خەڵاتی ئەستێرەیی ئاپان