ئاننا کارێنینا (ڕۆمان)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
ئاننا کارێنینا
AnnaKareninaTitle.jpg
Cover page of the first volume of Anna Karenina, Moscow, 1878
نووسەرلیۆ تۆڵستۆی
سەردێڕی سەرەکیАнна Каренина
وڵاتڕووسیا
زمانڕووسی
چەشنڕیالیزم
بڵاوکەرەوەپەیکی ڕووسیا
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە
١٨٧٨
جۆری کتێبچاپکراو (لە شێوەی زنجیرە)
لاپەڕەکان٨٦٤
ژپنک (ISBN)978-1-84749-059-9
OCLC٢٢٠٠٠٥٤٦٨

ئاننا کارێنینا (بە ڕووسی: Анна Каренина) شاکارێکی وێژەیی جیھانی نەمرە، بۆ زۆرینەی زمانە زیندووەکانی جیھان وەرگێردراوە لەھەر زمانێکیش بۆ دەیان جار چاپ کراوەتەوە.[١][٢] ئەم ڕۆمانە بووەتە جێگای زۆر لە ڕەخنەگرانی وێژەیی جیھانی، ھەر بۆیە توێژینەوەی زۆری لەبارەوە کراوە. بەیەکێک لە شاکارە ھەرەبەرزەکانی تۆلستۆی دادەنرێت.

تۆلستۆی دەستپێکی ڕۆمانەکەی بەم ڕستە بەناوبانگە دەست پێدەکات: "ھەموو خێزانە بەختەوەرەکان ھاوشێوەن، بەڵام خێزانە خەمبارەکان ھەریەکە خەمێکی تایبەت بەخۆی ھەیە ."

چیرۆکە کە لەبارەی جۆرییەتی و چەندایەتی چینەکانی کۆمەلگە دەدوێ، بەزۆری نەخۆشی چینایەتی، خانەدان، نەخۆشی میراتی قورس و مۆدێلی مرۆڤ، زۆرجار مۆدێلی لەرزە، ناڕێک، لەو نێوەدا چەندین ناکۆکی کارلێک دەکەن، بەبەرچاوترینیان لەنێوان دڵ و عەقڵ یان لەنێوان خۆشەویستی و ئەرکدا، لەنێوان کڵپە و دواکەوتوویی پیاوە، ھەروەھا باس لە تەشەسەندنی ڕۆشنبیری دەکات لەناو ڕۆشنبیرانی ڕوسیدا.

ئەوەی لە نووسینەکانی تۆلستۆیدا بێ وێنەیە ئەوەیە کە تۆ وەک خوێنەرێک ناچیتە ژێر کاریگەرییەکانی بۆچوونی تۆلستۆی و کارەکتەرەکان تەواو بێ لایەنن، نووسەر بۆ دیاریکردنی کەسایەتییەکان و بۆچوون و پێگەی خۆت بەتەنھا بە جێت دەھێڵێ، ئەوەش گفتوگۆیەکە لە نێوان ھەموو ئەوانەی ڕۆمانەکە دەخوێنێتەوە. ئانا کارێنینا وەک ھەموو ڕۆمانەکان نییە، وەک ئەوەی خوێنەر زۆرجار کاریگەری لەسەر ڕای نووسەر بۆ کارەکتەر ھەیە، بەپێچەوانەی نووسینەکانی لیۆن تۆلستۆی. ھەروەھا عەقڵیەتی عەقڵانی تۆلستۆی بۆی دەرکەوت کە ھیچ کارەکتەرێک نییە تەنیا قسەی باش بکات، یەکێکی دیکەش یان لە ھەموو شتێک دا گاڵتە بە خراپە دەکات کە لە ڕۆمانەکەدا دەیکات، بەڵام تۆلستۆی لەو باوەڕەدایە کە ھەموو کەسێک دڵێکی ھەیە، عەقڵێک و بەرژەوەندییەکی باڵای ھەیە؛ تۆلستۆی وەک ڕۆماننووسێک لە نووسینەکانیدا ڕاڕا نییە بە گرنگییەوە وەک دەرھێنەرێک بە تەوراتە ئاینییەکانەوە بە ویرامە ئایینییەکان ڕابێت باشترینە، بۆ ھەموو ئەو ڕووداوانەی ڕووبەڕووی تاک بووەتەوە، ڕەنگە لە ئەنجامی ئەو باوەڕەی کە حیکمەت و فێرکردنی ئایینی خوایی لە ھەموو چارەسەر و ژیرییەکی ئەرێنی مرۆڤ باڵاترە، ئەمەش ئەوەیە کە خوێنەر لە ڕۆمانەکەدا دەیبینێت .

ئەم ڕۆمانە یەکێکە لەو ڕۆمانانەی کە تاوەکو ئەمڕۆ مشتومڕی لەسەرە، و لەبەر ئەوەی تۆلستۆی باس لە یەکێک لە گرنگترین ئەو بابەتە کۆمەڵایەتیانە دەکات کە ڕووبەڕووی ھەموو کۆمەڵگا مرۆیییەکان دەبێتەوە، بە تایبەتی ئەوروپییەکان لە دوای شۆڕشی پیشەسازی و بە ئەنجام گیری بایەخی ماددەکە و نەخۆشییە دارایییەکانی ئەو کاتە ئەرستۆکراتی.

کەسایەتییە سەرەکییەکان[دەستکاری]

  • ئاننا کارێنینا (Анна Аркадьевна Каренина): خوشکی ستیڤان ئۆبلۆنسکی، ھاوسەری کارینین، دوڵبەری ڤرۆنسکی.
  • ئەلێکسی کیریلۆڤیچ ڤرۆنسکی (Алексей Кириллович Вронский): دڵداری ئاننا، و ئەفسەر لە پۆلیسی سوارە.
  • شازادە ستیڤان «ستیڤا» ئەرکەداڤیچ ئۆبلۆنسکی (Степан "Стива" Аркадьевич Облонский): فەرمانبەرێکی شارستانی و دڵداریکی ئاننا، پیاوێکی کۆمەڵایەتی سی و چوار ساڵان بوو. وەک نازناوێکی ڕووسی ھەر بە ستیڤا بانگیان دەکر.
  • شازادە داریا «دولی» ئەلیکساندرۆڤینا ئۆبلۆنسکایا (Дарья "Долли" Александровна Облонская): ھاوسەری ستیڤان، لە سی و سێ ساڵی تەمەنی بوو.
  • ئەلێکسی ئەلیکسەندرۆڤیچ کارینین (Алексей Александрович Каренин): دەولەتمەدارێکی پلە بەرز بوو، ھاوسەری ئاننا بوو کە لەتەمەنی بیست ساڵییەوە خۆی گەورەی کردبوو.
  • کۆنستانتین دیمیتریڤیچ لێڤین (Константин Дмитриевич Лёвин): دەستگیرانی کیتی بوو و یەکێک بوو لە ھاوڕێ کۆنەکانی ستیڤا، خاوەنی زەوی و زارێکی زۆر بوو و تەمەن سی و دوو ساڵان بوو.
  • نیکۆلای دیمیتریڤیچ لێڤین (Николай Дмитриевич Лёвин): برا گەورەکەی کۆنستانتین بوو کەسێکی تۆڕی و خوگری خواردنەوە مەستییەکان بوو.
  • سێرجی ئیڤانۆڤیچ کۆزنیشیڤ (Сергей Иванович Кознышев): زربرای کۆنستانتین بوو ئەو نووسەر بوو تەمەنی چڵ ساڵی پرکردبوو.
  • شازادە ئیکاترینا «کیتی» ئەلیکساندرۆڤیناشرباسکایا (Екатерина Александровна Щербацкая): خوشکە بچووکەکەی دۆلی بوو، کە دواتر بوو بە ھاوسەری لیڤین، تەمەن دوانزە ساڵان بوو.
  • شازادە ئەلیزابێس «بیتسی» تڤێرسکایا (Елизавета "Бетси" Тверская): ھاوڕێی ئاننا بوو لە چینێکی بەرزەفر بوو، ژنێکی دەوڵەمەندی ڕەوشت بەرز بوو، کچی مام ڤرۆنسکی بوو.
  • لیدیا ئیڤانۆڤنا (Лидия Ивановна): ڕێبەرێکی کۆمەڵگەی بەرزەفڕ بوو کە ھەمیشە کارینینی دەگێرا لە ناو چینە کۆمەڵایەتییەکەی. گرنگی دەدا بە ئەرتەدۆکسی ڕووسی، وەک کەسێکی سۆفی و ئاینی دەردەکەوت.
  • فرۆنسکایا: دایکی فرۆنسکی بوو.
  • سێرجی «سیریوزا» کارینین (Сергей "Серёжа" Каренин): کوڕی ئاننا و کارینین بوو، تەمەنی تەنھا ھەشت ساڵان بوو.
  • ئاننا «ئانی»: کچی ئاننا و فورۆنسکی بوو.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

  • پڕ خوێنەرترین شاکارە وێژەیییەکان

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Morse، Leon (October 22, 1949). "The MGM Theater of the Air". Billboard. لە ڕێکەوتی ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە. 
  2. ^ "Nick Hern Books | About Helen Edmundson". Nick Hern Books (بە زمانی ئینگلیزی). لە ڕێکەوتی ٧ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە. 

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]