بۆ ناوەڕۆک بازبدە

لوکا ڕۆمیرۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لوکا ڕۆمیرۆ
ئەزموونی گەنجی
Formentera
2011–2015 Sant Jordi
2015–2020 Mallorca
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
2020–2021 Mallorca 7 (1)
2020–2021 Mallorca B 15 (2)
2021–2023 Lazio 14 (1)
2023– AC Milan 4 (0)
2024Almería (loan) 13 (3)
2024–Alavés (loan) 5 (0)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
2019 Argentina U15 6 (2)
2019 Argentina U16 1 (0)
2019–2020 Argentina U17 2 (0)
2022– Argentina U20 9 (2)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە. and correct as of 23:30, 18 October 2024 (UTC).
† یاری (گۆڵ).

لۆکا ڕۆمیرۆ بێزانا (بە ئینگلیزی: Luka Romero Bezzana) لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٤ لەدایکبووە. یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێیە و وەک یاریزانی ھێڵی ناوەڕاستی ھێرشبەر و ناوەراست یاریی دەکات بۆ یانەی ئەلاڤێسی لالیگا، بە داواکران لە یانەی میلانۆی خولی ئیتاڵیا. لە مەکسیک لەدایکبووە، ئەو نوێنەرایەتیی ئەرجەنتین کردووە لەسەر ئاستی نێونەتەوەییی لاوان.

ڕۆمیرۆ لە ڕێگەی سیستمی لاوان یەکەم یاری خۆی لەگەڵ مایۆرکا لە لالیگا لە تەمەنی ١٥ ساڵ و ٢١٩ ڕۆژدا ئەنجامدا و بووە گەنجترین یاریزان کە لە گرنگترین پێنج خولی ئەورووپادا یاریی بکات. دوای ئەوەی لە وەرزی ٢٠٢٠–٢٠٢١ لە یاری نێوان تیپی یەکەمی مایۆرکا و تیپی بی(B team) بەشداریی کرد، ڕۆمیرۆ لە ساڵی ٢٠٢١ پەیوەندی بە یانەی لازیۆی خولی ئیتاڵیا کرد. یەکەم گۆڵی لە ساڵی ٢٠٢٢دا بووە یەکەم یاریزانی کە لەدایکبووی ٢٠٠٤ە لە خولی پلە یەکی ئیتاڵیا گۆڵ تۆمار بکات. ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٢٣ بێ بەرامبەر واتا بێ جێگیرکردنی ھیچ مووچەیەک لەگەڵ ئەی سی میلان گرێبەستی واژوو کرد.

ژیانی سەرەتای

[دەستکاری]

ڕۆمیرۆ لە شاری دورانگۆ لە مەکسیک لەدایکبووە، لە دایک و باوکێکی ئەرجەنتینی، لە تەمەنی سێ ساڵیدا لەگەڵ خانەوادەکەی ڕووی لە شاری ڤیلانوێڤا دی کۆردۆبا لە ئەندەلوس لە ئیسپانیا کردووە. دووبارە لە تەمەنی حەوت ساڵیدا ڕووی کردە شاری فۆرمێنتێرا لە دوورگەکانی بالیاریک و دەستی بە یاریکردن کرد لە یانەی سانت جۆردی کە بنکەکەی لە ئیبیزایە.[١]

لە ساڵی ٢٠١١ ڕۆمیرۆ سەرەتایەکی لەگەڵ بەرشەلۆنە ئەنجامدا، بەڵام نەیتوانی گرێبەست لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە واژوو بکات، چونکە تەمەنی لە خوار ١٠ ساڵەوە بوو و ھەروەھا لەو ناوچەیەدا نەدەژیا.[٢] لە ساڵی ٢٠١٥ لە تەمەنی دە ساڵیدا گرێبەستێکی ھەشت ساڵەی لاوانی لەگەڵ یانەی مایۆرکا واژوو کرد.[٣][٤] ڕۆمیرۆ لە چوار ساڵی یەکەمی ژیانیدا لە ١٠٨ یاریدا ٢٣٠ گۆڵی تۆمارکردووە.[٥]

پیشەی نێودەوڵەتی

[دەستکاری]

لە مەکسیک لە خێزانێکی ئەرجەنتینی لەدایک بووە، لە تەمەنێکی گەنجیدا ڕووی لە ئیسپانیا کردووە؛ بۆیە ڕۆمیرۆ خاوەنی ھەر سێ پاسپۆرتەکەیە، و لە ئێستادا مافی ئەوەی ھەیە نوێنەرایەتی ھەر سێ ھەڵبژاردەی باڵای نیشتمانیی بکات.[٦] لە پاڵەوانێتی ئەمریکای باشووری خوار ١٥ ساڵان لە ساڵی ٢٠١٩ دا نوێنەرایەتیی ئەرجەنتین کرد و لە ئاستی نێودەوڵەتیدا لەسەر ئاستی خوار ١٥ ساڵان، تێیدا پلەی دووەمی بەدەستھێنا و لە شەش یاریدا توانی دوو گۆڵ تۆمار بکات.[٧] لە مانگی ئازاری ٢٠٢٠، ڕۆمیرۆ بانگھێشتکرا بۆ نوێنەرایەتیکردنی یاریزانانی ژێر ١٧ ساڵانی ئەرجەنتین لە پاڵەوانێتی مۆنتایگو، بەڵام بەھۆی پەتای کۆڤید-١٩ پێشبڕکێکە ھەڵوەشایەوە.[٨]

ڕۆمیرۆ یەکەمجار لە مانگی ئازاری ٢٠٢٢دا لەلایەن لیۆنێل سکالۆنی بەڕێوەبەری ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین بانگێشتی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرجەنتین کرا.[٩] لە ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٢، ڕۆمیرۆ یاری بۆ تیپی خوار ٢٠ ساڵان کرد لە یارییەکی ٢–٢ یەکسانبوون بەرامبەر بە تیپی خوار ٢٠ ساڵانی ئەمریکا.

لە ٣ی ئایاری ٢٠٢٣، ڕۆمیرۆ لە پێکھاتەی ھەڵبژاردەی ژێر ٢٠ ساڵانی ئەرجەنتین بەشداریی کرد کە لە مۆندیالی ژێر ٢٠ ساڵانی ٢٠٢٣ی فیفادا کرد، و لە ئەرجەنتین بەڕێوەچوو.[١٠] لە قۆناغی ١٦ لەلایەن نەیجیریا ژێر ٢٠ ساڵەوە ھەڵبژاردەکە کرایە دەرەوە.[١١]

ژیانی کەسی

[دەستکاری]

دیێگۆ باوکی ڕۆمیرۆ یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێ بوو.[١٢] ھەروەھا تۆبیاس برا دووانەکەی یاریزانی تۆپی پێیە، و وەک گۆڵپارێز یاریی دەکات.[٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Cortegana، Mario (١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠). «Luka Romero, convocado: podría debutar con 15 años». Diario AS (بە ئیسپانی). لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. 1 2 esport3 (٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠). «Luka Romero (Mallorca) és el nou Leo Messi». 3Cat (بە كاتالۆنی). لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر)
  3. «Soccer: Breaking News, Rumors & Highlights». Yardbarker (بە ئینگلیزی). لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  4. «Luka Romero, 'el nuevo Messi', llegó al Barça demasiado pronto». Mundo Deportivo (بە ئیسپانی). ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠. لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  5. «Luka Romero, el 'nuevo Messi', es mexicano». ESPNdeportes.com (بە ئیسپانی). ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥. لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  6. «Luka Romero, el 'nuevo Messi', puede hacer historia». Mundo Deportivo (بە ئیسپانی). ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠. لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  7. «Brasil es campeón del CONMEBOL Sudamericano Sub-15». CONMEBOL (بە European Spanish). ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩. لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  8. «Luka Romero, la gran promesa del fútbol argentino». ESPN.com.co (بە ئیسپانی). ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠. لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  9. «Lista de convocados por Lionel Scaloni para la próxima doble fecha de Eliminatorias». Sitio Oficial de la Asociación del Fútbol Argentino (بە ئیسپانی). لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  10. «Lista de convocados para el Mundial Sub 20». Sitio Oficial de la Asociación del Fútbol Argentino (بە ئیسپانی). لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  11. «Nigeria stun Argentina to reach quarter-finals».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  12. «la historia de luka romero el joven que juega en mallorca».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)