لایلا تریتیکۆڤ
لایلا تریتیکۆڤ | |
---|---|
Ляля Третьякова | |
![]() لایلا تریتیکۆڤ لەکاتی قسەکردن لە Horasis Global Meeting; Portuguese Riviera, ٢٠١٧. | |
لەدایکبوون | ئۆلگا تریتیکۆڤا ٢٥ی کانوونی دووەمی ١٩٧٨ |
نەتەوە | ڕووسی |
پیشە | بەڕێوبەری جێبەجێکاری پێشووی ڕێکخراوی ویکیمیدیا |
لایلا تریتیکۆڤ (/ˈlaɪlə
لایلا لە مۆسکۆ لەدایکبوو، ھەر لەتەمەنی ھەرزەکاریدابوو کۆچی کرد بەرەو ئەمریکا لەوێ لە ساڵی ١٩٩٩ وەک ئەندازیاری نەرمەواڵە دەستی بەکارکردن کرد لە کالیفۆرنیا. لە ئەمریکا لەچەند کۆمپانیایەک کاری کردووە لەبواری نەرمەواڵە، ھەروەھا کۆمپانیاکی لەبواری بەبازاڕکردنی تەکنەلۆژیا دامەزراند. وەک شارەزایەک پلەی بەڕێوبەری تەکنەلۆژیا و جێگری سەرۆکی ئەندازیاری لە کۆمپانیا سوگەر سی ئار ئێم کاری کرد، ئەمەش بەر لەوەی ببێتە شوێنی سو گاردنر وەک بەڕێوبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی ویکیمیدیا لە ٢٠١٤ کە بەدەنگی ٢٠٠ کەس ھەڵبژێردرا. لە ساڵی ٢٠١٦، لایلا ویکیمیدیای جێھێشت.
سەرەتای ژیان و خوێندن
[دەستکاری]باوکی لایلا بیرکاریزان بوو وە دایکیشی فیلمساز.[٧] لایلا تەمەنی ١٥ ساڵان بووە،[٨] کاتێک کۆچیان کردووە بۆ شاری نیویۆرک، لەوێ لایلا فێری ئینگلیزی بووە لەوکاتەی کاری گارسۆنی کردووە و ھەمان کاتیش لە زانکۆی کالیفۆرنیا دەیخوێند، بەڵام خوێندنی بەجێھێشت بەبێ ئەوەی تەواوی بکات.[٩] لایلا گرنگی بە زانست و ھونەری کۆمپیوتەر دەدا و تووێژینەوەی لەبواری خوفێربوونی ئامێرەکان دەکرد.[٩]
کارکردن
[دەستکاری]لە ساڵی ١٩٩٩، لایلا دەستیکرد بەکارکردن لە کۆمپانیای ئەمریکی سەن مایکرۆسیستەم وەک ئەندازیارێک کە کاری لەسەر جاڤا سێرڤەر دەکرد. دواتر لایلا کۆمپانیای گرۆک دیجیتاڵی دامەزراند، کە کۆمپانیایەکی تەکنەلۆژی بوو لەبواری بازاڕکردنی تەکنەلۆژی کاری دەکرد. دواتر لایلا بووە بەڕێوبەری تەکنەلۆژیا و جێگری سەرۆکی ئەندازیاری لە کۆمپانیا سوگەر سی ئار ئێم.[١٠] لە ساڵی ٢٠١٢، خەڵاتی زیوی ستیڤی بردەوە لە پۆلینی «ژنەبەڕێوبەری ساڵ لە خزمەتگوزاری بازرگانی - ١١ بۆ ٢٬٥٠٠ کارمەند - لەبواری ڕەقەواڵە و نەرمەواڵەی کۆمپیوتەر».[١١] لایلا بەھاوبەشی دانەری چەندین بیرۆکەی داھێنەرانەبووە لە بواری زیرەکی داتای نەخشەیی.[١٢][١٣]
لە ئایاری ٢٠١٤، لایلا بوو بە بەڕێوبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی ویکیمیدیا لەجێگای سو گاردنر.[١٤][١٥] لە ڕۆژی ١ی حوزەیرانی ٢٠١٤ دەستی بەکارکردن کرد. پێش ئەوەی ئەم پۆستە وەربگرێت، لەژیانیدا تەنیا یەکجار دەستکاری ویکیپیدیای کردبوو.[١٢][٩] لایلا دەستی لەکارکێشایەوە لەئەنجامی ئەو مشتوومڕانەی لەسەر (Knowledge Engine)ی ویکیپیدیا درووستبوو لەگەڵ ستافی پڕۆژەکە.[٥][٦] لەگەڵ کۆتا ڕۆژی کارکردنی لە ویکیمیدیا لە ٣١ی ئازاری ٢٠١٦،[١٦] ئەوا کاترین مایر شوێنی ئەوی گرتەوە لە ئازاری ٢٠١٦.
لە ١٦ی ئازاری ٢٠١٦، لە کۆڕبەندی ئابووری جیھانی وەک «سەرکردەکانی جیھانی لاوان» بانگێشتکرا.[١٧] لایلا ئەندامی بۆڕدی ئۆپن ئی دی[١٨] وە ڕاک سپەیسە.[١٩]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Lila Tretikov». CrunchBase. لە ١٠ی ئایاری ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ Wikimedia is headed by an American of Russian origin. RIA Novosti
- ^ Note: "Lyalya" is a Russian-language diminutive from the first name "Olga".
- ^ Wikimedia Monthly Metrics and Analytics Meeting, May 2014
- ^ ئ ا Hern، Alex (٢٦ی شوباتی ٢٠١٦). «Head of Wikimedia resigns over search engine plans». The Guardian.
- ^ ئ ا «Online-Enzyklopädie: Chefin der Wikipedia-Stiftung tritt zurück». Spiegel Online. ٢٦ی شوباتی ٢٠١٦.
- ^ "Women band together, make inroads into tech" by Jon Swartz, USA Today, November 27, 2012.
- ^ «Wikipedia 15: Lightning Talk Session». YouTube. ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦. لە ٣٠ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ ئ ا ب Seligman، Katherine (١٣ی ئایاری ٢٠١٤). «The Woman To Run Wikipedia: Russian-born Former Cal Student Seen as "White Unicorn"». California Magazine. UC Berkeley. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئابی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Executive Profile: Lila Tretikov, Bloomberg Businessweek, 2014. Retrieved May 1, 2014. Archived here.
- ^ «Stevie Awards For Women in Business: 2012 Stevie Award Winners». stevieawards.com. Fairfax, VA: Stevie Awards, Inc. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئایاری ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ ئ ا Kiss، Jemima؛ Gibbs، Samuel. «Wikipedia boss Lila Tretikov: 'Glasnost taught me much about freedom of information'». The Guardian. لە ٢٤ی ئابی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ «Patent Search». United States Patent and Trademark Office. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئایاری ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ Elder، Jeff. «Wikipedia's New Chief: From Soviet Union to World's Sixth-Largest Site». Wall Street Journal. لە ٢ی ئایاری ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ Cohen، Noam. «Open-Source Software Specialist Selected as Executive Director of Wikipedia». New York Times. لە ٢ی ئایاری ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ Lila Tretikov (٢٥ی شوباتی ٢٠١٦). «Thank you for our time together». Wikimedia Foundation.
- ^ «Meet the Young, Tech-Savvy, Civic-Minded Innovators Driving The Fourth Industrial Revolution - Press releases». World Economic Forum. ١٦ی ئازاری ٢٠١٦. لە ٣٠ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ Hart، Michael (٢٥ی ئابی ٢٠١٤). «Wikimedia Foundation Director Named to OpenEd Board». THE Journal. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Rackspace Appoints Lila Tretikov to Board of Directors». Digital Journal. ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٤.
- دەروازەی ژن
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی کۆمپیوتەر
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی ئینتەرنێت
- دەروازەی ئابووری
- دەروازەی ڕووسیا
- دەروازەی زانستی کۆمپیوتەر