کاترین مایر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
کاترین مایر
کاترین مایر لە ساڵی ٢٠١٦
کاترین مایر لە ساڵی ٢٠١٦
لەدایکبوونکاترین ڕۆبەرتس مایر
(1983-04-18) ١٨ی نیسانی ١٩٨٣ (تەمەن ٣٧)
ویلتنن، کۆنێتیکت، ئەمریکا.
دەرچوویزانکۆی نیویۆرک
پیشەجێبەجێکار
ساڵانی چالاکی٢٠٠٥ تا ئێستا
سەرناوبەڕێوبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوەی ویکیمیدیا

کاترین ڕۆبەرتس مایر (/mɑːr/؛[١] لەدایکبووی ١٨ی نیسانی ١٩٨٣)[٢] بەڕێوبەر و سەرۆکی جێبەجێکاری ڕێکخراوەی ویکیمیدیا، لەو ئەرکەیدایە لەوەتەی حوزەیرانی ٢٠١٦ەوە.[٣] بەرلەوەش بەڕێوبەری گەیاندن بوو.[٤] کاترین پاشخانی کارکردنی لەبواری تەکنەلۆژیای زانیاری و گەیاندن ھەیە و ناوبراو کاری کردووە لەدەزگای قازانج نەویست و سێکتەرە نێودەوڵەتییەکان، ئەو دەزگایانەی کەکاریان لەسەر تەکنەلۆژیا کردووە بۆ بەھێزکردنی مافەکانی مرۆڤ و گەشەپێدانی نێودەوڵەتی.[٢]

ژیانی سەرەتایی و خوێندن[دەستکاری]

کاترین لە ویلتن، کۆنێتیکت گەورەبووە،[٢] لە ئامادەیی ویلتن خوێندوویەتی.[٥] لەدوای قۆناغی ئامادەیی، کاترینن لە ساڵی ٢٠٠٣ زمانی عەرەبی بەشێوەی چڕ خوێندووە لە پەیمانگای زمانی عەرەبی لەزانکۆی ئەمریکی لە قاھیرە. بەھۆی ئەو ئەزموونەشەوە ناوبراو خۆشەویستی بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوین پەیدا کردووە.[٦] دواتر کاترین لە پەیمانگای فەڕەنسی لە سووریا درێژەی بەخوێندنی دیکە داوە. کاترین ماوەیەکیش لە لوبنان و تونس ژیاوە.[٢][٧] لە ساڵی ٢٠٠٥، لە زانکۆی نیویۆرک بڕواناممەی بەکالۆریۆسی لە زانستە ئیسلامییەکان و ڕۆژھەڵاتی ناوین بەدەستھێناوە.[٨]

کارکردن[دەستکاری]

کاترین لەبارەی ویکیداتا قسەدەکات لە ٢٠١٧

دوای وەرگرتنی مەشقی ھاوینە لە ئەنجوومەنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی ئەمریکا وە لە ئوراسیا گرووپ. لە ساڵی ٢٠٠٥، کاترین دەستی بەکارکردن کرد لە کۆمپانیای ئێچ ئیس بی سی لە لەندەن، ئەڵمانیا و کەنەدا وەک بەرپرسی نێودەوڵەتی پڕۆگرامی گەشەپێدان دەستی بەکارکردنکرد.[٢]

لە ساڵی ٢٠٠٧، کاترین دەگەڕێتەوە نیویۆرک لەوێ لەماوەی ٢٠٠٧ بۆ ٢٠١٠ لە ڕێکخراوەی یوونیسێف کاردەکات وەک بەرپرسی داھێنان و گەیاندن.[٩] کاترین لە یوونیسێف کاریکرد بۆ گەشەپێدانی بەکارھێنانی تەکنەلۆژیا لەژیانی خەڵکدا و گەشتی زۆرئەنجامدا بۆ دۆزینەوەی چارەسەری کێشە تەندرووستییەکانی وەک کەمپەینی ڕێگریکردن لە ئایدز، بەشداریکردنی لاوان لەبەکارھێنانی تەکننەلۆژیا.[٢] یەکێک لە پڕۆژە سەرەتاکانی بەرکارھێنانی زیادکراوەکانی میدیاویکی بوو لە ئیتیۆپیا.[١٠] پڕۆژەیەکی دیکەی کاترین کە توانی پشتگیری دارایی لە (USAid) بەدەستبھێنێت، بریتیبوو لە بەکارھێنانی مۆبایلی ھۆشمەندبوو لە گەیاندنی داتا و زانیاری لەبارەی ئاستی ژیواندنی منداڵانی مالاوی.[٩]

لە ساڵی ٢٠١٠ بۆ ٢٠١١، کاترین لە پەیمانگای دیموکراتی نەتەوەیی وەک بەرپرسی ئای سی تی پرۆگرام کاریکرد لەبواری تەکنەلۆژیا و گەیاندن.[١١] لەماوەی ٢٠١١ بۆ ٢٠١٣، کاترین لە بانکی جیھانی وەک کارمەندی شارەزای ئای سی تی وە ڕاوێژکاری پەرەپێدانی تەکنەلۆژیا کاریکرد. کاترین بەردەوامبوو لەکارکردنی وە ئای سی تی (ICT) لەگەڵ حکوومەت و دەزگاکان بۆ زیادکردنی ھۆشیاری و تیکخستنە سەر بەکارھێنانی مۆبایلە زیرەکەکان و تەکنەلۆژیاکانی دیکە بۆ خزمەتکردن و نوێخوازیکردن لەکۆمەڵگایەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوین و ئەفریقا.[١٢] کاترین ھاونووسەری تووێژینەوە و بڵاوکراوەی "پەرەپێدانی زانیاری و گەیاندن لە ٢٠١٢" بوو کە لەلایەن بانکی جیھانییەوە بڵاوکرایەوە.[١٣] لە ساڵی ٢٠١٢، توویتەکانی کاترین لەبارەی ڕەوشی ڕۆژھەڵاتی ناوین سەرنجی میدیاکانی بەلای خۆیەوە کێشابوو لەکاتی بەھاری عەرەبی.[١٤][١٥] لەماوەی ٢٠٣ بۆ ٢٠١٤، وەک ڕاوێژکار و کەسی ھۆشیارکەرەوە لەگەڵ کۆمەڵەی قازانج نەویستی ئەکسێس ناو لە واشینتۆن دەستبەکاربوو.[٤][١٦] لەکارەکەیدا، کاترین زیاتر کاری لەسەر ھۆشیارکردنەوەی خەڵک لەبارەی سایبەر سکویریتی (پاراستنی سەر نێت)، ھەروەھا لەپاڵ باسی ئەخلاقی (ئاکار) لەسەر نێت و کەمکردنەوەی سانسۆر لەنێت.[١٧][١٢]

ڕێکخراوەی ویکیمیدیا[دەستکاری]

کاترین لەگەڵ جیمی وەیڵز لە ساڵی ٢٠١٧، بۆنەی ویکیمانیا.

لەماوەی نیسانی ٢٠١٤ بۆ ئازاری ٢٠١٦، کاترین سەرۆکی بەشی گەیاندن بوو.[٤][١٨][١٩] کاترین چاوپێکەوتنی لەگەڵ کرا لەلایەن واشینگتن پۆست لەبارەی یاسای مافی لەبەرگرتنەوە لە ئەمریکا.[٢٠]

لە ئازاری ٢٠١٦، بەشێوەی بریکار بووە بەڕێوبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوەی ویکیمیدیا ئەمەش دوای دەستلەکارکێشانەوەی بەڕێوبەری پێشوو لیلا تریتیکۆڤ بوو.[١٦][٢١] دواتر لە حوزەیرانی ٢٠١٦ جیمی وەیڵز، کاترینی وەک بەڕێوبەری جێبەجێکاری ویکیمیدیا بەشێوەی فەرمی ناساند.[٣][٤] لەدوای وەرگرتنی ئەم پلەیە، کاترین ڕایگەیاند کە کار لەسەر ناساندنی بواری دیجیتاڵ دەکات لەسەر ئاستی جیھانیی لەپێناو پەرەپێدان و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لەڕێی تەکنەلۆژیای زانیارییەوە.[٢][٢٢]

سەرکردایەتی[دەستکاری]

  • ٢٠١١: بووەتە ئەندامی بۆڕدی ڕێکخراوەی تەکنەلۆژیا بۆ لاوان.[٢٣]
  • ٢٠١٣: پڕۆژەی پاراستنی نەتەوەیی ترومان، کاریکردووە لەبارەی یاسا و ڕێنماییەکان، پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی، دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ.[٢٤][٢٥]
  • ٢٠١٣: ئۆپن تەکنەلۆژی فەند، ئەندامی لیژنەی ڕاوێژکاری.[٢٦]
  • ٢٠١٦: کۆڕبەندی ئابووری جیھانیی، ئەندام، کونسوڵی تۆڕی جیھانی لەبارەی داھاتووی مافەکانی مرۆڤ.[٢٧][٢٨]
  • ٢٠١٨: ویکیداتا یوکەی ھاکاتۆن
  • ٢٠١٨: ئۆکسفۆرد یونیەن، لەبارەی تەکنەلۆژیا و دەسەڵات.[٢٩]
  • ٢٠١٩: کۆڕبەندی ئابووری جیھانیی، وەک سەردەکی گەنجی جیھانیی بەشداربوو.[٣٠]

خەڵات و شانازی[دەستکاری]

  • لە ساڵی ٢٠١٣، دیپلۆماتیک کوریەر ناوی کاترینی وەک یەکێک لە ٩٩ کەسە سەرکردەکانی کارووبارەی دەرەوە وەک پڕۆفیشناڵ بۆ تەمەن ژێر ٣٣ ساڵ دیاریکرد[٦][٣١]

ژیانی تایبەتی[دەستکاری]

کاترین لە سان فرانسیسکۆ لە کالیفۆرنیا دەژی، زمانەکانی ئینگلیزی، عەرەبی، فەڕەنسی و ئەڵمانی دەزانێت.[٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Maher، Katherine (January 10, 2020). "Maher rhymes with car, and is not a cognate of a female horse, a town leader, or a military leader. You'd think the Brits would know this after decades of colonial theory and praxis.". @krmaher (بە زمانی ئینگلیزی). لە ڕێکەوتی January 10, 2020 ھێنراوە. 
  2. ^ ی ا ب پ ت ج چ Boix، Montserrat؛ Sefidari، María (September 3, 2016). "Maher: "La Fundación necesita reflejar la cultura que queremos ver en la comunidad"". Wikimujeres. Wikimanía Esino Lario 2016. لە ڕەسەن (Video)ەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٩. لە ڕێکەوتی ٨ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  3. ^ ی ا Lorente، Patricio؛ Henner، Christophe (June 24, 2016). "Foundation Board appoints Katherine Maher as Executive Director". Wikimedia Blog. 
  4. ^ ی ا ب پ Gardner، Sue (April 15, 2014). "Katherine Maher joins the Wikimedia Foundation as Chief Communications Officer". Wikimedia Blog. 
  5. ^ "More than half of Wilton High makes honor roll" (PDF). Wilton Bulletin. May 10, 2001. پەڕەکان 3D. 
  6. ^ ی ا ب "AUCians Recognized Among Top 99 Foreign Policy Leaders Under 33". The American University in Cairo. October 8, 2013. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩. لە ڕێکەوتی ٨ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  7. ^ Rooney، Ben (June 28, 2012). "Web Can Foment Openness as Corrupt Regimes Fall". The Wall Street Journal. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە September 4, 2012. 
  8. ^ "2000s" (PDF). NYU Alumni Magazine (22). Spring 2014. پەڕە 59. 
  9. ^ ی ا Heather Ann (August 2, 2009). "SXSW 2009 Interview – Katherine Maher and Guarav Mishra" (Video). AustinLifestyles.com. 
  10. ^ Maher، Katherine (June 26, 2016). "Wikimania 2016 – Q&A with the ED of Wikimedia Foundation Katherine Maher" (Video). Wikimania 2016. Wikimanía Esino Lario 2016. 
  11. ^ "Tech in the Egyptian Revolution". frogdesign Design Mind. March 12, 2011. لە ڕەسەن (Video)ەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧. لە ڕێکەوتی ٩ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  12. ^ ی ا Curley، Nina (October 9, 2012). "Resisting Internet Censorship: Katherine Maher of Access at SHARE Beirut" (Video). Wamda. 
  13. ^ Raja، Siddhartha؛ Melhem، Samia؛ Cruse، Matthew؛ Goldstein، Joshua؛ Maher، Katherine؛ Minges، Michael؛ Surya، Priya (August 2012). "Chapter 6: Making Government Mobile" (PDF). Information and Communications for Development 2012: Maximizing Mobile. Washington, DC: World Bank. پەڕەکان 87–101. ISBN 978-0-8213-8991-1. OCLC 895048866. doi:10.1596/9780821389911_ch06. 
  14. ^ York، Jillian (April 3, 2012). "A Seat at the Table: A Twitter-ful list of women crucial to foreign policy". Levo League. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨. لە ڕێکەوتی ٩ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  15. ^ York، Jillian C. (June 20, 2012). "Introducing the FPwomerati: Why didn't Foreign Policy include more women in its Twitterati list? Here's a list of 100 female tweeters around the world that everyone should follow". Foreign Policy. 
  16. ^ ی ا Lorente، Patricio (March 16, 2016). "Wikimedia Foundation Board of Trustees welcomes Katherine Maher as interim Executive Director". Wikimedia Blog. 
  17. ^ Fletcher، Lisa (August 8, 2012). "Predicting crime online and offline". The Stream. Al Jazeera English. لە ڕەسەن (TV show)ەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨. لە ڕێکەوتی ٩ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  18. ^ Fitzsimmons، Michelle (January 16, 2016). "Wikipedia is still disrupting after 15 years". TechRadar. 
  19. ^ Bradley، Diana (May 15, 2014). "Wikimedia hires Maher to fill chief comms role". PRWeek. 
  20. ^ Tretikov، Lila (February 25, 2016). "[Wikimedia-l] Thank you for our time together" (Mailing list post). Wikimedia-l. Wikimedia Foundation. 
  21. ^ Maher، Katherine (October 29, 2016). "MozFest Speaker Series: Privacy and Harassment on the Internet" (Video). Mozfest 2016. 
  22. ^ "People: Katherine Maher". Youth for Technology Foundation. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە March 13, 2016. لە ڕێکەوتی March 12, 2016 ھێنراوە. 
  23. ^ "Team: Katherine Maher". Truman National Security Project. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨. لە ڕێکەوتی ٩ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  24. ^ "Politico Magazine: No, the U.S. Isn't 'Giving Up Control' of the Internet". Truman National Security Project. March 2014. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٠. لە ڕێکەوتی ٩ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  25. ^ "Advisory Council: Katherine Maher". Open Technology Fund. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧. لە ڕێکەوتی ٩ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  26. ^ "People: Katherine Maher". World Economic Forum. 
  27. ^ "The Future of Human Rights". World Economic Forum. 
  28. ^ OxfordUnion (May 6, 2016). "Oliver Stone - Full Q&A - Oxford Union" – بە YouTube. 
  29. ^ "Meet the 2019 Class of Young Global Leaders". World Economic Forum. 
  30. ^ "Innovators: Katherine Maher". The Diplomatic Courier. September 10, 2013. [بەستەری مردووی ھەمیشەیی]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]