لافاوەکانی ٢٠٢١ی ئەورووپا
| لافاوەکانی ٢٠٢١ی ئەورووپا | |
|---|---|
| جێ | ئەورووپا |
| کاتی ڕوودان | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ |
| ڕێکەوتی دەستپێکردن | ١٢ی تەممووزی ٢٠٢١ |
| ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢١ |
لە ١٢ی تەممووزی ٢٠٢١ەوە لە چەندین وڵاتی ئەورووپا بەھۆی باران بارینی زۆرەوە لافاو دروست بوو. زیانێکی بەرچاوی گیانی و مادی لێکەوتەوە. لافاوەکە لە سەرەتا و لە بەریتانیا و پاشان لە سەرتاسەری باکوور و ناوەڕاستی ئەورووپا، لەوانە نەمسا، بەلجیکا، ئەڵمانیا، لوکسەمبورگ، ھۆڵەندا، سویس و ئیتاڵیا گرتەوە.[١]بەھۆی لافاوەوە لانیکەم ١٩١ کەس گیانیان لەدەستداوە، ١٥٩ کەس لە ئەڵمانیا،[٢] ٣١ کەس لە بەلجیکا[٣] و ١ کەس لە ئیتالیا. جگە لە زیانە گیانییە پشتڕاستکراوەکان، زیانێکی زۆر بە ژێرخانی ئابووری لەو وڵاتانە کەوتووەتە بە تایبەتی لە ئەڵمانیا زیانە گیانی و مادییەکان زۆر بوون. بەھۆی ئەم ڕووداوەوە، زانایان، چالاکوانان و پەیامنێران بە شێوەیەکی گشتی تیشکیان خستە سەر ھۆکارەکانی دروستبوونی ئەم لافاوە چاوەڕوان نەکراوە، بەشی زۆری ھۆکارەکانی گەڕێنەرایەوە بۆ گۆڕانی کەشوھەوا.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «More flooding for Europe – BBC Weather» (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ Eddy، Melissa؛ Ewing، Jack؛ Specia، Megan؛ Erlanger، Steven (١٦ی تەممووزی ٢٠٢١). «European Floods Are Latest Sign of a Global Warming Crisis». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN ٠٣٦٢-٤٣٣١. لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «DPG Media Privacy Gate». myprivacy.dpgmedia.be. لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- دەروازەی ئەڵمانیا
- دەروازەی ئەورووپا
- دەروازەی فەڕەنسا
- دەروازەی شانشینی یەکگرتوو
- دەروازەی بەلجیکا
- دەروازەی سویس
- دەروازەی کەشوھەوا
- دەروازەی دەیەی ٢٠٢٠
- دەروازەی ئاو
| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |