لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
- سەرەوە: لاری ئەکساڵی زەوی لە ئێستادا نزیکەی ٢٣.٤°یە. بۆ تێگەیشتن لە لاری ئەکسیاڵی، دەتوانرێت یاسای دەستی ڕاست بەکاربھێنرێت. کاتێک پەنجەکانی دەستی ڕاست بە ئاراستەی ھەسارەکەدا دەسووڕێنەوە پەنجەی گەورە بە ئاراستەی جەمسەری جوگرافی باکوور ئاماژە دەکات
- خوارەوە: لاری ئەکسیاڵی زەوی و ئۆرانۆس و ڤینۆس. گۆشەی نێوان ئەستوونبوون بە ڕێڕەوی خۆر (ھێڵی ڕەشی ڕاست) و جەمسەری باکووری خولانەوەی ھەسارەکە (ھێڵی سوور)ە.
|
لاری تەوەری بۆ ھەسارەی زەوی و ئاستی خولانەوە
لە ئەستێرەناسیدا لاری تەوەری بریتییە لە لاری تەوەری خولانەوەی ھەسارەیەک دەربارەی ڕاستڕەوی تەختەی خولانەوەی ھەسارەکان کە تێیدا ھەسارەکان بە دەوری خۆردا دەسوڕێنەوە.[١] [٢]