بۆ ناوەڕۆک بازبدە

قەڵای ھیمێجی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
قەڵای ھیمێجی

姫路城
هیمێجی, [[پارێزگای ھیۆگۆ

|پارێزگای ھیۆگۆ

]], ژاپۆن
قەڵای هیمێجی لە مانگی ئایاری ٢٠١٥ دوای نۆژەنکردنەوەی سەقف و دیوارەکانی بۆ ماوەی پێنج ساڵ
وێنەی ئاسمانی قەڵای هیمێجی لە ساڵی ٢٠١٠
ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Location_map لە ڕیزی 522:Unable to find the specified location map definition: "Module:Location map/data/ژاپۆن" does not exist.
پۆتان34°50′22″N 134°41′38″E / 34.83944°N 134.69389°E / 34.83944; 134.69389پۆتانەکان: 34°50′22″N 134°41′38″E / 34.83944°N 134.69389°E / 34.83944; 134.69389
جۆرسەردەمی ئازوچی-مۆمۆیاما
Site information
Conditionکاری نۆژەنکردنەوە بۆ پاراستن بەم دواییە تەواو بووە
مێژووی پێگە
Built
  • ١٣٣٣، ١٣٠٠ (قەڵای هیمێیاما)[١]
  • ١٥٨١ (فراوانکردن)[١]
  • 1601–1609 (فراوانکردن) (expansion)[١]
  • 1617–1618 (فراوانکردن)[٢][٣]
In use1333–1868[١][٤]-1945(وەک کەمپی سەربازی )
Built by
  • ئاکاماتسۆ نۆریمورا (١٣٣٣-١٣٤٦)[١]
  • تۆیۆتۆمی هیدێیۆشی (١٥٨١)[١]
  • ئیکێدا تێروماسا (١٦٠١-١٦٠٩)[١]
  • هۆندای تاداماسا (١٦١٧-١٦١٨)[٢]
Materialsدار، بەرد، گەڵا، خشتە
بەرزایی٤٦٫٤ m (١٥٢ پێ)
Garrison information
Garrison
  • ~500 (بنەماڵەی ئیکێدا، سەرباز)[٣]
  • ~~4,000 (خێزانی هۆندا، سەرباز)[٣]
  • ~۳۰۰۰ (خێزانی ساکیبارا، سەرباز)

[٣]

  • ~۲،۲۰۰ (خێزانی ساکای، سەرباز)
[٣]

قەڵای هیمێجی (بە ئینگلیزی: Himeji Castle) کۆمەڵگەیەکی قەڵای ژاپۆنییە لەسەر گردێکە دەکەوێتە شاری هیمێجی پارێزگای هیۆگۆ لە ژاپۆن.  قەڵاکە وەک باشترین نموونە ماوەتەوە کە بە تەلارسازی نمونەیی قەڵای ژاپۆنی دادەنرێت، کە لە تۆڕێکی ٨٣ ژوور پێکهاتووە و سیستەمی بەرگری پێشکەوتووی سەردەمی فیۆداڵی تێدایە.[٥] قەڵاکە زۆرجار بە هاکورۆ جۆ یان شیراساگی جۆ (قەڵای قازی سپی" یان "قەڵای شاوەی سپی") ناسراوە بەهۆی ئەوەی ڕووی دەرەوەی سپی و درەوشاوەیە و لە باڵندەیەکی سپی دەچێت.[٦][٧]

قەڵای هیمێجی مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٣٣٣ کاتێک ئاکاماتسۆ نۆریمورا قەڵایەکی لەسەر لوتکەی گردی هیمێیاما دروستکرد. قەڵاکە لە ساڵی ١٣٤٦دا هەڵوەشایەوە و بە ناوی قەڵای هیمێیاما دروستکرایەوە و دوو سەدە دواتر نۆژەنکرایەوە و بوو بە قەڵای هیمێجی. پاشان قەڵای هیمێجی لە ساڵی ١٥٨١دا بە شێوەیەکی بەرچاو لەلایەن تۆیۆتۆمی ھیدێیۆشی نۆژەنکرایەوە، کە قەڵایەکی سێ نهۆمی بۆ زیادکرد. لە ساڵی ١٦٠٠ تۆکوگاوا ئییاسۆ قەڵاکەی بەخشییە ئیکێدا تێروماسا بەهۆی یارمەتیدانی لە شەڕی سێکیگاهارا و ئیکێدا قەڵاکەی لە ساڵی ١٦٠١ تا ١٦٠٩ بە تەواوی ئاوەدان کردەوە و فراوانتری کرد بۆ کۆمەڵگەیەکی گەورەی قەڵا.[٨] دواتر چەندین بینا لەلایەن هۆندا تاداماسا لە ساڵی ١٦١٧ تا ١٦١٨ بۆ کۆمەڵگەی قەڵاکە زیادکرا.[٩] نزیکەی ٧٠٠ ساڵە قەڵای هیمێجی وەک خۆی ماوەتەوە، تەنانەت بە درێژایی بۆردومانکردنی هیمێجی لە جەنگی جیهانی دووەم و کارەساتی سروشتی لەنێویاندا بوومەلەرزەی گەورەی هانشین لە ساڵی ١٩٩٥.[١٠][١١]

قەڵای هیمێجی گەورەترین قەڵایە کە زۆرترین سەردانیکەری هەیە لە ژاپۆن و لە ساڵی ١٩٩٣ وەک یەکێک لە یەکەم شوێنەوارەکانی یوونێسکۆ لە وڵاتەکەدا تۆمارکرا.[١٢] هاوشانی قەڵای ماتسومۆتۆ و قەڵای کومامۆتۆ، قەڵای هیمێجی بە یەکێک لە سێ قەڵا سەرەکییەکانی ژاپۆن دادەنرێت.[١٣] بە مەبەستی پاراستنی بیناکانی قەڵاکە، بۆ ماوەی چەند ساڵێک کاری نۆژەنکردنەوەی بۆ کراوە و لە ٢٧ی ئازاری ٢٠١٥ بەڕووی خەڵکدا کراوەتەوە.[١٤]

مێژوو

[دەستکاری]
قەڵای ھیمێجی
"Himeji Castle" in kanji
ناوی ژاپۆنی
کانجی 姫路城
دیمەنی پێشەوەی کۆمەڵگەی قەڵاکە
وێنایەکی ساڵی ١٧٦١ی کۆمەڵگەی قەڵاکە
"کانی سێ وڵات" لە ناوەندی کۆمەڵگەی قەڵاکە

مێژووی دروستکردنی قەڵای هیمێجی بۆ ساڵی ١٣٣٣ دەگەڕێتەوە، کاتێک قەڵایەک لەسەر گردی هیمێیاما لەلایەن ئاکاماتسۆ نۆریمورا، فەرمانڕەوای پارێزگای هاریمای کۆن دروستکراوە.[١٥] لە ساڵی ١٣٤٦ سادانۆری کوڕی قەڵاکەی ڕووخاند و لە شوێنەکەی قەڵای هیمێیامای دروستکرد.[١٦] لە ساڵی ١٥٨٠دا، کورۆدا یۆشیتاکا قەڵاکەی پێشکەش بە تۆیۆتۆمی هیدێیۆشی کرد، لە ساڵی ١٥٨١دا هیدێیۆشی بە شێوەیەکی بەرچاو قەڵاکەی نۆژەنکردەوە، کۆشکێکی سێ نهۆمی دروستکرد کە ڕووبەرەکەی نزیکەی ٥٥ م٢ (٥٩٠ پێی چوارگۆشە) بوو.[١٧][١٨] ئیکێدا ئەو سێ نهۆمەی کە لەلایەن هیدێیۆشیەوە دروستکرابوو، ڕووخاند، و قەڵاکەی بە تەواوی لە ساڵی ١٦٠١ تا ١٦٠٩ ئاوەدانکردەوە و فراوانتری کرد، سێ خەندەقی زیادکرد و گۆڕی بۆ کۆمەڵگەیەکی قەڵا کە ئەمڕۆ دەبینرێت.[١٩] ئیکێدا لە ساڵی ١٦١٣ کۆچی دوایی کرد و قەڵاکەی گواستەوە بۆ کوڕەکەی، ئەویش دوای سێ ساڵ کۆچی دوایی کرد.[٢٠] لە ساڵی ١٦١٧ هۆندا تاداماسا و خێزانەکەی قەڵاکەیان بە میرات گرت و هۆندا چەندین بینای بۆ کۆمەڵگەی قەڵاکە زیاد کرد، لەوانە تاوەرێکی تایبەت بۆ بووکەکەی، شازادە سێن.[٢١]

لە سەردەمی مێیجی (١٨٦٨-١٩١٢)، زۆرێک لە قەڵاکانی ژاپۆن وێران بوون.[٢٢] قەڵای هیمێجی لە ساڵی ١٨٧١ چۆڵکرا و بەشێک لە کۆریدۆر و دەروازەکانی قەڵاکە وێران کران بۆ ئەوەی شوێن بۆ سەربازگەکانی سوپای ژاپۆن بکرێتەوە.[٢٣][٢٤] بڕیار بوو تەواوی کۆمەڵگەی قەڵاکە بڕوخێنرێت، بەڵام بەهۆی هەوڵەکانی ناکامورا شیگێتۆ، ڕزگاری بوو لە ڕوخان.[٢٥] هەرچەندە قەڵای هیمێجی ڕزگاری بوو، بەڵام قەڵا ژاپۆنییەکان بەسەرچوون و پاراستنیان تێچووی زۆری دەویست.[٢٦]

کاتێک سیستەمی فیۆداڵی هان لە ساڵی ١٨٧١ هەڵوەشایەوە، قەڵای هیمێجی خرایە زیادکردنەوە.[٢٧] قەڵاکە لەلایەن دانیشتوویەکی شاری هیمێجی بە بڕی ٢٣ یەنی ژاپۆنی کڕدرا کە (نزیکەی ٢٠٠ هەزار یەن یان ٢٢٥٨ دۆلاری ئەمریکی ئەمڕۆ) دەکات.[٢٨] کڕیارەکە ویستویەتی کۆمەڵگەی قەڵاکە بڕوخێنێت و زەوییەکە پەرەپێبدات، بەڵام تێچووی وێرانکردنی قەڵاکە زۆر بووە بۆیە نەڕوخێندرا و جارێکی تر ڕزگاری بوو.[٢٩]

وێناکردنی کۆمەڵگەی قەڵا ئاڵۆزەکە
ژمارەیەك چەك

هیمێجی لە ساڵی ١٩٤٥، لە کۆتایی جەنگی جیهانی دووەمدا بە توندی بۆردومان کرا و هەرچەندە زۆربەی ناوچەکانی دەوروبەری سووتێنرا، بەڵام قەڵاکە وەک خۆی مایەوە.[٣٠]بۆمبێکی ئاگرین لە نهۆمی سەرەوەی قەڵاکە کەوتە خوارەوە بەڵام نەیتوانی بتەقێتەوە.[٣١] بۆ پاراستنی کۆمەڵگەی قەڵاکە، لە ساڵی ١٩٥٦ەوە کاری چاککردنەوەی بەرچاو ئەنجامدرا، بە خەرجکردنی ٢٥٠ هەزار ڕۆژ کارکردن و تێچووی ٥٥٠ ملیۆن یەنی ژاپۆنی.[١][٣٢] لە مانگی یەکی ساڵی ١٩٩٥، شاری هیمێجی بەهۆی بوومەلەرزەی گەورەی هانشینەوە زیانێکی زۆری بەرکەوت، بەڵام قەڵای هیمێجی دیسانەوە بە شێوەیەکی بنەڕەتی بەبێ زیان ڕزگاری بوو، بەرگرییەکی سەرنجڕاکێشی نیشان دا بەرامبەر بوومەلەرزەکە.[٣٣]

دانپێدانانی مێژوویی

[دەستکاری]

قەڵای هیمێجی لە ١١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٣ وەک یەکێک لە یەکەم شوێنەکانی میراتی جیهانی یونسکۆ لە ژاپۆن تۆمارکرا[٣٤][٣٥][٣٦] هەروەها پێنج پێکهاتەی قەڵاکە بە گەنجینەی نیشتمانی دەستنیشانکراون[٣٧]ناوچەی ناوەڕاستی کۆمەڵگەی قەڵاکە بە شوێنێکی مێژوویی تایبەتی دیاریکراوە.[٣٨] هاوشانی قەڵای ماتسومۆتۆ و قەڵای کومامۆتۆ، قەڵای هیمێجی بە یەکێک لە سێ قەڵا سەرەکییەکانی ژاپۆن دادەنرێت.[٣٩] زۆرترین سەردانکەری قەڵاكە لە ژاپۆن و لە ساڵی ٢٠١٥دا زیاتر لە ٢٨٦٠ هەزار سەردانیکەری هەبووە [٤٠] لە نیسانی ٢٠١٠ قەڵای هیمێجی کاری نۆژەنکردنەوەی بۆ ئەنجام درا بۆ پاراستنی بیناکانی قەڵاکە، و لە ٢٧ی ئازاری ٢٠١٥ بەڕووی خەڵکدا کرایەوە.[٤١]

وێنەكان

[دەستکاری]

تێڕوانینێکی گشتی پانۆراما

Panoramic photo of the castle grounds, with Himeji city in the background
دیمەنێکی پانۆرامای گۆڕەپانی قەڵاکە، لەگەڵ شاری هیمێجی لە پاشتەوە

دیمەنەکان لە دوورەوە

دیمەنەکان لە خوارەوە

دیمەنەکان لە شەودا

دیمەنەکان لە سەرەوە

دیمەنەکان لە ناوەوە

دیمەنەکان بە گوڵی گێلاسەوە

دیمەنەکانی نۆژەنکردنەوەکە

دیمەنی وێنەکان

بەستەری دەرەکی

[دەستکاری]

ڤیدیۆ

[دەستکاری]

سەرچاوەكان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری sakurai نەدراوە
  2. ^ ئ ا ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری ball2005 نەدراوە
  3. ^ ئ ا ب پ ت «National Treasure Himeji Castle Guide book» (PDF). Himeji Rojyo Lions Club. 2000. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە July 10, 2010 ھێنراوە. {{cite web}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  4. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری bornoff2000 نەدراوە
  5. ^ Centre، UNESCO World Heritage. «Himeji-jo». UNESCO World Heritage Centre (بە ئینگلیزی). لە 2023-07-29 ھێنراوە.
  6. ^ «Book sources - Wikipedia». en.wikipedia.org (بە ئینگلیزی). لە 2023-07-29 ھێنراوە.
  7. ^ «Book sources - Wikipedia». en.wikipedia.org (بە ئینگلیزی). لە 2023-07-29 ھێنراوە.
  8. ^ yomiuri. July 5, 2010 https://web.archive.org/web/20070302124452/http://www.yomiuri.co.jp/dy/columns/0005/lens146.htm. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی ئازاری ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite web}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی); پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  9. ^ «Wayback Machine» (PDF). web.archive.org. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١١. لە 2023-07-29 ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  10. ^ «News - Himeji Castle starts its renovation in April - Official Tourism Guide for Japan Travel». web.archive.org. 2011-03-24. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٤ی ئازاری ٢٠١١. لە 2023-07-29 ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  11. ^ «Japan Atlas: Himeji Castle». web-japan.org. لە 2023-07-29 ھێنراوە.
  12. ^ «Official Tourism Guide for Japan Travel». japantravelinfo. July 1, 2010. {{cite web}}: |archive-url= requires |archive-date= (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  13. ^ «The Three Famous Castles of Japan | Himeji Castle | Matsumoto Castle | Kumamoto Castle». web.archive.org. 2010-03-22. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی ئایاری ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە 2023-07-29 ھێنراوە. {{cite web}}: |archive-date= / |archive-url= timestamp mismatch; 2013-05-17 suggested (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی)
  14. ^ «姫路市|今週の姫路城(27年2月9日現在)». web.archive.org. 2015-02-15. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٥ی شوباتی ٢٠١٥. لە 2023-07-29 ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  15. ^ https://web.archive.org/web/20070302124452/http://www.yomiuri.co.jp/dy/columns/0005/lens146.htm. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی ئازاری ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite web}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  16. ^ Hinago, Motoo; Hinago, Motoo (1986). Japanese castles. Japanese Arts Library (1. ed ed.). Tokyo: Kodansha Internat. Ltd. and Shibundo. ISBN 978-0-87011-766-4. {{cite book}}: |edition= has extra text (help)
  17. ^ «Wayback Machine» (PDF). web.archive.org. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١١. لە 2023-07-29 ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  18. ^ «Japanese Castle Explorer - Himeji Castle - 姫路城». www.japanese-castle-explorer.com. لە 2023-07-29 ھێنراوە.
  19. ^ «Wayback Machine» (PDF). web.archive.org. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١١. لە 2023-07-29 ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  20. ^ «Book sources - Wikipedia». en.wikipedia.org (بە ئینگلیزی). لە 2023-07-29 ھێنراوە.
  21. ^ «Book sources - Wikipedia». en.wikipedia.org (بە ئینگلیزی). لە 2023-07-29 ھێنراوە.
  22. ^ «News - Himeji Castle starts its renovation in April - Official Tourism Guide for Japan Travel». web.archive.org. 2011-03-24. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٤ی ئازاری ٢٠١١. لە 2023-07-29 ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  23. ^ «Wayback Machine» (PDF). web.archive.org. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١١. لە 2023-07-29 ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  24. ^ «Japanese Castle Explorer - Himeji Castle - 姫路城». www.japanese-castle-explorer.com. لە 2023-07-29 ھێنراوە.
  25. ^ «Wayback Machine» (PDF). web.archive.org. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١١. لە 2023-07-29 ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  26. ^ «Wayback Machine» (PDF). web.archive.org. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١١. لە 2023-07-29 ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  27. ^ «Wayback Machine» (PDF). web.archive.org. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١١. لە 2023-07-29 ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  28. ^ «Wayback Machine» (PDF). web.archive.org. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١١. لە 2023-07-29 ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  29. ^ «Wayback Machine» (PDF). web.archive.org. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١١. لە 2023-07-29 ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  30. ^ Centre، UNESCO World Heritage. «Himeji-jo». UNESCO World Heritage Centre (بە ئینگلیزی). لە 2023-07-29 ھێنراوە.
  31. ^ «Best Western's Travel Blog - You Must Be Trippin' - Restoring a Japanese Treasure». web.archive.org. 2010-05-24. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئایاری ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە 2023-07-29 ھێنراوە. {{cite web}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی)
  32. ^ «Wayback Machine» (PDF). web.archive.org. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١١. لە 2023-07-29 ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  33. ^ «Japan Atlas: Himeji Castle». web-japan.org. لە 2023-07-29 ھێنراوە.
  34. ^ «Wayback Machine» (PDF). web.archive.org. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١١. لە 2023-07-29 ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  35. ^ «News - Himeji Castle starts its renovation in April - Official Tourism Guide for Japan Travel». web.archive.org. 2011-03-24. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٤ی ئازاری ٢٠١١. لە 2023-07-29 ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  36. ^ Centre، UNESCO World Heritage. «Himeji-jo». UNESCO World Heritage Centre (بە ئینگلیزی). لە 2023-07-29 ھێنراوە.
  37. ^ «姫路市|姫路城大天守». web.archive.org. 2016-06-24. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٦. لە 2023-07-29 ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  38. ^ «Wayback Machine» (PDF). web.archive.org. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١١. لە 2023-07-29 ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  39. ^ «The Three Famous Castles of Japan | Himeji Castle | Matsumoto Castle | Kumamoto Castle». web.archive.org. 2010-03-22. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی ئایاری ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە 2023-07-29 ھێنراوە. {{cite web}}: |archive-date= / |archive-url= timestamp mismatch; 2013-05-17 suggested (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی)
  40. ^ «News - Himeji Castle starts its renovation in April - Official Tourism Guide for Japan Travel». web.archive.org. 2011-03-24. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٤ی ئازاری ٢٠١١. لە 2023-07-29 ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  41. ^ «姫路市|今週の姫路城(27年2月9日現在)». web.archive.org. 2015-02-15. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٥ی شوباتی ٢٠١٥. لە 2023-07-29 ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  42. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری dk2000 نەدراوە