قەڵای کومامۆتۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

قەڵای کومامۆتۆ (熊本城، کومامۆتۆ-شیرۆ) قەڵاییەکی بەرزە دەکەوێتە شاری کومامۆتۆ لە پارێزگای کومامۆتۆ[١] پێشووتر قەڵاییەکی گەورە و بەھێز بوو، قەڵایەکە لە ١٩٦٠ دووبارە بەبەکارھێنانی کۆنکریت بنیادنرایەوە[١]قەڵای کومامۆتۆ وەک یەکێک لە سێ قەڵا گرنگەکەی ژاپۆن ھەژمار کراوە بەیەکەوە لەگەڵ قەڵاکانی ھیمێجی و ماتسومۆتۆ[٢]

مێژوو[دەستکاری]

مێژووی قەڵای کومامۆتۆ دەگەڕێتەوە بۆ ١٤٦٧، کاتێک بەمەبەستی پارێزگای پتەوکردنی پارێزگاری شوێنەکە لەلایەن ئیدێتا ھیدێنۆبو دروستکرا.[١] لە ١٤٩٦ سەنگەرەکان فراوانکرا لەلایەن کانۆکۆگی چیکاکازو لە ١٥٨٨ دایمیۆ کاتۆ کییۆماسا گوازرایەوە بۆ قەڵاکە و تیایدا نیشتەجێبوو[١] لە ١٦٠١ بۆ ١٦٠٧، کاتۆ کیۆماسا بە شێوەییەکی مەزن قەڵاکەی فراوانکرد و کردییە قەڵاییەکی گەورەتر و ٤٩ بورجیشی لەلا بنیادنا لەگەڵ ١٨ دەروازەی ھاتنە ژوورەوەی بوورجەکان، وە ٢٩ دەروازەی بچووکتر[١]

لە ١٨٧٧ لە سەردەمی کودەتای ساتسوما قەڵاکە ڕادەستکرا کودەتاچییەکان و بەشەکانی تری سووتێنران[١] ھەرچۆنێک بێت ١٣ شوێن لە قەڵاکە بەسەلامەتی مابوونەوە، وەک شوێنێکی چاندی مێژوویی گرنگ ناسێنراوە لە ١٩٩٨ بۆ ٢٠٠٨ بنیادنانەوە بۆ قەڵاکە کرا کە زۆربەی شێوەی قەڵاکە کە بۆ سەدەی ١٧یەم دەگەڕانەوە بنیادنرانەوە[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب پ ت ج چ O'Grady, Daniel. "Kumamoto Castle – 熊本城". Japanese Castle Explorer. Retrieved 2018-05-01.
  2. ^ "The Three Famous Castles of Japan". Kobayashi Travel Service. Retrieved 2018-05-01. ١ی ئایاری ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.